Wednesday, 27 December 2006

له‌ده‌ست دانی دۆسته‌كان له‌ ده‌ستد دانی جه‌نگه‌

كورد و راپۆڕتى به‌يكه‌ر- هاملتن
له‌ده‌ست دانی دۆسته‌كان له‌ ده‌ستد دانی جه‌نگه‌

هاوڵاتی - ژماره‌ 306 ڕۆژی 27/12/2006 لاپه‌ڕه‌ 14

نووسينی: پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين

وه‌رگێڕانی له‌ ئينگليزيه‌وه‌: دكتۆر ئامانج عه‌بدوڵلا سه‌عيد

دواى نۆ مانگى ته‌واو له‌ لێكۆلَينه‌وه‌ و هه‌لسه‌نگاندن و تاوتوێ كردنى بارودوخى ئالَۆزى ئێستاى عيراق ، گروپى به‌يكه‌ر-هاملَتن دوا ڕپۆرتى خۆيان به‌ كۆمه‌لَێك پێشنياز و ڕاسپارده‌وه‌ خسته‌ به‌ر ده‌مى ئيداره‌ى سه‌رۆك بۆش. ئه‌گه‌رچى ئه‌م ڕاپۆرته‌ كۆمه‌لێك ده‌ره‌نجامى هه‌مه‌لايه‌نه‌ی باش له‌خۆ ده‌گرێت به‌لاَم دواجار له‌ ناوه‌رۆك دا له‌ ژێركاريگه‌رى كۆمه‌لێك بۆچوون و گريمانه‌ى هه‌لَه‌دا داڕێژراوه‌ و به‌ ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه‌ى خودى ئامانجه‌ ڕزگاريخوازه‌كانى ( سه‌رۆك بۆش) و ديموكراتيخوازه‌كانى گه‌لى ئه‌مه‌ريكايه‌. له‌ راستى دا كاركردن به‌ ناوه‌رۆكى ئه‌م ڕاپۆرته‌ زه‌نگێكى خه‌ته‌رناكه‌ و ئه‌مه‌ريكا ده‌خاته‌ به‌ر ده‌م له‌ده‌ست دانى ميسداقيه‌ت و هاوپه‌يمانه‌ نێوخۆييه‌كان، و دواجاريش شكستى ئه‌مه‌ريكا له‌ جه‌نگى دژه‌ تيرۆر دا مسۆگه‌ر ده‌كات.


له‌ نێو ڕاپۆرته‌كه‌ى به‌يكه‌ر هاملتن دا پێنج راسپارده‌ى سه‌ره‌كى هه‌ن كه‌ ره‌وشى سياسى عيراق به‌ره‌و ئالَۆزى و ته‌نگژه‌ى زياتر ده‌به‌ن :

يه‌كه‌م/ هه‌لَپه‌ساردن يان ده‌ستكارى كردنى هه‌ندێك له‌ به‌نده‌كانى ده‌ستورى عيراق، له‌ كاتێكدا ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌ لايه‌ن زۆرينه‌ى ڕه‌هاى گه‌لى عيراقه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و له‌ ڕيفراندۆمى سه‌رتاسه‌رى دا ده‌نگى پێدراوه‌.

دووه‌م/ڕاگرتنى يه‌كلايى كردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ناوچه‌ به‌ عه‌ره‌بكراوه‌كان، له‌ كاتێك دا ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ له‌ ده‌ستوردا چه‌سپێنراوه‌، ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆى داخيانه‌تێكى يه‌كجار گه‌وره‌يه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كورده‌كانى عيراق.

سێهه‌م/چڕكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌لاَت له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى ( به‌غدا) دا ، ئه‌م ڕاسپارده‌يه‌ش پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕيارى سياسى ده‌خاته‌ به‌ر ده‌م مه‌ترسى تاك ڕه‌وى و دروست بوونى حكومه‌تێكى سێنترالى دكتاتۆرى.

چواره‌م/به‌يكه‌ر و هاملَتۆن ده‌ستى ڕێز ده‌نێنه‌ سه‌ر توندڕه‌وه‌كان و ده‌يانكه‌نه‌ به‌شێكى گرنگ له‌ جيهازى ده‌ولَه‌ت.

پێنجه‌م/ به‌ ئاشكرا ده‌كه‌ونه‌ ڕازى كردن و لاواندنه‌وه‌ى گروپه‌ تێرۆريسته‌كان و وولاته‌ ئيقليميه‌ پالَپشته‌كانيان.

سه‌ره‌نجامى گريمانه‌ و پێشنيازه‌ هه‌لَه‌كانى به‌يكه‌ر هاملَتۆن ،دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانى ئه‌مه‌ريكا (ئێران، سوريا، ئه‌لقاعيده‌، موقته‌داى سه‌در و جه‌يشى مه‌هدى ) ده‌بنه‌ پالَه‌وان و براوه‌ى جه‌نگ، و خودى ئه‌مه‌ريكا و دۆسته‌ نێوخۆييه‌كانى (كورد و شيعه‌) ده‌چنه‌ ليستى دۆڕاوه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى جه‌نگى دژه‌ تيرۆره‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى نووسينى ڕاپۆرته‌كه‌دا و سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو لێكۆلَينه‌وه‌ و بيركردنه‌وه‌يه‌ پێشبينى ده‌كرا ئه‌م گروپه‌ كۆمه‌لێك چاره‌سه‌رى زانستى يانه‌ و بابه‌تييانه‌ بۆ بارودۆخى ئێستاى عيراق پێشنياز بكه‌ن، نه‌خشه‌ى چه‌سپاندنى ئاشتى و ئارامى سه‌قامگيردنى ديموكراسى داڕێژن و به‌رنامه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا گه‌لاَلَه‌ بكه‌ن. به‌لاَم به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ستايلَى سياسى ئيكسپايه‌رى سه‌ده‌ى بيسته‌م به‌سه‌ر بيركردنه‌وه‌ى داڕێژه‌رانى ئه‌م ڕاپۆرته‌دا به‌زه‌قى تێبينى ده‌كرێت. (جه‌يمس به‌يكه‌ر)ى كۆنه‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و( لي هاملَتن) ى كۆنه‌ كۆنگريسمان، سه‌ر به‌ ڕێبازى (سياسه‌تى واقيعى دوور له‌ پرانسيپى ئينسانى)ن و چاويان ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌ كورتخايه‌نه‌كانيانه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌ى ئامانجه‌كانى سه‌رۆك بۆش و گه‌لى ئه‌مه‌ريكا، به‌ عه‌قلَيه‌تى داگيركه‌رى كۆلۆنياليستى ڕاپۆرته‌كه‌يان داڕشتووه‌، ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆى دا نه‌فه‌سكورتى ئه‌مه‌ريكا له‌به‌رامبه‌ر مامه‌لَكردن له‌گه‌لَ دوژمنه‌سه‌رسه‌خته‌كانى نيشان ده‌دات.

كاتێك (كۆلن پاولَ) له‌ پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وويلايه‌ته‌يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكادا بوو، هه‌ميشه‌ سه‌رنجى سه‌رۆكى به‌ره‌و ئه‌و ڕاستييه‌ ڕاده‌كێشا كه‌ پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا يان ڕژێم نه‌روخێنێ، يان ئه‌گه‌ر رووخاندى ده‌بێت تاسه‌ر ئۆبالَى ده‌ره‌نجامه‌كانى له‌ ئه‌ستۆ بگرێت. به‌ر له‌ هێرشى عيراق، پاولَ به‌ سه‌رۆكى ووت عيراق وه‌ك مه‌خزه‌نى شوشه‌ فرۆشييه‌- هه‌رچيت لێ شكاند ده‌بێت بيكڕيت. ئه‌م جۆره‌ بيركردنه‌وه‌يه‌ ته‌واو جياوازه‌ له‌وه‌ى به‌يكه‌ر كه‌ ده‌يه‌وێت لێدا و ڕابكات ( لێده‌ و هه‌رێ).

ئه‌مه‌يان دووباره‌ بوونه‌وه‌ى مێژووه‌ له‌ جه‌نگى كه‌نداوى دووه‌م دا، كه‌له‌سه‌رده‌مى بۆش ى باوك دا رووى دا به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى هێزه‌كانى عيراق له‌ كوه‌يت. ئه‌م جۆره‌ لێكدانه‌وه‌ سيياسييه‌ هه‌لاَنه‌ بوونه‌ مايه‌ى نيگه‌ران كردنى عيراقييه‌كان و سه‌نجامه‌كه‌شى به‌وه‌ شكايه‌وه‌ كه‌ شيعه‌كان ئاماده‌ نه‌بوون هاوكارى و به‌خێرهاتنى ئه‌مه‌ريكا بكه‌ن له‌ جه‌نگى ئازاد كردنى عيراق دا.

سه‌رۆك بوش و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ ئێستادا باجى هه‌لَه‌ كۆنه‌كانى به‌يكه‌ر و كيسنجه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌م دوو پيره‌ سياسى ييه‌ هه‌رده‌م سه‌داميان لا قبولَتر بووه‌ و هه‌ميشه‌ ئۆپۆزسيۆنى دژه‌ سه‌داميان به‌ چاوى سوكايه‌تى سه‌ير كردووه‌.

خه‌لَكى هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوازێكى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ پشتيوانى ته‌واوى هه‌ولَه‌كانى ئه‌مه‌ريكابوون له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئازادى و گۆڕينى ڕژێمى به‌غدا. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌لَوێسته‌ى كورده‌كان به‌ گران له‌ سه‌ريان ده‌كه‌وێت ( له‌به‌ر بارو دۆخى دژه‌ ئه‌مه‌ريكايى ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست ) به‌لاَم سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هێشتا به‌ گولَباران پێشوازيان له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا كرد.

كه‌چى له‌برى ستايش و پێزانينى ئه‌م هه‌لَوێسته‌، گروپى به‌يكه‌ر هاملتن له‌ نوسراوه‌كه‌يان دا زۆر به‌ بێمنه‌تى كورده‌كان په‌راوێز ده‌خه‌ن و ده‌يانكه‌نه‌ قوربانى گروپه‌ تێرۆريست و توندڕه‌وه‌كان و ده‌ولَه‌ته‌ پشتيوانه‌كانيان. بێگومان گه‌ر ئه‌م له‌نگييه‌ له‌ تێڕوانينى ئه‌مه‌ريكى دا ڕاست نه‌كرێته‌وه‌ ئه‌وا دۆسته‌ ڕاسته‌قينه‌كه‌ى خۆيان له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئه‌وان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌يان دا ڕۆلَى كاريگه‌رى سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌ پرۆسه‌ى سياسى عيراق دا فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. ناوى بارزانى و تالَه‌بانى ته‌نها له‌ قالَبى ئاماژه‌ كردن بۆ ناكۆكى و ململانێكانى ئێستاو ڕابردوويان دێنن. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ گروپى به‌يكه‌ر هاملتۆن زانياريان زۆر كه‌مه‌ ده‌رباره‌ى ڕۆلَى ئه‌م سه‌ركرده‌ ديارانه‌ى كورد له‌ پرۆسه‌ى سياسى عيراق و پته‌وكردنى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و ئاشت بوونه‌وه‌ى نيشتيمانى و به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له‌ نێوان لايه‌نه‌ به‌شه‌رهاتووه‌كانى عيراق (شيعه‌ و سونه‌). ئه‌وان پێ ده‌چێت له‌ ياديان چووبێت ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ كورده‌ كۆنترۆلَى ده‌ولَه‌مه‌ندترين و ستراتيجى ترين هه‌رێمى عيراق ده‌كه‌ن وحوكمى زياتر له‌ پێنج ملێون هاولاَتى ده‌كه‌ن، ئه‌و هاولاَتيانه‌ى بيره‌وه‌رى كاره‌ خيانه‌تكارييه‌كانى پێشووى ئه‌مه‌ريكايان زۆر باش له‌ ياده‌. .

كه‌س گومانى نييه‌ له‌ نيازو هه‌ولَ و ته‌قه‌لاى سه‌ركرده‌ كورده‌كان بۆ پشتيوانى له‌ يه‌كپارچه‌يى خاكى( عيراق). لێبڕاوانه‌، خه‌باتيان بۆ چه‌سپاندنى ده‌ستور و سه‌قامگيركردنى حكومه‌تى ئێستاى به‌غدا كردووه‌، به‌و هيوايه‌ى بتوانن له‌ سايه‌ى عيراقى ئازاد و ديموكراتيى ده‌ستورى دا مافه‌كانى خۆيان بچه‌سپێنن.

ئيلتيزامى سه‌ركرده‌ كورده‌كان بۆ مانه‌وه‌يان له‌ چوارچێوه‌ى عيراق دا تا ئه‌و كاته‌ بڕده‌كات كه‌ عيراق له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستورێكى ديمكراسى دا پرۆسه‌ى سياسى ئاراسته‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا چيتر ئاماده‌ نابن هاوكارى هێزه‌ ئه‌مه‌ريكييه‌كان بكه‌ن بۆ سه‌قامگيرى و يه‌كپارچه‌يى خاكى عيراق.

له‌لايكى تره‌وه‌ ڕاسپارده‌كانى به‌يكه‌رو هاملتن سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ديسان ناهه‌قييه‌كى گه‌وره‌يه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌باتى كورده‌كان. ئه‌وه‌تا ڕاپۆرته‌كه‌ پێشنيازى دواخستنى پرۆسه‌ى ڕيفراندۆمى يه‌كلايى كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌كات، كه‌ بڕياره‌ به‌ پێى ده‌ستور له‌ كۆتايى 2007 دا ئه‌نجام بدرێت. ڕه‌نگه‌ ئه‌م پێشنيازه‌ هه‌ندێك له‌ عيراقييه‌كان و وولاَتانى دراوسێ ڕازى بكات، به‌لاَم كورده‌كان هه‌رگيز ڕازى نابن ماده‌ى 140ى ده‌ستور بخرێته‌ به‌ر ده‌م ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگ و پاساوى جۆراوجۆره‌وه‌.

ئه‌وه‌ى حاشاهه‌لَنه‌گره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هه‌رگيز ئه‌مه‌ريكا ناتوانێت كۆنترۆلَى توند و تيژى له‌ عيراق دا بكات ئه‌گه‌ر هاوكارى و پشتيوانى ته‌واوى عيراقييه‌كانى له‌گه‌لَ نه‌بێت. ئه‌مه‌ش كاتێك دێته‌ دێ كه‌ كار به‌ يه‌كه‌ به‌ يه‌كه‌ى به‌نده‌كانى ده‌ستورى نوێى عيراق بكرێت. له‌ ده‌ستوردا ده‌سته‌لاَتى ته‌واو دراوه‌ته‌ ده‌ست هه‌رێمه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆلَى ناوچه‌كانى خۆيان بكه‌ن و لايه‌نى ئه‌منى و ئيدارى زامن بكه‌ن.، بۆيه‌ سه‌رۆك بوش هيچ ئيختيارێكى ترى نييه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ پشتيوانيى ته‌واوى سيسته‌مى فيدرالَى بۆ عيراق بكات تاوه‌كو ئاشتى و ئارامى سه‌رتاسه‌رى له‌ عيراق دا به‌رقه‌رار بێ و دواجاريش به‌رنامه‌ بۆ پاشه‌كشێى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا دابنرێت.

ئه‌م ڕاپۆرته‌، نه‌ياره‌كانى سه‌رك بوش ى سه‌رفراز كردووه‌ و بۆته‌ مايه‌ى نيگه‌رانى دۆسته‌ هه‌ره‌ نزيكه‌كانى. ئيتر ئه‌جێنداى موحافيزكاره‌ نوێيه‌كان له‌ ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست دا ڕوو له‌ شكستتى يه‌. هۆكاره‌كه‌شى له‌ لايه‌كه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زه‌برى توندڕه‌و و تێرۆريسته‌كان و وولاَته‌ پشتيوانه‌كانيان، و له‌ لايه‌كى تريشه‌وه‌ بۆ دوودلَى و ڕاڕايى و متمانه‌ له‌ده‌ست دانى ئه‌مه‌ريكييه‌كان.

واپێده‌چێت گروپى به‌يكه‌ر هاملتن مه‌به‌ستيان بێت ستايشى توند و تيژى بكه‌ن و دوژمنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ڕازى بكه‌ن له‌سه‌ر حسابى كورد. ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ ياد بێت كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندى جه‌نگى دژه‌ تيرۆر دا ئه‌مه‌ريكا و كورده‌كان وه‌كو يه‌ك پێويستيان به‌ پشتيوانى هاوكارى يه‌كدى هه‌يه‌، بۆيه‌ گه‌ر كورده‌كان په‌راوێز بخرێن و له‌ولاوه‌ فڕێبدرێن ، ئه‌وا بێگومان ده‌چنه‌ ليستى توڕه‌كان و شكستى حه‌تمى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ عيراق دا مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش زۆر گران ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر پلانه‌ درێژخايه‌نه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست.

ئه‌م ووتاره‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (ئۆپن ديموكراس)يه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌، كه‌ مينبه‌رێك كاريگه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕای گشتی و قه‌راری ئه‌مريكی و ئه‌وروپايی.

http://www.opendemocracy.net/conflict-iraq/losing_allies_4199.jsp

Tuesday, 26 December 2006

چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبازی ئازادی

پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين بۆ ڕێبازی ئازادی

سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتی به‌يكه‌ر هاميلتۆن

ڕێبازی ئازادی ژماره‌ 452 - ڕۆژی 26/12/2006 لاپه‌ڕه‌ 5

*به‌ بۆچوونی تۆ گرنگی ئه‌ ڕاپۆڕته‌ چيه‌ و مه‌ ترسيه‌كانی له‌سه‌ر كورد كامانه‌يه؟‌

گرنگی ڕاپۆرته‌كه له‌وه‌دايه‌ كه‌ گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن ته‌ركيزيان خستۆته‌ سه‌ر ڕزگار كردنی ئيداره‌و له‌شكری ئه‌مريكا له‌ قه‌يرانی عيراق، به‌بێ گوێدانه‌ ئيلتيزامه‌ ئه‌خلاقی و سياسيه‌كانیان و به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه‌يان به‌ به‌رنامه‌ی ديموكراسی له‌ عيراقدا. بۆيه‌ش، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بوش پێشنيازه‌كانی گروپه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا عيراق ده‌گه‌رێنێته‌ وه‌ بۆ سه‌رده‌می ديكتاتۆريه‌تی به‌غدا وكورديش ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ سه‌رده‌می نه‌وه‌ده‌كان. له‌و حاله‌ته‌شدا، كورد ده‌ستكه‌وتی گرنگی له‌ده‌ست ده‌چێ. له‌و يه‌كدوو ساڵه‌ی دواييدا خه‌ڵكی كوردستان به‌وه‌ دڵنيا كرابوو كه‌وا له‌ ده‌ستووری هه‌ميشه‌يی عيراقيدا‌ مافی چاره‌نووسيان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ ته‌عريبكراوه‌كانيان، جێگير كرابوو. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌ستوور ده‌ستی تيو‌ه‌رده‌درێ، و كورديش چيترخاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و بڕياری چاره‌نووسی نابێ، و كه‌ركوكيش نايه‌ته‌وه‌ باوه‌شی كوردستان.

*لةخالَى (30)دا كةركوك بة بةرميليَك بارود ناو دةبات و داوادةكات جيَبةجيَكردنى ثرؤسةى ئاسايى كردنةوة دوابكةيَت ئةمة تا ضةند واقيعة و لةطةلَ دةستورو ماددةى (140) دةطونجيَت كورد لةمبارةيةوة ضى بكات؟

له‌و خاڵه‌دا، ڕاستگوتراوه‌ كه‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر ته‌قينه‌وه‌يه، و له‌ كاتی ته‌قينه‌وه‌ش، وه‌زعی عيراق ئالۆزتر ده‌بێت و سه‌رئێشه‌يه‌كی زياتر بۆ ئه‌مريكا دروست ده‌بێت. له‌خاڵه‌كه‌دا، ئيشاره‌تيش به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ وه‌عده‌ی ريفه‌راندۆم له‌ ده‌ستوردا چه‌سپاوه‌، به‌ڵام داواده‌كات كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور، ئه‌و كاره‌ دوابخرێ (واته‌ نه‌كرێ)، تاوه‌كو چاره‌يه‌كی جياوازی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌ ڕاوێژكاری نێوده‌وڵه‌تيه‌وه‌ (واته‌ به‌به‌شداری توركيا و ووڵاته‌ دراوسێكانی عيراقه‌‌وه). ئه‌نجامی ئه‌وجۆره‌ چاره‌يه‌ش دياره‌و پێويست به‌ چاوه‌رێ ناكات.

*لةماددةى (32)دا باسى مافى ثيَكهاتةو ئةتنيك و كةمينةكانى عيراق و تةنانةت ذنانيش دةكات كةضى باسى كورد ناكات ئةم خالَة بةئاشكرا كة دذايةتى كورد نيية؟

نه‌خێر ئه‌وه‌ له‌ دژايه‌تی كورد نيه‌. گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن دژايه‌تی كورديان نه‌كردوه‌، به‌ڵام بايه‌خيان به‌ كورد و رۆڵی سياسی كورديی نه‌داوه‌، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ حيسابه‌ی بۆ ناكه‌ن كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ. بۆ نموونه‌، به‌يكه‌ر كابرايه‌كی ئه‌مريكی پرۆ عه‌ره‌به‌ و به‌لايه‌وه‌ كورد له‌ نه‌خشه‌ی سياسيدا ياريكه‌رنيه،‌ و به‌ڵكو ئێسكيشی سووك نيه‌.

*لةخالَى (25-26)دا داواى دانوستان و طفتوطؤ دةكات تةنانةت لةطةلَ بةعسيةكانيش ئةمة ثةيوةست نيية بةشكستى ئةمريكاوة كة ئةم راثؤرتة دةيةويَت شكستةكانى بؤ راستبكاتةوة. ضؤن لايةنةسياسيةكان بة هاتنةوةى بةعسيةكان رازى دةبن؟

ئه‌و جۆره‌ پێشنيازه،‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توندڕه‌و و دوژمنه‌ عه‌قائيديه‌كانی ئه‌مريكا، په‌يوه‌سته‌ به‌ شكستی له‌شكر و سياسه‌تی ئه‌مريكا له‌ عيراقدا. ڕاپۆرته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه‌ نوسراوه‌. ئه‌گه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش بيه‌وێ ته‌به‌ننای ئه‌و پێشنيازه‌ بكات، ئه‌وا ده‌توانێ له‌سه‌ر حكومه‌تی ماليكی و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانی تری فه‌رز بكات. ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌بێ، ده‌بێ ئه‌مريكا له‌مه‌ودوا وه‌ك داگيركه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت بكات نه‌وه‌ك ڕزگاركه‌ر.

*راثؤرتةكة ئةوةندةى بةرذةوةندييةكانى ولآتانى ناوضةكة و ئيَران و سورياى لةبةرضاو طرتوة، ئةوةندة بةرذةوةندى عيراقيةكان و كوردى لةبةرضاو نةطرتوة دةبىَ كوردو عيراقيةكان ضى بكةن بؤ وةلآمدانةوةى ئةم راثؤرتة؟

تاكو ئێستا لايه‌نه‌ كورديه‌كان و عيراقيه‌كانی تر خيتابيان يه‌ك نه‌بووه‌، بۆيه‌ش هه‌ڵوێستی يه‌كگرتوويان نابێ. هه‌ندێ له‌ عيراقيه‌كان سوودمه‌ندن به‌ ڕاپۆرته‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ ووڵاته‌كانی دراوسێ، بۆيه‌ش پێشوازی له‌و ڕاپۆرته‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی گرنكه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايا كورد ده‌بێ چی بكات؟ كورد ده‌بێ به‌ به‌رنامه‌، له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عيراق به‌كاری لۆبی وا هه‌ڵبستی كه‌ فشارێكی نائاسايی بخاته‌ سه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و نه‌يه‌لی كورد ئيهمال بكات. به‌ته‌له‌فۆنێك و وه‌فدێكی سه‌رۆك بوش نابێ سه‌ركرده‌كانمان دڵنيا ببنه‌وه‌و دووباره‌ لێی پالده‌نه‌وه‌، ده‌بێ به‌رده‌وام بن له‌ فشاركردن و بگره‌ هه‌راسانكردنی سياسه‌تمه‌دار و جه‌نه‌ڕاله‌كانی ئه‌مريكی. نه‌يه‌لن سه‌رۆك بوش به‌د‌ڵنياييه‌وه‌ لێ بخه‌وی و وابزانی كه‌وا سه‌ركرده‌كانی كوردی هه‌موو له‌ گيرفاندايه‌‌‌.

*ئيَران و سوريا دوو دوذمنى سةرسةختى ئةمريكان لةعيراقدا لةكاتيَكدا ضةندين كيَشةى تريش لة نيَوانياندا هةية كةضى راثؤرتةكة دةيةويَت رؤلَ بدات بةو دوو دةولَةتة، فاكتةرى ئةم طرنطيدانة ضيية، ثيَتواية رؤلَى ئيَران و سوريا لةمةودوا ثؤزةتيظانة بيَت؟

ئارامی له‌ عيراقدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێكانيشه‌. به‌ڵام ئه‌جێندا و ئه‌وله‌يه‌تی دراوسێكانمان جياوازه‌ له‌ هی ئێمه‌. ئه‌وله‌ويه‌تی ئيێستای سوريا و ئێران ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مريكی له‌ عيراقدا شكست بهێنێ، تاوه‌كو په‌ل نه‌هاوێ بۆناو سنووريان، وه‌يان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ديموكراسيه‌ت له‌ناوچه‌كه‌. به‌گوێره‌ی به‌يكه‌ر-هاميلتن، ده‌توانرێت ڕۆلی پۆزه‌تيڤی ئێران و سوريا بكڕدرێ – واته‌ شتێك به‌رامبه‌ر شتێك. به‌ڵام به‌ گوێره‌ی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش، ئه‌و جۆرده‌ ده‌ست پانكردنه‌وه‌ له‌ ئێران و سوريا، جۆرێكه‌ له‌ دۆڕانی ياری سياسی كه‌ له‌ مه‌ودای درێژدا زه‌ره‌ری بۆ ئه‌مريكا هه‌يه‌. هه‌روه‌ها، سه‌رۆك بوش نايه‌وێ ئارامی عيراق له‌ ڕژێمی ئێران بكڕێ به‌رامبه‌ر به‌ چاوپۆشين له‌ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.

*سةركردايةتى كورد هةميشة بانطةشةى هاوثةيمانى و دؤستايةتى ئةمريكا دةكات، بةلآم دةركةوت كورد لةهاوكيَشة سياسيةكاندا شويَنيَكى نيية، ئايا كورد هةلَةكانى كامةية و ديبلؤماسيةتى ضؤن بةريَتة ثيَش؟

ئه‌وه‌ پرسيارێكی ئاڵۆزه‌ و پێويستی به‌ وه‌ڵامی هه‌مه‌لايه‌نه‌يه‌. سه‌ركرده‌ی كورد ده‌بێ له‌مه‌ودوا سيقه‌ی به‌ خۆی و به‌ ميلله‌ته‌كه‌ی زياتر بێ. كورد خاوه‌نی خاك و سامان و ميلله‌ت و قه‌زيه‌يه‌. سه‌ركرده‌ی كورد ده‌بێ پشت ئه‌ستووربێ به‌وانه‌. ته‌نيا ڕێگه‌ش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بڕوايی و ڕێزلێكگرتن له‌ نێوان سه‌ركرده‌كان و ميلله‌ت زياتر بێت. به‌داخه‌وه‌، سه‌ركرده‌ی كورد و ميلله‌ته‌كه‌ی لێك دابڕاون و سيقه‌ی نێوانيان ڕووله‌كزيه‌ و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت و موئه‌سسه‌سه‌كانی ڕووله‌زياديه‌. ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ميلله‌ت بۆ سياسيه‌كانی كردوه، سياسيه‌كان بۆ ميلله‌تيان نه‌كردوه‌، نموونه‌ش زۆرن، هه‌رله‌ سه‌رده‌می شاخه‌وه‌ بگره‌ بۆ شه‌ڕی براكوژی و تاوه‌كو شه‌ری ده‌ستور و ديموكراسی. له‌مه‌ودوا ميلله‌ت چاوه‌ڕێی به‌ديهێنانی وه‌عده‌كانه‌. چاوه‌ڕێی سارێژكردنه‌وه‌ی برينه‌كانه‌، وه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی ديموكراسيه‌ته‌ كه‌ تا ئێستا هه‌نگاوی ڕاسته‌قينه‌ و مه‌زنی بۆ نه‌هاويشتراوه‌ له‌ ناوهه‌رێمی كوردستاندا.

له‌سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تيشدا، لۆبی كوردی زۆر له‌دوايه‌ و كلاسيكيه‌ و بێ سه‌روبه‌ره‌. هه‌ر حيزبه‌ی به‌ته‌نيايه‌ و ته‌نيا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌حيزبه‌كی كارده‌كات. ڕاسته‌ زۆربه‌ی جار به‌رژه‌وه‌ندی حيزبی و كوردی تێكه‌ڵده‌بێته‌وه، ‌و بۆيه‌ش هه‌ردووك به‌يه‌ك حيساب سوودمه‌‌ند ده‌بن. به‌ڵام ململانێی حيزبه‌كان ته‌وژم و ته‌ركيزی لۆبيكردنه‌كه‌ی لاواز كردوه‌. جار هه‌بوه‌ كه‌ نوێنه‌ری دوو حيزبی كوردی چاويان به‌ هه‌مان لێپرسراو و سيسه‌تمه‌داری بيانی كه‌وتوه‌ و به‌ دوو ڕوانگه‌ی جياوازه‌وه‌ (يان قسه‌وقسه‌رۆچكی دژ به‌يه‌كه‌وه‌) هه‌وڵی ڕاكێشانی ئه‌وكه‌سه‌يان داوه‌. ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ بواردا، هه‌ر حيزبه‌ی په‌يوه‌ندیه‌ تابيه‌ته‌كانی خۆی به‌ سياسی و ڕۆژنامه‌نووسه‌ بيانيه‌كان به‌ نهێنی ده‌هێليته‌وه‌، وه‌ به‌شداری حيزبه‌ كورديه‌كانی پێناكات.

جگه‌ له‌وانه‌ش، زۆربه‌ی كاری حيزبه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا بريتيه‌ له‌ كاری حيزبايه‌تی له‌ نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و به‌زمانی كوردی. هه‌رلايه‌نه‌ی خه‌ريكی كاری كۆمه‌ڵايه‌تیه‌، بۆ نموونه‌ ڕێكخستنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و كۆڕی ڕۆشنبيري. پێويسته‌ ئه‌و كارانه‌ بۆ بۆ سه‌نته‌ره‌ ڕۆشنبيريه‌كان لێبگه‌ڕێن و ته‌ركيزی حيزبايه‌تیان بۆ ڕاكێشانی ڕای گشتی ووڵاته‌كه‌ بۆ كورد ڕا بكێشن. ده‌بێ كاری لۆبی كردن به‌ به‌رنامه‌بێ و به‌ ته‌نسيق بێ و به‌ پێشڕه‌وی نوێنه‌رايه‌تی حكومه‌تی كوردستان بێت و به‌ به‌شداری هه‌موو حيزبه‌كانی گۆڕه‌پان. هه‌روه‌ها ده‌بێ شێوازی لۆبيكردن به‌‌ عه‌قليه‌ت و عيلمی نوێ و‌ ته‌وژمی به‌رده‌وام بێ.

*راطةياندنى سةربةخؤيى يان ريفراندؤميَك بؤ سةربةخؤيى ريَطا ضارةية بؤ وةلآمدانةوةى راثؤرتةكة؟

نه‌خێر، ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی خۆی نيه‌. له‌ زروفی ئيمرۆدا، ڕاگه‌ياندنی سه‌ربه‌خۆيی كارێكی خۆكوژيه‌، و جارێ كاتی نه‌هاتوه‌. به‌رله‌وه‌‌ی به‌و جۆره‌ ڕاگه‌ياندنه‌ هه‌ڵسين، ده‌بێ بزانين ئايا ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش به‌ته‌مای چيه‌ و ئايا ريفه‌راندۆمی كه‌ركوك و باقی به‌نده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كرێ يان نا. هه‌رچی ريفه‌راندۆمه‌، ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ناره‌سمی و زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوويی ئه‌نجامدراوه، و ئه‌نجامدانی ريفه‌راندۆمێكی ترمان پێويست نيه‌. واته‌ زه‌ره‌ری نيه‌ و سووديشی نيه‌ چونكه‌ هيچ په‌يامێكی تر نابه‌خشێ. ئه‌مريكاش ده‌زانێ خواستی زۆرينه‌ی كورد چيه ‌و هه‌ركاتێكيش ئه‌وجۆره‌ ريفه‌راندۆمه‌ به‌ ره‌سمی بكرێ، ئه‌نجامه‌كه‌ی مسۆگه‌ره‌‌.

Tuesday, 19 December 2006

The Kurds and the ISG: losing friends, losing the war

The implementation of the Baker report would be a betrayal of Iraq's Kurds and a defeat for the United States itself, says Dlawer Ala'Aldeen.

Dlawer Ala'Aldeen

After nine long months and endless speculation, the Iraq Study Group (ISG) published its report with recommendations for a change of course in Iraq on 6 December 2006. The report contains many solid, often objective, conclusions. However, it also consists of numerous ill-conceived assertions and recommendations in direct conflict with President George W Bush's mission for "liberating" Iraq, and with America's fundamental values for constitutional democracy. If adopted, the report will constitute an alarming reversal in Iraq policy, whereby the United State risks losing the goodwill of its local allies and, ultimately, the war on terror.

In a retrograde step, the ISG unapologetically makes five potentially damaging recommendations:

  • suspension and/or gross manipulation of the democratically adopted constitution
  • inhibition of the constitutionally agreed referendum on the fate of the arabised city of Kirkuk, representing yet another major betrayal of the Kurds
  • centralisation of power in Baghdad, in a return to dictatorial central government
  • rewarding extremists by their integration into the Iraqi state machinery
  • reaching out to appease terrorists and their sponsoring countries.
Thus, the US's arch-enemies - Iran, Syria, al-Qaida, Muqtada al-Sadr's Mahdi army and Saddamists - are among the winners; so, too, are Turkey, Saudi Arabia, Egypt and Jordan. Bush's policymakers and their main Iraqi allies (Kurds and some Shi'a) are the chief losers.

The lesson of history

After extensive research, the ISG was expected to provide visionary solutions to help establish peace and democracy in Iraq, and justify a programmed and timely withdrawal of American troops. Instead, the group - chaired by former secretary of state James A Baker and former congressman Lee H Hamilton - provides a 20th-century-style Realpolitik that is typical of the era of Henry A Kissinger (and indeed of James Baker himself).

A solution to historic and political quagmires requires long-term commitment and shared ownership and responsibility. Colin Powell, when he was secretary of state, allegedly advised the president to follow the "Pottery Barn rule" in Iraq policy and "own it" if he breaks it. In stark contrast, Baker urges a quick-fix-and-run outcome.

Much against Bush's mission of "liberation", the ISG report is written with an occupying colonialist language and mentality. As a result, it reflects weakness in the superpower's confidence in handling its enemies, opting for deals-on-wheels with eyes fixed on America's short-term interests. This same chronic failure created the strong sense of betrayal among Iraqis in the past (e.g., in the aftermath of the 1991 Gulf war, conducted during the presidency of Bush's father, George HW Bush, to drive Iraq forces from Kuwait). The culmination of that sense of betrayal was the Shi‘a refusal to cooperate during the 2003 invasion of Iraq.

Bush and the US forces are currently harvesting the Baker-Kissinger seeds of the 1970s-1990s period. Saddam Hussein, despite his record, remained the two elder statesmen's favourite, and Saddam's opposition was considered not worthy of negotiations, even during the 1991 war, when the US was in need of the Iraqi people's support.

The people of the Kurdistan region willingly offered their unreserved support to the US efforts for a regime change in Baghdad and gave the liberating army a floral welcome. In the context of the anti-American climate in the middle east, this proved costly for the Kurds. Instead of a big reward, the Kurds are being alienated by the ISG and offered as scapegoats to the extremists, terrorists and their sponsoring countries. This grave miscalculation, if followed through, will inflict a double wound on the Americans: they will fail to win the support of their arch-enemies while losing that of the Kurds, their only genuine allies in Iraq.

The ISG report makes minimal reference to the Kurdish political parties, and where it does, it is in defining the two rival leaders, Jalal Talabani and Masood Barzani. The two are only mentioned with reference to their mutual distrust, past infighting and ongoing rivalry. They are not in any way acknowledged for their highly influential roles in brokering peace between the belligerent Sunni and Shi‘a factions, and for their vital role in keeping the government intact. The two leaders also control the richest and most strategic fifth of Iraq's territory, and govern over five million people who have vivid memories of past betrayals by the United States and Britain.

A defeat for America

The Kurdish political leaders' support and unreserved commitment to a unified Iraq is unquestioned. The Kurds willingly supported the new constitution and current government in Baghdad, in the hope that their aspirations and prosperity will be realised within a democratic Iraq. The Kurds' enthusiasm to remain within Iraq goes as far as Iraq being constitutionally democratic. Thereafter, they will find no justification for supporting the US efforts to keep Iraq stable and united.

The ISG's recommendation on Kirkuk is alarming to the Kurds. It asks for postponement of the planned 2007 referendum (as per the constitution) and finding "another" solution acceptable to all Iraqis (and neighbouring countries). But there will be no solution acceptable to the Kurds that does not implement Article 140 of the constitution; no other option will keep Iraq intact.

To state the obvious, it is most unlikely that the US will be able to contain violence in Iraq without the help of Iraqis. This can only be accomplished by implementing the constitution, allowing local authorities within each province (federal unit) to fortify their boundaries and take control of their security and administration. Therefore, in reality, Bush has little option but to support the federalisation of Iraq to secure a lasting peace and conduct a programmed withdrawal of the US troops.

Whether or not the ISG report influences Bush's strategic decisions in the region, it is clear that opponents of the president received the report with satisfaction, while America's closest allies in Iraq were gravely concerned by it. The neo-conservative agenda in the middle east is now facing defeat, thanks both to the extremists, terrorists and their sponsors and to US hesitation and lack of confidence.

The ISG report seems destined to reward violence and appease US enemies at the expense of the Kurds. In the era of war on terror, the US will continue to need the Kurds as much as the Kurds need the US. Abandoning the Kurds again will add them to the list of the angry and will guarantee America's total defeat in Iraq, with dire consequences for the superpower's long-term future.






Wednesday, 13 December 2006

كه‌مته‌رخه‌می به‌يكه‌رو هاميلتن، وه‌يان هی سه‌ركرده‌ی كورد

به‌رله‌سه‌ری ساڵ، سياسه‌تی ئه‌مريكا ده‌گۆڕێ و كه‌ركوكمان له‌ده‌ست ده‌چێ‌- ئه‌گه‌ر پێڕانه‌گه‌ين

پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين

هاوڵاتی - ژماره‌ 304 ی ڕۆژی 13/12/2006 لاپه‌ڕه‌ 14

سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌ر‌مووی "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ پابه‌ندی ئه‌و راپۆرته‌ نین". مه‌به‌ست لێره‌ راپۆرته‌‌كه‌ی گروپی (به‌يكه‌ر-هاميلتن)ه كه‌‌ بۆ گۆرينی ڕێره‌وی سياسه‌تی ئيداره‌ی ئه‌مريكی نوسراوه‌‌. راپۆرته‌كه‌ كاسه ژه‌هرێك بوو، سه‌رۆك بوش به‌ ناچاری و به‌ نادڵی قوتيدا. ئه‌گه‌ر"ئيمه"‌ پابه‌ندی نه‌بين، ئايا به‌رنامه‌ی به‌ديلمان چيه‌ و چی ده‌كه‌ين؟


له‌ ١٤٢ لاپه‌ره‌دا، گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن ‌ راسته‌وخۆ په‌نجه‌يان خستۆته‌ سه‌ر برينه‌كانی بوش و به‌بێ موجامه‌له‌كردن كه‌موكوري و شكسته‌ مه‌زنه‌كانی ئيداره‌كه‌يان له‌ عيراق ورۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دياريكردوه. له‌‌ ٧۹ به‌نددا پێشنيازی پاشه‌كشه‌ و گۆرانكاريان بۆ كردوه‌‌‌. راسته،‌ مه‌رج نيه‌ سه‌رۆك بوش و ئيداره‌كه‌ی پابه‌ندی راپۆرته‌‌كه‌ بن‌، به‌لام له‌ واقيعدا ئيختياری تریان له‌ به‌رده‌مدا نيه‌ چونكه‌ پابه‌ندن به‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وولاته‌كه‌یان. له‌دوای په‌له‌روحه، سه‌رۆك بوش ناچار ده‌كرێ كه‌ به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ هه‌نگاو بنێ، ده‌نا به‌ كۆنگرێس و سه‌نات و ميديا و پياماقولانی پارته‌كه‌ی، دونيای له‌به‌رده‌م تاريك ده‌كرێ‌. بۆيه‌ش، سه‌رۆك بوش به‌ بێ شه‌ك رێره‌و و سياسه‌تی راپۆرته‌كه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر، له‌وه‌شدا، ئيمه‌ی كورد ده‌بێ زۆر به‌ ئاگا بين له‌ بيركردنه‌وه‌ و جموجۆل و هه‌نگاوی سياسی.


راپۆرته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی ئه‌مريكا و ڕزگار كردنی له‌شكره‌كه‌ی نوسراوه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی دوو پيره‌ سه‌ركرده‌ی سه‌ده‌ی رابووردوو و ڕاوێژكاريی پيره‌سياسی وه‌ك كيسينجه‌ر، وه‌ دوور له‌ سۆز و وه‌فا و گفت و به‌ڵێن. بيرۆكه‌كانيان له‌ ڕوانگه‌يه‌كی سياسه‌تبازی نێوده‌وله‌تی وادا هه‌لقوليوه‌ كه‌ تێياندا كورد ته‌نيا چاودێره‌ -له‌ په‌نجه‌ره‌يه‌كی بچوكه‌وه- نه‌وه‌ك ياريكه‌ر. بۆيه‌ش زوبانی نووسينه‌كه‌يان بيره‌وه‌ری سالانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی پێوه‌لكاوه‌، ئه‌و زه‌مانی كه‌ كورد هه‌ر قوربانی بووه‌ نه‌وه‌ك براوه‌. له‌راپۆرتی به‌يكه‌ر-هاميلتندا، براوه‌كان زياترن له‌ دۆڕاوه‌كان. ته‌واوی دراوسێ و دوژمنه‌كانمان له‌ براوه‌كانن، به‌تايبه‌تی ئێران و سوريا، ئه‌وجا توركيا و سعوديه‌ و ئوردون. براوه‌ی ناو عيراقيش بريتين له‌ عه‌ره‌بی سوننه‌و شيعه‌، به‌ توندره‌وه‌كانی وه‌ك موقته‌دای سه‌دره‌وه‌‌. دۆڕاوه‌كانيش ته‌نيا دوو لايه‌نن، ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و ميلله‌تی كورد، به‌لام ئيداره‌ی تاقه‌ زلهێز توانای به‌رگه‌گرتنی دۆڕانی كاتيی هه‌يه‌، به‌ پيچه‌وانه‌ی ميلله‌تێكی بنده‌سته‌.


پوخته‌ی به‌نده‌ مه‌ترسيداره‌كان

زۆربه‌ی به‌نده‌كانی راپۆرته‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌‌وه‌ كه‌ ده‌بێ له‌مه‌ولا سه‌رۆك بوش حيسابی زياتر بۆ ده‌وله‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌بكات و وه‌ك ياريكه‌ری سه‌ره‌كی بيانهێنێته‌ ئالقه‌ی راوێژو بريار. ‌ئه‌وله‌و‌يه‌تێكی زياتر بدرێته‌ چه‌سپاندنی‌ ئارامی ‌ له‌جێگه‌ی ديموكراسيه‌ت. جارێ ده‌ستوور به‌لاوه‌ بخرێ وه‌يان ده‌ستی تێوه‌ربدرێ. دابه‌ش كردنی عيراق (به‌ فيدراليه‌ته‌وه‌) رێگه‌ی لێبگيرێ. رۆلی مه‌ركه‌ز زه‌ق بكرێ و له‌شكری عيراقی و موخابه‌رات و ئيستيخباراتی به‌هێز بكرێ و له‌لايه‌ن وولاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك ميسر مه‌شقی پێبكرێ. كۆنه‌ به‌عسی و قه‌ومي و كۆمه‌لانی توندره‌و بخرێنه‌ رێزێ له‌شكرو جيهازی ده‌وله‌ت. هه‌لبه‌ت ئه‌وانه‌ش شێوه‌يه‌كن‌ له‌ گه‌راندنه‌وه‌ی چه‌رخ بۆ دۆخی سولته‌ی مه‌ركه‌زی و لاوازكردنی رۆلی كورد. هاوكات داواكراوه‌ كه‌ فايلی كه‌ركوك هه‌ڵپه‌سێردرێ و ريفه‌راندۆمه‌كه‌ی دوا بخرێ تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكی نوێی له‌ چوارچێوه‌ی عيراقدا بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌، به‌ره‌زامه‌ندی عيراقيه‌كان و ده‌وله‌ته‌كانی ناوچه‌كه. سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ كورد كۆنترۆلی به‌سه‌ر نه‌وت و بودجه و ته‌واوی چاره‌نووسیدا نامێنێ.


رۆلی كورد له‌ راپۆرته‌كه‌دا

‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی به‌يكه‌ر-هاميلتندا، كورد ناوی وه‌ك ميلله‌تێكی دۆست، خاوه‌ن قه‌زيه‌ وه‌يان خاوه‌ن گرنگی ستراتيژی نه‌هاتوه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد و ئيداره‌ی كوردیش ناويان نه‌كه‌وتۆته‌ ناوناوان وه‌ك ياريكه‌ری گرنگ و كاريگه‌ر‌. جارێ په‌رله‌مانی كوردی هه‌رناوی نه‌هاتوه‌، نه‌ به‌ چاك و نه‌ به‌ خراپ، چی جای ئه‌وه‌ی كه‌وه‌كو ته‌جروبه‌يه‌كی شارستانی نيمچه‌ ديموكراسی نیمچه‌ سه‌ركه‌وتوو. حكومه‌تی كوردستان به‌‌ ناراسته‌وخۆيی ناوی هاتوه‌ له‌قالبی پێناسه‌كان و به‌ "ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی" ناونراوه‌، نه ‌وه‌ك كيانێكی فيدرال و خاوه‌ن ڕۆلی گرنگ له‌ عيراقدا. له‌ نه‌خشه‌كه‌ی عيراقدا هه‌رێمی كوردستان ناونراوه‌ "ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆلی كوردی"، وه‌ك بڵێی ناوچه‌ی داگيركراوه‌ له‌لايه‌ن ميليشيای چه‌كداره‌وه‌. پارتی و يه‌كێتی ته‌نيا بۆ وه‌سف كردنی بارزانی و تاله‌بانی ناويان هاتوه‌. ئه‌ودوو سه‌ركرده‌يه‌ش ته‌نيان له‌ لاپه‌ريه‌كدا ناويان هاتوه‌ ‌ بۆ پێناساندنيان و ئيشاره‌ت كردن بۆ ململانێ و براكوژی نێوانيان. واته‌ ناويان بۆ ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌‌ كه‌ بڵێی رۆلی گرنگيان هه‌بێ له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عيراق وه‌يان شايانی ئه‌وه‌بن كه‌ حيسابيان بۆ بكرێ. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانيشدا، له‌راپۆرته‌كه‌دا ماليكی ده‌جار و موقته‌دای سه‌در حه‌ڤده‌جار ناويان وه‌ك دوو ياريكه‌ری سه‌ره‌كی گۆره‌پان هاتوه‌. خۆ ده‌كرا ناوی تاله‌بانی وه‌ك سه‌ره‌ك كۆمارێكی ناوبژيكه‌ری كاريگه‌ربهاتبايه‌، به‌لام نه‌خێر.

نوسراوی پێشووم

له‌ نووسراوی پێشوومدا (له‌ هاولاتی- ٢٢ی نۆڤه‌مبه‌ر)، پێشبينيم له‌ چه‌ندين له‌و مه‌ترسیانه‌ كردبوو، بۆيه‌ش جه‌ختم له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نابێ ئيمه‌ی كورد به‌ زێده‌ دلنياييه‌وه‌ لێی پالكه‌وين و چاوه‌رێی ده‌رچونی راپۆرتی كۆتايی بين، ئه‌وجا بيركه‌ينه‌وه‌ ئايا چۆن له‌گه‌ڵیدا بگونجێين. تا ئه‌وكات، سياسه‌ته‌كان داده‌رێژرێن و وڕێره‌وی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش به‌يه‌كجاری ده‌گۆرێ و كار له‌كار ده‌ترازێ. وه‌ پێشنيازم كرد كه‌ لۆبی كوردی فشاری خۆی بخاته‌ سه‌ر گروپه‌كه‌ وسه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش، بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر‌ئيمه‌ی كورد پشت گوێ نه‌خرێين و نه‌بينه‌ قوربانی ووڵاتانی دراوسێ. دلنياش نه‌بووم كه‌ ئايا سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ئاستی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ خه‌ته‌رناكه‌دا هه‌لمه‌تی ده‌ست پێكردوه‌، وه‌يان چاوه‌روانی قه‌ده‌ره‌.

ئيهماليی كورد و ئيهمال كردنی كورد

ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ له‌مه‌ودای نۆ مانگدا، داتايان كۆ كرده‌وه‌ و له‌ بنج وبنه‌وانی عيراقيان كۆڵيه‌وه‌، به‌لام به‌ پێويستيان نه‌زانی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن وه‌يان له‌گه‌ك سه‌ركرده‌كانی كورد دابنيشن. ته‌نانه‌ت پێشنيازيان كردوه‌ كه‌ ده‌بێ گفتوگۆ له‌گه‌ل دۆست و دوژمن بكرێ، به‌ ئيران و سوريا و موقته‌دای سه‌در و تێرۆريسته‌ سه‌ددامی و سوننه‌ توندره‌و‌كانيشه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شه‌رمه‌ڕووييان نه‌بوايه‌، له‌ به‌يكه‌ر ده‌وه‌شاوه‌ كه‌ داوای گفتوگۆی له‌گه‌ل ئه‌لقاعيده‌ش بكردايه‌‌. به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ش، هيچ ئيشاره‌تێك بۆ لێدوان و گفتوگۆ له‌گه‌ل كورد نه‌كراوه‌ ، نه‌ وه‌ك دۆست و نه‌ وه‌ك دوژمن. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی كوردی ناو حكومه‌تی به‌غدايان ديتبێ، ئه‌وا له‌ قالبی ده‌وله‌تی عيراقی و وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی مه‌ركه‌زيان ديون. دلنياشم له‌وه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كانی به‌غداش به‌هه‌مان شێوه‌، وه‌ك ديپلۆمات و سياسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی عيراقيی خۆيان پيشكه‌ش كردوه‌ و گفتو گۆيان كردوه‌، تاوه‌كو مه‌وقيعی وه‌زيفی و سياسيان لاواز ده‌رنه‌كه‌وێ. ئه‌وانه‌ ده‌ستيان له‌ دواوه‌ به‌ستراوه‌، و بۆشيان زه‌حمه‌ته‌ پشتگيری له‌ كورد بكه‌ن له‌سه‌ر حيسابی به‌رژه‌وه‌ندی مه‌ركه‌زی عيراق، كه‌ ئه‌وه‌يش پيشه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ره‌كوه‌زيرانی هه‌رێمه‌. باشترين نموونه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بۆچوونه‌، به‌راوردی ته‌سريحه‌ پر نائومێديه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ له‌گه‌ل ته‌سريحه ئيجابيه‌ پر ئومێده‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زيرانی عيراق‌‌ (د. به‌رهه‌م)، كه‌ له‌ دوای ده‌رچوونی راپۆرته‌كه‌ دايان. د. به‌رهه‌م به‌راشكاوی گوتی كه‌وا راپۆرته‌كه‌ هه‌ماهه‌نگه‌ له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی "ئێمه" (واته‌ عيراق). ‌

وه‌عده‌كانی ئه‌مريكا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم

ئيمرۆ فشاری بێ پايان كه‌وتۆته‌ سه‌ر سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی سياسه‌تی بگۆڕی، ته‌نانه‌ت مه‌جبوور ده‌بێ كه‌وا به‌و وه‌عد و گفتانه‌دا بچێته‌وه كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ميلله‌تی ده‌نگده‌ری خۆی داوه‌، جا چی وه‌عد و گفتێك هه‌يه‌كه‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دابێ و لێی په‌شيمان نه‌بێته‌وه‌. كورد زۆر سه‌هوه‌ ئه‌گه‌ر وايدابنێ كه‌ وه‌عده‌ی سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌مريكا وه‌ك خاقانی ره‌شه‌و ده‌وله‌تی ئه‌مريكا مولزه‌ميه‌تی. ‌نه‌ده‌بووايه‌‌ ئێمه‌ی كورد چاوه‌رێی ده‌رچونی راپۆرتی گروپی به‌يكه‌رمان بكردايه‌، تا ئه‌ورۆژه‌ی كه‌ ئه‌ركی ئيمه‌ قوڕستر ده‌بێ و توانای گۆرينی ڕێڕه‌ومان نامێنی. به‌لام له‌جياتی هه‌لمه‌تی سه‌رله‌زوو و‌ موباده‌ره‌ی چالاك و پێشبينيكه‌ر، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ قه‌له‌قه‌وه‌ چاوه‌رێی ده‌رچوونی راپۆرته‌كه‌ بوون.

به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌يامه‌كه‌ی دوای ده‌رچوونی راپۆرته‌كه‌دا (له‌ ٧ی ديسه‌مبه‌ر) ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌وا كه‌س له‌ گروپی به‌يكه‌ر سه‌ردانی كوردستانی نه‌كردوه‌. به‌ڕای من، ئه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌می گروپی به‌يكه‌ر ده‌رناخات، چونكه‌ ئه‌وان زلهێزن و بێ منه‌تن و ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندياندابێ ده‌يكه‌ن. ئه‌ركه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌سه‌ر شانی سه‌ركرده‌كانی كورده، كه‌ نه‌هێلن ئه‌و جۆره‌ بێرێزيه‌ی گروپی به‌يكه‌ر به‌ گران بوه‌ستێ له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ميلله‌تمان. هه‌رله‌زووه‌وه‌، كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ستيان به‌و مه‌ترسيه‌ ده‌كرد، ده‌بوايه‌ قۆڵيان لێهه‌ڵبكردبا و بكه‌وتبانه‌‌ كاری لۆبی ڕاسته‌وخۆ. له‌ ووتاری پێشوومدا پيشنيازم كرد كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم زوو خۆی بگه‌يه‌نێته‌ واشينگتن بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت ڕێڕه‌وی ڕاپۆرته‌كه‌ دياري بكات، له‌جياتی ئه‌وه‌ی مه‌وقيف ده‌رببرێ له‌دوای ته‌قينه‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێم زوو گوتی پابه‌ند نابين به‌ به‌نده‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌. به‌لێ، ئه‌وه‌ مه‌وقيفه‌كی زۆر ڕاست و به‌ جێ‌ و پێويسته‌. به‌لام ئايا له‌ قاموسی ئه‌مريكای زلهێزدا چه‌ندی به‌ چه‌نده‌؟ ئه‌مريكا قورسايی كورد و دوژمنه‌كانی كورد باش ده‌زانێ، و ده‌شزانێ كه‌ ئيمه‌ زۆر بێ چاره‌ينه. ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ققه‌ن بێ چاره‌ينه‌. به‌ڵكو چونكه‌ ئه‌مريكيه‌كان له‌ عه‌قليه‌ت و بيركردنه‌وه‌و ئوسلوبی كاری كورد باش شاره‌زابوونه‌، و ده‌شزانن كه‌ زاكيره‌ی كورد كورته‌، و خۆگيف كردنه‌وه‌ی زياتره‌ له‌ گازگرتنی. ئه‌مريكيه‌كان ده‌زانن ناته‌بايی ريزه‌كانی كورد بۆته‌ مايه‌ی لاوازيان به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمنيان. رژێمی سه‌‌ددام و ئێران و توركيا و سوريا توانيويانه‌ ياری به‌ چاره‌نووسی كوردی بكه‌ن به‌بێ گوێدانه‌ هه‌لچوونی كورد. سياسه‌تی كيسينجه‌رسه‌باره‌ت به‌ هه‌ره‌سی ١۹٧٥ و سياسه‌تی به‌يكه‌ر سه‌باره‌ت به‌ شه‌ری كوێت و ڕاپه‌رينی سالی ١۹۹١ نموونه‌ی زيندوون. بۆيه‌ش ئه‌مريكاييه‌كان ده‌زانن كه‌ هه‌ركاتێك بيانه‌‌وێ، ده‌توانن چاومان لێ سوور بكه‌نه‌وه‌‌، و ئێمه‌ش له‌دوا قۆناغدا ناچارين دێينه‌ سه‌ر خه‌ت. دڵنياشم كه‌ ئه‌مريكای جه‌يمس به‌يكه‌ر به‌رژه‌وه‌نديه‌ نێوده‌وله‌تيه‌كانی به‌ كورد ناگۆرێته‌وه‌، مه‌گه‌رئه‌وجاره‌يان كورد ده‌ست به‌سينگ بۆی رانه‌وه‌ستێ و ئه‌‌مريكا مه‌ترسی لێ بنيشێ كه‌ به‌رژه‌وه‌نديه‌كانی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ به‌هۆی تووڕه‌يی كورد. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ كورد ئيسپاتی بكات كه‌ هێزێكه‌ توانای تێكدانی پلانی ئه‌مريكای هه‌يه‌. مه‌سئوليه‌تی سه‌ركرده‌ی كورده‌ كه‌ به‌هه‌موو توانا و وه‌سيله‌يه‌كه‌وه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كوردستان بكه‌ن.

ئه‌ی چاره‌ چيه؟‌

ئيمرۆ ناوچه‌كه‌مان ئاگری تێبه‌ربووه‌ و قانونه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ری سارد سه‌راوبن بوونه‌. سه‌رده‌م هی شه‌ری دژبه‌ تێرۆره‌، بۆيه‌ش رۆلی كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد زه‌ق بوه‌. سياسه‌تی ده‌ره‌وه‌يی ئه‌مريكاش له‌به‌رد نه‌قش نه‌كراوه‌، به‌ڵكو هه‌موورۆژێك له‌ گۆراندايه‌. به‌رامبه‌ر ئه‌مريكا، ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ خاوه‌ن قه‌زيه‌يه‌ و ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه‌ خۆی ده‌كاته‌ دڕكێكی موزعيج (بێ ئه‌وه‌ی ببێته‌ دوژمن)، زياتری ده‌ست ده‌كه‌وێ له‌ كه‌سێك كه‌ خۆی ده‌كاته‌ گوڵێك، يان پياوچاكێكی بێده‌نگ‌. هه‌لبه‌ت به‌يكه‌ر خۆشحال ده‌بێ ئه‌گه‌ر كورد (دۆسته‌ مسۆگه‌ره‌كه‌ی) به‌بێده‌نگی به‌كه‌م ڕازی ببێ. به‌يكه‌ر هه‌روه‌ك برێمه‌ر، ديسانه‌وه‌ ده‌يه‌وێ ئيداره‌ی ئه‌مريكی زياتر خه‌ريكی ڕازيكردنی دوژمنه‌كان بێ، له‌سه‌ر حيسابی دۆسته‌ لاوازه‌كانی.

ئيمرۆ ئه‌مريكا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيژی كه‌وتۆته‌ مه‌ترسی و خه‌ريكه‌ پلانه‌كانی هه‌ره‌س دێنی. بۆيه‌ش فرسه‌ته‌ بۆ دۆست و دوژمنه‌كانی ئه‌مريكا كه‌ هه‌وڵده‌ن سوود له‌و هه‌له‌ ببينن. ‌ وه‌ره‌قه‌ی كورد ده‌بێ براوه‌ بێ چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مريكا و هی كورد (بۆ يه‌كه‌مجار له‌ مێژوو) تێكه‌ل بۆته‌وه‌. به‌لام به‌و شێوازه‌ی كورد ئه‌و وه‌ره‌قه‌يه‌ به‌كار ده‌هێنێ، بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر نيه‌ و نابێ. ئيمرو زياد له‌ هه‌موو رۆژێكی تر، پێويسته‌ سه‌ركرده‌ی سياسی كورد له‌ئاستی ئه‌و مه‌ترسيانه‌دا خه‌ريكی كاری لۆبی بێت له‌ ئه‌مريكا (به‌پله‌ی يه‌كه‌م) و له‌ ئه‌وروپا (به‌پله‌ی دووه‌م). پێوسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ره‌كوه‌زيرانی كوردستان به‌ته‌ركيزه‌وه‌ ده‌ستكه‌ن به‌ هه‌لمه‌تێكی هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاربكه‌نه‌‌ ‌سه‌ر بيركردنه‌وه‌ و پلانه‌كانی داهاتوی سه‌رۆك بوش، به‌رله‌وه‌ی كه‌ برياره‌ ستراتيژیه‌ نوێيه‌كانی بدات، له‌ روانگه‌ی ڕاپۆرتی به‌يكه‌ر-هاميلتۆنه‌وه‌. سه‌رۆك بوش به‌نيازه‌ به‌ر له‌ كريسميس (له‌و دوو هه‌فته‌يه‌ی داهاتوودا) ئاماده‌ی برياردان بێت، واته‌ ئيمه‌ی كورد كه‌متر له‌ دووهه‌فته‌مان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ هه‌لمه‌تی كاری چاره‌نوسساز.


لاوازيی لۆبی كوردی له ئه‌مريكا

لۆبی كوردی له‌ ئه‌مريكا تاكو بڵێی لاوازه‌. كاری ئه‌و، هه‌روه‌ك كاری زۆربه‌ی سياسه‌تمه‌درانی كورد، بريتيه‌ له‌ ته‌حليل و ته‌ئويل، له‌جياتی پلان و پيلان. لۆبی كوردی له‌ ئه‌مريكا و ئه‌وروپادا ئه‌و جۆره‌ قورسايی و توانايه‌‌ی نيه‌ كه‌ بتوانی به‌ ته‌نسيقيكی فره‌حيزبيه‌وه‌ ‌ به‌ كاری‌‌ چاره‌نوسساز‌‌ هه‌لبستێ و ديواری به‌رهه‌لستيه‌ دژواره‌كان برۆخێنێ. بۆنمونه‌ ديواری لۆبی دوژمنه‌ ميژووييه‌كان (قه‌ومی عه‌ره‌بی و توركی) وه‌ ديواری به‌رژه‌وه‌نديه‌ تايبه‌ته‌كانی گه‌وره‌سياسيه‌كانی ئه‌مريكی. جارێ خودی جه‌يمس به‌يكه‌رو خێزانی سه‌رۆك بوش له‌رێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تايبه‌تی پاره‌و نه‌وت به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری شانشينی سعوديه‌ و ووڵاته‌كانی تری كه‌نداو. ده‌وله‌تی توركی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌يه‌ له‌گه‌ل ئيسرائيل، كه‌ تێيدا توركيا يارمه‌تی بازرگانی و ئاسايشی ئيسرائيل ده‌دات به‌رامبه‌ربه‌ به‌كارهێنانی لۆبی جوله‌كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی توركی له‌ ئه‌مريكا.

بۆيه‌ له‌ رۆژگاری ئيمڕۆدا، تاقمێكی بچوكی كه‌مناسراو و كه‌م ئه‌زموون به‌وه‌ڕاناگه‌ن كه‌‌ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی‌ ميلله‌تێكی چل مليۆنی بكه‌ن و نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ بگۆڕن و بنه‌مای ده‌وله‌تمان بۆ دابنێن. له‌ سالی ٢٠٠٢دا ئه‌و ڕسته‌يه‌م خسته‌ رووی به‌ڕێز مام جه‌لال و نائومێدی خۆم ده‌ربری سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی مه‌كته‌بێكی لۆبی موحته‌ريف. له‌ وه‌لامدا گووتی زه‌مان گۆراوه‌، پێويستيمان به‌وه‌ نه‌ماوه‌، چونكه‌ ئێستا مه‌سئولی ئه‌مريكی دێنه‌ كوردستان و له‌ماڵی خۆماندا ده‌مانبينن. من له‌وه‌ رازی نه‌بووم چونكه‌ ده‌مزانی كه‌ له‌ سالانی پێش روخانی سه‌ددام ته‌نيا مۆزه‌فی ئاست نزم و كه‌م ته‌ئسير سه‌ردانيان ده‌كردين و ئه‌وه‌يش زياتر بۆ ته‌نسيقی زانياری بوو. ته‌نانه‌ت ئيمرۆكه‌ش، كه‌ له‌ ئاستی سه‌ركرده‌ و لێپرسراوی به‌رز ده‌مان بينن، سه‌ردانه‌كانيان وه‌ك گه‌واره‌يه‌ و به‌رده‌وامێتی پێوه‌ نيه‌، مه‌گه‌ر لۆبی كوردی له‌دوای نه‌بێ و ته‌واوكه‌ری نه‌بێ. هيچ شتێك نيه‌ كه‌ جێگه‌ی لۆبيكردن له‌ مه‌مه‌ره‌كانی ناو (كاپيته‌ل هيل)ی واشينگتن بگرێته‌وه‌.

مال و حالێكی بێ سه‌روبه‌ر

سه‌ره‌رای جموجۆلی و چالاكی خودی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار، ئيمرۆ ده‌بوايه‌ كاريگه‌ری سه‌ركرده‌ی كورد له‌ ئاستی ناوچه‌يي و نێو ده‌وله‌تیدا زۆر زياتر بوايه‌ له‌وه‌ی هه‌يه. به‌لام كورد له‌ كۆنه‌وه‌ تا ئيستا خاوه‌نی موباده‌ره‌ نه‌بوه‌ له‌ كاری چاره‌نوسسازی له‌ سه‌ر شانۆی نێوده‌وله‌تی. ته‌نيا پيشه‌ی كاردانه‌وه‌ بوه‌ بۆ كاری ده‌وروبه‌ر. ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنه‌ ميژووييه‌كانی ئه‌و دووسێ ساڵه‌ی رابووردووشيان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فرسه‌تانه‌ بوه‌ كه‌ رۆژگار (ڕزگاركردنی عيراق و سه‌رلێشێواوی عه‌ره‌بی عيراق) هێنانيه‌ پێشه‌وه‌‌. هۆی ئه‌و بێ موباده‌ره‌يه‌ی كورديش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌ی كورد بای ئه‌وه‌نده‌ سيقه‌ی به‌ خۆوی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌بوه‌، تا له‌وێوه‌ په‌لبهاوێ و موراوه‌غه‌ی سياسی بكات له‌ به‌رامبه‌رهێزه‌كانی دراوسێ و زلهێزه‌كاندا. هۆيه‌كی تری گرنگيش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ناته‌بايی ريزه‌كانی كورد و خه‌ريكبوونی سه‌ركرده‌كان به‌ ململانێی خۆخۆری.

ئيمرۆ دوو حيزبی ده‌سه‌لاتدار (پارتی و يه‌كێتی) خاوه‌نی برياری چاره‌نووسسازی كوردن، وشه‌رعيه‌تيان پێدراوه‌ له‌رێگه‌ی ميكانيزمێكی نيمچه‌ ديموكراسي په‌رله‌مانيه‌وه‌. هه‌ردوولايان پاره‌يه‌كی زۆریان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ كه‌می سه‌رفكراوه‌. توانای په‌يوه‌ندیكردنی نێوده‌وله‌تيان له‌ ئاستێكی ديپلۆماتی به‌رزه‌وه‌يه‌. به‌لام زه‌خم و كاريگه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم زۆر كه‌متره‌ له‌و ئيمكانياته. ئه‌وه‌يش له‌به‌ر چه‌ندين هۆكار، كه‌زۆربه‌يان په‌يوه‌ندن به‌ ناموره‌تته‌بی ناوماڵی كورد‌.

جارێ ئيداره‌ و كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ری كوردی هێشتا هه‌ر دوو له‌ته‌ و حاڵی ئيداره‌ی كوردستانيش زۆر بێ سه‌رو به‌ره‌. گێژاوكی گه‌ندڵيی سه‌رتاسه‌ريی كوردستان، ووڵاته‌كه‌ی ژه‌نگاوی كردوه‌ وجيهازی ده‌وله‌ت و حوكمرانيی بێ خێر كردوه‌. له‌خواره‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سياسیدا، جيهازو موئه‌سسه‌سه‌‌كانی ئيداره‌ی هه‌رێيم له‌ وورده‌كاری ڕووداوی جيهانیدا بێ خه‌به‌ره‌‌ و كاره‌كانيان بێ ته‌‌نسيقه‌‌. سه‌ركرده‌ی سياسی كورديش، هه‌روه‌ك كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندنيان، زياتر خه‌ريكی شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی رووداوی جيهانينه‌، له‌جياتی هێنانه‌ كايه‌وه‌ی موئه‌سسه‌سه‌ی بيركردنه‌وه‌و پلان دانان بۆ دووربينی و كاری ده‌ستپێشخه‌ری، بۆ ڕووداوگۆرين و چاره‌سه‌ری وه‌زعی ئالۆز.

سه‌كرده‌ی پارتی و يه‌كێتی

له‌ ئاستی سياسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا جۆره‌ ته‌نسيقێك له‌نێوان يه‌كێتی و پارتی هه‌يه‌، به‌لام ئه‌وه‌ش ته‌نيا له‌ ئاستی مه‌كته‌ب سياسی و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانه‌، نه‌وه‌ك له‌ هه‌موو ئاستێكی سياسی و ئيداری. بۆ نموونه‌، له‌شاره‌ پڕ مه‌ترسيه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك، له‌جياتی ته‌نسيق، هه‌ردوو لايه‌ن خه‌ريكی ململانێن.

خۆ ململانێی ناوه‌‌خۆيی ريزه‌كانی ناوه‌وه‌ی يه‌كێتی، ته‌واو رێكخراوه‌كه‌ی له‌ موعاده‌له‌كه‌ ده‌رهێناوه‌. مه‌كته‌بی سياسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردايه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی يه‌كێتی تاكو ئه‌ودواييه‌ ته‌ركيزیان هه‌رله‌‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و ململانێی ته‌كه‌تولات بوو. له‌كاتی ئاساييشدا، ته‌نيا كه‌نالی لۆبیكه‌ری يه‌كێتی نيشتيمانی بريتيه‌ له‌ ‌سه‌ره‌ك كۆمار و يه‌كدوو وه‌زيری به‌غدا. ‌ئه‌وانه‌يش ده‌ستبه‌ستراون‌ به‌هۆی مه‌نسه‌‌به‌ عيراقيه‌كانيانه‌وه‌. له‌ ناو حكومه‌تی هه‌رێميشدا هيچ كام له‌ وه‌زيره‌ سه‌ربه‌يه‌كێتيه‌كان (به‌ جێگری سه‌رۆكوه‌زيرانيشه‌وه‌) كاری لۆبيان پێ نه‌سپێردراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركرده‌ی پارتيش، كه‌ ئێستا مه‌سئوليه‌تی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، كاری لۆبی ده‌ره‌كی به‌ ته‌نيا ده‌كه‌ن، به‌بێ به‌شداريه‌كی ئه‌وتۆی يه‌كێتی وحيزبه‌كانی تر. گرفتێكی تری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زيرانی هه‌رێم له‌وه‌دايه‌ كه‌ له‌خه‌لك دابراون. تا ئيستا ميكانيزمێكی ئه‌وتۆيان دانه‌مه‌زراندووه‌ كه‌ خه‌لكی كوردستان بتوانن په‌يوه‌نديان پێوه‌ بكه‌ن، هانيان بده‌ن وه‌يان كاريان له‌گه‌ل بكه‌ن. جا نه‌بوونی ئه‌و ميكانيزمه‌ يان به‌ مه‌به‌سته‌ وه‌يان به‌رێكه‌وت. بۆ نموونه‌، له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا، نامه‌يه‌كی به‌په‌له‌م بۆ سه‌رۆكی هه‌ريم نارد له‌رێگه‌ی به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌. تێيدا نيگه‌رانی خۆم نيشاندا به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌زموونی كورد له‌گه‌ل جه‌يمس به‌يكه‌روپێشبينيم كرد له‌ مه‌ترسي پێشنيازه‌‌كانی. داوام كرد كه‌ به‌زووترين كات سه‌ركرده‌ی كورد ده‌ستبپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولبده‌ن ڕێڕه‌و‌ی راپۆرته‌كه‌ بگۆڕن به‌رله‌وه‌ی له‌دايك ببێ. هه‌مان نامه‌شم بۆ به‌رێز نێچيره‌ڤان بارزانی- سه‌رۆكوه‌زيرانی كوردستان- نارد له‌ رێگه‌ی گوته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكوه‌زيرانه‌وه‌. ئێستاو ئێستاش نه‌وه‌لامی نامه‌كه‌ و نه‌ (پسوله‌ی پێزانين)م له‌و سه‌ركردانه‌ بۆ گه‌رايه‌وه‌، بۆيه‌ش نه‌مزانی كه‌ ئايا په‌يامه‌كه‌م گه‌يشته‌ لای ئه‌ودوو سه‌رۆكه‌ يان نا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو بابه‌ته‌كه‌م له‌ ووتاری پێشوودا بلاو كرده‌وه‌. ئه‌وه‌ش نيشانی ده‌دات كه‌ سه‌ركرده‌ی پارتی و سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردی ده‌وره‌دراوه‌ به‌ خه‌نده‌قێكی مه‌زنی عازيل.‌

هه‌لبه‌ت، ئه‌وه‌ ته‌نيا يه‌ك نموونه‌يه‌،‌ له‌ ده‌يان جاری تر كه‌ پێشنيازی وورد و گرنگم ناردوه‌ بۆ هه‌مان سه‌ركرده‌ ولێپرسراوان، و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ بێ وه‌لامياندا كۆلم داوه‌، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ له‌و جارانه‌ زانيومه‌ كه‌ گوێرايه‌لی نامه‌كانم بوونه‌ و به‌ جيدديان وه‌رگرتوه‌، به‌لام به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام و پێزانينم بده‌نه‌وه‌. بۆ نموونه‌ له‌ به‌غدا له‌ مانگی مايسی سالی ٢٠٠۳ دا، له‌سه‌رده‌می (جه‌نه‌ڕال جه‌ی گارنه‌ر)ی سه‌رۆكی (ئۆرها)دا، نامه‌يه‌كی درێژم ئاراسته‌ی به‌رێز مام جه‌لال كرد، كه‌ تێيدا نيگه‌رانی خۆم ده‌رخست له‌ هه‌وله‌كانی، كه‌ ئه‌وكاته‌ به‌رێزی ده‌يويست بكرێته‌ سه‌رۆكوه‌زيرانی حكومه‌تی موئه‌ققه‌ت (ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی كه‌ برێمه‌رنه‌يهێشت بقه‌ومێ). له‌ نامه‌كه‌مدا به‌ چاكم نه‌زانی كه‌ سه‌رۆكی پارتی وه‌يان يه‌كێتی ببێته‌ سه‌رۆكی حكومه‌تێكی كارتۆنی بنده‌ست كه‌ له‌به‌رچاوی دونيادا وه‌ك بووكه‌شووشه‌ی زلهێزێك دێته‌ به‌رچاو، و به‌وه‌ش زه‌ره‌ر به‌‌ بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌وێ. كورد ئه‌وكاته‌ خاوه‌نی ده‌سه‌لات و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوو، پێويستی به‌ شه‌ره‌شه‌ق و سه‌رئێشه‌ی حكومه‌تی به‌غدا نه‌بوو. نه‌شده‌كرا كه‌ سه‌ركرده‌يه‌كی وه‌ك مام جه‌لال ‌ به‌بێ ميكانيزمێكی شه‌رعی ببێته‌ واجيهه‌ی زلهێزی داگيركه‌ر و مه‌سئوليه‌تی شه‌ری ئيرهاب و نيزامی به‌عس و باقی فه‌وزه‌ويه‌كانی عيراق بگرێته‌ ئه‌ستۆ. من ئه‌و نامه‌يه‌م به‌ ده‌ست دايه‌ سكرتێری مام جه‌لال و داوای وه‌لام و پێزانينم لێ كرد. دوايی دوو رۆژ له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسيه‌وه‌ زانيمه‌وه‌ كه‌ هه‌رئه‌و رۆژه‌ مام جه‌لال نامه‌كه‌می خوێندبويه‌وه‌ و ئێواره‌ كۆپی دابووه‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سياسی و له‌رۆژی دواتر به‌ چڕی باسی له‌سه‌ر كرابوو. مام جـه‌لال پشتگيری خۆی ده‌ربریبوو له‌ بيرورايه‌كانم و به‌قسه‌شی كردبووم و دواتر برياری دابوو هه‌ولی سه‌ركوه‌زيرايه‌تی واز لێبهينێ. هه‌تا ئيمرۆشی له‌گه‌لدابێ سوپاس و پيزانينی خۆی بۆم نه‌نارد‌‌.

ئه‌سلی مه‌قسه‌د و پلانی كار

له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ويستم نيشانی بده‌م كه‌ لۆبی كوردی له‌دوايه‌ و سه‌ركرده‌ی كورد كاری زۆریان له‌به‌رده‌مدايه‌ و هه‌تا زياتر هه‌ولبده‌ن هه‌ركه‌مه‌. به‌ڵێ سه‌ركرده‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زيران كه‌مته‌رخه‌ميان نه‌كردوه‌ و به‌ شه‌خسی زۆريان كردوه‌. به‌لام ئه‌وه‌ به‌س نيه‌ و ته‌حه‌ددايه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ مه‌زنتره‌. پێويستيمان به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌موولايه‌كه‌ و له‌هه‌موو موسته‌وايه‌ك و به‌ هه‌ماهه‌نگی، له‌ سه‌ركرده‌وه‌ بۆ ره‌عيه‌. سه‌ر‌كرده‌كان ده‌بێ له‌ قاوغی هێلكه‌ بێنه‌ده‌ره‌وه‌ و ميلله‌ت له‌گه‌ل خۆيان به‌رنه‌ پێشه‌وه‌. ده‌بێ موباده‌ره‌و كاری ده‌ستپێشخه‌ريان زياتر بێ له‌‌ نه‌هجی‌ كاردانه‌وه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ و ته‌حليل و ته‌فسير.

سه‌رۆك بوش ئايه‌توللا حه‌كيم و ماليكی ديوه‌ و داوای ديده‌نی تاريق الهاشيمی كردوه‌، واته‌ هێشتا له‌ پلانيدا نيه‌ كه‌ ئاور له‌ سه‌ركرده‌ی كورد بداته‌وه‌‌. كورد به‌وه‌ نابێ ڕازی ببێ، نابێ ناره‌زاييه‌كه‌شی ته‌نيا هه‌ربه‌ ته‌سريحی بێ سوود ده‌رببڕێ. ده‌بێ له‌ئيمرۆوه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندين بريارێك ده‌ربكات و چه‌ند جمو جۆليه‌كی پڕ مانای سياسی له‌ كوردستان بكات كه‌ ئيداره‌ی ئه‌مريكی پێ مشه‌وه‌ش بكات و به‌خه‌به‌ريان بهێنێته‌وه‌. بۆ نموونه‌، له‌ ناو خودی كه‌ركوك ده‌توانێ هه‌ندێ ئيجرائاتی جه‌ريئ و بێمنه‌ت بكات كه‌ ئه‌مريكا بۆی ده‌ركه‌وێ كێ ساحێبی گۆره‌پانه‌. ئه‌وجۆره‌ بريار و جموجۆليه‌ش ده‌بێ به‌ حيكمه‌ت و پلان دانان و ته‌نسيق و حيسابی وورد بكرێ تاكو په‌شيمانی له‌دوادا نه‌بێ.

له‌وانه‌ش گرنگتر، كاتمان زۆر كه‌م له‌به‌رده‌مدايه‌‌ و رۆژگار مه‌ترسيداره‌ و سياسه‌تی ئه‌مريكا واله‌گۆڕانه‌. پێويسته‌ ‌ سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی وه‌فدێكی پارتی و يه‌كێتی و نوێنه‌ری حيزبه‌كانی تر، له‌گه‌ل چه‌ند وه‌زيرێك و و چه‌ندين له‌ پسپۆرانی لۆبی كردنی كورد و بێگانه‌ بچنه‌ واشينگتن و، به‌يه‌كه‌وه‌ و به‌لێشاو، له‌ مه‌مه‌ڕه‌كانی برياری سياسی ئه‌مريكيدا سه‌رله‌نوێ كاری لۆبی بكه‌ن و سه‌رله‌نوێ پشتگيريی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش بۆ قه‌زيه‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه‌. ته‌نيا به‌ ته‌سريحێك و په‌له‌قاژه‌يه‌ك كه‌ركوكمان بۆ ناگه‌رێته‌وه و دڕنده‌كاری دراوسێكانمان له‌سه‌ر لاناچێ. پێويسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ ئيسراره‌وه‌ داوای ديده‌نی پياوماقولانی ده‌وروبه‌ری سه‌رۆك بوش و وه‌زيری به‌رگری نوێ و كۆندۆليزا رايس بكات. هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه‌ی ياوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل سيناتۆر و كۆنگرێسمان و ميديا و رۆژنامه‌وانی ئه‌مريكا رێك بخه‌ن و ئاشكرای بكه‌ن كه‌ كورد رۆلی پاشبه‌گيی قه‌بول نيه‌، و ته‌عاونكردنی مسۆگه‌ر نيه‌. كورد پشتگيری هيچ جۆره‌ گۆرانكاريه‌كی وه‌زع ناكات كه له‌ حيسابی به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێ. پێويسته‌ ده‌يان سێميناری كراوه‌ رێك بخه‌ن بۆ بيركه‌ره‌وه‌و پسپۆرو خه‌لكی ئه‌كاديمی له‌ موئه‌سسه‌سه‌كانی ئه‌مريكی و له‌نێو جاليه‌ی كوردی ئه‌مريكی، بۆ ئه‌وه‌ی واقيعی عيراقيان بۆ شی بكه‌نه‌وه‌ و هانيان بده‌ن كه‌ كار بكه‌ن بۆ داسه‌پاندنی ده‌ستووری عيراق و ده‌نگ به‌رزكه‌نه‌وه‌ له‌جياتی كورد و به‌رده‌ومێتی بده‌ن به‌ فيشاری سياسی بۆ سه‌رخستنی مه‌نتيق. پێويسته‌ ئالقه‌ی بيركردنه‌وه‌و بڕياردانی رۆژانه‌ له‌ ئۆفيسێكی (ژووری عه‌مه‌ليات) له‌ ئه‌مريكا دا دابمه‌زرێ و بودجه‌يه‌كی بۆ ته‌رخان بكرێ و خه‌لكی موحته‌ريفی لێ دابمه‌زرێ. خه‌لكێك كه‌ ئینگليزیزان بن و شاره‌زای سيسته‌می برياردانی ئه‌مريكی بن و بزانن له‌كوێوه‌ فشار ده‌خرێته‌ سه‌ر ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و سه‌ر ئالقه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و په‌نتاگۆن.

به‌كورديه‌كه‌ی، ئيمرۆ كاتی لۆبی دووربه‌دووری نيه‌، به‌لكو رۆژی لۆبی قورسه‌ به‌ ئاماده‌بوونی خودی سه‌ركرده‌كان. رۆژی برياردانه‌ و رۆژی ستاندنی مافی ر‌‌ه‌ومانه‌. مێژوو لێمان نابورێ ئه‌كه‌ر سه‌د له‌ سه‌دی ووزه‌و توانامان نه‌ره‌خسێنين بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كورد و ده‌ستكه‌وته‌ مێژووييه‌كانمان و گه‌راندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ داگيركراوه‌كانی تر و وه‌ده‌ستهێنانی گشت ئاواتمان

گله‌يی له‌ سه‌ركرده‌ی كورده‌، نه‌ك ‌ به‌يكه‌رو هاميلتن

ئيمرۆ رۆژی كاری ده‌ستپێشكه‌ريه‌ -‌ نه‌ك كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوون


پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين

كوردستانی نوێ - ژماره‌ 4145 ی چوارشه‌ممه‌ 13/12/2006

سه‌ركرده‌كانی كورد خۆيان سه‌رقاڵ كردوه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌فز كردنی ڕاپۆرتی به‌يكه‌ر-هاميلتن. ته‌سريح ده‌رده‌كه‌ن و گله‌يی ده‌رده‌بڕن كه‌وا گروپه‌كه‌ سه‌ردانی كوردستانيان نه‌كردوه‌. به‌‌ عيباراتی عاتيفی، ده‌ڵێن گوايه‌ گروپه‌كه‌ "بێ ئينساف بوه" و "دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بووه‌" و "رێز له‌ ئيراده‌ی عيراقيه‌كان"ی نه‌گرتوه‌، بۆيه‌ش به‌ تووڕه‌ييه‌وه‌ ده‌ڵێن " ئێمه‌ پابه‌ندی ئه‌و راپۆرته‌ نین".

باشه‌، ئايا ئه‌و خۆشگله‌ييه‌ پڕسۆزانه‌ ده‌بێ له‌ گروپه‌كه‌ ئه‌مريكاييه‌كه‌ بكه‌ين وه‌يان له‌ خودی سه‌ركرده‌كانی كورد؟ وه‌ ئه‌گه‌رئيمه‌ پابه‌ندی راپۆرته‌كه‌ نه‌بين، ئايا به‌رنامه‌ی به‌ديلمان چيه، به‌ته‌مای چين، چی ده‌كه‌ين، چیمان پێده‌كرێ؟ دواپرسيار، ئايا به‌لای ئه‌مريكای زلهێزه‌وه‌ ئه‌و توڕه‌يی و هه‌ڵچوونه‌ی ئێمه‌ چه‌ندی به‌ چه‌نده‌؟

گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن ‌راپۆرته‌كه‌يان بۆ خاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی ئه‌مريكا نوسيوه‌، نه‌ك بۆ ئينساف و ويژدان و دادپه‌روه‌ريی و داسه‌پاندنی ديموكراسيه‌ت و‌ پاداشتی خه‌باتی گه‌لی عيراق. به‌زمانی داگيركه‌ر، نه‌ك به‌زمانی ڕزگاركه‌ر، راسته‌وخۆ په‌نجه‌يان خستۆته‌ سه‌ر برينه‌كانی بوش و چاوی سووريان نيشانداوه‌. ئه‌ويش به‌بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا، وه‌ له‌دژی ئيراده‌ی خۆی، قه‌بوڵی كرد. بڕياری دا به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ چاو به‌‌ ڕێره‌وی سياسه‌ته‌كه‌ی له‌عيراقیدا بخشێنێته‌وه‌‌. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وها نه‌كات، به‌ ته‌واوی موئه‌سسه‌سه‌كانی حوكمڕانی ئه‌مريكی لێی هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌و دونيای لێ تاريك ده‌كه‌ن.

بۆيه‌ش سه‌رۆك بوش ناچار ده‌كرێ كه‌ له‌ وه‌عده‌كانی په‌شيمان بێته‌وه و واز له‌ خه‌ونی به‌ديموكراسيكردنی عيراق بهێنێ. ره‌نگه‌ فه‌رزی بكات كه‌‌ ‌ده‌ستووری عيراق هه‌ڵپه‌سێردرێ (وه‌يان ده‌ستی تێوه‌ردرێ)؛ هه‌وڵبدا ڕژێمی به‌غدا و سوپاكه‌ی و جيهازی داپلۆسێنه‌رو موخابه‌راته‌كه‌یشی به‌هێزبكرێ‌؛ هه‌لبه‌ت ده‌سه‌ڵات و كۆنتڕۆلی به‌غدا به‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌شدا بێ به‌رامبه‌ر بێ‌. بێجگه‌ له‌وانه‌ش، ووڵاته‌ دراوسێكانمان و عه‌ره‌بی توندره‌وی ناوه‌وه‌ی عيراق ده‌بنه‌ راوێژكار و بريارده‌ر. به‌وپێيه‌ش كه‌ركوك و ناوچه‌ داگيركراوه‌كانمان و فيدراليه‌تی ئيێستمان و كۆنترۆلمان به‌سه‌ر مافی چاره‌نووسمان له‌ ده‌ست ده‌چێ. ئه‌وكاتيش (هه‌روه‌ك جاری جاران) په‌له‌قاژه‌و شين و ڕۆرۆی كورد و تووڕه‌بوونی سه‌ركرده‌كانما دادی كه‌س نادات.

‌ له‌مه‌ودای نۆ مانگدا، ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ سه‌ردانی دۆست و دوژمنه‌كانيان كرد، به‌لام به‌ پێويستيان نه‌زانی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن. سه‌ركرده‌كان‌ی كورديش به‌ سه‌بره‌وه‌، چاوه‌روان بوو، به‌ پێويستی نه‌زانی تۆبزيان لێبكات. خۆ ئه‌و سه‌ركرده‌ كوردانه‌ی كه‌ له‌ به‌غداش ديتراوون (ئه‌گه‌ر ديتراوون)، ئه‌وا وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی مه‌ركه‌زيي گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ كراوه‌. من ئه‌و مه‌ترسيانه‌م هه‌بوو، بۆيه‌ش نامه‌ی به‌په‌له‌م بۆ سه‌ركرده‌كان نووسی و ووتاری مانگی رابووردووم له‌ هاووڵاتی (٢٢/١١/٢٠٠٦) بڵاو كرده‌وه‌. بێ ئه‌وه‌ی لاشم موفاجه‌ئه‌ بێ، نامه‌كان و ووتاره‌كه‌م بێ وه‌ڵام مايه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا، كورد ناوی وه‌ك ميلله‌تێكی دۆست و خاوه‌ن قه‌زيه‌ و خاوه‌ن گرنگيی ستراتيژی نه‌هاتوه‌. په‌رله‌مانی كوردی و حكومه‌تی كوردستان بێ ناو ماونه‌ته‌وه‌‌. له‌ نه‌خشه‌كه‌ی عيراقدا هه‌رێمی كوردستان ناونراوه‌ به‌ "ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆلی كوردی". پارتی و يه‌كێتی ته‌نيا بۆ وه‌سف كردنی بارزانی و تاله‌بانی ناويان هاتوه‌. ئه‌ودوو سه‌ركرده‌يه‌ش ناويان هاتوه‌ ته‌نيا بۆ پێناساندنيان و ئيشاره‌ت كردن بۆ ململانێ و براكوژی نێوانيان، له‌جياتی ئه‌وه‌ی حيسابيان بۆ بكرێ وه‌ك ياريكه‌ر له پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ر. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانيشدا، ماليكی وموقته‌دای سه‌درو سيستانی وعه‌ره‌بی سوننه‌ وه‌ك ياريكه‌ری سه‌ره‌كی گۆره‌پان ناويان هاتوه‌.

سه‌رنه‌دانی كوردستان كه‌مته‌رخه‌ميی گروپی به‌يكه‌ر ده‌رناخات، چونكه‌ ئه‌وان نوێنه‌ری ته‌نيا زلهێزی دونيان و بێ منه‌تن و ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندياندابێ ده‌يكه‌ن. ئه‌و كه‌مته‌رخه‌ميه‌‌ هی سه‌ركرده‌كانی كورده، كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری ميلله‌تێكی بنده‌ست، ده‌بوايه‌ هه‌رله‌زووه‌وه قۆڵی لێهبكه‌ن و به‌ ده‌ستپێشكه‌ريه‌وه‌ كاری لۆبی له‌ واشينگتن بكه‌ن، له‌جياتی ئه‌وه‌ی نۆمانگ به‌ دڵه‌ كوتكه‌وه‌‌ چاوه‌رێی قه‌ده‌ر بن. ئه‌مريكا به‌رژه‌وه‌نديه‌ نێوده‌وله‌تيه‌كانی به‌ كورد ناگۆرێته‌وه‌، مه‌گه‌رمه‌ترسی لێ بنيشێ. كه‌ترسيشی لێ نه‌نيشتوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌وا كورد بێچاره‌يه‌، به‌ڵكو خه‌تاكه‌ له‌ كورده‌. ‌ وه‌ره‌قه‌ی كورد براوه‌يه‌ به‌لام له‌ده‌ستێكی دۆڕاودايه‌. هۆيه‌كه‌شی ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ تا ئيستا كورد خاوه‌نی موباده‌ره‌ نه‌بوه‌ له‌ كاری چاره‌نوسسازیدا. ته‌نيا پيشه‌ی كاردانه‌وه‌ بوه‌ بۆ كاری زلهێزه‌كان و خورده‌هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ر.

ئه‌‌مريكا قورسايی كورد باش ده‌زانێ، و شاره‌زای عه‌قليه‌ت و ئوسلوبی كاركردن و هه‌ڵچوونی سه‌ركرده‌كان‌يه‌تی. ده‌شزانێ كه‌ زاكيره‌ی كورد كورته،‌ و به‌هۆی ناته‌بايی ريزه‌كانیشيه‌‌وه‌ لاوازه‌، وهه‌تا دوێنێش له‌لايه‌ن رژێمی لاوازكراوی سه‌‌ددام و ئێران و توركيا و سورياوه‌ ياري به‌ چاره‌نووسي كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كورد ژيريی، يه‌ك مه‌وقيفيی، وه‌يان هونه‌ری موراوه‌غه‌ی نيشاندابێ. كورد ئه‌و دڕنده‌ی مه‌يدان نه‌بوه‌ كه‌ بتوانێ قه‌يران ‌بۆ ئه‌مريكا و ووڵاتانی دراوسێ دروست بكات. بۆيه‌ش ئه‌مريكاييه‌كان ده‌زانن كه‌ بۆيان ده‌كرێ سه‌ركرده‌كانی كورد ئيهمال بكه‌ن و بگره‌ چاويانی لێ سوور بكه‌نه‌وه‌‌، و له‌ ‌دوا قۆناغيشدا بيانهێننه‌‌وه‌ سه‌ر خه‌ت.

ئيمرۆ ناوچه‌كه‌مان ئاگری تێبه‌ربووه‌ و پلانه‌كانی ئه‌مريكا له‌ شه‌ری دژبه‌ تێرۆر شكستی هێناوه‌. بۆيه‌ش ڕۆلی كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد زه‌ق بوه‌. سياسه‌تی ده‌ره‌وه‌يی ئه‌مريكاش له‌به‌رد نه‌قش نه‌كراوه‌، به‌ڵكو هه‌موورۆژێك له‌ گۆڕاندايه‌. ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه‌و ئه‌مريكا نيگه‌ران ده‌كات، زياتری ده‌ست ده‌كه‌وێ له‌وه‌ی كه‌- وه‌ك دۆستێكی مسۆگه‌ر- ده‌ست به‌سينگ بۆی ڕاده‌وه‌ستێ. ئه‌وه‌ فرسه‌ته‌ و ده‌بێ سوودی لێوه‌ربگيرێ.

سه‌ره‌رای چالاكی و كارچاكی خودی و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زيرانی هه‌رێم، ئيمرۆ ده‌بوايه‌ كاريگه‌ريی لۆبی كوردی له‌ ئاستی ناوچه‌يي و نێو ده‌وله‌تیدا زۆر زياتر بوايه‌. به‌ڵام تا ئێستا لۆبی كوردی زياتر خه‌ريكی ته‌حليل و ته‌ئويله‌، له‌جياتی پلان و ئاكشن. ئه‌و لۆبيه‌ - نه ‌به ‌ژماره‌و نه‌ به‌ ئه‌زموون - ئه‌و جۆره‌ قورسايی و توانايه‌‌ی نيه‌ كه‌ بتوانی به‌ ته‌نسيقيكی فره‌حيزبيه‌وه‌ ‌ به‌ كاری‌‌ چاره‌نوسساز‌‌ هه‌لبستێ و ديواری به‌رهه‌لستيه‌ دژواره‌كان برۆخێنێ.

هۆی سه‌ره‌كيی كه‌م كاريگه‌ريی لۆبی كوردی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بێ سه‌روبه‌ريی ناو ماڵی كورد. واته‌: دووله‌تيی حوكمڕانيی؛ ململانێی نێوان پارتی و يه‌كێتی (به‌تايبه‌تی له‌شارێكی گرنگی پڕمه‌ترسی وه‌ك كه‌ركوكدا)؛ ململانێی ناوه‌خۆی يه‌كێتی؛ و دابڕانی پارتی له‌ ميلله‌ت، دابڕانی سه‌ركرده‌كان له‌گه‌ڵ رۆشنبيرانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌، بێده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و لاوازی موئه‌سسه‌سه‌كانی ده‌وڵه‌ت، گه‌نده‌ڵيی سه‌رتاسه‌ری ناو موئه‌سسه‌سه‌كانی حيزبه‌كان و حوكمه‌ت، تۆراندن و تۆقاندنی خه‌ڵك، كه‌مبڕوايی جه‌ماوه‌ر به‌ سه‌ركرده‌كه‌ی و... هتد. ئه‌وه‌ به‌كورتی. به‌ڵام له‌ نووسراوێكمدا، له‌ ژماره‌ی ئيمڕۆی رۆژنامه‌ی (هاووڵاتی)دا، به‌دوورودرێژی له‌و بابه‌ته‌ دواوم ورۆشنايی زياترم خستۆته‌ سه‌ر نه‌خۆشيه‌كان و چاره‌سه‌ريان.

ئيمرو زياد له‌ هه‌موو رۆژێكی تر، ده‌بێ لۆبی سه‌ركرده‌كانی سياسی كورد له‌ ئه‌مريكا و له‌ ئه‌وروپادا له‌ئاستی ئه‌و مه‌ترسيانه‌دا بێت. به‌ هه‌لمه‌تێكی هه‌مه‌لايه‌نه‌، ده‌بێ كاربكه‌نه‌‌ ‌سه‌ر پلانه‌كانی داهاتوی سه‌رۆك بوش، به‌رله‌وه‌ی له‌ كريسميسی داهاتوودا‌ برياره‌ ستراتيژیه‌ نوێيه‌كانی بدات. واته‌ ته‌نيا دوو دووهه‌فته‌مان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ هه‌لمه‌تی لۆبی چاره‌نوسساز. . ده‌بێ كاری ئاكتيڤتر و قه‌به‌تر بكه‌ين له ته‌نيا ده‌ربڕينی ناره‌زايی به‌ ته‌سريحی بێ سوود، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ بالوێزێكی ئه‌مريكی كه‌مده‌سه‌ڵات، نامه‌ نووسين به‌ دووربه‌دووری بۆ سه‌رۆك بوش، وه‌يان ناردنی وه‌فدی نزمئاست بۆ ده‌ره‌وه.‌

به‌ئيتيفاق له‌گه‌ل سه‌رۆك كۆرمار، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ده‌توانن له‌ هه‌ولێر و له‌ كه‌ركوك به‌چه‌ند بڕياردان و هه‌لسوكه‌وتێكی عه‌مه‌لی (پڕ مه‌غزای سياسی) هه‌ڵبستن، كه‌ ئيداره‌ی ئه‌مريكی پێ مشه‌وه‌ش بكه‌ن. به‌خه‌به‌ريان بهێنێته‌وه و نيشانيان بده‌ن ئايا كێ خاوه‌نی گۆڕه‌پانه‌، كورد يان توندڕه‌وی عه‌ره‌ب.

به‌زووترين كاتيش سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خۆی و وه‌فدێكی پارتی و يه‌كێتی و حيزبه‌كانی تر، له‌گه‌ل چه‌ند وه‌زيرێك و پسپۆرانی لۆبی كردنی كورد و بێگانه‌، بچنه‌ واشينگتن و له‌ مه‌مه‌ڕه‌كانی برياری سياسی ئه‌مريكيدا كاری لۆبی بكه‌ن. رۆژانه‌ له‌ ئۆفيسێكی (ژووری عه‌مه‌ليات)دا كۆببنه‌وه.‌ خه‌لكی لۆبيزانی موحته‌ريفی ئه‌مريكی به‌كرێ بگرن و بيانخه‌نه‌ سه‌ر روحی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ پشتگيريی ئيداره‌كه‌ بۆ قه‌زيه‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه‌. پێويسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ ئيسراره‌وه‌ داوای ديده‌نی سه‌رۆك بوش و وه‌زيری به‌رگری نوێ و كۆندۆليزا رايس بكات. ده‌بێ وه‌فده‌كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل گه‌وره‌ سيناتۆر و كۆنگرێسمان و ميديا و رۆژنامه‌وانی ئه‌مريكا رێك بخه‌ن و ئاشكرای بكه‌ن كه‌ كورد رۆلی پاشبه‌گيی قه‌بول نيه‌، و ته‌عاونكردنی مسۆگه‌ر نيه‌. پێويسته‌ ده‌يان سێميناری كراوه‌ رێك بخه‌ن بۆ بيركه‌ره‌وه‌و پسپۆرو خه‌لكی ئه‌كاديمی له‌ موئه‌سسه‌سه‌كانی ئه‌مريكی، بۆ ئه‌وه‌ی واقيعی عيراقيان بۆ شی بكه‌نه‌وه‌ و زه‌روره‌تی داسه‌پاندنی ده‌ستووری عيراقيان نيشان بده‌ن. ئيمرۆ كاتی لۆبی دووربه‌دووری نيه‌، به‌لكو رۆژی بڕياردانه‌، رۆژی لۆبی قورسه‌ به‌ ئاماده‌بوونی خودی سه‌ركرده‌كان- تۆپه‌ قورسه‌كان.

(درێژه‌و ته‌واوكه‌ری ئه‌وباسه‌ له‌ ژماره‌ی ئيمڕۆی هاوڵاتیدا بخوێنه‌وه‌‌).