Tuesday, 26 December 2006

چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبازی ئازادی

پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين بۆ ڕێبازی ئازادی

سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتی به‌يكه‌ر هاميلتۆن

ڕێبازی ئازادی ژماره‌ 452 - ڕۆژی 26/12/2006 لاپه‌ڕه‌ 5

*به‌ بۆچوونی تۆ گرنگی ئه‌ ڕاپۆڕته‌ چيه‌ و مه‌ ترسيه‌كانی له‌سه‌ر كورد كامانه‌يه؟‌

گرنگی ڕاپۆرته‌كه له‌وه‌دايه‌ كه‌ گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن ته‌ركيزيان خستۆته‌ سه‌ر ڕزگار كردنی ئيداره‌و له‌شكری ئه‌مريكا له‌ قه‌يرانی عيراق، به‌بێ گوێدانه‌ ئيلتيزامه‌ ئه‌خلاقی و سياسيه‌كانیان و به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه‌يان به‌ به‌رنامه‌ی ديموكراسی له‌ عيراقدا. بۆيه‌ش، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بوش پێشنيازه‌كانی گروپه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا عيراق ده‌گه‌رێنێته‌ وه‌ بۆ سه‌رده‌می ديكتاتۆريه‌تی به‌غدا وكورديش ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ سه‌رده‌می نه‌وه‌ده‌كان. له‌و حاله‌ته‌شدا، كورد ده‌ستكه‌وتی گرنگی له‌ده‌ست ده‌چێ. له‌و يه‌كدوو ساڵه‌ی دواييدا خه‌ڵكی كوردستان به‌وه‌ دڵنيا كرابوو كه‌وا له‌ ده‌ستووری هه‌ميشه‌يی عيراقيدا‌ مافی چاره‌نووسيان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ ته‌عريبكراوه‌كانيان، جێگير كرابوو. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌ستوور ده‌ستی تيو‌ه‌رده‌درێ، و كورديش چيترخاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و بڕياری چاره‌نووسی نابێ، و كه‌ركوكيش نايه‌ته‌وه‌ باوه‌شی كوردستان.

*لةخالَى (30)دا كةركوك بة بةرميليَك بارود ناو دةبات و داوادةكات جيَبةجيَكردنى ثرؤسةى ئاسايى كردنةوة دوابكةيَت ئةمة تا ضةند واقيعة و لةطةلَ دةستورو ماددةى (140) دةطونجيَت كورد لةمبارةيةوة ضى بكات؟

له‌و خاڵه‌دا، ڕاستگوتراوه‌ كه‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر ته‌قينه‌وه‌يه، و له‌ كاتی ته‌قينه‌وه‌ش، وه‌زعی عيراق ئالۆزتر ده‌بێت و سه‌رئێشه‌يه‌كی زياتر بۆ ئه‌مريكا دروست ده‌بێت. له‌خاڵه‌كه‌دا، ئيشاره‌تيش به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ وه‌عده‌ی ريفه‌راندۆم له‌ ده‌ستوردا چه‌سپاوه‌، به‌ڵام داواده‌كات كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور، ئه‌و كاره‌ دوابخرێ (واته‌ نه‌كرێ)، تاوه‌كو چاره‌يه‌كی جياوازی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌ ڕاوێژكاری نێوده‌وڵه‌تيه‌وه‌ (واته‌ به‌به‌شداری توركيا و ووڵاته‌ دراوسێكانی عيراقه‌‌وه). ئه‌نجامی ئه‌وجۆره‌ چاره‌يه‌ش دياره‌و پێويست به‌ چاوه‌رێ ناكات.

*لةماددةى (32)دا باسى مافى ثيَكهاتةو ئةتنيك و كةمينةكانى عيراق و تةنانةت ذنانيش دةكات كةضى باسى كورد ناكات ئةم خالَة بةئاشكرا كة دذايةتى كورد نيية؟

نه‌خێر ئه‌وه‌ له‌ دژايه‌تی كورد نيه‌. گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن دژايه‌تی كورديان نه‌كردوه‌، به‌ڵام بايه‌خيان به‌ كورد و رۆڵی سياسی كورديی نه‌داوه‌، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ حيسابه‌ی بۆ ناكه‌ن كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ. بۆ نموونه‌، به‌يكه‌ر كابرايه‌كی ئه‌مريكی پرۆ عه‌ره‌به‌ و به‌لايه‌وه‌ كورد له‌ نه‌خشه‌ی سياسيدا ياريكه‌رنيه،‌ و به‌ڵكو ئێسكيشی سووك نيه‌.

*لةخالَى (25-26)دا داواى دانوستان و طفتوطؤ دةكات تةنانةت لةطةلَ بةعسيةكانيش ئةمة ثةيوةست نيية بةشكستى ئةمريكاوة كة ئةم راثؤرتة دةيةويَت شكستةكانى بؤ راستبكاتةوة. ضؤن لايةنةسياسيةكان بة هاتنةوةى بةعسيةكان رازى دةبن؟

ئه‌و جۆره‌ پێشنيازه،‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توندڕه‌و و دوژمنه‌ عه‌قائيديه‌كانی ئه‌مريكا، په‌يوه‌سته‌ به‌ شكستی له‌شكر و سياسه‌تی ئه‌مريكا له‌ عيراقدا. ڕاپۆرته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه‌ نوسراوه‌. ئه‌گه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش بيه‌وێ ته‌به‌ننای ئه‌و پێشنيازه‌ بكات، ئه‌وا ده‌توانێ له‌سه‌ر حكومه‌تی ماليكی و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانی تری فه‌رز بكات. ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌بێ، ده‌بێ ئه‌مريكا له‌مه‌ودوا وه‌ك داگيركه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت بكات نه‌وه‌ك ڕزگاركه‌ر.

*راثؤرتةكة ئةوةندةى بةرذةوةندييةكانى ولآتانى ناوضةكة و ئيَران و سورياى لةبةرضاو طرتوة، ئةوةندة بةرذةوةندى عيراقيةكان و كوردى لةبةرضاو نةطرتوة دةبىَ كوردو عيراقيةكان ضى بكةن بؤ وةلآمدانةوةى ئةم راثؤرتة؟

تاكو ئێستا لايه‌نه‌ كورديه‌كان و عيراقيه‌كانی تر خيتابيان يه‌ك نه‌بووه‌، بۆيه‌ش هه‌ڵوێستی يه‌كگرتوويان نابێ. هه‌ندێ له‌ عيراقيه‌كان سوودمه‌ندن به‌ ڕاپۆرته‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ ووڵاته‌كانی دراوسێ، بۆيه‌ش پێشوازی له‌و ڕاپۆرته‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی گرنكه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايا كورد ده‌بێ چی بكات؟ كورد ده‌بێ به‌ به‌رنامه‌، له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عيراق به‌كاری لۆبی وا هه‌ڵبستی كه‌ فشارێكی نائاسايی بخاته‌ سه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و نه‌يه‌لی كورد ئيهمال بكات. به‌ته‌له‌فۆنێك و وه‌فدێكی سه‌رۆك بوش نابێ سه‌ركرده‌كانمان دڵنيا ببنه‌وه‌و دووباره‌ لێی پالده‌نه‌وه‌، ده‌بێ به‌رده‌وام بن له‌ فشاركردن و بگره‌ هه‌راسانكردنی سياسه‌تمه‌دار و جه‌نه‌ڕاله‌كانی ئه‌مريكی. نه‌يه‌لن سه‌رۆك بوش به‌د‌ڵنياييه‌وه‌ لێ بخه‌وی و وابزانی كه‌وا سه‌ركرده‌كانی كوردی هه‌موو له‌ گيرفاندايه‌‌‌.

*ئيَران و سوريا دوو دوذمنى سةرسةختى ئةمريكان لةعيراقدا لةكاتيَكدا ضةندين كيَشةى تريش لة نيَوانياندا هةية كةضى راثؤرتةكة دةيةويَت رؤلَ بدات بةو دوو دةولَةتة، فاكتةرى ئةم طرنطيدانة ضيية، ثيَتواية رؤلَى ئيَران و سوريا لةمةودوا ثؤزةتيظانة بيَت؟

ئارامی له‌ عيراقدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێكانيشه‌. به‌ڵام ئه‌جێندا و ئه‌وله‌يه‌تی دراوسێكانمان جياوازه‌ له‌ هی ئێمه‌. ئه‌وله‌ويه‌تی ئيێستای سوريا و ئێران ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مريكی له‌ عيراقدا شكست بهێنێ، تاوه‌كو په‌ل نه‌هاوێ بۆناو سنووريان، وه‌يان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ديموكراسيه‌ت له‌ناوچه‌كه‌. به‌گوێره‌ی به‌يكه‌ر-هاميلتن، ده‌توانرێت ڕۆلی پۆزه‌تيڤی ئێران و سوريا بكڕدرێ – واته‌ شتێك به‌رامبه‌ر شتێك. به‌ڵام به‌ گوێره‌ی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش، ئه‌و جۆرده‌ ده‌ست پانكردنه‌وه‌ له‌ ئێران و سوريا، جۆرێكه‌ له‌ دۆڕانی ياری سياسی كه‌ له‌ مه‌ودای درێژدا زه‌ره‌ری بۆ ئه‌مريكا هه‌يه‌. هه‌روه‌ها، سه‌رۆك بوش نايه‌وێ ئارامی عيراق له‌ ڕژێمی ئێران بكڕێ به‌رامبه‌ر به‌ چاوپۆشين له‌ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.

*سةركردايةتى كورد هةميشة بانطةشةى هاوثةيمانى و دؤستايةتى ئةمريكا دةكات، بةلآم دةركةوت كورد لةهاوكيَشة سياسيةكاندا شويَنيَكى نيية، ئايا كورد هةلَةكانى كامةية و ديبلؤماسيةتى ضؤن بةريَتة ثيَش؟

ئه‌وه‌ پرسيارێكی ئاڵۆزه‌ و پێويستی به‌ وه‌ڵامی هه‌مه‌لايه‌نه‌يه‌. سه‌ركرده‌ی كورد ده‌بێ له‌مه‌ودوا سيقه‌ی به‌ خۆی و به‌ ميلله‌ته‌كه‌ی زياتر بێ. كورد خاوه‌نی خاك و سامان و ميلله‌ت و قه‌زيه‌يه‌. سه‌ركرده‌ی كورد ده‌بێ پشت ئه‌ستووربێ به‌وانه‌. ته‌نيا ڕێگه‌ش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بڕوايی و ڕێزلێكگرتن له‌ نێوان سه‌ركرده‌كان و ميلله‌ت زياتر بێت. به‌داخه‌وه‌، سه‌ركرده‌ی كورد و ميلله‌ته‌كه‌ی لێك دابڕاون و سيقه‌ی نێوانيان ڕووله‌كزيه‌ و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت و موئه‌سسه‌سه‌كانی ڕووله‌زياديه‌. ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ميلله‌ت بۆ سياسيه‌كانی كردوه، سياسيه‌كان بۆ ميلله‌تيان نه‌كردوه‌، نموونه‌ش زۆرن، هه‌رله‌ سه‌رده‌می شاخه‌وه‌ بگره‌ بۆ شه‌ڕی براكوژی و تاوه‌كو شه‌ری ده‌ستور و ديموكراسی. له‌مه‌ودوا ميلله‌ت چاوه‌ڕێی به‌ديهێنانی وه‌عده‌كانه‌. چاوه‌ڕێی سارێژكردنه‌وه‌ی برينه‌كانه‌، وه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی ديموكراسيه‌ته‌ كه‌ تا ئێستا هه‌نگاوی ڕاسته‌قينه‌ و مه‌زنی بۆ نه‌هاويشتراوه‌ له‌ ناوهه‌رێمی كوردستاندا.

له‌سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تيشدا، لۆبی كوردی زۆر له‌دوايه‌ و كلاسيكيه‌ و بێ سه‌روبه‌ره‌. هه‌ر حيزبه‌ی به‌ته‌نيايه‌ و ته‌نيا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌حيزبه‌كی كارده‌كات. ڕاسته‌ زۆربه‌ی جار به‌رژه‌وه‌ندی حيزبی و كوردی تێكه‌ڵده‌بێته‌وه، ‌و بۆيه‌ش هه‌ردووك به‌يه‌ك حيساب سوودمه‌‌ند ده‌بن. به‌ڵام ململانێی حيزبه‌كان ته‌وژم و ته‌ركيزی لۆبيكردنه‌كه‌ی لاواز كردوه‌. جار هه‌بوه‌ كه‌ نوێنه‌ری دوو حيزبی كوردی چاويان به‌ هه‌مان لێپرسراو و سيسه‌تمه‌داری بيانی كه‌وتوه‌ و به‌ دوو ڕوانگه‌ی جياوازه‌وه‌ (يان قسه‌وقسه‌رۆچكی دژ به‌يه‌كه‌وه‌) هه‌وڵی ڕاكێشانی ئه‌وكه‌سه‌يان داوه‌. ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ بواردا، هه‌ر حيزبه‌ی په‌يوه‌ندیه‌ تابيه‌ته‌كانی خۆی به‌ سياسی و ڕۆژنامه‌نووسه‌ بيانيه‌كان به‌ نهێنی ده‌هێليته‌وه‌، وه‌ به‌شداری حيزبه‌ كورديه‌كانی پێناكات.

جگه‌ له‌وانه‌ش، زۆربه‌ی كاری حيزبه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا بريتيه‌ له‌ كاری حيزبايه‌تی له‌ نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و به‌زمانی كوردی. هه‌رلايه‌نه‌ی خه‌ريكی كاری كۆمه‌ڵايه‌تیه‌، بۆ نموونه‌ ڕێكخستنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و كۆڕی ڕۆشنبيري. پێويسته‌ ئه‌و كارانه‌ بۆ بۆ سه‌نته‌ره‌ ڕۆشنبيريه‌كان لێبگه‌ڕێن و ته‌ركيزی حيزبايه‌تیان بۆ ڕاكێشانی ڕای گشتی ووڵاته‌كه‌ بۆ كورد ڕا بكێشن. ده‌بێ كاری لۆبی كردن به‌ به‌رنامه‌بێ و به‌ ته‌نسيق بێ و به‌ پێشڕه‌وی نوێنه‌رايه‌تی حكومه‌تی كوردستان بێت و به‌ به‌شداری هه‌موو حيزبه‌كانی گۆڕه‌پان. هه‌روه‌ها ده‌بێ شێوازی لۆبيكردن به‌‌ عه‌قليه‌ت و عيلمی نوێ و‌ ته‌وژمی به‌رده‌وام بێ.

*راطةياندنى سةربةخؤيى يان ريفراندؤميَك بؤ سةربةخؤيى ريَطا ضارةية بؤ وةلآمدانةوةى راثؤرتةكة؟

نه‌خێر، ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی خۆی نيه‌. له‌ زروفی ئيمرۆدا، ڕاگه‌ياندنی سه‌ربه‌خۆيی كارێكی خۆكوژيه‌، و جارێ كاتی نه‌هاتوه‌. به‌رله‌وه‌‌ی به‌و جۆره‌ ڕاگه‌ياندنه‌ هه‌ڵسين، ده‌بێ بزانين ئايا ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش به‌ته‌مای چيه‌ و ئايا ريفه‌راندۆمی كه‌ركوك و باقی به‌نده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كرێ يان نا. هه‌رچی ريفه‌راندۆمه‌، ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ناره‌سمی و زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوويی ئه‌نجامدراوه، و ئه‌نجامدانی ريفه‌راندۆمێكی ترمان پێويست نيه‌. واته‌ زه‌ره‌ری نيه‌ و سووديشی نيه‌ چونكه‌ هيچ په‌يامێكی تر نابه‌خشێ. ئه‌مريكاش ده‌زانێ خواستی زۆرينه‌ی كورد چيه ‌و هه‌ركاتێكيش ئه‌وجۆره‌ ريفه‌راندۆمه‌ به‌ ره‌سمی بكرێ، ئه‌نجامه‌كه‌ی مسۆگه‌ره‌‌.

No comments: