بهرلهسهری ساڵ، سياسه‌تی ئه‌مريكا ده‌گۆڕێ و كه‌ركوكمان له‌ده‌ست ده‌چێ- ئه‌گه‌ر پێڕانهگهين
پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين
هاوڵاتی - ژماره 304 ی ڕۆژی 13/12/2006 لاپه‌ڕه 14
سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمووی "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه پابه‌ندی ئه‌و راپۆرته نین". مه‌به‌ست لێره راپۆرته‌كه‌ی گروپی (به‌يكه‌ر-هاميلتن)ه كه بۆ گۆرينی ڕێره‌وی سياسه‌تی ئيداره‌ی ئه‌مريكی نوسراوه. راپۆرته‌كه كاسه ژه‌هرێك بوو، سه‌رۆك بوش به ناچاری و به نادڵی قوتيدا. ئه‌گه‌ر"ئيمه" پابه‌ندی نه‌بين، ئايا به‌رنامه‌ی به‌ديلمان چيه و چی ده‌كه‌ين؟
له ١٤٢ لاپه‌ره‌دا، گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن راسته‌وخۆ په‌نجه‌يان خستۆته سه‌ر برينه‌كانی بوش و به‌بێ موجامه‌له‌كردن كهموكوري و شكسته مه‌زنه‌كانی ئيدارهكهيان له عيراق ورۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دياريكردوه. له ٧۹ به‌نددا پێشنيازی پاشه‌كشه و گۆرانكاريان بۆ كردوه. راسته، مه‌رج نيه سه‌رۆك بوش و ئيدارهكهی پابه‌ندی راپۆرته‌كه بن، به‌لام له واقيعدا ئيختياری تریان له به‌رده‌مدا نيه چونكه پابه‌ندن به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وولاته‌كه‌یان. له‌دوای پهلهروحه، سه‌رۆك بوش ناچار ده‌كرێ كه به پێی ئه‌و راپۆرته هه‌نگاو بنێ، ده‌نا به كۆنگرێس و سه‌نات و ميديا و پياماقولانی پارته‌كه‌ی، دونيای له‌به‌رده‌م تاريك ده‌كرێ. بۆيه‌ش، سه‌رۆك بوش به بێ شهك رێره‌و و سياسه‌تی راپۆرته‌كه ده‌گرێته به‌ر، له‌وه‌شدا، ئيمه‌ی كورد ده‌بێ زۆر به ئاگا بين له بيركردنه‌وه و جم‌وجۆل و هه‌نگاوی سياسی.
راپۆرته‌كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی ئه‌مريكا و ڕزگار كردنی له‌شكره‌كه‌ی نوسراوه، به سه‌رپه‌رشتی دوو پيره سه‌ركرده‌ی سه‌ده‌ی رابووردوو و ڕاوێژكاريی پيرهسياسی وه‌ك كيسينجهر، وه دوور له سۆز و وه‌فا و گفت و به‌ڵێن. بيرۆكهكانيان له ڕوانگه‌يه‌كی سياسهتبازی نێوده‌وله‌تی وادا ههلقوليوه كه تێياندا كورد ته‌نيا چاودێره -له په‌نجه‌ره‌يه‌كی بچوكه‌وه- نه‌وه‌ك ياريكه‌ر. بۆيه‌ش زوبانی نووسينهكهيان بيرهوهری سالانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی پێوهلكاوه، ئه‌و زه‌مانی كه كورد هه‌ر قوربانی بووه نه‌وه‌ك براوه. له‌راپۆرتی به‌يكه‌ر-هاميلتندا، براوه‌كان زياترن له دۆڕاوه‌كان. ته‌واوی دراوسێ و دوژمنه‌كانمان له براوه‌كانن، به‌تايبه‌تی ئێران و سوريا، ئه‌وجا توركيا و سعوديه و ئوردون. براوه‌ی ناو عيراقيش بريتين له عه‌ره‌بی سوننه‌و شيعه، به توندره‌وه‌كانی وه‌ك موقته‌دای سه‌دره‌وه. دۆڕاوهكانيش ته‌نيا دوو لايهنن، ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و ميلله‌تی كورد، به‌لام ئيداره‌ی تاقه زلهێز توانای به‌رگه‌گرتنی دۆڕانی كاتيی هه‌يه، به پيچهوانهی ميلله‌تێكی بنده‌سته.
پوخته‌ی به‌نده مه‌ترسيداره‌كان
زۆربه‌ی به‌نده‌كانی راپۆرته‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێ له‌مه‌ولا سه‌رۆك بوش حيسابی زياتر بۆ ده‌وله‌ته‌كانی ناوچهكهبكات و وه‌ك ياريكه‌ری سه‌ره‌كی بيانهێنێته ئالقه‌ی راوێژ‌و بريار. ئهولهويهتێكی زياتر بدرێته چه‌سپاندنی ئارامی له‌جێگه‌ی ديموكراسيه‌ت. جارێ ده‌ستوور به‌لاوه بخرێ وهيان ده‌ستی تێوه‌ربدرێ. دابه‌ش كردنی عيراق (به فيدراليهتهوه) رێگه‌ی لێبگيرێ. رۆلی مه‌ركه‌ز زه‌ق بكرێ و له‌شكری عيراقی و موخابه‌رات و ئيستيخباراتی به‌هێز بكرێ و له‌لايه‌ن وولاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك ميسر مه‌شقی پێبكرێ. كۆنه به‌عسی و قه‌ومي و كۆمه‌لانی توندره‌و بخرێنه رێزێ له‌شكرو جيهازی ده‌وله‌ت. هه‌لبه‌ت ئه‌وانه‌ش شێوهيهكن له گه‌راندنه‌وه‌ی چه‌رخ بۆ دۆخی سولته‌ی مه‌ركه‌زی و لاوازكردنی رۆلی كورد. هاوكات داواكراوه كه فايلی كه‌ركوك هه‌ڵپه‌سێردرێ و ريفهراندۆمهكهی دوا بخرێ تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكی نوێی له چوارچێوه‌ی عيراقدا بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، به‌ره‌زامه‌ندی عيراقيه‌كان و ده‌وله‌ته‌كانی ناوچه‌كه. سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه كورد كۆنترۆلی به‌سه‌ر نه‌وت و بودجه و ته‌واوی چاره‌نووسیدا نامێنێ.
رۆلی كورد له راپۆرته‌كه‌دا
له راپۆرته‌كه‌ی به‌يكه‌ر-هاميلتندا، كورد ناوی وه‌ك ميلله‌تێكی دۆست، خاوه‌ن قه‌زيه وهيان خاوه‌ن گرنگی ستراتيژی نه‌هاتوه. به‌هه‌مان شێوه سه‌ركرده‌كانی كورد و ئيداره‌ی كوردیش ناويان نه‌كه‌وتۆته ناوناوان وه‌ك ياريكه‌ری گرنگ و كاريگه‌ر. جارێ په‌رله‌مانی كوردی هه‌رناوی نه‌هاتوه، نه به چاك و نه به خراپ، چی جای ئه‌وه‌ی كه‌وه‌كو تهجروبهيهكی شارستانی نيمچه ديموكراسی نیمچه سه‌ركه‌وتوو. حكومه‌تی كوردستان به ناراستهوخۆيی ناوی هاتوه لهقالبی پێناسه‌كان و به "ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی" ناونراوه، نه وه‌ك كيانێكی فيدرال و خاوه‌ن ڕۆلی گرنگ له عيراقدا. له نه‌خشه‌كه‌ی عيراقدا هه‌رێمی كوردستان ناونراوه "ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆلی كوردی"، وه‌ك بڵێی ناوچه‌ی داگيركراوه له‌لايه‌ن ميليشيای چه‌كداره‌وه. پارتی و يه‌كێتی ته‌نيا بۆ وه‌سف كردنی بارزانی و تاله‌بانی ناويان هاتوه. ئه‌ودوو سهركردهيهش ته‌نيان له لاپهريهكدا ناويان هاتوه بۆ پێناساندنيان و ئيشاره‌ت كردن بۆ ململانێ و براكوژی نێوانيان. واته ناويان بۆ ئه‌وه نه‌هاتوه كه بڵێی رۆلی گرنگيان هه‌بێ له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عيراق وهيان شايانی ئه‌وه‌بن كه حيسابيان بۆ بكرێ. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانيشدا، له‌راپۆرته‌كه‌دا ماليكی ده‌جار و موقته‌دای سه‌در حهڤدهجار ناويان وه‌ك دوو ياريكه‌ری سه‌ره‌كی گۆره‌پان هاتوه. خۆ ده‌كرا ناوی تاله‌بانی وه‌ك سه‌ره‌ك كۆمارێكی ناوبژيكهری كاريگهربهاتبايه، به‌لام نه‌خێر.
نوسراوی پێشووم
له نووسراوی پێشوومدا (له هاولاتی- ٢٢ی نۆڤه‌مبه‌ر)، پێشبينيم له چه‌ندين له‌و مه‌ترسیانه كردبوو، بۆيه‌ش جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه نابێ ئيمه‌ی كورد به زێده دلنياييهوه لێی پالكهوين و چاوه‌رێی ده‌رچونی راپۆرتی كۆتايی بين، ئه‌وجا بيركهينهوه ئايا چۆن له‌گه‌ڵیدا بگونجێين. تا ئه‌وكات، سياسه‌ته‌كان داده‌رێژرێن و وڕێرهوی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش بهيهكجاری ده‌گۆرێ و كار له‌كار ده‌ترازێ. وه پێشنيازم كرد كه لۆبی كوردی فشاری خۆی بخاته سه‌ر گروپه‌كه وسه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش، بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی ترئيمهی كورد پشت گوێ نهخرێين و نه‌بينه قوربانی ووڵاتانی دراوسێ. دلنياش نه‌بووم كه ئايا سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ئاستی ئه‌و ئه‌گه‌ره خهتهرناكهدا هه‌لمه‌تی ده‌ست پێكردوه، وهيان چاوه‌روانی قه‌ده‌ره.
ئيهماليی كورد و ئيهمال كردنی كورد
ئه‌ندامانی گروپه‌كه له‌مه‌ودای نۆ مانگدا، داتايان كۆ كرده‌وه و له بنج وبنه‌وانی عيراقيان كۆڵيه‌وه، به‌لام به پێويستيان نه‌زانی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن وهيان له‌گه‌ك سه‌ركرده‌كانی كورد دابنيشن. ته‌نانه‌ت پێشنيازيان كردوه كه ده‌بێ گفتوگۆ له‌گه‌ل دۆست و دوژمن بكرێ، به ئيران و سوريا و موقته‌دای سه‌در و تێرۆريسته سه‌ددامی و سوننه توندرهوكانيشهوه. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شهرمهڕووييان نه‌بوايه، له به‌يكه‌ر ده‌وه‌شاوه كه داوای گفتوگۆی له‌گه‌ل ئهلقاعيدهش بكردايه. به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ش، هيچ ئيشارهتێك بۆ لێدوان و گفتوگۆ له‌گه‌ل كورد نه‌كراوه ، نه وه‌ك دۆست و نه وه‌ك دوژمن. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی كوردی ناو حكومه‌تی به‌غدايان ديتبێ، ئه‌وا له قالبی ده‌وله‌تی عيراقی و وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی مهركهزيان ديون. دلنياشم له‌وه‌ی كه سه‌ركرده كورده‌كانی به‌غداش به‌هه‌مان شێوه، وه‌ك ديپلۆمات و سياسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی عيراقيی خۆيان پيشكهش كردوه و گفت‌و گۆيان كردوه، تاوه‌كو مهوقيعی وهزيفی و سياسيان لاواز ده‌رنه‌كه‌وێ. ئه‌وانه ده‌ستيان له دواوه به‌ستراوه، و بۆشيان زه‌حمه‌ته پشتگيری له كورد بكه‌ن له‌سه‌ر حيسابی به‌رژه‌وه‌ندی مه‌ركه‌زی عيراق، كه ئه‌وه‌يش پيشه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سهرهكوهزيرانی هه‌رێمه. باش‌ترين نموونه‌ش بۆ ئه‌وه بۆچوونه، به‌راوردی تهسريحه پر نائومێديهكهی سه‌رۆكی هه‌رێمه له‌گه‌ل تهسريحه ئيجابيه پر ئومێده‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زيرانی عيراق (د. به‌رهه‌م)، كه له دوای ده‌رچوونی راپۆرته‌كه دايان. د. به‌رهه‌م به‌راشكاوی گوتی كه‌وا راپۆرته‌كه هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی "ئێمه" (واته عيراق).
وه‌عده‌كانی ئه‌مريكا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم
ئيمرۆ فشاری بێ پايان كه‌وتۆته سه‌ر سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی سياسه‌تی بگۆڕی، ته‌نانه‌ت مه‌جبوور ده‌بێ كه‌وا به‌و وه‌عد و گفتانهدا بچێته‌وه كه به‌رامبه‌ر به ميلله‌تی ده‌نگده‌ری خۆی داوه، جا چی وه‌عد و گفتێك هه‌يه‌كه كه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دابێ و لێی په‌شيمان نه‌بێته‌وه. كورد زۆر سه‌هوه ئه‌گه‌ر وايدابنێ كه وه‌عده‌ی سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌مريكا وه‌ك خاقانی ره‌شه‌و ده‌وله‌تی ئه‌مريكا مولزهميهتی. نهدهبووايه ئێمه‌ی كورد چاوه‌رێی ده‌رچونی راپۆرتی گروپی بهيكهرمان بكردايه، تا ئه‌ورۆژه‌ی كه ئه‌ركی ئيمه قوڕستر ده‌بێ و توانای گۆرينی ڕێڕه‌ومان نامێنی. به‌لام له‌جياتی هه‌لمه‌تی سه‌رله‌زوو و موباده‌ره‌ی چالاك و پێشبينيكهر، سه‌ركرده‌كانی كورد به قه‌له‌قه‌وه چاوه‌رێی ده‌رچوونی راپۆرته‌كه بوون.
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌يامه‌كه‌ی دوای ده‌رچوونی راپۆرته‌كه‌دا (له ٧ی ديسهمبهر) ڕوونی كرده‌وه كه‌وا كه‌س له گروپی به‌يكه‌ر سه‌ردانی كوردستانی نه‌كردوه. به‌ڕای من، ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌می گروپی به‌يكه‌ر ده‌رناخات، چونكه ئه‌وان زلهێزن و بێ منه‌تن و ئه‌وه‌ی له بهرژهوهندياندابێ ده‌يكه‌ن. ئه‌ركه گه‌وره‌كه له‌سه‌ر شانی سه‌ركرده‌كانی كورده، كه نه‌هێلن ئه‌و جۆره بێرێزيهی گروپی به‌يكه‌ر به گران بوه‌ستێ له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ميلله‌تمان. هه‌رله‌زووه‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ستيان به‌و مه‌ترسيه ده‌كرد، ده‌بوايه قۆڵيان لێههڵبكردبا و بكهوتبانه كاری لۆبی ڕاسته‌وخۆ. له ووتاری پێشوومدا پيشنيازم كرد كه سه‌رۆكی هه‌رێم زوو خۆی بگه‌يه‌نێته واشينگتن بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت ڕێڕه‌وی ڕاپۆرته‌كه دياري بكات، له‌جياتی ئه‌وه‌ی مهوقيف ده‌رببرێ له‌دوای ته‌قينه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم زوو گوتی پابه‌ند نابين به به‌نده‌كانی ناو راپۆرته‌كه. به‌لێ، ئه‌وه مهوقيفهكی زۆر ڕاست و به جێ و پێويسته. به‌لام ئايا له قاموسی ئه‌مريكای زلهێزدا چه‌ندی به چه‌نده؟ ئه‌مريكا قورسايی كورد و دوژمنه‌كانی كورد باش ده‌زانێ، و ده‌شزانێ كه ئيمه زۆر بێ چارهينه. ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ققه‌ن بێ چارهينه. به‌ڵكو چونكه ئه‌مريكيه‌كان له عهقليهت و بيركردنهوهو ئوسلوبی كاری كورد باش شاره‌زابوونه، و ده‌شزانن كه زاكيرهی كورد كورته، و خۆگيف كردنه‌وه‌ی زياتره له گازگرتنی. ئه‌مريكيه‌كان ده‌زانن ناته‌بايی ريزه‌كانی كورد بۆته مايه‌ی لاوازيان به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمنيان. رژێمی سه‌ددام و ئێران و توركيا و سوريا توانيويانه ياری به چاره‌نووسی كوردی بكه‌ن به‌بێ گوێدانه هه‌لچوونی كورد. سياسه‌تی كيسينجهرسهبارهت به هه‌ره‌سی ١۹٧٥ و سياسه‌تی به‌يكه‌ر سه‌باره‌ت به شه‌ری كوێت و ڕاپهرينی سالی ١۹۹١ نموونه‌ی زيندوون. بۆيه‌ش ئه‌مريكاييه‌كان ده‌زانن كه هه‌ركاتێك بيانه‌وێ، ده‌توانن چاومان لێ سوور بكه‌نه‌وه، و ئێمه‌ش له‌دوا قۆناغدا ناچارين دێينه سه‌ر خه‌ت. دڵنياشم كه ئه‌مريكای جه‌يمس به‌يكه‌ر به‌رژه‌وه‌نديه نێودهولهتيهكانی به كورد ناگۆرێته‌وه، مهگهرئهوجارهيان كورد ده‌ست به‌سينگ بۆی رانه‌وه‌ستێ و ئه‌مريكا مه‌ترسی لێ بنيشێ كه بهرژهوهنديهكانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسيه‌وه به‌هۆی تووڕه‌يی كورد. ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێ كه كورد ئيسپاتی بكات كه هێزێكه توانای تێكدانی پلانی ئه‌مريكای هه‌يه. مه‌سئوليه‌تی سه‌ركرده‌ی كورده كه به‌هه‌موو توانا و وهسيلهيهكهوه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌ی چاره چيه؟
ئيمرۆ ناوچه‌كه‌مان ئاگری تێبه‌ربووه و قانونه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ری سارد سه‌راوبن بوونه. سه‌رده‌م هی شه‌ری دژبه تێرۆره، بۆيه‌ش رۆلی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد زه‌ق بوه. سياسه‌تی دهرهوهيی ئه‌مريكاش له‌به‌رد نه‌قش نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌موورۆژێك له گۆراندايه. به‌رامبه‌ر ئه‌مريكا، ئه‌وكه‌سه‌ی كه خاوه‌ن قه‌زيه‌يه و ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه خۆی ده‌كاته دڕكێكی موزعيج (بێ ئه‌وه‌ی ببێته دوژمن)، زياتری ده‌ست ده‌كه‌وێ له كه‌سێك كه خۆی ده‌كاته گوڵێك، يان پياوچاكێكی بێده‌نگ. هه‌لبه‌ت به‌يكه‌ر خۆشحال ده‌بێ ئه‌گه‌ر كورد (دۆسته مسۆگهرهكهی) به‌بێده‌نگی به‌كه‌م ڕازی ببێ. به‌يكه‌ر هه‌روه‌ك برێمه‌ر، ديسانه‌وه ده‌يه‌وێ ئيداره‌ی ئه‌مريكی زياتر خه‌ريكی ڕازيكردنی دوژمنه‌كان بێ، له‌سه‌ر حيسابی دۆسته لاوازه‌كانی.
ئيمرۆ ئه‌مريكا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيژی كه‌وتۆته مه‌ترسی و خه‌ريكه پلانه‌كانی هه‌ره‌س دێنی. بۆيه‌ش فرسه‌ته بۆ دۆست و دوژمنه‌كانی ئه‌مريكا كه هه‌وڵده‌ن سوود له‌و هه‌له ببينن. وه‌ره‌قه‌ی كورد ده‌بێ براوه بێ چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مريكا و هی كورد (بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوو) تێكه‌ل بۆته‌وه. به‌لام به‌و شێوازه‌ی كورد ئه‌و وهرهقهيه به‌كار ده‌هێنێ، بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر نيه و نابێ. ئيمرو زياد له هه‌موو رۆژێكی تر، پێويسته سه‌ركرده‌ی سياسی كورد له‌ئاستی ئه‌و مهترسيانهدا خه‌ريكی كاری لۆبی بێت له ئه‌مريكا (به‌پله‌ی يه‌كه‌م) و له ئه‌وروپا (به‌پله‌ی دووه‌م). پێوسته سه‌رۆكی هه‌رێم و سهرهكوهزيرانی كوردستان به‌ته‌ركيزه‌وه دهستكهن به هه‌لمه‌تێكی هه‌مه‌لايه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی كاربكه‌نه سه‌ر بيركردنه‌وه و پلانه‌كانی داهاتوی سه‌رۆك بوش، به‌رله‌وه‌ی كه برياره ستراتيژیه نوێيه‌كانی بدات، له روانگه‌ی ڕاپۆرتی به‌يكه‌ر-هاميلتۆنهوه. سه‌رۆك بوش به‌نيازه به‌ر له كريسميس (له‌و دوو هه‌فته‌يه‌ی داهاتوودا) ئاماده‌ی برياردان بێت، واته ئيمه‌ی كورد كه‌متر له دووههفتهمان له‌به‌رده‌مه بۆ هه‌لمه‌تی كاری چاره‌نوسساز.
لاوازيی لۆبی كوردی له ئه‌مريكا
لۆبی كوردی له ئه‌مريكا تاكو بڵێی لاوازه. كاری ئه‌و، هه‌روه‌ك كاری زۆربه‌ی سياسهتمهدرانی كورد، بريتيه له ته‌حليل و ته‌ئويل، له‌جياتی پلان و پيلان. لۆبی كوردی له ئه‌مريكا و ئه‌وروپادا ئه‌و جۆره قورسايی و توانايه‌ی نيه كه بتوانی به ته‌نسيقيكی فره‌حيزبيه‌وه به كاری چاره‌نوسساز هه‌لبستێ و ديواری بهرههلستيه دژواره‌كان برۆخێنێ. بۆنمونه ديواری لۆبی دوژمنه ميژووييهكان (قه‌ومی عه‌ره‌بی و توركی) وه ديواری به‌رژه‌وه‌نديه تايبه‌ته‌كانی گهورهسياسيهكانی ئه‌مريكی. جارێ خودی جه‌يمس به‌يكه‌رو خێزانی سه‌رۆك بوش له‌رێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تايبه‌تی پاره‌و نه‌وت به‌ستراونه‌ته‌وه به گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری شانشينی سعوديه و ووڵاته‌كانی تری كه‌نداو. ده‌وله‌تی توركی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌يه له‌گه‌ل ئيسرائيل، كه تێيدا توركيا يارمه‌تی بازرگانی و ئاسايشی ئيسرائيل ده‌دات به‌رامبه‌ربه به‌كارهێنانی لۆبی جوله‌كه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی توركی له ئه‌مريكا.
بۆيه له رۆژگاری ئيمڕۆدا، تاقمێكی بچوكی كهمناسراو و كه‌م ئه‌زموون بهوهڕاناگهن كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی ميلله‌تێكی چل مليۆنی بكه‌ن و نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕن و بنه‌مای ده‌وله‌تمان بۆ دابنێن. له سالی ٢٠٠٢دا ئه‌و ڕستهيهم خسته رووی به‌ڕێز مام جه‌لال و نائومێدی خۆم ده‌ربری سه‌باره‌ت به نه‌بوونی مه‌كته‌بێكی لۆبی موحتهريف. له وه‌لامدا گووتی زه‌مان گۆراوه، پێويستيمان به‌وه نه‌ماوه، چونكه ئێستا مه‌سئولی ئه‌مريكی دێنه كوردستان و له‌ماڵی خۆماندا دهمانبينن. من له‌وه رازی نه‌بووم چونكه ده‌مزانی كه له سالانی پێش روخانی سه‌ددام ته‌نيا مۆزه‌فی ئاست نزم و كه‌م تهئسير سه‌ردانيان ده‌كردين و ئه‌وه‌يش زياتر بۆ ته‌نسيقی زانياری بوو. ته‌نانه‌ت ئيمرۆكهش، كه له ئاستی سه‌ركرده و لێپرسراوی به‌رز ده‌مان بينن، سهردانهكانيان وه‌ك گهوارهيه و به‌رده‌وامێتی پێوه نيه، مه‌گه‌ر لۆبی كوردی له‌دوای نه‌بێ و ته‌واوكه‌ری نه‌بێ. هيچ شتێك نيه كه جێگه‌ی لۆبيكردن له مهمهرهكانی ناو (كاپيتهل هيل)ی واشينگتن بگرێته‌وه.
مال و حالێكی بێ سه‌روبه‌ر
سه‌ره‌رای جموجۆلی و چالاكی خودی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار، ئيمرۆ ده‌بوايه كاريگه‌ری سه‌ركرده‌ی كورد له ئاستی ناوچه‌يي و نێو ده‌وله‌تیدا زۆر زياتر بوايه له‌وه‌ی هه‌يه. به‌لام كورد له كۆنه‌وه تا ئيستا خاوه‌نی موباده‌ره نه‌بوه له كاری چاره‌نوسسازی له سه‌ر شانۆی نێوده‌وله‌تی. ته‌نيا پيشه‌ی كاردانه‌وه بوه بۆ كاری ده‌وروبه‌ر. ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنه ميژووييهكانی ئه‌و دووسێ ساڵه‌ی رابووردووشيان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فرسه‌تانه بوه كه رۆژگار (ڕزگاركردنی عيراق و سه‌رلێشێواوی عه‌ره‌بی عيراق) هێنانيه پێشه‌وه. هۆی ئه‌و بێ موبادهرهيهی كورديش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌ی كورد بای ئه‌وه‌نده سيقهی به خۆوی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌بوه، تا له‌وێوه په‌لبهاوێ و موراوهغهی سياسی بكات له بهرامبهرهێزهكانی دراوسێ و زلهێزه‌كاندا. هۆيهكی تری گرنگيش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناته‌بايی ريزه‌كانی كورد و خهريكبوونی سه‌ركرده‌كان به ململانێی خۆخۆری.
ئيمرۆ دوو حيزبی ده‌سه‌لاتدار (پارتی و يه‌كێتی) خاوه‌نی برياری چاره‌نووسسازی كوردن، وشهرعيهتيان پێدراوه له‌رێگه‌ی ميكانيزمێكی نيمچه ديموكراسي پهرلهمانيهوه. هه‌ردوولايان پاره‌يه‌كی زۆریان له‌به‌رده‌سته كه كه‌می سه‌رفكراوه. توانای پهيوهندیكردنی نێودهولهتيان له ئاستێكی ديپلۆماتی بهرزهوهيه. به‌لام زه‌خم و كاريگه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم زۆر كه‌متره له‌و ئيمكانياته. ئه‌وه‌يش له‌به‌ر چه‌ندين هۆكار، كهزۆربهيان پهيوهندن به نامورهتتهبی ناوماڵی كورد.
جارێ ئيداره و كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ری كوردی هێشتا هه‌ر دوو له‌ته و حاڵی ئيداره‌ی كوردستانيش زۆر بێ سه‌رو به‌ره. گێژاوكی گهندڵيی سه‌رتاسه‌ريی كوردستان، ووڵاته‌كه‌ی ژه‌نگاوی كردوه وجيهازی ده‌وله‌ت و حوكمرانيی بێ خێر كردوه. له‌خواره‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سياسیدا، جيهازو موئه‌سسه‌سه‌كانی ئيداره‌ی ههرێيم له وورده‌كاری ڕووداوی جيهانیدا بێ خه‌به‌ره و كاره‌كانيان بێ تهنسيقه. سه‌ركرده‌ی سياسی كورديش، هه‌روه‌ك كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندنيان، زياتر خه‌ريكی شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی رووداوی جيهانينه، له‌جياتی هێنانه كايهوهی موئهسسهسهی بيركردنهوهو پلان دانان بۆ دووربينی و كاری ده‌ستپێشخه‌ری، بۆ ڕووداوگۆرين و چاره‌سه‌ری وه‌زعی ئالۆز.
سه‌كرده‌ی پارتی و يه‌كێتی
له ئاستی سياسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا جۆره تهنسيقێك له‌نێوان يه‌كێتی و پارتی هه‌يه، به‌لام ئه‌وه‌ش ته‌نيا له ئاستی مه‌كته‌ب سياسی و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانه، نه‌وه‌ك له هه‌موو ئاستێكی سياسی و ئيداری. بۆ نموونه، له‌شاره پڕ مه‌ترسيه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك، له‌جياتی ته‌نسيق، هه‌ردوو لايه‌ن خه‌ريكی ململانێن.
خۆ ململانێی ناوه‌خۆيی ريزه‌كانی ناوه‌وه‌ی يه‌كێتی، ته‌واو رێكخراوه‌كه‌ی له موعاده‌له‌كه ده‌رهێناوه. مه‌كته‌بی سياسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردايه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی يه‌كێتی تاكو ئه‌ودواييه تهركيزیان هه‌رله‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و ململانێی ته‌كه‌تولات بوو. له‌كاتی ئاساييشدا، ته‌نيا كه‌نالی لۆبیكهری يه‌كێتی نيشتيمانی بريتيه له سه‌ره‌ك كۆمار و يهكدوو وه‌زيری به‌غدا. ئه‌وانه‌يش ده‌ستبه‌ستراون به‌هۆی مه‌نسه‌به عيراقيهكانيانهوه. له ناو حكومه‌تی هه‌رێميشدا هيچ كام له وه‌زيره سهربهيهكێتيهكان (به جێگری سهرۆكوهزيرانيشهوه) كاری لۆبيان پێ نه‌سپێردراوه.
سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌ی پارتيش، كه ئێستا مه‌سئوليه‌تی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، كاری لۆبی ده‌ره‌كی به ته‌نيا ده‌كه‌ن، به‌بێ بهشداريهكی ئه‌وتۆی يه‌كێتی وحيزبهكانی تر. گرفتێكی تری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زيرانی هه‌رێم لهوهدايه كه له‌خه‌لك دابراون. تا ئيستا ميكانيزمێكی ئه‌وتۆيان دانه‌مه‌زراندووه كه خه‌لكی كوردستان بتوانن په‌يوه‌نديان پێوه بكه‌ن، هانيان بده‌ن وهيان كاريان له‌گه‌ل بكه‌ن. جا نه‌بوونی ئه‌و ميكانيزمه يان به مه‌به‌سته وهيان به‌رێكه‌وت. بۆ نموونه، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا، نامه‌يه‌كی به‌په‌له‌م بۆ سه‌رۆكی هه‌ريم نارد له‌رێگه‌ی به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارتی. تێيدا نيگه‌رانی خۆم نيشاندا به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونی كورد له‌گه‌ل جه‌يمس بهيكهروپێشبينيم كرد له مه‌ترسي پێشنيازهكانی. داوام كرد كه به‌زووترين كات سه‌ركرده‌ی كورد دهستبپێشخهری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولبده‌ن ڕێڕه‌وی راپۆرته‌كه بگۆڕن به‌رله‌وه‌ی له‌دايك ببێ. هه‌مان نامه‌شم بۆ به‌رێز نێچيره‌ڤان بارزانی- سه‌رۆكوه‌زيرانی كوردستان- نارد له رێگه‌ی گوته‌بێژی ره‌سمی سهرۆكوهزيرانهوه. ئێستا‌و ئێستاش نهوهلامی نامه‌كه و نه (پسوله‌ی پێزانين)م له‌و سه‌ركردانه بۆ گه‌رايه‌وه، بۆيه‌ش نه‌مزانی كه ئايا په‌يامه‌كه‌م گه‌يشته لای ئه‌ودوو سه‌رۆكه يان نا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو بابه‌ته‌كه‌م له ووتاری پێشوودا بلاو كرده‌وه. ئه‌وه‌ش نيشانی ده‌دات كه سه‌ركرده‌ی پارتی و سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردی ده‌وره‌دراوه به خهندهقێكی مه‌زنی عازيل.
هه‌لبه‌ت، ئه‌وه ته‌نيا يه‌ك نموونه‌يه، له ده‌يان جاری تر كه پێشنيازی وورد و گرنگم ناردوه بۆ هه‌مان سه‌ركرده ولێپرسراوان، و به‌هه‌مان شێوه‌ش له بێ وهلامياندا كۆلم داوه، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ له‌و جارانه زانيومه كه گوێرايهلی نامه‌كانم بوونه و به جيدديان وه‌رگرتوه، به‌لام به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام و پێزانينم بده‌نه‌وه. بۆ نموونه له به‌غدا له مانگی مايسی سالی ٢٠٠۳ دا، له‌سه‌رده‌می (جه‌نه‌ڕال جه‌ی گارنه‌ر)ی سه‌رۆكی (ئۆرها)دا، نامه‌يه‌كی درێژم ئاراسته‌ی به‌رێز مام جه‌لال كرد، كه تێيدا نيگه‌رانی خۆم ده‌رخست له هه‌وله‌كانی، كه ئه‌وكاته به‌رێزی ده‌يويست بكرێته سه‌رۆكوه‌زيرانی حكومه‌تی موئهققهت (ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی كه برێمهرنهيهێشت بقه‌ومێ). له نامهكهمدا به چاكم نه‌زانی كه سه‌رۆكی پارتی وهيان يه‌كێتی ببێته سه‌رۆكی حكومه‌تێكی كارتۆنی بنده‌ست كه له‌به‌رچاوی دونيادا وه‌ك بووكه‌شووشه‌ی زلهێزێك دێته به‌رچاو، و به‌وه‌ش زه‌ره‌ر به بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌وێ. كورد ئه‌وكاته خاوه‌نی ده‌سه‌لات و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوو، پێويستی به شه‌ره‌شه‌ق و سه‌رئێشه‌ی حكومه‌تی به‌غدا نه‌بوو. نه‌شده‌كرا كه سهركردهيهكی وه‌ك مام جه‌لال به‌بێ ميكانيزمێكی شه‌رعی ببێته واجيهه‌ی زلهێزی داگيركه‌ر و مه‌سئوليه‌تی شه‌ری ئيرهاب و نيزامی به‌عس و باقی فهوزهويهكانی عيراق بگرێته ئه‌ستۆ. من ئه‌و نامهيهم به ده‌ست دايه سكرتێری مام جه‌لال و داوای وه‌لام و پێزانينم لێ كرد. دوايی دوو رۆژ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسيه‌وه زانيمهوه كه هه‌رئه‌و رۆژه مام جه‌لال نامه‌كه‌می خوێندبويهوه و ئێواره كۆپی دابووه ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سياسی و له‌رۆژی دواتر به چڕی باسی له‌سه‌ر كرابوو. مام جـه‌لال پشتگيری خۆی ده‌ربریبوو له بيرورايهكانم و به‌قسه‌شی كردبووم و دواتر برياری دابوو هه‌ولی سهركوهزيرايهتی واز لێبهينێ. هه‌تا ئيمرۆشی له‌گه‌لدابێ سوپاس و پيزانينی خۆی بۆم نه‌نارد.
ئه‌سلی مه‌قسه‌د و پلانی كار
له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ويستم نيشانی بده‌م كه لۆبی كوردی له‌دوايه و سه‌ركرده‌ی كورد كاری زۆریان لهبهردهمدايه و هه‌تا زياتر هه‌ولبده‌ن هه‌ركه‌مه. به‌ڵێ سه‌ركرده‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زيران كهمتهرخهميان نه‌كردوه و به شه‌خسی زۆريان كردوه. به‌لام ئه‌وه به‌س نيه و تهحهددايهكه زۆر له‌وه مه‌زنتره. پێويستيمان به هه‌ڵمه‌تی ههموولايهكه و له‌هه‌موو موستهوايهك و به هه‌ماهه‌نگی، له سه‌ركرده‌وه بۆ رهعيه. سه‌ركرده‌كان ده‌بێ له قاوغی هێلكه بێنه‌ده‌ره‌وه و ميللهت له‌گه‌ل خۆيان به‌رنه پێشه‌وه. ده‌بێ موباده‌ره‌و كاری دهستپێشخهريان زياتر بێ له نه‌هجی كاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه و ته‌حليل و تهفسير.
سه‌رۆك بوش ئايهتوللا حه‌كيم و ماليكی ديوه و داوای ديده‌نی تاريق الهاشيمی كردوه، واته هێشتا له پلانيدا نيه كه ئاور له سه‌ركرده‌ی كورد بداته‌وه. كورد به‌وه نابێ ڕازی ببێ، نابێ نارهزاييهكهشی ته‌نيا هه‌ربه تهسريحی بێ سوود ده‌رببڕێ. ده‌بێ لهئيمرۆوه سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندين بريارێك ده‌ربكات و چه‌ند جم‌و جۆليهكی پڕ مانای سياسی له كوردستان بكات كه ئيداره‌ی ئه‌مريكی پێ مشه‌وه‌ش بكات و بهخهبهريان بهێنێته‌وه. بۆ نموونه، له ناو خودی كه‌ركوك ده‌توانێ هه‌ندێ ئيجرائاتی جهريئ و بێمنه‌ت بكات كه ئه‌مريكا بۆی ده‌ركه‌وێ كێ ساحێبی گۆره‌پانه. ئه‌وجۆره بريار و جموجۆليهش ده‌بێ به حيكمه‌ت و پلان دانان و ته‌نسيق و حيسابی وورد بكرێ تاكو په‌شيمانی له‌دوادا نه‌بێ.
له‌وانه‌ش گرنگتر، كاتمان زۆر كه‌م لهبهردهمدايه و رۆژگار مه‌ترسيداره و سياسه‌تی ئه‌مريكا والهگۆڕانه. پێويسته سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی وه‌فدێكی پارتی و يه‌كێتی و نوێنه‌ری حيزبه‌كانی تر، له‌گه‌ل چه‌ند وه‌زيرێك و و چه‌ندين له پسپۆرانی لۆبی كردنی كورد و بێگانه بچنه واشينگتن و، به‌يه‌كه‌وه و به‌لێشاو، له مه‌مه‌ڕه‌كانی برياری سياسی ئه‌مريكيدا سه‌رله‌نوێ كاری لۆبی بكه‌ن و سه‌رله‌نوێ پشتگيريی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش بۆ قهزيهكهمان مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه. ته‌نيا به تهسريحێك و پهلهقاژهيهك كه‌ركوكمان بۆ ناگه‌رێته‌وه و دڕندهكاری دراوسێكانمان له‌سه‌ر لاناچێ. پێويسته سه‌رۆكی هه‌رێم به ئيسرارهوه داوای ديده‌نی پياوماقولانی ده‌وروبه‌ری سه‌رۆك بوش و وه‌زيری به‌رگری نوێ و كۆندۆليزا رايس بكات. هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه‌ی ياوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل سيناتۆر و كۆنگرێسمان و ميديا و رۆژنامه‌وانی ئه‌مريكا رێك بخه‌ن و ئاشكرای بكه‌ن كه كورد رۆلی پاشبهگيی قه‌بول نيه، و تهعاونكردنی مسۆگه‌ر نيه. كورد پشتگيری هيچ جۆره گۆرانكاريهكی وه‌زع ناكات كه له حيسابی به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێ. پێويسته ده‌يان سێميناری كراوه رێك بخه‌ن بۆ بيركهرهوهو پسپۆر‌و خه‌لكی ئه‌كاديمی له موئه‌سسه‌سه‌كانی ئه‌مريكی و له‌نێو جاليهی كوردی ئه‌مريكی، بۆ ئه‌وه‌ی واقيعی عيراقيان بۆ شی بكه‌نه‌وه و هانيان بده‌ن كه كار بكه‌ن بۆ داسه‌پاندنی ده‌ستووری عيراق و ده‌نگ به‌رزكه‌نه‌وه له‌جياتی كورد و به‌رده‌ومێتی بده‌ن به فيشاری سياسی بۆ سه‌رخستنی مه‌نتيق. پێويسته ئالقه‌ی بيركردنهوهو بڕياردانی رۆژانه له ئۆفيسێكی (ژووری عهمهليات) له ئه‌مريكا دا دابمه‌زرێ و بودجه‌يه‌كی بۆ ته‌رخان بكرێ و خه‌لكی موحتهريفی لێ دابمه‌زرێ. خه‌لكێك كه ئینگليزیزان بن و شاره‌زای سيسته‌می برياردانی ئه‌مريكی بن و بزانن له‌كوێوه فشار ده‌خرێته سه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و سه‌ر ئالقه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و په‌نتاگۆن.
بهكورديهكهی، ئيمرۆ كاتی لۆبی دووربه‌دووری نيه، به‌لكو رۆژی لۆبی قورسه به ئاماده‌بوونی خودی سه‌ركرده‌كان. رۆژی برياردانه و رۆژی ستاندنی مافی رهومانه. مێژوو لێمان نابورێ ئه‌كه‌ر سه‌د له سه‌دی ووزه‌و توانا‌مان نهرهخسێنين بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كورد و ده‌ستكه‌وته مێژووييهكانمان و گه‌راندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگيركراوهكانی تر و وه‌ده‌ستهێنانی گشت ئاواتمان