كورد و راپۆڕتى به‌يكه‌ر- هاملتن
له‌ده‌ست دانی دۆسته‌كان له ده‌ستد دانی جه‌نگه
نووسينی: پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين
وه‌رگێڕانی له ئينگليزيه‌وه: دكتۆر ئامانج عه‌بدوڵلا سه‌عيد
دووه‌م/ڕاگرتنى يه‌كلايى كردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ناوچه به عه‌ره‌بكراوه‌كان، له كاتێك دا ئه‌م مه‌سه‌له‌يه له ده‌ستوردا چه‌سپێنراوه، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆى داخيانه‌تێكى يه‌كجار گه‌وره‌يه ده‌رهه‌ق به كورده‌كانى عيراق.
سێهه‌م/چڕكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌لاَت له حكومه‌تى ناوه‌ندى ( به‌غدا) دا ، ئه‌م ڕاسپارده‌يه‌ش پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕيارى سياسى ده‌خاته به‌ر ده‌م مه‌ترسى تاك ڕه‌وى و دروست بوونى حكومه‌تێكى سێنترالى دكتاتۆرى.
چواره‌م/به‌يكه‌ر و هاملَتۆن ده‌ستى ڕێز ده‌نێنه سه‌ر توندڕه‌وه‌كان و ده‌يانكه‌نه به‌شێكى گرنگ له جيهازى ده‌ولَه‌ت.
پێنجه‌م/ به ئاشكرا ده‌كه‌ونه ڕ‌ازى كردن و لاواندنه‌وه‌ى گروپه تێرۆريسته‌كان و وولاته ئيقليميه پالَپشته‌كانيان.
كاتێك (كۆلن پاولَ) له پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وويلايه‌ته‌يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكادا بوو، هه‌ميشه سه‌رنجى سه‌رۆكى به‌ره‌و ئه‌و ڕاستييه ڕاده‌كێشا كه پێويسته ئه‌مه‌ريكا يان ڕژێم نه‌روخێنێ، يان ئه‌گه‌ر رووخاندى ده‌بێت تاسه‌ر ئۆبالَى ده‌ره‌نجامه‌كانى له ئه‌ستۆ بگرێت. به‌ر له هێرشى عيراق، پاولَ به سه‌رۆكى ووت عيراق وه‌ك مه‌خزه‌نى شوشه فرۆشييه- هه‌رچيت لێ شكاند ده‌بێت بيكڕيت. ئه‌م جۆره بيركردنه‌وه‌يه ته‌واو جياوازه له‌وه‌ى به‌يكه‌ر كه ده‌يه‌وێت لێدا و ڕابكات ( لێده و هه‌رێ).
ئه‌مه‌يان دووباره بوونه‌وه‌ى مێژووه له جه‌نگى كه‌نداوى دووه‌م دا، كه‌له‌سه‌رده‌مى بۆش ى باوك دا رووى دا به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى هێزه‌كانى عيراق له كوه‌يت. ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه سيياسييه هه‌لاَنه بوونه مايه‌ى نيگه‌ران كردنى عيراقييه‌كان و سه‌نجامه‌كه‌شى به‌وه شكايه‌وه كه شيعه‌كان ئاماده نه‌بوون هاوكارى و به‌خێرهاتنى ئه‌مه‌ريكا بكه‌ن له جه‌نگى ئازاد كردنى عيراق دا.
سه‌رۆك بوش و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ئێستادا باجى هه‌لَه كۆنه‌كانى به‌يكه‌ر و كيسنجه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌م دوو پيره سياسى ييه هه‌رده‌م سه‌داميان لا قبولَتر بووه و هه‌ميشه ئۆپۆزسيۆنى دژه سه‌داميان به چاوى سوكايه‌تى سه‌ير كردووه.
خه‌لَكى هه‌رێمى كوردستان به شێوازێكى ئاره‌زوومه‌ندانه پشتيوانى ته‌واوى هه‌ولَه‌كانى ئه‌مه‌ريكابوون له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئازادى و گۆڕينى ڕ‌ژێمى به‌غدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌لَوێسته‌ى كورده‌كان به گران له سه‌ريان ده‌كه‌وێت ( له‌به‌ر بار‌و دۆخى دژه ئه‌مه‌ريكايى ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست ) به‌لاَم سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هێشتا به گولَباران پێشوازيان له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا كرد.
كه‌چى له‌برى ستايش و پێزانينى ئه‌م هه‌لَوێسته، گروپى به‌يكه‌ر هاملتن له نوسراوه‌كه‌يان دا زۆر به بێمنه‌تى كورده‌كان په‌راوێز ده‌خه‌ن و ده‌يانكه‌نه قوربانى گروپه تێرۆريست و توندڕه‌وه‌كان و ده‌ولَه‌ته پشتيوانه‌كانيان. بێگومان گه‌ر ئه‌م له‌نگييه له تێڕوانينى ئه‌مه‌ريكى دا ڕاست نه‌كرێته‌وه ئه‌وا دۆسته ڕاسته‌قينه‌كه‌ى خۆيان له ناوچه‌كه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌وان له ڕاپۆرته‌كه‌يان دا ڕۆلَى كاريگه‌رى سه‌ركرده كورده‌كان له پرۆسه‌ى سياسى عيراق دا فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. ناوى بارزانى و تالَه‌بانى ته‌نها له قالَبى ئاماژه كردن بۆ ناكۆكى و ململانێكانى ئێستا‌و ڕابردوويان دێنن. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه گروپى به‌يكه‌ر هاملتۆن زانياريان زۆر كه‌مه ده‌رباره‌ى ڕۆلَى ئه‌م سه‌ركرده ديارانه‌ى كورد له پرۆسه‌ى سياسى عيراق و پته‌وكردنى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و ئاشت بوونه‌وه‌ى نيشتيمانى و به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له نێوان لايه‌نه به‌شه‌رهاتووه‌كانى عيراق (شيعه و سونه). ئه‌وان پێ ده‌چێت له ياديان چووبێت ئه‌و دوو سه‌ركرده كورده كۆنترۆلَى ده‌ولَه‌مه‌ندترين و ستراتيجى ترين هه‌رێمى عيراق ده‌كه‌ن وحوكمى زياتر له پێنج ملێون هاولاَتى ده‌كه‌ن، ئه‌و هاولاَتيانه‌ى بيره‌وه‌رى كاره خيانه‌تكارييه‌كانى پێشووى ئه‌مه‌ريكايان زۆر باش له ياده. .
كه‌س گومانى نييه له نيازو هه‌ولَ و ته‌قه‌لاى سه‌ركرده كورده‌كان بۆ پشتيوانى له يه‌كپارچه‌يى خاكى( عيراق). لێبڕاوانه، خه‌باتيان بۆ چه‌سپاندنى ده‌ستور و سه‌قامگيركردنى حكومه‌تى ئێستاى به‌غدا كردووه، به‌و هيوايه‌ى بتوانن له سايه‌ى عيراقى ئازاد و ديموكراتيى ده‌ستورى دا مافه‌كانى خۆيان بچه‌سپێنن.
ئيلتيزامى سه‌ركرده كورده‌كان بۆ مانه‌وه‌يان له چوارچێوه‌ى عيراق دا تا ئه‌و كاته بڕده‌كات كه عيراق له چوارچێوه‌ى ده‌ستورێكى ديمكراسى دا پرۆسه‌ى سياسى ئاراسته ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا چيتر ئاماده نابن هاوكارى هێزه ئه‌مه‌ريكييه‌كان بكه‌ن بۆ سه‌قامگيرى و يه‌كپارچه‌يى خاكى عيراق.
له‌لايكى تره‌وه ڕاسپارده‌كانى به‌يكه‌رو هاملتن سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ديسان ناهه‌قييه‌كى گه‌وره‌يه ده‌رهه‌ق به خه‌باتى كورده‌كان. ئه‌وه‌تا ڕاپۆرته‌كه پێشنيازى دواخستنى پرۆسه‌ى ڕيفراندۆمى يه‌كلايى كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌كات، كه بڕياره به پێى ده‌ستور له كۆتايى 2007 دا ئه‌نجام بدرێت. ڕه‌نگه ئه‌م پێشنيازه هه‌ندێك له عيراقييه‌كان و وولاَتانى دراوسێ ڕ‌ازى بكات، به‌لاَم كورده‌كان هه‌رگيز ڕ‌ازى نابن ماده‌ى 140ى ده‌ستور بخرێته به‌ر ده‌م ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگ و پاساوى جۆراوجۆره‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌ياره‌كانى سه‌رك بوش ى سه‌رفراز كردووه و بۆته مايه‌ى نيگه‌رانى دۆسته هه‌ره نزيكه‌كانى. ئيتر ئه‌جێنداى موحافيزكاره نوێيه‌كان له ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست دا ڕوو له شكستتى يه. هۆكاره‌كه‌شى له لايه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌برى توندڕه‌و و تێرۆريسته‌كان و وولاَته پشتيوانه‌كانيان، و له لايه‌كى تريشه‌وه بۆ دوودلَى و ڕاڕايى و متمانه له‌ده‌ست دانى ئه‌مه‌ريكييه‌كان.
No comments:
Post a Comment