زانكۆ مه‌ڵبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مێشكه و كه‌نده‌ڵی تيايدا ماڵكاوليه
ديدارێك له‌گه‌ل پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين
پرۆفيسۆر دلاوه‌ر، ئايا ئه‌و كۆرسه چۆن هاته كايه‌وه و هه‌ولی ئێوه چی بووه بۆ دابين كردنی؟
ئه‌وه جاری سێيه‌مه كه زانكۆی نۆتينگهام كۆرسی راهينان رێكده‌خات بۆسه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه ئاشنايان بكات له چۆنيه‌تی به‌رێوه‌بردنی زانكۆ مۆديرنه‌كانی جيهانی. بێ گومان، تاكو ئه‌و دوواييه، كوردستانی باشوور له ناو قه‌فه‌سێكی عیراقی دواكه‌وتوودا گيری خواردبوو، وه سيسته‌می ئيداره‌كه‌شی له‌سه‌ر هه‌مان رژێم دامه‌زرابوو. بۆيه‌ش زۆربه‌ی موئه‌سسه‌سه‌كانی كوردستان (به‌هی خوێندنی بالاوه) هه‌تا ئێستا‌ش په‌يره‌وی هه‌مان سيسته‌مه عيراقیه كه‌ونه‌كه ده‌كات، كه له مه‌ودای په‌نجا سالی رابووردوودا چی گۆرانگاريه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه. ئه‌و سيسته‌مه‌ش له‌گه‌ل دونيای ئيمرۆ ناگونجێ و رێگره له پێشكه‌وتنی ئاستی ئه‌كاديمی زانكۆكان. خۆشبه‌ختانه، له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی سه‌ددام روخاوه ده‌زگا ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان شه‌قاوی مه‌زنيان هاويشتوه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ و ئينستيتيوته‌كانی خوێندنی بالا به جيهانی ده‌ره‌وه و له‌زۆر لاوه ده‌رفه‌تی باشيان بۆ هه‌لكه‌وتوه.
ئێمه له زووه‌وه هه‌ولمانداوه كه زانكۆكانی كوردستان به هی ده‌ره‌وه ببه‌ستينه‌وه و قوتابيان بهێنينه ده‌ره‌وه، جا چی به زه‌ماله بێ يان به‌بێ زه‌ماله. له سالانی هه‌شتاكاندا، ئێمه و چه‌ندين كورد و غه‌يره كوردی دلسۆز، كۆمه‌لێكمان دروست كرد به ناوی "كۆمه‌له‌ی زانايان و پزيشكانی كورد". ئه‌و رێكخراوه له لايه‌كه‌وه لۆبی بۆ مافه ديموكراسيه‌كانی كورد د‌ه‌كرد و له‌وبواره‌وه ده‌ستكه‌وتی مێژوويی به‌ده‌ست هێنا. له‌لايه‌كی تريشه‌وه، يارمه‌تی خوێندكاره په‌ناهه‌نده‌كانی ده‌دا. له سالانی نه‌وه‌ده‌كان، دوای راپه‌رين و رزگاربوونی به‌شێكی كوردستان و دامه‌زرانی زانكۆتازه‌كان، ئه‌وكۆمه‌له‌يه گرنگی زياتری دا به كۆمه‌كی زانكۆكان و قوتابيان. له‌به‌ر زۆری و هه‌مه‌چه‌شنی كاره‌كان، له نێو ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌كه‌مان، رێكخراوێكی تايبه‌تمه‌نديمان دروست كرد كه ته‌رخانكرا بۆ پشتگيری و يارمه‌تی ده‌زگاكانی خوێندنی بالا له كوردستان. له‌و رێگه‌يه‌وه، به ده‌يان مامۆستای كوردی هه‌نده‌ران و بيانيمان نارده‌وه كوردستان بۆ وانه گوتنه‌وه و تاقی كردنه‌وه‌كان، سه‌دان كتێب و چاپه‌مه‌ني و كۆمپيوته‌ر و ئامرازی تاقيگه‌ی زانستی و پاره‌ی ته‌به‌روعمان نارده‌وه. شايانی باسه كه له‌سه‌رده‌می براكوژی ١۹۹٤-١۹۹٨ يشدا، كاری ئه‌و دوو رێكخراوه نه‌وه‌ستا و ناردنه‌وه‌ی يارمه‌تی هه‌ربه‌رده‌وام بوو، سوپاسيش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆلنه‌دانی چه‌ند دلسۆزێكی وه‌ك دكتۆر فوئاد هه‌ناری و دكتۆر ڕزگارعزيز ئه‌مين و خه‌لكانی تر.
خۆشبه‌ختانه، له دوای روخانی ڕژێمی سه‌ددام، بار و وه‌زعی كوردستان ته‌واو گۆرا و هه‌روه‌ك ده‌زانين، ده‌رامه‌ت و توانای هاتووچۆی زانكۆكان و قوتابيان زيادی كردوه. به‌وه‌ش، رێگه‌ی يارمه‌تيدانی ئێمه‌ش بۆ زانكۆكان و خوێندكاره‌كان زيادی كردوه. يه‌ك له‌باره‌ی خۆمه‌وه، له سالی ٢٠٠٤، كه‌وتمه گفتوگۆ له‌گه‌ل سه‌رۆك و لێپرسراوانی زانكۆی خۆم (نۆتينگهام) بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆرسێكی راهێنان بۆ مامۆستا‌و سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی عيراق دروست بكه‌ين. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌رۆكی زانكۆ، چل هه‌زار پاوه‌ندی ته‌رخان كرد بۆ هێنان و راهينانی مێوانه‌كان. واته مه‌سره‌فی هاتوچۆ و هوتێل و خواردن و رێكخستنی كۆرسه‌كه له‌سه‌ر زانكۆی نۆتينگهام بوو. له‌و ده‌وره‌يه، هه‌شتيان كورد بوون و له زانكۆيانی سلێمانی و سه‌لاحه‌ددين و دهۆكه‌وه هاتبون. له‌سالی ٢٠٠٥، ديسانه‌وه پاره ته‌رخانكرا بۆ پێكه‌وه‌نانی هه‌مان كۆرس، به‌لام ئه‌وجاره‌يان هه‌موو مێوانه‌كان كوردستانی بوون. مه‌سره‌فی كۆرسه‌كه له‌سه‌ر زانكۆی نۆتينگهام بوو به‌لام هاتوچۆ و هوتێل و خواردن له‌سه‌ر دوو ئيداره‌كه‌ی كوردستان بوو. ئيمسال، به هه‌مانشێوه، مه‌سره‌ف به شه‌ريكی بوو و كۆرسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوويي ئه‌نجامدرا.
شايانی باسيشه كه‌وا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان ده‌رفه‌تێكه بۆ په‌يداكردنی يارمه‌تی له لايه‌ن كوردی هه‌نده‌رانه‌وه. بۆيه‌ش، له‌پال كۆرسه‌كه‌ی نۆتينگهام، هه‌موو سالێك سێمينار رێكده‌خه‌ين بۆ ئه‌وه‌ی كه شاندی زانكۆكانی كوردستان له نزيكه‌وه گفت و گۆ له‌گه‌ل كۆمه‌لگای كوردی به‌ريتانی و ئه‌وروپايي بكه‌ن و په‌يوه‌ندی پيشه‌يی و ئه‌كاديمی به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستن. پێويسته بگۆترێ كه خاوه‌ن پيشه‌و ئه‌كاديميه كورده‌كانی هه‌نده‌ران زۆر به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌وپيری هه‌والی پێشكه‌وتنی كوردستانه‌وه دێن و هه‌رده‌م خه‌مخۆری زانكۆانن.
ئايا پرۆگرامی كۆرسه‌كه بريتی بوو له چی و چۆن سوودی بۆ كوردستان ده‌بێ؟
سوودی ئه‌و كۆرسه هه‌مه‌لايه‌نه. له‌لايه‌كه‌وه، ده‌بێ سيسته‌می كوردستان بگۆردرێ به‌جۆرێك كه هه‌ماهه‌نگ بێ له‌گه‌ل جيهانی ده‌ره‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويسته كه سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان له نزيكه‌وه شاره‌زای سيسته‌می مۆدێرنی جيهانی ببن. له‌لايه‌كی تره‌وه، له‌كاتی په‌يوه‌نديكردن به زانكۆكانی ده‌ره‌وه، مامۆستا‌و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌كاديمی كوردستان پێويسته بزانن كه ئايا ئه‌و زانكۆ پئشكه‌توانه چۆن كار ده‌كه‌ن وچۆن بير ده‌كه‌نه‌وه و چی لايان گرنگه. ئه‌وه ده‌بێته مايه‌ی كار ئاسانی و ئالۆگۆری كاری سوودبه‌خش. به‌لای منه‌وه، هه‌تا ئاستی ئه‌و جۆره تێك گه‌يشتنه به‌رزتر بێ،بنه‌مای په‌يوه‌نديه جيهانيه‌كانمان و پلاندانانمان بۆ دوارۆژی مامۆستا‌و خوێندكاران واقيعيانه‌تر ده‌بێ. ئه‌وانه‌ی كه كۆرسه‌كانيان كردوه، باش‌ترين ئامۆژگاريكه‌رن بۆ خوێندكار و مامۆستايانی داهاتوو. ئه‌وه‌ش بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره كۆرس و سه‌ردانه، زه‌مينه خۆشده‌كات بۆ يه‌كتر ناسين و چاو پێكه‌وتنی راسته‌وخۆی كادير‌ه‌كانمان له‌گه‌ل زانايانی ده‌ره‌وه. له كۆرسی سالی رابووردوودا، دوو له مامۆستايانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددين (د. نازمی جێگری سه‌رۆكی زانكۆ و د. كافيه‌ی راگری كۆليجی برينپێچی)، په‌يوه‌ندی زانستيان په‌يدا كرد و دوای كۆرسه‌كه ديسانه‌وه گه‌رانه‌وه زانكۆی نۆتينگهام و هه‌ريه‌كه‌يان ماوه‌ی سێ مانگ له تاقيگه‌ی پێشكه‌وتوودا كاری زانياريان كرد و ئه‌زموونی تازه‌و به‌رزيان په‌يدا كرد.
واتان بلاو كرده‌وه كه له‌گه‌ل شاندی ئيمسال سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك و سلێمانی و چه‌ند راگرێكی كۆليجه‌كانيان بانگ كراون، كه‌چی ئه‌وانه نه‌هاتن، ئه‌وه بۆچی؟
به‌لێ ئه‌وانه بانگ كرابوون ئێمه‌ش به شه‌وقه‌وه چاوه‌نواريان بووين. زنكۆی كه‌ركوك و سلێمانی برياری ناردنی شانده‌كه‌يانيان دابوو و وه‌عده‌ش درابوو كه مه‌سره‌فيان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ له‌لايه‌ن ئيداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه. به‌لام به داخه‌وه، موافه‌قه‌ی حكومه‌تی هه‌ردوولا دواخرا (وه‌يان نه‌درا) بۆيه‌ش شاندی ئه‌ودوو زانكۆيه به كۆرسه‌كه رانه‌گه‌يشتن. ئه‌وه‌ش ديارده‌يه‌كی گرنگ به‌رده‌رده‌خات، ئه‌وه‌يش بريتیه له نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆيی زانكۆكان له برياره ئه‌كاديمی و داراييه‌كان. ئه‌وه‌ش هه‌لبه‌ت رێگرێكه له پێشكه‌وتنی زانكۆكان. هه‌لبه‌ت، كه‌موكوری سيسته‌مه‌كه هه‌مه‌لايه‌نه‌يه. له‌لايه‌كه‌وه، بيرۆكراتيه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان كوشنده‌يه و رووه‌و زياديه نه‌وه‌ك كه‌می. ده‌سه‌لاتی وه‌زير زياتره له‌وه‌ی كه پێويستيه‌تی. له‌لايه‌كی تريشه‌وه، زانكۆكان ئاليه‌تی لێپرسينه‌وه‌ی دارايي و ئه‌كاديمی و ئيداريان به شێوه‌يه‌كی پته‌و و مۆدێرن دانه‌رێژراوه تاوه‌كو رێگه له به‌ره‌لايی و گه‌نده‌لی بگرێ. به‌و پێيه، سيقه‌و دلنيايی په‌يدا نه‌بوه له نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆ و ده‌زگاكانی تر. بۆيه‌ش،كوردستان پێويستی به ده‌ستورێكی نوسراوه‌و قانونی خوێندنی بالا هه‌يه كه سه‌رله‌نوێ و به مۆدێرنانه دابرێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌يوه‌ندی ئيداری نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆكان رێكبخات، له جياتی ئه‌وه‌ی كه ب‌بێته رێگر له پێشكه‌وتنی زانستی.
ئايا به‌گشتی، زانكۆكانی كوردستان چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنی؟
ئێستا له كوردستان به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش زانكۆ هه‌ن (به كه‌ركوكه‌وه) كه چواريان له‌دوای راپه‌رين و به ئيراده‌ی سياسی و كۆمه‌لايه‌تی كوردستانه‌وه دروست بوون. له‌داهاتووی نزيكدا ره‌نگه زانكۆی تريش له چه‌ن شارێكی وه‌ك خانه‌قين و سۆران و رانيه‌ش په‌يدا ببن. به‌وه له ماو‌ه‌يه‌كی كورتی قياسيدا، ده‌زگاكانی خوێندنی بالا گه‌يشتنه ئاستێكی چه‌ندايه‌تی وا كه پێداويستی كوردستانيان پر كرديته‌وه. له ئاستی چۆنايه‌تيشدا، هه‌نگاوی گرنگ هاويشتراوه و ده‌هاويشترێ. مايه‌ی دلخۆشيه كه له‌جياتی كۆليجێكی پزيشكی، ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا، سێ كۆلێج هه‌ن كه له لايه‌ن زانكۆ و ئۆرگانه نێوده‌وله‌تيه‌كان ئيعتيرافيان پێكراوه. پزيشكی تازه ده‌رچووی كۆليجه كوردستانيه‌كان حاليان حالی وولاته پێشكه‌وتوه‌كانه‌وئيعتيراف به شه‌هاده‌كانيان كراوه و يه‌كسه‌ر له كۆرسی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گيرێن. ئاشكرايه كه ئاستی زانستی له كوردستان، له زۆر روه‌وه له پێشه‌وه‌ی زانكۆكانی تری عيراقيه و له هه‌ندێك بواريشدا شانبه‌شانی زانكۆكانی وولاته‌كانی دراوسێيه. قوتابيه ده‌رچوه‌كانی زانكۆكانی كوردستان توانای پێشبركێيان هه‌يه له به‌رامبه‌ر خوێندكاری ئه‌وروپايي. بۆ نموونه، ساڵی پاره‌كه، سێ خوێندكاری ده‌رچووی زانكۆی دهۆك و دووی ده‌رچووی سلێمانی هاتنه نۆتينگهام بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا. يه‌كێك له‌وانه‌ی ماسته‌ری ده‌خوێند (ده‌رچووی دهۆك) به يه‌كه‌م د‌ه‌رچوو له سه‌ر ده‌وره‌كه‌ی. واته له پێشبركێدا پێشی به‌ريتانی و قوتابيه هه‌مه‌ره‌گه‌زه‌كانی تری گرته‌وه. له ده‌رچوه‌كانی سلێمانيش، يه‌كێكيان وا له دكتۆرا سالی يه‌كه‌ميه‌تی ئه‌وی تر سالی دووه‌ميه‌تی، و هه‌ردووكيانيش مايه‌ی سه‌ربلندی ئێمه‌بوونه له‌به‌ر كارچاكی و ئه‌خلاق به‌رزیان. ئيمسال، حه‌وت خوێندكاری ترمان بۆ هاتوون له كوردستانه‌وه، سيانيان ده‌رچووی زانكۆی سه‌لاحه‌ددينن،ُ دوو له‌وانه‌ش له يه‌كه‌مه‌كانن و جێگه‌ی شانازيمانن. ڵه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه فێركردن له كوردستان ئاستی به‌رزه‌و قوتابيه‌كانيش سه‌ره‌رای گيروگرفته‌كان تێنووی زانستن. پێويسته ده‌ستخۆشی له مامۆستا و سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان بكه‌ين بۆ چاندن و هێنانه به‌رهه‌می تۆی زانياری له زانكۆكانی كوردستان.
لێره‌دا د‌ه‌شمه‌وێ كه ئيشاره‌ت بۆ هه‌ندێ كه‌موكوريش بكه‌م كه پێويستی به لێكۆلينه‌وه و چاره‌سه‌ر هه‌يه به زووترين كات.
له زانكۆكانی كوردستان، تا ئيستاش خوێندن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جێكی كلاسيكی كۆن ده‌روات و له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كی كۆنه‌په‌رستی چه‌رخی رابوردوو داريژراوه. ئه‌وه‌ش پێويستی به نوێكردنه‌وه هه‌يه و پرۆسه‌كه‌ش پاره‌ی تێناچی. ته‌نيا پێويستی به رێنيشاندان هه‌يه.
سيسته‌می خوێندن (له قوتابخانه‌و زانكۆكاندا) له كوردستان، وه‌ك هی عيراق، بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك ده‌ست نادات. خوێندكار ده‌چێته پۆل بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له مامۆستا بگرێ و ووشه‌كانی به‌ده‌قی خۆی بنوسێته‌وه و دووايش بۆ ئيمتيحان ده‌رخی بكات و پاشان له‌بيری بكات. ته‌نانه‌ت له خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆراش (كه بۆ لێكۆلينه‌وه‌و ئيختيساس درووستبونه) هه‌مان كه‌لتور په‌يره‌وی ده‌كرێ. واته، بنه‌مای سيسته‌مه‌كه بۆ تێگه‌يشتن و بيركردنه‌وه و داهينان دروست نه‌كراوه. قوتابی و خوێندكار خوێندگاكه‌يان وه‌ك كارگه‌يه‌كی راهێنان به‌كار ده‌هێنن، نه‌وه‌ك بۆ مه‌ركه‌زێكی په‌روه‌رده‌ی مێشك و موئه‌سسه‌سه‌ی گه‌شه پێدانی فيكری و هێنانه به‌رهه‌می سه‌ركرده‌ی پيشه‌يی دوارۆژ.
ديسانه‌وه، قوتابخانه‌و زانكۆكان به‌شێوه‌ی كارگه ئيداره ده‌كرێن و خوێندكاره‌كان به كۆمه‌ل به‌دوای رۆتين ده‌كه‌ون، له‌جياتی ئه‌وه‌ی كه خوێندنگا بريتی بێ له ده‌وروبه‌رێكی ديناميكی وا كه خوێندكار هه‌رده‌م له جم‌وجۆل و رۆلی ئاكتيڤ و بگره‌و به‌رده‌ی زانستی و رۆشنبيری و كۆمه‌لايه‌تی و كه‌لتوورێ بی. له‌بيرت نه‌چی كه له ته‌مه‌نی سالانی خوێندنی زانكۆدا، لاوان به ته‌فه‌روغ به‌دوای مه‌نهه‌جت ده‌كه‌ون و ئه‌وه‌ش دوا فرسه‌ته كه ميشكی لاوی پێ ئاودبدرێ. له‌دوای ئه‌وه، لاو ده‌كه‌وێته به‌ر سه‌رقالی ژيان.
زانكۆكانی كوردستان ده‌بێ ئه‌وله‌ويه‌ت بده‌نه خۆبه‌ستنه‌وه‌يان به جيهانی زانست و به موئه‌سسه‌سه زانستيه‌كانی ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی گه‌شه پێدانی ئيمكانياتی په‌يوه‌نديكردن و ئالوگۆری ئه‌كادیمی. ده‌وله‌مه‌ند كردنی مالپه‌ری زانكۆكان، دامه‌زراندنی به‌شی په‌يوه‌نديه‌كانی ده‌ره‌وه، ته‌عين كردنی خه‌لكی ئينگليزی زان و لێهاتوو بۆ په‌يوه‌نديكرده به دونيای ده‌ره‌وه. ئه‌وه يه‌كێكه له گيرو گرفته هه‌ره مه‌زنه‌كانی كوردستان. له‌زۆر لاوه خه‌لكی ده‌ره‌وه تووشی سارد‌و سڕی بوونه له‌په‌يوه‌ندی كردن له‌به‌ر بێوه‌لامی زانكۆكانی كوردستان ، وه‌يان بێبه‌رده‌وامی په‌يوه‌نديه‌كان. كه‌لتووری وه‌لامدانه‌وه و په‌يوه‌ندی پرۆفێشنه‌لانه لای ئيمه پێويستی به جۆشدان هه‌يه.
ئه‌وانه‌و هه‌ندێ لايه‌نی گرنگی تريش كه لای هه‌موان ئاشكرايه، بۆ نموونه پێويستی زانكۆكان بۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنی په‌رتوكخانه‌كان، به‌شداری له په‌روكخانه‌ی ئه‌له‌كترۆنی، سوود وه‌رگرتن له شۆرشی ئينته‌رنێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی خوێندن و لێكۆلينه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌جهيزی كۆليجه‌كان به ته‌كنه‌لۆجيای نوێ و هی تريش.
هه‌تا ده‌كرێ زياتر خوێندكاران بنێرنه ده‌ره‌وه، و تۆله‌ی رابووردوو بكه‌نه‌وه. له‌سه‌رده‌می سه‌ددام، هه‌تا كوردێك ده‌نێردرايه ده‌ره‌وه، سه‌دان خه‌لكی خوارووی عيراق زه‌ماله‌يان پێده‌درا. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر حيسابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددينيش زه‌ماله‌يان ده‌درايه، خه‌لكی خوارووی عيراق بوون. هه‌ر بۆيه‌ش، له دوای ڕاپه‌رينی ١۹۹١، له‌مه‌ودای چه‌ند هه‌فته‌يه‌كدا، ته‌واوی زانكۆ و ده‌زگاكانمان به‌تالكران له مامۆستا و پێشره‌وی ئه‌كاديمی (به واتای تفريغ العقول). به‌لام تكام ئه‌وه‌يه كه خوێندكاری لێهاتوو بنێرنه ده‌ره‌وه (به‌بێ واسته‌كاری) و كه ناردنيشيان به‌تێر و ته‌سه‌لی پشتان بگرن، نه‌وه‌ك برسی و بێكه‌سيان بكه‌ن.
داوايه‌كی ترم ئه‌وه‌يه كه به‌زووترين كات ده‌وره‌ی موره‌ككه‌زی زمانی ئينگليزی بكه‌نه‌وه بۆ قوتابيانی دواناوه‌ندی و گشت پۆله‌كانی كۆليجه‌كانی زانكۆ. به‌بێ زمانی ئينگليزی، پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ و مامۆستاكان و قوتابيان به جيهانی پێشكه‌وتوو ئه‌ركێكی قورس ده‌بێ.
ئامۆژگاريم بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و لێژنه‌ی خوێندنی بالا له په‌رله‌مان ئه‌وه‌يه كه به‌زووترين كات سيسته‌می ماسته‌ر و دكتۆرا له كوردستاندا بگۆرن. سيسته‌می ئێستای كوردستان له سه‌ر بنه‌مايه‌كی دواكه‌وتووی عيراقی كۆندا دامه‌زراوه، كه ئيمرۆ كاتی به‌سه‌رچووه. له كوردستان، خوێندكارانی ماسته‌رو دكتۆرا زۆر ماندوو ده‌كرێن به خوێندنی ناپێويست و به تاقيكردنه‌وه‌ی بێ سوود. له‌جياتی ئه‌وه، پێويسته كات وفرسه‌تی لێكۆلينه‌وه‌يان زياد بكرێ و مه‌شقی زياتريان پێ بكه‌ن له بواری بيركردنه و په‌روه‌رده‌ی مێشك. ده‌بێ ده‌رچووی دكتۆرا داهينه‌ربێ نه‌ك لاساكه‌ره‌وه. هه‌تا ده‌كرێ ده‌بێ ژماره‌ی داهينه‌ران زێده‌بكرێ. بێجگه له‌وه‌ش، سيسته‌می به‌رێوه‌بردنی ئيداری و ئه‌كاديمی و دارايی زانكۆكانی كوردستان پێويستی به پێداچوونه‌وه هه‌يه، پێويستی به داڕژتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌يه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كی مۆدێرن. له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێ چارته‌ر و قانونی مۆدێرنانه بنوسرێته‌وه و له وه‌زاره‌ته‌وه‌ش دابين بكرێ.
پيشنيارێكی ترم ئه‌وه‌يه كه له‌مه‌ودوا هه‌موو خوێندكارێكی دكتۆرا كه له كوردستان ناونوسكراوه، بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه سالێكی خوێندنه‌كه‌ی له زانكۆيه‌كی جيهانی به‌سه‌ر ببات. واته، خوێندكار له زانكۆيه‌كی كوردستان ناونوس بكرێ، سالێك له‌ده‌ره‌وه مه‌شقی پێبكرێ، له‌كۆتايي خوێندنه‌كه‌ی ئوتروحه‌كه‌ی له كوردستان پێشكه‌ش بكات و له كوردستان ئيمتيحان بكرێ. به‌وه، زانكۆكانی كوردستان به‌فه‌خره‌وه، شه‌هاده‌ی كوردستانی به مسته‌وای جيهانی ده‌ده‌نه خوێندكار. خوێندكاري‌ش به دلنياييه‌وه سيقه‌ی به‌خۆ ده‌بی له‌وه‌ی كه ئاستی زانستی مه‌شقه‌كه‌ی له هی عيراق و بگره وولاتانی تری دراوسێ به‌رزتر ده‌بێ. شايانی باسيشه كه ئه‌و كاره پاره‌يه‌كی ئه‌وتۆی تێناچێ. بۆ نموونه، له ته‌جروبه‌ی خۆمه‌وه قسه‌بكه‌م، يه‌كێك له قوتابيانی كۆليجی پزيشكی دهۆك (كاك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بامه‌رنی) له زانكۆی دهۆك ناونوسكراوه و بۆ ماوه‌ی سالێك و سێ مانگ له‌تاقيگه‌ی من له نۆتينگهام مه‌شقی كرد و له كۆتايی پاره‌كه گه‌راوه دهۆك و ئوتروحه‌كه‌ی ته‌قديم كردوه. له‌مانگی هه‌شتی ئيمساليشدا به ئاماده‌بوونی خۆم و مامۆستايانی تر، به‌رگری له ئوتروحه‌كه‌ی ده‌كات (واته ئيمتيحانی كۆتايی ده‌كرێ).
بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكان به‌ده‌ره‌وه‌و خۆنوێكردنه‌وه له گشت بوارێكدا، من به كارێكی باشی ده‌زانم كه حكومه‌تی كوردستان كۆنگره‌يه‌كی ئه‌كاديمی جيهانی ببه‌ستێ، كه تايبه‌ت بێ به گه‌شه پێدانی مه‌نهه‌جی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و لێكۆلينه‌وه و په‌يوه‌نديه جيهانيه‌كان.
ئايا په‌يامت چيه بۆ لێپرسراوانی حكومه‌ت و زانكۆكانی كوردستان؟