پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه ئه‌مه‌ريكيه‌كان له‌عيراقدا: زوير كردنی كورد بۆ ڕازی كردنی تورك
پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين
هاوڵاتی: ٢/۳/٢٠٠٨
به‌زاندنی سنوور و تێكدانی ئاسايشی باكوره ئارامه‌كه‌ی عيراق له لايه‌ن توركياوه بوه‌ته نه‌ريت و عاده‌ت، و كاتی ئێستاشدا وا به‌رده‌وامه. هاوكات، ناوه‌ڕاست و خوارووی عيراق هێشتا بريتين له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی پڕ له مه‌ترسی. ئه‌مه‌ريكا له لايه‌كه‌وه هه‌ر له خه‌باتی قورست دايه به‌و ئومێده‌ی كه‌وا ته‌كان به پڕۆسه‌ی ئارامكردنی عيراق بدات، له لايه‌كی تريشه‌وه خه‌ريكه سۆز و لايه‌نگيری تاكه هاوپه‌يمانه كورده‌كانيش له ده‌ست ده‌دات.
هه‌ندێك له بيركه‌ره‌وه ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ريكی له بڵاو كراوه‌كانياندا ده‌يانه‌وێ ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی له دژی خواستی خودموختاری كوردی هان بده‌ن. به‌ڵگه و هۆی پڕاگماتيكی ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ريكا سياسه‌تێكی واقيعيانه له ئامێز بگرێ و پشتگيری له هێرشه سنوور به‌زێنه‌كانی توركی بۆ ناوه‌وه‌ی عيراق بكات، و به هۆيه‌وه مافی كوردی هه‌رده‌م مافخوراو پێشێل بكات. له ژێر بيانگه‌ی "پاراستنی خاكی يه‌كگرتووی عيراقی و ڕازی كردنی دراوسێكان"، ئه‌و لۆبيكه‌رانه داوا له كورد ده‌كه‌ن كه چيتر نه‌وت له به‌رده‌م ماڵی خۆی هه‌ڵنه‌هێنجێ، و ده‌ست له مافه مێژووييه‌كه‌ی كه‌ركوكی پڕ له نه‌وتی هه‌ڵگرێ، و له‌مه‌ودوا زياترعيراقيانه ڕه‌فتار بكات. ئه‌و داوايه ناواقيعيانه له خزمه‌تی هيچ لايه‌نێكدا نين و به‌رهه‌ميان بۆ كه‌س نابێ. له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ريكادايه كه ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكات.
يه‌كه‌م: به پێكهاته و سروشت، عيراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌قه‌ته و هه‌ر به سه‌قه‌تيش ده‌مێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵا جيدديه‌كانی ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانی تر، خه‌نده‌قه دابه‌شكه‌ره‌كانی تايه‌فه‌گه‌ريی له جه‌رگه‌ی حكومه‌ت و موئه‌سسه‌سه‌كانیدا قوڵچه‌قيون. حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی به‌غدا هێشتا بۆی نه‌لواوه ته‌ركيز بكاته سه‌ر ئه‌وله‌ويه‌ته ئاسايشيه‌كانی وڵاته‌كه، چی جای ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی كاڕا هه‌ڵسوڕێنێ وه‌يان ڕۆڵی هاوپه‌يمانێكی ئه‌مه‌ريكی ببينێ. ئه‌گه‌ر عيراق دابه‌ش نه‌كرێته چه‌ند كيانێكی فيدڕالی سياسی و ئابووری نيمچه سه‌ربه‌خۆ، هيچ ڕێگاچاره‌يه‌كی تر نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستكرده‌دا ئارامی تێدا سه‌قامگير بێ وسه‌رفراز بێ و به ئاشتيانه له‌گه‌ڵ خودی خۆی و دراوسێكانی بگوزه‌رێ.
دووه‌م: زه‌وت كردنی مافی چاره‌ی خۆ نوسينی كورد له لايه‌ن عه‌ره‌ب و تورك و ئێرانيه‌كانه‌وه تاكه فاكته‌ری نائارامی بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مه‌ريكاش چه‌ندين جار خيانه‌تی له‌گه‌ڵ كورد كردوه و كوردی زوير كردوه، به‌ڵام ئێستا به هۆی لابردنی سه‌ددام له حوكمی عيراق، وا دۆستايه‌تی و نيازچاكی كوردی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردوه. ده‌ستكه‌وته به‌رچاوه‌كانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوايی كوردان، سه‌ره‌ڕای سياسه‌تی ئه‌مه‌ريكی به‌ده‌ست هێنراون نه‌وه‌ك به هۆی ئه‌مه‌ريكاوه. به‌بێی هاوكاری بێ سنووری كوردان، ئه‌مه‌ريكا عيراقی ده‌دۆڕانده ئێران و تێرۆريستان. له‌وه‌يش گرنگتر، له ئاينده‌دا به بێی كوردان، ئه‌مه‌ريكا ناتوانێ له شه‌ڕ بيباته‌وه و عيراق سه‌قامگير بكات و له‌شكره‌كه‌ی بباته‌وه ماڵه‌وه. بيركه‌ره‌وه و سياسه‌ت دروستكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ريكی وا خه‌ريكه، به هۆی زياد بوونی هاوكاری عه‌ره‌بی سوننه و باشتر بوونی ئاسايش له عيراقدا، له خۆيان بايی ده‌بن و متمانه‌يان به خۆيان زۆرتر ده‌بێ. به‌ڵام له ڕاستيدا هێشتا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌و دوايیه وه‌ده‌ست هێنراون جێ‌گير نه‌بوونه، و دياريش نيه كه ئايا له دوای كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ريكی و بڕينی يارمه‌تی پاره و به‌رتيل، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌رده‌وام ده‌بن.
تا ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ريكا له پاراستنی يه‌ك گرتوويی و به‌هێز كردنی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عيراق دا بووه. به‌ڵام له مه‌ودای درێژ خايه‌ندا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ريكی و به‌رژه‌وه‌ندی بازاڕی جيهانی له سه‌قامگير بوونی ئارامي ناو ئه‌و وڵاته نه‌وتيه دايه. دياره كه چيتر ئه‌و سه‌قامگيريه‌ش له ڕێگه‌ی ديكتاتۆريه‌ته سه‌ددام ئاسايیه‌كان مسۆگه‌ر ناكرێ. بۆيه‌ش، ته‌نيا ڕێگه‌یه‌ك كه له به‌رده‌م ئه‌مه‌ريكادايه ئه‌وه‌يه كه‌وا ديموكراسيه‌ت باشتر به‌سه‌ر عيراقدا بسه‌پێنێ. پێكه‌وه لكاندنی زۆره‌ملێيانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ناته‌بايانه، نابێته هۆی په‌يدا بوونی خۆشه‌ويستی و خۆشگوزه‌رانی له وڵاته‌كه‌دا، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا بتوانێ هه‌ر يه‌ك له‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ييانه دڵنيا بكاته‌وه. به بێی ده‌ستكه‌وتنی ته‌واوی مافه مرۆڤيه‌كان، به مافی چاره‌ی خۆ نووسينه‌وه، كورده‌كان نابنه عيراقيی جگه‌رسۆز، و به زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداش ڕازی نابن.

سێيه‌م: سه‌ره‌ڕای ده‌يان ساڵی پشتگيری ئه‌مه‌ريكی، حكومه‌تی هيچ كام له دراوسێ عه‌ره‌ب و توركه‌كانی عيراق به‌ڵگه‌ی سوپاس و مه‌منونيه‌تيان نيشانی ئه‌و زلهێزه نه‌داوه، و هيچ كامێكيشيان له كاتی لێقه‌وماندا بۆ ئه‌مه‌ريكيه‌كان جێگه‌ی متمانه و پشتگرتن نه‌بوونه. به پێچه‌وانه‌وه، هه‌سته دژ به ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له نێو ئه‌و ميلله‌تانی ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌روا به خێرايیه‌وه ڕوويان له زياد بووندايه، و له‌وه ده‌چێ له لايه‌ن حكومه‌ته به‌ناو "هاوپه‌يمانه‌كان"ی ئه‌مه‌ريكاوه‌ش هان درابن. پێنج ساڵ له دوای گۆڕانی ڕژێمی عيراق، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی توركيا، كه هێشتا بنده‌سته‌ی ئه‌رته‌شن، كارێكی وايان نه‌كرد كه‌وا ده‌ستی يارمه‌تی بۆ ئه‌مه‌ريكا درێژ بكه‌ن و تۆڵه‌ی ڕابوردوويان بۆ بكه‌نه‌وه، كه‌چی توانيويانه سازشی مه‌زن به‌و زلهێزه بكه‌ن و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنيش وه‌ده‌ست بهێنن. ئێستا وا پشتگيری ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكيشيان بۆ سنوور به‌زاندنی عيراق و ڕاونانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستكه‌وتووه. په‌كه‌كه، كه ڕێكخراوێكه داوای مافی مرۆڤی كورد ده‌كات، وا له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكيه‌كانه‌وه بۆ خاتری ڕازی كردنی توركيا خراوه‌ته ليسته‌ی تێرۆريستانه‌وه.
بێ ئاراميی ناوه‌كيی توركيا وای له سه‌ركرده‌كانيان كردوه كه‌وا پشوويان كورت بێ، ته‌ركيزيان كه‌م بێ و چيتريش جێگه‌ی متمانه نه‌بن. ده‌زگای ده‌وڵه‌تی توركی به ده‌ستوه‌شاندن كورد داده‌پڵۆسێ و، به گوێره‌ی دان پێدانانی تور‌كان، ئه‌و ده‌زگايه تاوانی دژی مرۆڤايه‌تی ئه‌نجام داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا، لۆبيكه‌ره پڕۆتوركه‌كانی ناو ئه‌مه‌ريكا هانی كوردانی عيراق ده‌ده‌ن كه‌وا ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ئه‌رته‌شی توركی بنێن و هاوكاريان له لێدانی په‌كه‌كه بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌يه په‌كه‌كه توندڕه‌و و سه‌رلێشێواو بێ، به‌لام هه‌موو كوردێك (به‌وانه‌ی عيراقه‌وه) ڕێكخراوی په‌كه‌كه به تاقه نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاريخوازی كوردی باكوری ناو توركيا ده‌زانن. كورده‌كان له ئه‌مه‌ريكا بێ ئومێد و بێ تاقه‌ت بوونه له به‌ر پشتگيری كردنی توركيا بۆ لێدانی په‌كه‌كه،. بۆيه‌ش، باش‌ترين ئامۆژگاری بۆ ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌يه كه‌وا سه‌ر له نوێ چاو به شه‌ڕی توركيا و په‌كه‌كه دا بخشێنێته‌وه. پێويسته ئه‌مه‌ريكا يارمه‌تی توركيا بدات كه‌وا ئاشتی و ئاسايش به به‌شدارێتی هه‌موو لايه‌نێكی په‌يوه‌نديدار له وڵاته‌كه‌دا سه‌قامگير بكات. هێرشه‌كانی سه‌ر په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نيا مه‌وقيعی په‌كه‌كه‌یان به‌هێز كردوه، به‌ڵكو خه‌ريكه كوردی عيراق و توركيا له ئه‌مه‌ريكا زوير بكه‌ن. پرسياری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌يه، ئايا ئه‌مه‌ريكا بۆی ده‌كرێ كه‌وا پشتگيری كوردی عيراق له‌و ڕۆژگاره هه‌ستياره‌دا بۆ خاتری ڕازی كردنی توركيا له ده‌ست خۆی بدات؟

چواره‌م: ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی يارمه‌تی سه‌ركرده‌كانی كوردی عيراقی داوه و تا ئێستاش توانيويه‌تی به لای خۆيه‌وه ڕايان بكێشێ و لايه‌نگيريه‌تيان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات. به‌ڵام حيزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم له به‌ر گه‌نده‌ڵيی به زه‌حمه‌ت توانيويانه خه‌ڵكه سه‌ربه‌خۆيی خوازه‌كه‌يان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. به هه‌مان شێواز‌ی ڕه‌خنه جيهانيه شه‌رمه‌زاركه‌ره‌كان، خه‌ڵكی كوردستان وا به كراوه‌يی و به ئاشكه‌را ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتداره بێ توانا و ناديموكراتيه‌كانيان ده‌گرن و ڕقی خۆيان له به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری سه‌ركرده‌كانيان ده‌رده‌بڕن. په‌تای گه‌نده‌ڵيی و بێ سه‌روه‌ريی قانون و ده‌ستی قوڕسی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی ئه‌و دوو حيزبه ده‌سه‌لاتداره‌ی كوردستانی عيراق (يه‌كێتی و پارتی)، خه‌نده‌قی نێوان خه‌ڵك و سياسه‌تمه‌دارانی هه‌رێمی فراوان كردوه. ئه‌و ڕاستيانه له لايه‌ن لۆبيكه‌ره پڕۆتوركه‌كانه‌وه، وه‌ك به‌هانه و بۆ خاتری ته‌برير كردنی هێرشی توركی، به‌كار ده‌هێنرێن. به‌ڵام بارودۆخی سياسی كوردستان له ته‌قينه‌وه نزيك بۆته‌وه. به‌رده‌وامێتی ئيهانه‌ی توركی، له‌گه‌ڵ مه‌حروم كردنی كورد له كه‌ركوك و نه‌وت و مافی چاره‌ی خۆ نووسين، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا ڕووداوه‌كانی كوردستان وا بته‌قێته‌وه كه‌وا له كۆنتڕۆڵی هه‌موو لايه‌ك ده‌ربچێ.
ڕێگاچاره
خه‌ڵكی كوردستان پێويستيان به ئه‌مه‌ريكايه، و چاويان لێيه كه وه‌ك هاوپه‌يمانێك له هێرشی زاڵمانه‌ی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بيانپارێزێت. چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه‌وا ئه‌مه‌ريكای زلهێز هيممه‌تو بكات:
١- يارمه‌تی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و ديموكراسيه‌تی ڕاسته‌قينه له توركيادا بچه‌قێنێ، و بكه‌وێته ديالۆگ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه (هه‌روه‌ك له ئايه‌رله‌ندا كردیان).
٢- فشار بخاته سه‌ر جه‌نه‌ڕاڵه توركه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ملكه‌چی ديموكراسيه‌ت بن و چيتر قوڕاوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزتر نه‌كه‌ن.
۳- فشار بخاته سه‌ر سه‌ركرده كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕيفۆرمی سياسی ئه‌نجام بده‌ن و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی بهێننه كايه‌وه و قانون وه‌ك سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌يان بچه‌سپێنن.

كوردی عيراق به خوێنيان ده‌نگيان بۆ ده‌ستكه‌وتنی هاوپه‌يمانێتی ئه‌مه‌ريكی داوه، به‌ڵام له جياتيان خه‌ون و هيواكانيان خه‌ريكه به ڕه‌فتاری ئه‌مه‌ريكی له عيراق و به پشتگيری كردنی ئيهانه‌كانی توركی، تێك بشكێ. ئه‌گه‌ر كورده‌كان يارمه‌تی نه‌درێن، وه‌يان به هه‌ستياريه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێ، ئه‌وا ڕه‌نگه حاڵه‌تی خه‌يبه‌ت ئه‌مه‌ليان ببێته حاڵه‌تی توڕه‌يی. له‌و كاته‌ی كه ئاشتی و ئارامی و ئاسايشی عيراق له بارێكی ناسك و هه‌ستياردايه، ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵه‌يه‌كی مێژوويی ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌ركيز ته‌نيا بكاته سه‌ر ده‌ستكه‌وتی كورتخايه‌ن، به بێی ڕه‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌نديه درێژخايه‌نه‌كان.ئه‌و وتاره به زمانی ئينگليزی له كورديش ئه‌سپێكتس دا له ٢٧/٢/٢٠٠٨دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و لێره‌دا بۆ خوێنه‌ری كورد وه‌رگيڕاوه.