Sunday, 25 February 2007

ئايا ئه‌مريكا له‌ ئێران ده‌دات؟

ئايا ئه‌مريكا له‌ ئێران ده‌دات؟

ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و ئيختياره‌كانی به‌رده‌ستی بوش و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌ركرده‌كانی كورد

هاوڵاتی: ژماره‌ ۳١٦ ی ڕۆژی ٧/۳/٢٠٠٧

پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين

له‌و چه‌ند هه‌فته‌يه‌ی ڕابوردوودا، چاودێرانی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵی‌ لێكدانه‌وه‌و حيسابی ووردو درشتن سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران. هه‌يانه‌ دڵنيايه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێران ده‌درێ، وهه‌شيانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. له‌ چه‌ندين چاوپێكه‌وتندا (ديك چه‌ينی) جێگری سه‌رۆك بوش جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌موو ئيختياره‌كان له‌ سه‌ر مێزه‌كه‌دا ماون"، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئيشاره‌تێكی ئاشكرا بكات بۆ ئه‌و ئيختيارانه‌. من لێره‌دا، هه‌ولده‌ده‌م ئه‌لته‌رناتيڤه‌كانی شه‌ر دياريبكه‌م و هه‌لسه‌نگێنم، ئه‌وجا نيشانی بده‌م بۆچی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئێران زياتره له‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری ئاشتيانه‌. هه‌ڵبه‌ت بيركردنه‌وه‌و شێكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگيه‌كی ستراتيژی هه‌يه‌ بۆ ڕێڕه‌وی كوردستان و بۆ بڕياری سه‌ركرده‌كان. بۆيه‌ش لێكدانه‌وه‌ و بيرۆكه‌ و ڕاوێژه‌كانی خۆم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو، به‌و ئومێده‌ی كه‌ سوودی هه‌بێ بۆ خوێنه‌ر و بڕيارده‌ری سياسی كوردی.


لێدانی ئێران ئاسان نيه‌

هه‌ڵبه‌ت لێدانی ئێران كارێكی ئاسان نيه‌. ئه‌گه‌رچی هێزی‌ ئێران جێگه‌ی به‌راوردی نيه‌ له‌گه‌ڵ هی ئه‌مريكا، به‌ڵام توانای به‌رگری و ده‌ستوه‌شاندن و زه‌ره‌ردانی هه‌يه‌. ئێران ده‌وڵه‌تێكی پان و به‌رينه‌، و دانيشتوانه‌كه‌ی حه‌فتا مليۆنه‌‌، و ڕژێمه‌كه‌ی جه‌ماو‌ه‌ری وتوندڕه‌وه. سه‌ڕه‌ڕای هێزی زه‌‌مينی و ئاسمانی و ئاوی، سه‌ركرده‌كانی ئێران‌ سه‌دوبيست هه‌زار پاسدار و دووسه‌د هه‌زار به‌سيجی خۆبه‌ختكه‌ریان له‌به‌ر ده‌سته‌. تۆڕی په‌يوه‌نديه‌ زانياری و ده‌ستوه‌شێنه‌كانيان له‌جيهاندا بڵاوه و به‌ لێشاو پاره‌یان لێ سه‌رف كردوون‌. جموجۆڵی ئيتيلاعاتی ئێرانی له‌ ناوچه‌كانی دراوسێی ئێران و ته‌واوی ووڵاتانی ئه‌وروپايی په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ و به‌ سه‌دان مليۆن دۆلار له‌ كاری ئاماده‌باشیاندا سه‌رف كراوه‌. ئه‌وروپاييه‌كان تۆقيون له‌وه‌ی كه‌ ئێران ده‌توانێ له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا ئه‌و تۆڕه‌ بۆ كاری تيرۆريستيانه‌ به‌كار بهێنێت. ئێرانيش به‌ جه‌خته‌وه‌ ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه دووپات ده‌كاته‌وه‌.ی

ئێران سه‌رچاوه‌يه‌كی مه‌زنی جيهانيه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، شوێنه‌ جوگرافيه‌كه‌ی ستراتيژيه‌ و توانای كۆنترۆڵكردن و شله‌ژاندن و بگره‌ داخستنی ڕێگای هات و چۆی نه‌وتی كه‌نداوی فارسی هه‌يه. به‌وه‌ش ده‌توانێ بۆ ماوه‌يه‌ك نرخی نه‌وت يه‌كجار به‌رزكاته‌وه‌ و ئابوری جيهانی بخاته‌ ئه‌زمه‌يه‌كی مه‌زنه‌وه. شايانی باسه‌ كه‌ له‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابووردوودا، له‌ گه‌ڵ هه‌موو ته‌سريحێكی سه‌رۆك بوش له‌دژی ئێراندا، نرخی نه‌وت له‌ بازڕدا ڕووی له‌ زيادی بووه‌، كه‌ ئه‌وه‌يش له‌لايه‌كه‌وه‌ ئابووری ووڵاته‌ ڕۆژئاواييه‌كانی ناهه‌موار كردوه‌، وله‌لايه‌كی تره‌وه‌ ڕژێمی ئێرانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه.

تێكدانی بنكه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانی ديسانه‌وه‌ كارێكی ئاسان نيه‌. جارێ له‌ پانايی جوگرافی فراوان، له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران و ده‌ورو به‌ری شاره‌ گرنگه‌كان، بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی زانياری (سی ئای ئه‌یCIA, )، هه‌ژده‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمی ناوی هاتوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ژماره‌يه‌ ڕه‌نگه‌ ڕاست نه‌بێ. له‌شه‌ڕی عيراق به‌ده‌ركه‌وت كه‌وا زانياريه‌كانی سی ئای ئه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ نين، و له‌وانه‌يه‌ ئێران له‌ حه‌فتا بنكه‌ زياتريشی هه‌بێ كه‌ ئه‌مريكا لێيان بێ خه‌به‌ره‌‌. هه‌ر بنكه‌يه‌ك له‌وانه‌ به‌ سه‌دان مه‌تر له‌ ژێر زه‌وی هه‌ڵكه‌ندراوه، و به‌ چه‌ندين مه‌تر كۆنكريت و چه‌ندين مه‌تری تر خۆڵ سه‌ريان گيراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا بيه‌وێ لێيان بدات، ئه‌وا ده‌بێ ته‌واوی بنكه‌ سه‌ربازی و فرۆكه‌وانيه‌كانی عيراق و توركيا و كه‌نداوی فارسی و پاكستان و ئه‌فغانستان و قيرغيستان و ئوزبه‌كستان به‌كار بهێنێت. ده‌بێ به‌ سه‌دان فرۆكه‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ هه‌زاران كاروانی بۆمبابارن، كه‌وا ئه‌وانه‌يش ڕه‌نگه‌ به‌ چه‌ندين هه‌فته‌ ئه‌نجام نه‌درێن. ده‌بێ بۆمبی به‌نكه‌رته‌قێن (ئه‌شكه‌وته‌قێن، حه‌شارگه‌ ته‌قێن، bunker-busters) بكار بهێنێ. ئه‌و بۆمبه‌ مه‌زنه به‌توانايه‌‌ سه‌ره‌كه‌ی ئه‌تۆميه‌، و به‌ لێزه‌ر ئاراسته‌ی حه‌شارگه‌ ده‌كرێت و له‌ قووڵايی ژێر خاكدا ده‌ته‌قێته‌وه‌. به‌وه‌، بنكه‌ ئه‌تۆميه‌ ژێڕزه‌مينه‌كه‌ كاول ده‌كات.

بيركردنه‌وه‌ی جۆرج بوش

هه‌ڵبه‌ت وانه‌بێ كه‌ سه‌رۆك بوش ئه‌وانه‌ نه‌زانێ يان بيری لێيان نه‌كردبێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و لايه‌نه‌ عه‌سكه‌ريانه‌ به‌لای سه‌رۆك بوشه‌وه‌ بابه‌تی لاوه‌كینه‌. بڕياری ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايانه‌ نيه‌. كوژرانی چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی ئه‌مريكی و چه‌ند هه‌زار مه‌ده‌نیه‌كی ئێرانی، وه‌ ڕوخان و تێكدانی چه‌ند بينايه‌ك و شله‌ژانی باری ناوچه‌كه‌و زوير بوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك و ‌ڕق هه‌ڵسانی كۆمه‌ڵكای ئيسلامی و جيهانی، ئه‌وانه‌ هه‌مووی چاوه‌ڕوانكراون‌ و حيسابیان بۆ كراوه‌ و ڕێگريش نينه‌ له‌ به‌رپا بوونی شه‌رێكی چاره‌نووسی. هه‌روه‌ك له‌ ووتاری پێشوومدا (١) به‌ درێژی ڕوونم كردبووه‌وه‌، نيازی سه‌رۆك بوش بۆ لێدانی ئێران له‌ ڕوانگه‌ی ستراتيژيه‌تێكی درێژ خايه‌نه‌ كه‌ په‌يوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به دواڕۆژی ئيمپراتۆڕيه‌تی ئه‌مريكا و به‌رژه‌وه‌نديه‌ باڵاكانيه‌وه‌ هه‌يه‌. ئه‌مريكا ده‌بێ ڕێگه‌ له‌ ئێران بگرێ له‌وه‌ی كه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ست بكه‌وێ، ده‌بێ ئيسرائيل له‌ مه‌ترسی ده‌ستوه‌شاندنی ئێران و هێزه‌ سه‌ربه‌ ئێرانيه‌كان بيپارێزێ، ده‌بێ ڕۆڵی ئێران له‌ پشتگيری تيرۆر و هاندانی دوژمنه‌ ئه‌نتی-ئه‌مه‌ريكيه‌كان نه‌هێلێ. ئيتر مقۆمقۆی نێو ده‌وڵه‌تی و زه‌ق كردنی مه‌ترسيه‌كانی لێدانی ئێران نابنه‌ هۆی په‌شيمان بوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش، وه‌يان گه‌ڕان به‌دوای ئه‌لته‌رناتيڤی ئاشيتخوازانه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ناوه‌رۆكی گيروگرفته‌كان وه‌ك خۆيان ده‌هێلنه‌وه‌.

فاكته‌رێكی تری گرنگ بريتيه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌ميی كات‌. سه‌رۆك بوش ماوه‌ی كه‌م له‌به‌ر ده‌ستدايه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئێراندا لايه‌ك به‌لايه‌ك بكاته‌وه‌. ئيسرائيل به‌ په‌له‌يه‌ و ترسی له‌وه‌يه‌ كه‌ له‌مه‌ودای دووسێ ساڵی داهاتوودا ئێران توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند بۆمبێكی ئه‌تۆمی ده‌بێ. بوش نايه‌وێ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئه‌زمه‌يه‌ دوا بخات و بۆ سه‌رۆكێكی تری دوای خۆی به‌جێ بهێلێ. له به‌هاری ساڵی ٢٠٠٨دا، كه‌مپه‌ينی هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مريكی جۆش ده‌ستێنێ. وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حيزبه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش و ووڵاته‌كه‌ی دانيه‌ كه‌وا كه‌مپه‌ينی شه‌ر و هه‌ڵبژاردن هاوكات بێ. ده‌بێ به‌لانی كه‌مه‌وه‌ شه‌ش هه‌تا نۆ مانگ پێش هه‌ڵبژاردنی نۆڤه‌مبه‌ر، لێدانی ئێران كۆتايی پێ هاتبێ. واته‌ بوش له‌مڕۆوه‌ هه‌تا به‌هاری ٢٠٠٨ی له‌به‌ر ده‌ستدايه‌ بۆ هه‌ڵگيرساندن و ته‌واو كردنی شه‌ڕی ئێران. ئه‌و لايه‌نانه‌يش كه‌ نايانه‌وێ شه‌ڕ بقه‌ومێ، ده‌بێ له‌و ماوه‌يه‌دا به‌رنامه‌‌ی ئه‌لته‌رناتيڤ بخه‌نه‌ به‌رده‌م سه‌رۆك. هاوكات، به‌گوێره‌ی زانياری سی ئای ئه‌ی كه‌ به‌رده‌ستی (سايمۆن ‌‌هێرش) ی (نيۆيۆركه‌ر) كه‌وتوه‌، سه‌رۆك بوش داوای له‌ په‌نتاگۆن كردوه‌ پلانێكی وا ئاماده‌ بكه‌ن كه‌وا ماوه‌ی نێوان بڕياردان و لێدانی ئێران له‌ ٢٤ كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات.

ئيختياری يه‌كه‌م: لێدان

ئه‌گه‌ر به‌ سه‌رۆك بوش و هاوه‌ڵه‌ نيۆكۆنزێرڤه‌تيڤه‌كانیی و ئيسرائيلی شه‌ريكی بێ، ئه‌وا لێدانی ئێران باشترين چاره‌يه‌ بۆ بنبڕكردنی مه‌ترسيه‌كانی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مريكا توانای ئه‌وه‌ی نيه‌ كه‌ ئێران داگير بكات، وه‌يان سه‌رباز بنێرێته‌ ناوه‌وه‌ی. بۆيه‌ هه‌ر له‌ يه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و نيازه له‌ ئارادا نه‌بووه، به‌ڵكو پلانی هێرش هه‌ر بۆ شه‌ری ئاسمانی بوه‌ له‌ ڕێگه‌ی فرۆكه‌ و ساروخی كروزه وه‌. له‌ دوو ووتاری پێشوومدا (له‌ ٧ و ١۳ی شوبات‌: سه‌رچاوه‌ی‌ ١ و ٢) پێشبينیم له‌وه‌ كردبوو كه‌وا پلانی ئه‌مريكا به‌ لێدانی بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كان كۆتايی نايه‌ت به‌ڵكو هه‌موو بنكه‌ سه‌ربازيه‌ خاكی و ئاوی و ئاسمانیه‌كان ده‌گرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌يشدا، بنكه‌ گرنگه‌كانی په‌يوه‌ندی كردن و بگره‌ سه‌رچاوه‌ ئابوريه‌كانيش (بێجگه‌ له‌ نه‌وت، بۆ خاتری ئابووری جيهانی) كاول ده‌كات. واته‌، لێدانێك كه‌ ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه‌ چه‌رخی تاريك و هه‌تا ده‌يان ساڵی تر نه‌يه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌خۆی. له‌ ٢٠ی شوبات ، كه‌ناڵی (بی بی سی) دۆكيومه‌نتی پلانی لێدانی ئێرانی ده‌ستكه‌وت، و كتومت ئه‌و پێشبينيانه‌ی ئيسپات كرد.

‌ئه‌مريكا و ئيسرائيل به‌ دووقۆڵيی

له‌ كاتی لێدانی ئيران، ئه‌مريكا داوای كارئاسانی له‌ زۆرلايه‌ن‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وجاره‌يان چاوه‌رێی پێكه‌وه‌نانی هاوپه‌يمانيه‌تی جيهانی نيه‌. بوش چاوه‌ڕوانی به‌شداری عه‌سكه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌ هيچ كام له‌ حه‌ليفه‌كانی ناكات، غه‌يری ئيسرائيل. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مريكا و ئيسرائيل له‌ بابه‌تی لێدانی ئێران زۆر ستراتيژيه‌ و دووسه‌ره‌يه‌. مه‌حاڵه‌ كه‌ ئه‌مريكا وه‌يان ئيسرائيل هيچ كامێكيان چاودێر بێ و ته‌واوی كاره‌كه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وی تريان لێبگه‌ڕێ. هه‌ردوكيان پێويستيان به‌يه‌كتره‌ له‌رووی سياسی و عه‌‌سكه‌ری و زانياريه‌وه‌‌. دوورنيه‌ كه‌ سه‌رۆك بوش بكه‌وێته‌ ژێر فشاره‌كی ئه‌وتۆ كه‌ نه‌توانێ ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێس و نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ، وه‌يان نه‌يه‌وێ چاوه‌ڕێی ڕۆتينی بيروكراسی ئه‌و دوولايه‌نه‌ بكات. بۆيه‌، ڕه‌نگه‌ ئيشاره‌تێك بداته‌ ئيسرائيل بۆ ده‌سپێكردنی شه‌ڕ، ئه‌وجا ئيعلانی بكات كه‌وا كار له‌ كار ترازاوه‌، شه‌‌ر هه‌ڵگيرساوه‌، و ناكرێ ئه‌وكاره‌ مه‌زنه‌ له‌و ڕۆژه‌ ته‌نگانه‌يه‌ بۆ ئيسرائيل لێبگه‌رێ.

ئه‌مريكا به‌ ته‌نيا

سه‌رۆك بوش ڕه‌نگه‌ وای به‌باش بزانێ كه‌وا ئه‌مريكا به‌ ته‌نيا (به‌بێی ئيسرائيل) له‌ ئێران بدات، چونكه‌ به‌شداری عه‌سكه‌ری ئيسرائيل له‌و شه‌ره‌دا ده‌بێته‌ مايه‌ی ئيحراج بوونی ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بی و ئيسلامیه‌كان، وه‌ مايه‌ی ڕق هه‌لسانی خه‌لكی ئه‌و ووڵاتانه‌ و كۆمه‌ڵگای ئيسلامی له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مريكا. هه‌لبه‌ت له‌ ڕووی لۆبی سياسی و كاری موخابه‌راتيه‌وه‌، ئيسرائيل كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردوه، به‌‌ڵام ئه‌وانه‌ جياوازن له‌ به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆ بۆ‌ لێدانی عه‌سكه‌ری. خۆ ئه‌گه‌ر هاتو له‌ كاتی لێداندا، فرۆكه‌ و فرۆكه‌وانانی ئيسرائيلی به‌ شێوه‌يه‌كی نهێنی به‌شداری شه‌ڕيان كرد ، ئه‌وا ديسان ڕێگه‌ی ده‌چيتێ، و له‌ ئيسرائيل ده‌و‌ه‌شێته‌وه‌ بيكات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه كاره‌ له‌ ئاينده‌كی دووردا ئاشكرا بوو (كه‌ ئاشكراش ده‌بێ)، ئه‌وا به‌لای ئه‌مريكاوه‌ زۆر گرنگ نيه‌ چونكه‌ ئه‌وكات كاريگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداو و كاردانه‌وه‌ی هه‌نووكه‌يی دوای شه‌ڕه‌كه‌ نابێ.

ئيسرائيل به‌ته‌نيا

هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌يه‌ كه‌ فشاری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بتوانن سه‌رۆك بوش په‌شيمان بكه‌نه‌وه‌ له‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆی ئێران. بێجگه‌ له‌ كۆنگرێس، خه‌نده‌قێك وا خه‌ريكه‌ په‌يدا ده‌بێ له‌ نێوان په‌نتاگۆن و كۆشكی سپی. هه‌ندێك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا (جه‌نه‌ڕال پێته‌ر په‌يس)ی سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مريكی (Chairman of Joint Chiefs) بيری له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئيستيقاله‌ له‌ كاره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر ئه‌مری لێدانی ئێرانی به‌سه‌ردا فه‌رز بكرێ.

ئيتر ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆيه‌ك سه‌رۆك بوش له‌ ڕووكه‌شدا ده‌ستی كێشايه‌وه‌ له‌و كاره‌، ئه‌وا ده‌توانی ده‌ستی ئيسرائيل به‌ڕ‌‌ڵلا بكات و ڕێگه‌ی بدات كه‌ به‌ ته‌نيا له‌ ئێران بدات. به‌وه‌، ئه‌مريكا ده‌تونێ ڕووڕه‌شيه‌كه‌ بكاته‌ هی ئيسرائيل (كه‌ ئيسرائيل له‌وه‌يان بێ باكه‌) و له‌ژێريشه‌وه‌ به‌ نهێنی يارمه‌تی بدات. هه‌ڵبه‌ت به‌ بێی يارمه‌تی و هاوكاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌مريكی، ئيسرائيل ئه‌و كاره‌ زه‌به‌للاحه‌ی پێ ئه‌نجام نادرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هيچ نه‌بێ سه‌رۆك بوش ده‌توانێ بۆ ماوه‌يه‌كی كه‌م خۆی له‌و كارده‌ بێ به‌ری بكات.

ئيسرائيل له‌و شه‌ش مانگه‌ی ڕابووردوودا، داوای له‌ ئه‌مريكا كردوه‌ كه‌ ڕێگه‌ی بدات له‌ ئاسمانی عيراقه‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران. ئه‌و گفتوگۆيه‌ به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕێی ڕووداوه‌كانی تره، به‌‌ڵام به‌بێ شه‌ك، ئه‌مريكا به‌ خۆشحاڵيه‌وه‌ ئه‌ر ڕێگه‌يه‌ی پێ ده‌دات. بێجگه‌ له‌ عيراقيش، ئيسرائيل له‌گه‌ڵ توركيا ڕێكه‌وتوه‌ و دوورنيه‌ له‌وێشه‌وه‌ هێرشی ئاسمانی بۆ ئێران بكات. له‌ ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه‌، توركيا و ئيسرائيل (ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوكاری به‌رگری) (Defense Cooperation Agreement, DCA) يان مۆركردوه‌. به‌رده‌وام ئيسرائيل به‌شداری له‌ مه‌شقی ئاويی (Reliant Mermaid) و مه‌شقی ئاسمانی (Anatolian Eagle) له‌ناو توركيادا ده‌كه‌ن. فرۆكه‌ حه‌ربيه‌كانی ئيسرائيلی له‌گه‌ڵ توركيه‌كان له‌ بنكه‌ ئاسمانيه‌كه‌ی شاری (كۆنيا) خه‌ريكی خولی ڕاهێنانن. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وانه‌يش، ئاڵوگۆڕی زانياری عه‌سكه‌ری و ئاساييشی له‌نێوان هه‌ردوو لايه‌ندا له‌ ئاستێكی به‌رزی مه‌ركه‌زيدايه‌. به‌بێ شه‌ك، سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتووی (ئه‌يهود ئۆلمرێت) ی سه‌رۆكوه‌زيرانی ئيسرائيلی بۆ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ته‌نسيق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سياسی و بڕيارده‌ره‌ی ئه‌رته‌ش و لێپرسراوی ميت بكات.

ئه‌و په‌يوه‌نديه‌ ئيسرائيليانه‌، هه‌ڵبه‌ت به‌ ته‌نسيق له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ده‌كرێ، به‌ڵام ئيسرائيل چاوه‌ڕێی مه‌رحه‌مه‌تی ده‌نگده‌ری ئه‌مريكايی و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وروپی و نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان ناكات. به‌و دواييه‌، (ئه‌ڤيگدۆر ليبه‌رمان) ی جێگری سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيری كاری ستراتيژی ئيسرائيلی، ناڕه‌زايی خۆی به‌رامبه‌ر سستی ئه‌وروپيه‌كان ده‌ربڕی و گوتی "ئێمه‌ ده‌ستبه‌قه‌د ڕاناوه‌ستين به‌ چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، و ئه‌گه‌ڕ پێويست بوو به‌ته‌نيا له‌ ئێران ده‌ده‌ين". ئيسرائيل چاوه‌ڕێی كه‌سی نه‌كرد كه‌ له‌ هێرشی برده‌ سه‌ر بنكه‌ی ئۆسيراكی (سه‌لمان پاك) ی عيراقی له‌ ساڵی ١۹٨١. شايانی باسه‌ كه‌ له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئۆسيراكدا، ئيسرائيل توانی به‌ هۆی بۆمبی ئاساييه‌وه‌، بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كه‌ی عيراق هه‌ڵته‌كێنێ. به‌ڵام له‌وه‌ی ئێراندا، بۆمبی ته‌قليدی به‌ش ناكات. بۆيه‌ش، له‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابووردوودا، هێزه‌ ئاسمانيه‌كانی ئيسرائيلی خه‌ريكی مه‌شق كردنن له‌سه‌ر به‌كار هێنانی بۆمبی به‌نكه‌رته‌قێن.

ئيختياری دووه‌م: ئابلۆقه‌

ته‌نيا ئه‌لته‌رناتيڤێك بۆ شه‌ڕ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌مريكا و زلهێزه‌كانی تر ئابلۆقه‌يه‌كی توندو تۆكمه‌‌ له‌ سه‌ر ئێران فه‌رزبكه‌ن، و له‌ڕێگه‌ی شكستی ئابوری و ئه‌زمه‌ی ناوه‌كيدا، ڕژێمی ئێران بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ- هه‌تا ئه‌وڕۆژه‌ی دێته‌ سه‌ر خه‌ت. فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا پشتگيری له‌و جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌لمانيا وچين و ڕوسيا، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری مه‌زنيان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌يه‌، دوودڵن، به‌تايبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا قازانجيان كردوه‌ له‌و دوژمنايه‌تيه‌ی ئه‌مريكا و ئێران، وه‌ له‌مه‌ودواش ئابلۆقه‌دان‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رده‌وام بوونی ئه‌و قازانجه‌‌. هاوكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له‌ ئێران بدات، ئه‌وا پڕۆژه‌ی دروسكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئێران هه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه‌ باوه‌شی ڕوسيا و چين و ئه‌لمانيا ووڵاتانی تر. بۆيه‌، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ له‌ هه‌ردوو حاله‌تد براوه ده‌بن و هه‌ربۆيه‌ش به‌ دوودڵيی ماونه‌ته‌وه‌.

هه‌تا ئه‌و دواييه‌، له‌وه‌ نه‌ده‌چوو كه‌ ڕوسيا به‌ هيچ كام له‌و ئه‌ڵته‌رناتيڤانه‌ ڕازی ببێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ندی ئابووری و كۆنتراكتی ئه‌تۆمی له‌گه‌ل ئێران هه‌بوو، بۆ نموونه‌ هی دروست كردنی مه‌حه‌تته‌ی ووزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ شاری بوشه‌هر. به‌ڵام به‌و دواييه‌، ڕوسيا به‌شێوه‌يه‌كی ناڕاسته‌وخۆ لايتی سه‌وزی نيشانی ئه‌مريكا داوه‌. به‌هانه‌ی كۆنه‌ قه‌ردی به‌ ئێران گرتوه‌، گوايه‌ ئێران له‌ دانه‌وه‌ی قه‌ردی يه‌ك بليۆن دۆلاريی دواكه‌وتوه‌. ڕ‌ه‌نگه‌ روسيا ئه‌وه‌ بكاته‌ به‌هانه‌يه‌ك بۆ خه‌ڵكی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌وه‌ی تاوه‌كو پشتگيری له‌ بڕياری ئابلۆقه‌دان بكات.

ئيتر دياره‌ كه‌ هه‌تا دێ ده‌نگی ده‌هۆڵی ئه‌لته‌رناتيڤی "ئابلۆقه" به‌ره‌و زيادبوونه‌ و دوورنيه‌ ده‌وڵه‌ته‌كانی تريش هه‌لوێستی له‌و جۆره‌ی ڕوسيا‌ بنوێنن و زياتر فشار بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌مريكا بۆ حه‌لی وه‌سه‌ت. به‌ڵام ئايا ئه‌و فشاره‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كيانه‌ ده‌بنه‌‌ مايه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك بوش، ئيسرائيل وه‌يان ئێران بههێنێته‌ سه‌ر خه‌ت؟ به‌ بۆچوونی من، نه‌خێر.

ئابلۆقه‌ و كاری قاچاغ

ئابلۆقه‌دان زه‌ره‌رێكی زۆر به‌ ئێران ده‌گه‌يه‌نێ، ئابووريه‌كه‌ی داده‌هێزرێنێ و ڕژێمه‌كه‌شی ده‌خاته‌ به‌ر فشاری ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌وه‌‌. به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندويه‌تی كه پياده‌كردنی‌ ئابلۆقه‌دانی نێوده‌وڵه‌تی كارێكی زه‌حمه‌ته‌ و كاريگه‌ريه‌كه‌شی ناگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕژێم بڕوخێنێ. له‌بازاڕی ته‌ماحكاريی نێو ده‌وڵه‌تيدا، ناتوانرێ ڕێگه‌ له‌ قاچاغ بگيرێ. خودی كۆمپانيا ئه‌مريكی و به‌ريتانی و فه‌ره‌نسی و روسی و بگره‌ ئيسرائيلیه‌كان ئابلۆقه‌كه‌ ده‌شكێنن. له‌ڕێگه‌ی سيسته‌می گه‌نده‌ڵی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كانيشدا، ڕێگه‌ی شه‌رعی و ناشه‌رعی ده‌دۆزرێته‌وه‌ بۆ بنكۆڵ كردنی ئابلۆقه‌كه‌. ڕژێمی ئێرانيش، هه‌روه‌ك هی سه‌ددام، ده‌توانێ له‌ ده‌يان لاوه‌، نه‌وتی بفرۆشێ، و تاوانی ئابلۆقه‌ و مردنی منداڵی هه‌ژار بخاته‌ ئه‌ستۆی زلهێزه‌ ده‌ره‌كيه‌كان. بۆيه‌ش ئه‌وجاره‌يان كه‌س پێشنيازی ئابلۆقه‌ی گشتی (وه‌ك هی سه‌ر عيراق) له‌سه‌ر ئێران ناكات. له‌ جياتيان، ڕه‌نگه‌ داوای ئابلۆقه‌ی زيره‌ك بكه‌ن، واته‌ ته‌نيا بۆ ڕێگرتن له‌ هاتوچۆی مه‌سئوله‌كان و بازرگانی شتومه‌كی عه‌سكه‌ری و كه‌لوپه‌لی هه‌ستيار. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت شێوه‌ی ئابلۆقه‌‌كه‌، ئه‌وا نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕژێمی ئێران ناچار بكات كه‌ واز له‌ پرۆگرامی ئه‌تۆمی بهێنێ. ڕژێمی ئێران له‌ڕێگه‌ی نه‌هجی توندڕه‌ويی سياسی و ئاينی و مه‌زهه‌بیدا خۆی له‌ حوكمڕانيدا چه‌سپاندوه‌، ‌ و پشت ئه‌ستووريشه‌‌ به‌ هه‌ژار و ده‌روێشی ڕه‌‌‌ش و ڕووتی خۆفيداكه‌ر.

به‌و جۆره‌، ڕه‌نگه‌ له‌ڕێگه‌ی ئابلۆقه‌وه، ده‌ (١٠) وه‌يان ده‌يان، ساڵی پێ بوێت هه‌تا ڕژێمی ئێران دێته‌ قه‌ناعه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بهێنێ. ئه‌و جۆره‌ كاته‌ درێژه‌‌ش بۆ ئه‌مريكا و ئيسرائيلێكی بێ سه‌بر ده‌ست نادات. سه‌رۆك بوش كاتی ئه‌وه‌ی نيه‌ كه‌ كه‌مپه‌ينی‌ عه‌سكه‌ری و سياسی و ئيعلامی له‌ دژی ئێراندا كزبكاته‌وه‌. به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌وانه‌ به‌رده‌وام بكات تاكو له‌لايه‌كه‌وه‌ ئێران بتۆقێنێ و له‌لايه‌كی تريشه‌وه‌ نيشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بدات كه‌ به‌ڕاستيه‌تی. خۆ ئه‌گه‌ر كاريش له‌ كار ترازا، ئه‌وا سه‌رۆك بوش و ئيسرائيل ئاماده‌ن كه‌ بيسه‌لمێنن كه‌وا مه‌به‌ستيان بلۆف كردن نيه.

ئابلۆقه‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد

قيتاری ئه‌تۆميی سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد "بێ ئيستۆپ و بێ گێڕی دواوه‌يه"‌. له‌زووه‌وه‌ نه‌ژاد بڕياری دابوو كه‌ له‌جياتی نيشاندانی نه‌رمی ديپلۆماسی، به‌ هێرش كردن به‌رگری له‌ ووڵاته‌كه‌ی بكات. كه‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌، وه‌ك بڵێی به‌ بێ منه‌ت بوو له‌ مه‌ترسیه‌كان. پێشی وابوو ئه‌مريكا جيددی نيه‌ و ئه‌گه‌ڕ ويستيشی ئه‌وا بۆی ناكرێ له‌ ئێران بدات. ته‌نانه‌ت داواكاری نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كانيشی بۆ ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی پشت گوێ خست. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی پاپۆڕی فرۆكه‌ هه‌ڵگری ده‌ريای ناوه‌ڕاست‌ كه‌وتۆته‌ ڕێگه‌ به‌ره‌و فليتی (ئوستولی) پينجه‌م له‌ كه‌نداوی فارسی، ڕژێمی ئێران كه‌وتۆته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ و نه‌ژاد كه‌وتۆته‌ ژێر فشاری سياسی ناوه‌كيه‌وه‌. ئايه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی ڕه‌خنه‌ی له‌ نه‌ژاد گرتوه‌ و داوای له‌ مه‌لاكانی قوم كردوه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی لێدانی ئێران به‌ جيددی وه‌ربگرن و به‌ كه‌می نه‌زانن، چونكه‌ به‌وه‌ "ئێران و ئيسلام" ده‌كه‌ونه‌ خه‌ته‌ر. هه‌لبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی مه‌زن له‌ده‌ستی مورشيدی مه‌زن ئايه‌توڵڵا خامنه‌ئیه. ئه‌ويش له‌ ڕووكه‌شدا پشتی نه‌ژادی گرتوه‌ و له‌ دژی ئه‌مريكا ده‌دوێ، به‌ڵام له‌ ژێره‌وه‌ ترسی لێ نيشتوه. شايانی باسيشه‌، كه‌ خامنه‌ئی نه‌خۆشه‌و به‌ره‌و مردنه‌، وه ڕه‌فسه‌نجانی و هاوه‌ڵه‌كانی خه‌ريكی دۆزينه‌وه‌ی مورشيدی به‌ديلن‌. هاوكات، ڕه‌فسه‌نجانی كه‌مپه‌ينی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگای قه‌به‌ ئايه‌توڵڵاكانی (قووم) يه‌ك بگرن له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆك نه‌ژاد، و داوای نه‌رمی و مۆده‌ره‌تيزمی لێ بكه‌ن. نه‌ژاديش، به‌ ڕاست يان به‌ قه‌ست، ده‌ری خستوه‌ كه‌وا ئاماده‌ی گفتوگۆيه، به‌ڵام جێگه‌ی گومانه‌ ئايا ئه‌و سه‌رۆكه‌ توندوتيژه‌ ده‌توانێ فێری ئه‌وه‌ ببێ كه‌ زمانی نه‌رمی ديپلۆماسی له‌گه‌ڵ "شه‌يتانی گه‌وره‌" به‌كار بهێنێ و ڕووی قيتاره‌كه‌ی وه‌رگيڕی.

ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا، نه‌ژاد ڕازی بوو به‌وه‌ی كه‌ ته‌سليم ببێ و ده‌رگای نهێنی بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كانی بخاته‌ سه‌ر پشت و هاوكاری ئه‌مريكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات بۆ خاتری ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، ئه‌وا ديسان ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ دڵی ئێران نابێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌مريكا و ئيسرائيل و ووڵاته‌كانی تر به‌وه‌ وازناهێنن و پێی‌ دڵنيا نابنه‌وه. به‌ڵكو فه‌رزی ده‌كه‌ن كه‌ ئێران هه‌موو بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ساروخی درێژڕۆی (شه‌‌هاب) و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی (كيمياوی) ته‌سليم به‌ پسپۆڕی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان بكاته‌وه‌ و ئه‌وانيش بيانته‌قێننه‌وه، هه‌روه‌ك هی عيراق‌. واته‌ ژێر خانی چه‌كی هێرشی و به‌رگری ئێرانی له‌ بنه‌ڕ‌ه‌ته‌وه‌ هه‌ڵته‌كێنن. هه‌روه‌ها كاميرای چاودێری به‌رده‌وام له‌ سه‌ر بنكه‌ مه‌ده‌نيه‌كانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی (وه‌ك بوشه‌هر)يش دابنێن. ئه‌مريكا ئه‌و فرسه‌ته‌ش ده‌قۆزێته‌وه‌ و فه‌رزی ده‌كات كه‌ ئێران ده‌ست له‌ عيراق و لوبنان و فه‌له‌ستين بكشێنێته‌وه‌، واته‌ له‌مه‌ودوا (وه‌ك ليبيا) ببێته‌ ماستی مه‌يی، و دژايه‌تی ئه‌مريكا و ئيسرائيل نه‌كات.

هه‌لبه‌ت ئه‌و موساوه‌مه‌يه‌ دووره له‌ بير كردنه‌وه‌ی ئێرانی، و ئيهانه‌يه‌كی كوشنده‌يه‌ بۆ ڕژێمێكی توندڕه‌وی وا كه‌ له‌مه‌ودای ٢٨ ساڵدا ئاڵای دژ به‌ ئيمپرياليزم و زايۆنيزمی هه‌ڵگرتوه‌ و خۆی به‌ پارێزه‌ری ئيسلام و كۆمه‌ڵگای شيعه‌ی دونيا ده‌زانێ. بۆيه‌ش، ئه‌ڵته‌رناتيڤی ئابلۆقه‌ ناواقيعيه‌ و له‌ لايه‌ن هه‌ردو ته‌ره‌فی شه‌ڕ(ئه‌مريكا و ئيسرائيل و ئيرانيش) هه‌ر ره‌فز ده‌كرێ.

كورد ده‌بێ بێ لايه‌ن بێ

هه‌ڵبه‌ت لێدانی ئێران له‌مه‌ودای دووردا به‌ قازانجی كورد و ته‌واوی ووڵاته‌ دراوسێكانی ئێران ده‌خولێته‌وه‌. بۆ كه‌س باش نيه‌ ڕژێمێكی توندڕه‌وی ئيسلامی ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی. به‌ڵام له‌ مه‌ودای نزيكدا ئه‌گه‌ر كورد به‌ ئاشكرا هاوكاری ئه‌مريكا و ئيسرائيل بكات بۆ لێدانی ئيران، ئه‌وا زه‌ره‌ری مه‌زنی لێ ده‌كه‌وێ. تا ئێستا كوردستان نه‌گه‌يشتۆته‌ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌ری لێشاوی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكان بگرێ.

له‌ نووسراوی پێشترمدا (١) مه‌ترسيه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی پيلان و تێوه‌گڵانی توركيا و ئيسرائيل و ناوچه‌كه‌م شێ كرده‌وه‌. ئيشاره‌تم به‌وه‌ دا كه‌وا كورد له‌و ياريه‌دا ياريكه‌ريكی كاريگه‌ر نيه‌، وه‌ به‌ هه‌ركام لاشدا هه‌ڵوێستی دژوار ده‌رببڕێ، ڕ‌‌ه‌نگه‌ زه‌ره‌ر بكات. كورد حه‌ليفی ئه‌مريكايه‌، به‌ڵام ئه‌مريكا بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نووكه‌يی كورد له‌ ئێران نادات. خۆ ڕه‌نگه‌ ئه‌مريكا و ئيسرائيليش داوای هاوكاری له‌ كورد نه‌كه‌ن، چونكه‌ پێويستيان به‌ هاوكاری ڕاسته‌وخۆی كوردی نيه‌. هاوكاری ناڕاسته‌وخۆيان ڕ‌ه‌نگه‌ پێويست بێ به‌ڵام كورد ده‌توانێ لێيان بێ به‌ری بێ.‌ بۆ نمونه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا ويستی ئاسمانی كوردستان به‌كار بهێنێ بۆ لێدانی ئێران، ئه‌وا پێويستی به‌ روخسه‌تی كورد نيه و ته‌واوی ئاسمانی عيراق مولكی خۆيه‌تی. ته‌نانه‌ت ئيسرائيليش ڕه‌نگه‌ پێويستی به‌ ئاسمانی كوردستان نه‌بێ بۆ تێپه‌ڕ بوون، چونكه‌ ده‌توانێ به‌ ئاسمانی توركيا، و ئوردون و خوارووی عيراقدا تێ بپه‌ڕێ.

لايه‌نێكی تری هاوكاری كوردی ڕ‌‌ه‌نگه‌ له‌ ڕووی زانياريه‌وه‌ بێ، كه‌وا ئه‌مريكا و ئيسرائيل له‌ڕێگه‌ی كوردی عيراق و ئيران زانياری زيندوو له‌ سه‌ر ئێران كۆ بكه‌نه‌وه‌‌. به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ به‌كارهێنانه‌ ناڕاسته‌وخۆيانه‌ی كوردستان نابێته‌ هۆی تێوه‌گڵانی كورد له‌ شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مه‌لايه‌نه‌. له‌بيرمان نه‌چێ، ئيتيلاعاتی ئێرانی، هه‌روه‌ك هی ئه‌مريكی، له‌ گۆڕه‌پانی سه‌رتاسه‌ری عيراقدا ساحێب ماڵه‌و ته‌واو ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وتی سياسه‌تمه‌دارانی كوردستانه. تا ئێستا ئێران ڕێگر نه‌بووه، وه‌يان زۆر دڵگران نه‌بوه له‌ و ئاسته‌ی هاوكاری كورد بۆ ئه‌مريكا. به‌ڵام ئه‌گه‌ڕ كار له‌وه‌ تێپه‌ڕی و لايه‌نه‌ كورديه‌كان ده‌ستيان كرد به‌ دژايه‌تی ئێران وه‌يان يارمه‌تيدانی ڕاسته‌وخۆ بۆ لێدانی، ئه‌وا ئێران حيسابی لايه‌نی شه‌ڕخواز بۆ كورد ده‌كات و ده‌شتوانێ زه‌بری كوشنده‌ له‌ كوردستان بوه‌شێنێ. بۆيه‌ش پێويسته‌ كورد دووره‌ په‌رێز و بێ لايه‌ن بێ و خۆی له‌و شه‌ڕه‌ نه‌كاته‌ خاوه‌ن.

ته‌نيا هاوكاری كه‌ به‌لای ئه‌مريكا و ئيسرائيل گرنگه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌يانه‌وێ توركيا ڕازی بكه‌ن له‌سه‌ر حيسابی كوردی باكور به‌ هاوكاری كوردی باشوور. له‌وه‌شدا ده‌بێ سه‌ركرده‌ی كورد حيكمه‌ت به‌كار بهێنێ. پێويسته‌ سه‌ركرده‌كانی يه‌كێتی و پارتی سه‌ربه‌يه‌كه‌وه بنێن، بۆ داڕژتنی نه‌خشه‌يه‌كی ستراتيژی و‌ به‌رنامه‌يه‌كی هاوبه‌ش بۆ يه‌كخستنی هه‌ڵوێست له‌و بواره‌دا. پێويسته‌ ته‌ركيز بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌يه‌لن توركيا زه‌فه‌ر به‌ كوردی باشور يان باكور ببات، و زه‌ربه‌ی مێژوويی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كورد بدات، چی سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك و چی سه‌باره‌ت به‌ لێدانی په‌كه‌كه‌. سه‌ركرده‌كانی كورد مه‌زنترين هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رله‌ په‌كه‌كه‌ بده‌ن به‌ فيتی توركی، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ژێره‌وه‌ ئه‌ندامه‌كانيان بپارێزن. مه‌زنترين هه‌ڵه‌ی مێژويی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك ئه‌گه‌ر پياده‌كردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور بۆ خاتری ڕازی كردنی توركيا دوابخه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌رنه‌نتی نووسراوه‌ی ئه‌مريكی و توركی و عيراقی وه‌ربگرن. كورد ده‌توانێ مادده‌ی ١٤٠ دوابخات به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه‌ كه‌ركوك به‌ مسۆگه‌ری و به‌بێ ريفه‌راندۆم بخرێته‌وه‌ باوه‌شی هه‌رێم، له‌ ئاينده‌يه‌كی نزيكی دياريكراودا. خۆ دياره‌ كه‌ له‌ زروفی ئيمرۆدا، ئه‌مريكا زياتر پێويستی به‌ كورده‌، وه‌ ئه‌گه‌رده‌يه‌وێ توركيا ڕازی بكات، ئه‌وا بۆی ده‌كرێ ناوبژيه‌كی جيددی بكات بۆ بۆ چاره‌سه‌ری گيروگرفته‌كان به‌ پێی به‌رنامه‌يه‌كی سياسی درێژخايه‌ن.

دوا په‌يامم

پێويسته‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد‌ ئيستيغلالی لاوازی ئێران و سوريا و عه‌ره‌بی عيراقی بكه‌ن بۆ خاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيژی كورد، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ببنه‌ لايه‌ن له‌ هيچ شه‌رێكی ناوچه‌كه‌. له‌ ووتاری پێشوومدا (١) به‌ درێژی پێشنيازی خۆمم خسته‌ ڕوو سه‌باره‌ت به‌ ميكانيزم و چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌. بۆ نموونه‌، ده‌كرێ كورد لاوازی موقته‌دای سه‌در و ئێران بقۆزيته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی شيعه‌ی هاورده‌ی كه‌ركوك بنێريته‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌ كارئاسانی سياسی له‌ به‌غدا و له‌ شانۆی ده‌ره‌وه‌. ده‌توانێ مه‌مه‌ڕێكی بازرگانی زيندوو له‌گه‌ڵ سوريا دروست بكات كه‌ بيكاته‌ بۆڕيه‌كی تازه‌ی هه‌ناسه‌ بۆ كوردی باشوور، و به‌هۆيه‌وه‌ گرنگی ستراتيژی توركی بۆ كوردستان كه‌م بكاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر توركيا هه‌ست به‌و پلانه‌ بكات، زۆر به‌ جيددی وه‌ری ده‌گرێت و له‌وانه‌يه‌ به‌ ته‌واوی سياسه‌تی كۆنی دابچێته‌وه. خۆ باقی عيراق بۆ توركيا بێ خێر بووه‌، و كوردستانيش له‌ گه‌شه‌كردندايه‌. بۆيه‌ش له‌وانه‌يه‌ سياسه‌تمه‌داران و بيزنيزمانه‌كانی توركی لۆبی بۆ كورد بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كورد داوايان لێ بكات. ‌

هه‌لبه‌ت مه‌سئوليه‌تی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌يه‌، و بيركردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ مه‌ترسيداره‌كان، وه‌ بڕياردان له‌سه‌ر كاره‌ چاره‌نوس سازه‌كان له‌ ئه‌ستۆی سه‌ركردايه‌تی حيزبه‌ سه‌ره‌كيه‌كان و سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيراندايه‌. به‌ڵام ئه‌ركی حكومه‌تی كوردستانه‌ كه‌ موئه‌سسه‌سه‌يه‌ك، يان چه‌ندين موئه‌سسه‌سه‌ی بيركه‌ره‌وه‌ (Think-tank) ی بێلايه‌ن بێنيته‌ كايه‌وه‌ تاوه‌كو چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌نديه‌كانی كوردستان، و ڕێڕه‌وی سياسی گشتی سه‌ركرده‌كان، و فرسه‌ته‌ جيهانيه‌كان، و مه‌ترسيه‌ چاره‌نوسيه‌كان پێناسه‌ بكات و ڕێنمايی بۆ بڕيارده‌ران بكات. تا ئێستا ئه‌و كاره‌ بۆ ئالقه‌ی ته‌سكی ده‌وروبه‌ری سه‌رۆكی حيزبه‌ سه‌ره‌كيه‌كان، وه‌يان مه‌كته‌بی سياسیه‌كان، وه‌يان بۆ ڕاوێژكارانی سه‌رۆكه‌كان به‌ جێ هێڵدراوه‌. به‌ڵام له‌ڕاستيدا ئه‌وه‌ پيشه‌ی ئه‌وانه‌ نيه‌. موئه‌سسه‌سه‌ی بيركردنه‌وه‌ بريتيه‌ له‌ ده‌زگايه‌كی ئه‌كاديمی‌ ناحيزبی كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی سيسته‌ماتيك و به‌رده‌وام و به‌ فولتايم خه‌ريكی لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ له‌ چه‌ندين بواری ستراتيژی ووڵات، وه‌ پێشنيازه‌كانی به‌ ڕاسته‌وخۆيی ده‌خاته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم. هيچ ده‌وڵه‌تێكی ديموكراسی پێشكه‌وتنخواز به‌بێی ئه‌وجۆره‌ موئه‌سسه‌سه‌ی بيركردنه‌وه، ڕوانگه‌و ڕێڕه‌وی ڕه‌وشه‌ن نيه‌، و دواڕۆژی له‌ده‌ست خۆی نيه‌.

سه‌رچاوه‌كان:

١- هاووڵاتی: ژماره‌ ۳١٢ ی ٧/٢/٢٠٠٧ لاپه‌ڕه‌ ١٤.

٢- كورديشميديا www.kurdmedia.com ی ڕۆژی ١۳/٢/٢٠٠٧
http://www.kurdmedia.com/articles.asp?id=14054

ئيمه‌يلی نووسه‌ر: prof.dlawer@gmail.com

Tuesday, 13 February 2007

The new Bush strategy: Secure Baghdad and attack Iran

Turkish participation is key, but at what cost and at whose expense?

Tuesday, February 13, 2007
KurdishMedia.com - By Prof. Dlawer Ala’Aldeen

All is not going well in Iraq or Middle East. Time and patience are running out on President George W. Bush, and he is running out of patience with Iran and Iranian proxies in Iraq. Defeat is “not an option”, but going for broke is. Mr Bush knows that Iraq is beyond salvage and its civil war is beyond reversal by US. If so, why ask for more money, more troops and more sacrifice. The answer is, Iran.

Sending more US troops to Baghdad, targeting pro-Iranian Jaysh Al-Mahdi and hunting down Iranian agents, all add up to one thing: a pre-war preparation aimed at securing the capital (against a coup d’état) before attacking Iran.
Having effectively gift-wrapped Iraq for Iran, Mr Bush allowed the lead member of “axis of evil” to control the state and streets of Iraq. Thanks to Iran’s cunning and expertly executed plans, the Bush doctrine and the neocons’ democratisation crusade in the Middle East, are virtually dead. Potentially, this could mark the beginning of the end of an empire.

Old strategies and new

Mr Bush’s old strategy for securing Iraq relied heavily on the growth of Iraqi Army and police, patriotism of Iraqi politicians and competence of a democratically elected Government in Baghdad. Not surprisingly, he harvested disappointment on all accounts. His new, largely military, strategy relies on the presence of a 154,000 strong US troops, and the cooperation of Mr Maliki, the Iraqi Prime Minister, to turn the US fortunes. Mr Bush is up for another big disappointment, if securing Iraq is indeed the object as he claims.

Military options have been tried at exhaustion in Iraq, and failed. In 2005, for example, over 160,000 US soldiers failed to secure Iraq against a handful of Sunni Arab terrorists. That was before the “civil war”. This time, an even smaller US troop is asked to achieve miracles against the combined Sunni and Shiite extremists who are engaged in unprecedented sectarian killings.
As for Maliki to deliver on promises, and go against his power-base, is paradoxical and would constitute yet another miracle. Muqtada Sadr’s popular militia (Jeysh Al-Mahdi) is over 60,000 strong, represented in the Iraqi Parliament by 32 MPs, has 6 ministers in the Government, and has infiltrated the suppressive state machinery. Without Muqtada, Maliki would not be or remain a Prime Minister. Furthermore, Mailiki commands no control over his cabinet and the state army, police or intelligence. The self-interested Ministers show no loyalty to the Government, or the country for that matter. In short, there is no Government in Iraq and there never will be, and forcing one into existence will lead to even greater disappointment. And Mr Bush should know this better.

Drawing the plan of attack

Iran has been in Mr Bush's bad books for some time, long before its inauguration as a member of the "axis of evil" in 2002. Israel promoted Iran from an “unfriendly” to a “hostile” country in 2005, particularly after the anti-Semitic rhetoric of President Ahmadinajad, who denied the holocaust and threatened to wipe out Israel from the map. This, now, is a matter of life and death for Israel.

In early 2005, Ariel Sharon and Mr Bush finalised a “plan of attack” on Iran, but neither were ready. That year, the Iraqis were busy formulating, and voting for, a democratic constitution. In 2006, they were left to form their first legitimate, democratically elected, Government. Over-optimistically, Bush hoped that elections will enhance Iraqi Shiite politicians’ independence from Iran, ignoring the fact that almost all the leading Iraqi politicians, including the Sunnis, had for decades sought refuge in Iran (and/or Syria) and were politically, financially and militarily aided by the Iranian establishment. Expectedly, the reverse of Mr Bush’s anticipations occurred, and Iranian interventions guaranteed the exponential escalation of the civil war. Indeed, by 2007, all was lost in Iraq.

In 2005, Israel was not ready either. Iranian fire was physically too close to Israel. Hezbollah of Lebanon and Hamas of Palestine are considered Iran’s proxies and would have been capable of inflicting fatal blows to Israel. They had to be neutralised first, directly or indirectly. And so they were. Israel waged an all out war against Hezbollah in Lebanon, while Hamas has been kept busy struggling for survival.

The plan in action

Along with his overall Iraq strategy, President Bush announced on January 10th that he had ordered another aircraft carrier battle group into the Persian Gulf, thereby stirring pro-war sentiments in the US. His, and Israeli, war of words against Iran have become increasingly hostile and specific. A steady pre-war propaganda blitz is now increasingly palpable and, a joint US-Israeli anti-Iranian lobby is on the offensive.

Reports suggest that US Special Forces, helped by exiles, are already engaged in operations in Iran’s Khuzestan for data collection and liaison with internal opposition. US attack aircrafts have been sent to Turkey and other countries on Iran's borders. US troops, warships and Patriot anti-missile missile batteries are spread all over the Arab side of the Persian Gulf coast. Thus, by the time the second Mediterranean-based aircraft carrier joins the 5th Fleet in the Persian Gulf, the President would be ready for an all out attack. Meanwhile, he is on the look out for a misstep by Iran to trigger, albeit prematurely, a full blown war.

The attack on Iran is likely to be entirely air based, but not limited to a short, sharp surgical strike. Instead, Bush will launch a profound campaign of shock and awe, not dissimilar to that of Iraq, designed to paralyse Iran beyond self-defence. Using aircrafts, missiles and powerful bunker-busting ordnance, Iran’s atomic, military, Air Force, navy, telecommunication and major economic (except oil) infrastructure will be targeted. Any thing less, would be inadequate and may leave Iran injured but capable of reprisal.

According to intelligence sources, the US would let the Israelis take a lead role in attacking Iran's nuclear facilities (as an act of pre-emptive self defence), followed by US intervention. This will defuse Democrat’s opposition and bypass the niceties of Congressional and United Nations endorsement of the war. Once the US forces are committed to a new conflict, the Democrats will find it politically impossible to interfere or oppose it while boiling hot.

The aftermath

A sustained bombing campaign in Iran will humiliate President Ahmadinajad and the religious leadership, and may lead the public to rise up against both the US and Iranian rulers. It will not lead to a total collapse of the Government, as the neoconservatives would hope. Iranian Islamic fundamentalism has thrived on poverty, war and crisis. That said, the regime is not invulnerable. Its popular support, economic power and former inner cohesion have been severely weakened by corruption, wars, internal divisions and economic hardship. Imam Khamenei, the Supreme Leader of Iran, has publicly criticized the President's statements about Iran's nuclear program and his government's failure to stop inflation in Iran. Other leading politicians are adding to the pressure on Ahmadinajad, who recently opened the door for non-aligned visitors to inspect his nuclear installations.

An attack on Iran will inflame the Near, Middle and Far East, as well as Muslims and anti-war non-Muslims every where. The world will be polarised, and violent expressions of anger would be expected. Bush will dismiss war critics as pro-terrorist. Pro-Iranian Shiites or alienated Arab and Sunni extremists will go violent in the immediate aftermath, but this would be expected, catered for by friendly Governments and will not bother the US. The worst that can happen to the US is to have its soldiers in Iraq targeted. This, however, is the least of Mr Bush’s worries. Bigger war concerns that he has catered for in his current strategy will include: 1) protecting Baghdad’s Green zone where his Embassy and Iraqi Government reside, for which he has dedicated an extra 20,000 US soldiers; 2) protecting Israel and Gulf Arab countries, for whom he has provided anti-missile batteries; 3) Iran’s use of weapons of mass destruction, which he would try to prevent by threatening Iran with worse; 4) avoiding a world economic crisis arising from the transient blockage of the Persian Gulf, which will be unavoidable but bearable. There will be many more colossal consequences of a war of this magnitude, the predictions on which is outside the scope of this article.

Coalition of the willing

Based on previous experience and current global approval rate, Mr Bush is unlikely to seek or secure world wide support for his action. However, the cooperation of key strategic countries, such as those surrounding Iran, would be required. He will need to offer plenty of carrots (and sticks) to Turkish, Kurdish, Arabic, Afghani and Pakistani Governments and war lords. Intriguingly, these multi-ethnic and multi-religious countries have complex internal security problems, and divergent priorities that are in conflict with one other and with those of USA. These add to the enormity of the task, and require aggressive but sophisticated diplomatic skills.

Turks, Kurds and the US dilemma

Turkey’s collaboration is key to the success of any US-Israeli attack on the geographically wide-spread Iranian targets. Turkish leaders will play tough, making the most of this round and try to make up for their 2003 own goal, when they denied the US military access into Northern Iraq. This time they will offer support and access to land and air. In return they expect US collaboration to exterminate Turkey’s Kurdistan Worker’s Party (PKK). Further, they would go as far as denying the Iraqi Kurds a constitutional right to govern their oil-rich city of Kirkuk.
For the US, it would be a mistake to alienate the Kurds, America’s most powerful and strategic allies inside Iraq, or offer them as scapegoats to Turkey. Regionally, the Kurds are surrounded by hostile neighbours, and have lived under constant Turkish, Iranian and pre-2003 Iraqi threats. Aware of their limitations, and having previously paid heavy prices for other people’s wars, the Kurds are being extra careful and would rather stay out of major regional conflicts.
High profile US and Israeli political and intelligence coordinators have been active in Turkey, bringing back memory of the shameless collaboration between the CIA, Mussed and their Turkish counterpart for kidnapping Abdulla Ocalan, the PKK leader who is now in a Turkish jail. Gen. Joseph W. Ralston of US has been conveying Turkish messages pressures to Masud and Nechirvan Barzani, President and Prime Minister of Iraqi Kurdistan, respectively. Their negotiations remain a secret but, predictably, centre round Turkish intentions to bombard Qandil, the stronghold of PKK in Iraqi Kurdistan. Worse still, Ralston might be brokering a deal for the Turks to invade Iraqi Kurdistan to go after the PKK fighters. However, agreeing a deal that would guarantee a win-lose outcome in favour of the Kurd’s arch enemy, would cost the Kurdish leaders dearly. Their cooperation with a hostile neighbour, who has done little to win the Kurd’s trust and good will, would be suicidal.

Senior British diplomats are also lobbying in Kurdistan, among officials and politicians. Their efforts focus on convincing (and adding pressure on) the Kurds for a long delay in implementing the 140th clause of the Iraqi constitution. The clause relates to holding a referendum on future of Kirkuk, which Turkey fears will strengthen the hand of the Kurds and may lead to their ultimate independence. It is only too obvious that the UK Government is secretly engaged lobbying, and brokering deals, on behalf of Turkey at the expense of the Kurds. Interestingly, none of the lobbyists have offered any credible win-win alternatives. Kirkuk is now the core, and symbol, of the Kurdish struggle in Iraq. No Kurdish leader would brave such an irresponsible compromise and expect to survive politically, or get away with it.

Handling PKK

The PKK represents a hugely popular movement in Northern (Turkey’s) Kurdistan. Turkey’s century-long state terror, and 24 year-long systematic anti-PKK military campaign, have done little to weaken the resolve of the 20 million Northern Kurds in their fight for basic human rights. An air strike on a handful of fighters on an isolated Iraqi mountain would be a total waste of exercise, fuel further hatred and complicate future Kurdish-Turkish-US relations. By alignment with Turkey, the US will loose moral high ground and the Kurd’s goodwill. The PKK, on the other hand, will win sympathy, support and refuge. It is highly likely that the well-connected PKK Peshmarga fighters would suffer minimal damage as a result of air or ground attack on Qandil. They would disseminate amongst the 6 million Iraqi Kurds, who would happily accommodate them (encouraged by their leaders or not).

The US, British and Israel lobbyists should be aiming at win-win situations. Ideally, the US should help the elected Turkish politicians to break free from the unaccountable and dictatorial Army Generals. The two have diverging agenda. The former is trusted with delivering on election pledges, including democracy, prosperity, EU membership and a political solution to the Kurdish issue. The Army, on the other hand, is a state-within-state, thrives on corruption, extremism, violence and wars. Unaided, the Turkish politicians are incapable of confronting Army Generals, who approach the Kurdish issue purely from a security point of view. For as long as this remains so, Turkey will suffer on-going political, economic and security instability.

Kurdish choices

The de facto state of Iraqi Kurdistan is now a reality and the Kurds believe they can contribute to bringing peace, stability and prosperity to the region. They have access to natural wealth and are willing to spend their fortune (billions) on building a modern and civilised country. Turkey is in a unique position to take advantage of these aspirations. Turkish private firms have demonstrated their strong desire to foster such mutually rewarding bridges. Unlike their Government, they have communicated directly to the Kurdish leaders.
Turkey’s on-going animosity, and further aggressive actions, will inevitably force the Iraqi Kurds and Iraqi Government, into seeking alternatives. Syria, a desperate neighbour, would be an obvious one. A commercial super-highway, linking Kurdistan to the Mediterranean via Syria would be a secure and cost-effective short-cut. It will bring Syria out of its isolation and into economic prosperity.

Finally

Last week, Turkey’s foreign Minister Abdullah Gul sought Washington's support to “curb PKK activity” and to “thwart Iraqi Kurdistan's ambitions” to regain Kirkuk. The U.S. Secretary of State Condoleezza Rice has urged her Turkish counterpart not to take military action against PKK in Iraq, and the US official line on Kirkuk is that it is a matter for the Iraqis to deal with, internally, as per the adopted constitution. Whereas the British lobbing efforts against the Kurd’s strategic interests is alarming.

To what extent the Turkish, Kurdish and US agenda are reconcilable, and whether the US can find win-win scenarios for all, is not obvious. To what extent public statements and secret commitments mirror each other, is also unknown. Will the Kurdish leaders succumb to pressure, trust the US verbal reassurances on Kirkuk, and trust that they will not be betrayed again, only time will tell. Can the US afford to lose their best allies in Iraq, and thereby lose the entire war? I would say not.

Wednesday, 7 February 2007

بوش له‌ عیراق بێ ئومێده‌‌ و مه‌به‌ستی لێدانی ئێرانه‌

بوش له‌ عیراق بێ ئومێده‌‌ و ستراتيژيه‌‌ نوێیه‌كه‌شی بۆ لێدانی ئێرانه‌

به‌رله‌ هاوین، ئه‌مريكا و ئيسرائيل، به‌ يارمه‌تی توركيا، له‌ ئێران ده‌ده‌ن
توركياش ده‌يه‌وێ له‌و ڕێگه‌يه‌وه‌،‌ په‌كه‌كه‌ و كه‌ركوك و خه‌ونی كورد له‌ناوبه‌رێ
ئايا سه‌ركرده‌كانی كورد ئاماده‌ن‌ بۆ كاری ده‌ستپێشخه‌ری، وه‌يان كه‌لعاده‌ هه‌ر چاوه‌ڕێی قه‌ده‌رن؟

پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين

هاوڵاتی - ژماره‌ ۳١٢ - چوارشه‌ممه‌ ٧/٢/٢٠٠٧ لاپه‌ڕه‌ ١٤



به‌ هه‌موو حه‌ق و حيسابێك، ئه‌مريكا شه‌ڕی عيراقی دۆڕاندوه‌، و عيراقيش بوه‌ته‌ مێژوو. ئه‌گه‌ر به‌ سه‌رۆك بوش بوايه‌، ده‌بوايه‌ ئێستا عيراق نمونه‌يه‌كی ڕه‌وشه‌نی ديموكراسي بوايه‌، وه‌ له‌وێشه‌وه‌ ڕ‌‌ه‌شه‌بای ديموكراسيه‌ت دارستانی ديكتاتۆره‌ ڕۆژهه‌ڵاتيه‌ناوه‌ڕاسته‌كانی بهه‌ژاندبايه‌؛ پڕۆسه‌ی ڕيفۆرمی ڕژێمه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ستی پێكردبايه‌ و له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ بناغه‌ی تێرۆريستان هه‌ڵكه‌ندرابايه. به‌ڵام له‌ جياتی ئه‌وانه‌، ئه‌مريكا له‌ گێژاودايه‌، له‌شكره‌كه‌ی له‌ ئه‌زمه‌ی شكست دايه‌، هه‌تاوی تاقه‌ زلهێزی دونيا له‌ ئاوابووندايه‌، و ‌ئه‌ستێره‌ی خودی سه‌رۆكيش له‌ نقوم بووندايه‌. ده‌نگی ئۆپۆزيسيۆن له‌ هه‌موو لايه‌كدا (بگره‌ له‌نا خودی حيزبه‌كه‌ی سه‌رۆكدا) له‌ به‌رزبونه‌وه‌دايه، و ده‌يانه‌وێ سه‌رۆك واز له‌و خه‌ونی نێۆكۆنزيرڤه‌تيڤه‌كان بێنێ، ته‌سليم به‌ واقيع ببێ . له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئيسلامی توندڕه‌وی ئێران و تيرۆری سوننه‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بیدا خۆی بگونجێنێ. له‌ ئه‌نجامداعيراق بگه‌رێنێته‌وه‌ دۆخی جارانی و له‌شكری ئه‌مريكی له‌ جليتاوه‌كه‌ی ده‌ربێنێ.

به‌ڵام ئازايانه‌، سه‌رۆك بوش ئه‌و فشارانه‌ی په‌ڕاويزكردوه‌. له‌جياتی كۆڵدان، قوتدانی ژه‌هری دۆڕان، بڕياری دا كێله‌به‌ردێكی تريش ڕابوه‌شێنێ و هێرش بباته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمنه‌كانی. له‌ جياتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، بڕياری دا ئاگرێكی نوێ له‌ عيراق و ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ربدا. له‌ ئاينده‌يه‌كی نيزيكدا، هه‌تا كۆتايی به‌هار، به‌ ڕووداوی حاسيم و چاره‌نوس ساز،‌ ته‌واوی پارسه‌نگی هێزه‌كان سه‌رله‌نوێ ئاڵۆز ده‌بنه‌وه‌. ڕه‌نگه‌ شه‌ڕێكی چه‌ند قۆڵيی ڕووبدات له‌ نێوان دوولايه‌نه‌وه‌، ئه‌مريكا و ئيسرائيل (به‌ يارمه‌تی توركيا و ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بيه‌كان‌) له‌ لايه‌كه‌وه‌، له‌ دژی ئێران و له‌شكری مه‌هدی و حيزبوللای لوبنانی له‌ لايه‌كی تره‌وه‌.

ئايا له‌و نێوانه‌دا، و له‌ ئه‌نجامی موغامه‌ره‌ی نوێی سه‌رۆك بوشدا، كوردستان سوودمه‌ند و براوه د‌ه‌بێ، وه‌يان زه‌ره‌مه‌ند و دۆڕاو. وه‌ڵامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر حيكمه‌ت و هوشياريی و كاری ده‌سپێشخه‌ريی سه‌ركرده‌كانی كورد.

قه‌يرانی بوش

ده‌مێك بوو پلان و ڕێڕه‌وی سياسه‌تی سه‌رۆك بووش له‌ عيراقدا سه‌ره‌ولێژ بوو. به‌ڵام له‌ مانگی شوباتی پاره‌وه‌، له‌دوای ته‌قينه‌وه‌ی مه‌رقه‌ده‌كانی سامه‌ڕڕا، ئاگری شه‌ڕی ئه‌هلی له‌ عيراقدا بلێسه‌ی به‌رز بووه‌وه‌ و مۆری فه‌شه‌ل به‌ ستراتيژيه‌كانه‌وه‌ نوسا. ئه‌و تروسكه‌ هيوايه‌ی هه‌شبوو كوژايه‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ هيچ هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵلايه‌كی سياسی و سه‌ربازی، بارو دۆخه‌كه‌ی بۆ دانه‌مركايه‌وه‌. بۆيه‌ش، به‌ درێژايی ‌ ساڵی ڕابووردوو، ده‌نگی ناڕه‌زايی خه‌لك و سياسه‌تمه‌دارانی ئه‌مريكی تا ده‌هات به‌رزتر ده‌بوه‌وه‌. ئه‌وه‌ش وای له‌ سه‌رۆك بوش كرد كه‌ به‌ ڕ‌‌ه‌سمی داوا له‌ به‌يكه‌ر و هاميلتن بكات كه‌ به‌ سياسه‌ته‌كه‌ی دا بچنه‌وه‌و پێشنيازی خۆيانی پێشكه‌ش بكه‌ن. گروپی به‌يكه‌ريش به بێ به‌زه‌ييیه‌وه‌ په‌نجه‌ی له‌ سه‌ر هه‌موو برينێكی بوش دانا و هه‌وڵيدا ئيداره‌كه‌ بهێنێته‌وه‌‌ سه‌ر هێلی سياسه‌تی كلاسيكی ئه‌مريكی – دوور له‌ بزوتنه‌وه‌ی نيۆكۆنزێرڤه‌تيزم.

هه‌لبه‌ت، سه‌ڕ‌ه‌ڕای دڵگران بوونی سه‌رۆك بۆش له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌لته‌رناتيڤ‌، ديار بوو كه‌ له‌ نزيكه‌وه‌ موتابه‌عه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌كانی كۆميته‌ی به‌يكه‌ری ده‌كرد، و به‌ نيازيش بوو بێشنيازه‌كانی پياده بكات و بيانكاته‌ عوزرێك بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاريی. ئه‌وه‌ بوو، له‌ ڕوانگه‌ی لێكۆڵينه‌و‌ه‌كاندا، سه‌رۆك بوش چه‌ندين گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ ناو پێنتاگۆندا كرد.‌ له هه‌موويان گرنگتر دانانی گه‌يتس، يه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كۆميته‌كه‌، بوو له‌ شوێنی ڕامسفيلدی گه‌وره‌ حه‌ليفی. به‌ڵام موفاجه‌ئه‌ی مه‌زن له‌دوای ده‌رچوونی ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌يكه‌ر ڕووی دا. له‌ناكاو سه‌رۆك بوش مه‌جبوور كرا له‌‌ ژێر فشاری هه‌مه‌لايه‌نه‌، كه‌ سه‌بر بگری. ئه‌ويش وه‌عده‌ی دا كه‌ به‌ ووردی بير بكاته‌وه‌ پێش داڕژتنی ستراتيژيه‌تی نوێی.

ئيسرائيل ڕاپۆڕته‌كه‌ی به‌يكه‌ری كوشت

سه‌ركرده‌كانی كورد زۆر به‌ له‌خۆ ڕازي بوونه‌وه‌ و پيرۆزباييان له‌ خۆيان ده‌كرد، وه‌ك بڵێی كه‌ توانيان كاربكه‌نه‌ سه‌ر بڕياری سه‌رۆك بوش بۆ په‌راوێز كردنی ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌يكه‌ر. به‌ڵام له‌ڕاستيدا، ئه‌وه‌ی كورد كردی زۆر دره‌نگ و زۆركه‌م بوو. ڕاسته‌، جه‌ماوه‌ر و سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ دژی ڕاپۆرتی به‌يكه‌ر قيت بوونه‌وه‌، ده‌نگی ناڕه‌زاييان به‌رز كرده‌وه‌، دڵنياشم له‌وه‌ی كه‌ تۆزه‌ كاريگه‌ريه‌كيشيان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌يكه‌ری له‌ قه‌بری نا، نه‌ڕڕ‌‌ه‌ی ناڕه‌زايی ئيسرائيل و لۆبی جوله‌كه‌ی ئه‌مريكی بوو.

هه‌رله‌يه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌، ئێهود ئۆڵمێرتی سه‌رۆكوه‌زير و سه‌رچاوه‌كانی قه‌رای ئيسرائيلی و لۆبی و ڕۆژنامه‌كانی جوله‌كه‌، كه‌وتنه‌ هێرشی ڕاسته‌وخۆ له‌دژی خودی به‌يكه‌ر و ڕاپۆرته‌كه‌ی. پۆخڵه‌واتی ساڵانی ١۹۹٨-٢٠٠٠يان له‌ هه‌مبانه‌ی مێژوو ده‌رهێنا. ئاشكرايان كرد كه به‌يكه‌ر به‌ شێوه‌يه‌كی ناقانونی وله‌ ڕێگه‌ی كۆمپانياكه‌ی (به‌يكه‌ر بۆتس) ئابلۆقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رعيراقی شكاندوه‌ و يارمه‌تی ڕژێمی سه‌ددامی داوه. دياره‌ كه‌ به‌يكه‌ربۆتس، له‌ڕێگه‌ی (نير گۆواز)ی ئيسرائيلی‌ و (شاكر توفيق فه‌خوری)ی ئوردونی، په‌يوه‌ندی به‌ عيراقيه‌كان كردوه بۆ خاتری سه‌ندنه‌وه‌ی كۆنه‌ قه‌ردێكی نۆسه‌د مليۆن دۆلاريی بۆ كۆمپانيای هايوندای كۆريايی، كه‌ له‌ ئه‌ستۆی ڕژێمی سه‌ددامدا مابوه‌وه . سه‌ددام له‌جياتی پاره‌كه‌، بايی چوارسه‌دو په‌نجا مليۆن دۆلار‌ كۆبۆنی نه‌وتی پێداون و كه‌سيان له‌كه‌س. گۆواز و فه‌خوریش به‌ دووسه‌دو په‌نجا مليۆن دۆلار هايۆندايان ‌ڕازی كردوه، و سيوسێ مليۆن دۆلاريشيان (وه‌ك عموله‌) داوه‌ته‌ به‌يكه‌ربۆتس.

هه‌ڵبه‌ت ئيسرائيل ده‌مێكه‌ ئاگاداری ئه‌و مێژووه‌يه‌ به‌ڵام ئيمرۆ به‌كاری هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌يكه‌رو هاميلتن ده‌يانه‌وێ كێشه‌ی عيراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر حيسابی ئيسرائيل چاره‌سه‌ر بكه‌ن. پێشنيازيان‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رۆك بووش ته‌نازول بۆ سوريا و ئێران بكات، وه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر ئيسرائيليش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست. هه‌رچی ئيسرائيله‌ ئه‌و كاره‌ به‌ مه‌ترسيه‌كی چاره‌نووسيی ده‌زانێ. ماوه‌ی دوو ساڵيشه، له‌و ڕۆژ‌ه‌وه‌ كه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ته‌هديده‌ ڕاسته‌وخۆيه‌كانی به‌رامبه‌ر ئيسرائيل كردوه، ئيسرائيل به‌ ئاشكرا ئيعلانی دوژمنايه‌تی ئێرانی كردوه‌ و لۆبی جوله‌كه‌ له‌ جمو جۆڵدايه‌ بۆ خۆشكردنی زه‌مينه‌ بۆ لێدانی. ته‌نانه‌ت، هێرشه‌كه‌ی ئيسرائيل بۆ سه‌ر حيزبوللای لوبنانی هه‌ربۆ سزادانی ئێران بوو

ئيتر به‌و جۆره‌، سه‌رۆك بوش بۆی نه‌كرا به‌رگری له‌ به‌يكه‌ر بكات، وه‌يان له‌ دژی ويستی ئيسرائيلی بوه‌ستێ. خۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌ڕی عيراق به‌لای بوشه‌وه‌ بوه‌ته‌ قه‌زيه‌يه‌كی زۆر شه‌خسی، واته‌ دۆڕان له‌ عيراق به‌ دۆڕانی خۆی و فه‌لسه‌فه‌ی نيۆكۆنزێرفه‌تيفيزم ده‌زانێ. ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ شه‌ری عيراق په‌يوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئه‌مريكیه‌وه‌يه‌ و ڕه‌نگه‌‌ دۆڕان له‌‌ عيراق‌ زنجيره دۆڕانێكی تریشی به‌دوادابێ. كابوسی چيرۆكی عيراق له‌ هی ڤێتنام ترسناكتر ده‌بێ و ئه‌مريكا لێی هه‌لنا‌ستێته‌وه‌. ئه‌و جۆره‌ شكسته‌ مێژووييه‌ ڕه‌نگه‌ كۆتايی به‌ مۆنۆپۆلی زلهێزيه‌تی ئه‌مريكی بهێنێ و ليێره‌ به‌دواوه‌ ڕۆژی ئيمپڕاتۆڕيه‌تی ئه‌مريكی به‌ره‌و ئاوا بوون بڕوات. ئيتر سه‌رۆك بوش و هاوبيره نيۆكۆنزيرڤه‌تيڤه‌كانی "ستراتيژيه‌تێكی نوێ"يان دارژت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ی كه‌ هێشتا شه‌ڕ به‌ته‌واوی نه‌دۆڕاوه‌ و مه‌جالی بردنه‌وه‌ی تێدا ماوه‌. هه‌تا ئه‌و مه‌جاله‌ش مابێ نابێ ئه‌مريكا پاشه‌كشه‌بكات و ئيعلانی دۆڕان بكات، چونكه‌ شه‌ڕی عيراق بۆ عيراق نيه‌، به‌ڵكو چاره‌نووسيه‌ بۆ خودی ئه‌مريكا.

عيراقێكی دۆڕاو

سه‌رۆك بوش زۆرباش ده‌زانێ كه‌ باری ناله‌باری ناو عيراق گه‌يشتۆته‌ ڕاده‌ی نيوه‌ موسته‌حيل. ده‌مێكيشه‌ ده‌زانێ كه‌ كليلی چاره‌سه‌ر، وه‌يان تێكدان، له‌ ده‌ستی ئه‌مريكاو ئێرانه‌. خۆ ئه‌گه‌ر ئێران ته‌عاون نه‌كات (كه‌ نايكات)، ته‌نيا ڕێگه‌ی ناچار كردنی، به‌ هێزی له‌شكر و به‌ زه‌بری لێدانه‌. بۆيه‌ش، هێڵی پانی ستراتيژيه‌ته نوێيه‌كه‌‌ بريتيه‌ له‌ پلانێكی سه‌ربازيی‌، نه‌ك به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگيركردنی ئاسايش نيه‌ له‌ شارێكی وه‌ك به‌غدا، به‌ڵكو بۆ پلان و پيلانێكی مه‌زنتر‌. بۆ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئاينده‌ دا ئه‌مريكا له‌ ئێرانی دا، له‌شكری مه‌هدی نه‌توانێ ئينقيلاب له‌ به‌غدا به‌رپا بكات.

به‌ر له‌ ساڵێك، سه‌دوشه‌ست هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مريكی له‌ عيراقدا هه‌بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاسايش له‌ عيراقدا سه‌قامگير ببێ. ئايا چی وا ده‌كات كه‌ به‌ سه‌رجه‌م سه‌دوپه‌نجاوچوار هه‌زار سه‌رباز عيراق ئارام ببێ. سه‌ربازی ئه‌مريكی له‌ به‌رامبه‌ڕ تيرۆری كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كی (سوننه‌ی) ده‌ره‌وه‌ی جيهازی ده‌وڵه‌ت شكستی هێناوه‌، چی جای له‌شكریێكی جه‌ماوه‌ری ‌ سه‌ربه‌ زۆرينه‌ نه‌ته‌وه‌ی عيراق. سه‌دريه‌كان زياتر له‌ ۳٢ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و شه‌ش وه‌زيريان هه‌يه، و به‌شێكی دانه‌بڕاويشن له‌ جيهازی داپلۆسينی (سوپا و پۆليس و موغاويری) حكومه‌ت. پێش دوو ساڵ، له‌شكری مه‌هدی له‌ دوو هه‌زاركه‌س تێنه‌ده‌په‌ڕی، ئێستا له‌ شه‌ست هه‌زار تێپه‌ڕيوه‌،و له‌ فه‌يله‌قی به‌در مه‌زنتر و جه‌ماوه‌ريترو دڕنده‌تره.

ڕه‌نگه‌ ئه‌مريكيه‌كان له‌سه‌ره‌تادا خۆيان تووشی شه‌ڕی خۆ تڕێن ناكه‌ن به‌رامبه‌ربه‌ له‌شكری كراشخوارانی مه‌هدی، مه‌گه‌ر به‌ مه‌جبووری تووشيان ببن. ئه‌و ته‌رزه‌ ته‌شقه‌ڵانه‌ی كه‌ ئه‌مريكا به‌ سه‌ركرده‌ مه‌يدانيه‌كانی له‌شكری مه‌هدی و سيخوڕه‌ ئێرانيه‌كانی كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ موقته‌دا هه‌ست به‌ گه‌رمايه‌كه‌ بكات و عاقل ببێ و بزانێ كه‌ ئه‌مريكا ئه‌وجاره‌يان به‌ڕاستيه‌تی. موقته‌داش ده‌زانێ كه‌ ئێستا بۆته‌ هه‌ده‌ف و حيسابی زه‌رقاوی بۆ ده‌كرێ. بۆيه‌ش له‌لايه‌كه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی نارده‌وه‌ په‌رله‌مان، ده‌نگی بۆ پلانه‌ ئه‌منيه‌كه‌ی ماليكی دا، وه‌ فه‌توای "ته‌قيه" ‌كردنی ده‌ركردوه‌ تاكو چه‌كداره‌كانی خۆيان له‌ ئه‌ميريكيه‌كان بپارێزن. چه‌ندين له‌ سه‌ركرده‌ مه‌يدانيه‌كانی له‌شكری مه‌هدی له‌ترسی ڕاوكردنيان په‌ڕيونه‌ته‌وه‌ ديوی ئێران.

ماليكی و حكومه‌تێكی ناحكومه‌ت

ئه‌نجامدانی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌ڵسانی‌ ماليكی به‌ واجيبی خۆی، واته‌ كۆنتڕۆل كردنی ئاسايشی به‌غدا و باقی عيراق. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی ئاگاداری حالی شڕ و ناته‌بايی حكومه‌ته‌كه‌ی ماليكی بێ، ده‌زانێ كه‌وا بوش چاوه‌ڕواني موعجيزه‌يه، وه‌يان چاوه‌ڕوانی به‌هانه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌تای فه‌شه‌لی بخاته‌ ئه‌ستۆی ماليكی و بيكاته‌ قۆچی قوربانی.

جارێ له‌ عيراقدا. ماليكی به‌شێكه‌ له‌ موشكيله‌ نه‌ك له‌ چاره. خۆی له‌ڕێگه‌ی موناوه‌ره‌ی ئه‌مريكيه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ سه‌ر حوكم، به‌ڵكو به‌ هۆی ئێران و موقته‌دا له‌ حوكمه‌ و هه‌ر به‌هيمهه‌تی ئه‌وانيش به‌رده‌وامه‌. حكومه‌تی ماليكی هه‌ربه‌ ئه‌سيری له‌ دايك بوه‌ و له‌ دروست بوونيه‌وه‌ زيندويه‌كی مردوه‌‌‌. هه‌موو حكومه‌تێكی ئيئتيلافيی (هه‌روه‌ك هی كوردی) به‌سروشت لاوازه‌، به‌ڵام هی ماليكی ئه‌سيری ميليشيا و هێزه‌ده‌ره‌كيه‌كانه‌. هه‌ركاتێك ئێران بيه‌وێ، هه‌رله‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ديموكراتيه‌وه‌ ماليكی لاده‌بات، و‌ه‌يان ده‌‌يهێليته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر ماليكی به‌ قسه‌ی بوش بكات ده‌بێ له‌ دژی ئيراده‌ی قاعيده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و پاڵپشته‌ په‌رله‌مانيه‌كه‌ی (كوتله‌ی سه‌دری)، و حه‌ليفه‌ ستراتيژيه‌كه‌ی (ئێران)، مه‌رجه‌عه‌ باڵاكه‌ی (سيستانی) ڕابوه‌ستێ. ئه‌وه‌ش مه‌حاله‌. له‌ ڕاستيشدا، بوش نايه‌وێ ماليكی لابچێ، به‌ڵام ده‌يه‌وێ له‌ موقته‌دای جيا بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر موقته‌دا چه‌ك دانه‌نێ. خۆ ته‌كوينه‌ی په‌رله‌مانی و حيزبايه‌تی له‌ عيراقدا، ئه‌وه‌نده‌ بێ خێر بووه‌ كه‌ كه‌س توانای حوكم كردنی نيه‌. هه‌ر حيزبه‌ و هه‌ر شه‌خسه‌ی ته‌ركيزی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تايبه‌تی شه‌خسی و حيزبيه‌، و كه‌س نيه‌ بۆ عيراق بيركاته‌وه، وه‌يان وه‌لائی بۆ عيراق هه‌بێ. بۆيه‌ش، هێشتنه‌وه‌ی ماليكی سه‌لامه‌تترين ئيختياره‌ و باشتره له‌وه‌ی كه‌ ئه‌زمه‌يه‌كی حكومی تازه بێته‌ كايه‌وه‌.

ئيعتيمادی بوش و ماليكی له‌سه‌ر سوپا و پۆليسی عيراقيشه، وه‌ك دوو جيهازی پرۆفێشنه‌ڵی ووڵاتپارێز‌. به‌ڵام له‌ عيراقدا، نه‌ سوپا سوپايه‌ و نه‌ پۆليسيش پۆليسه‌. هه‌ردوكيان بريتين له‌ جيهازی گه‌نده‌ڵيی و دارده‌ستی ميليشيا و حيزبه‌ حوكمداره‌كان. ڕه‌نگه‌ بوش و ماليكی دڵيان به‌ سوپای كوردی خۆش بێ، به‌ڵام ئه‌و سوپايه‌ وه‌لائی نه‌ بۆ عيراقه‌ و نه‌ بۆ ئه‌وجۆره‌ سه‌ركرده‌يه‌ی كورديشه‌ كه‌ ده‌يه‌وێ بينێرێ بۆ شه‌ڕی عيراق. مردنی لاوی كورد له‌ پێناوی ئه‌جيندای ماليكی جياوازيه‌كی نيه‌ له‌گه‌ل مردن له‌ پێناوی ئه‌جيندای سه‌ددام. خۆ ئه‌گه‌ر لاوی كورد له‌ سوپای عيراق فيرار بكات، كێ ده‌توانێ سزای بدات به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئابرووی خۆی ببات. ئيتر، بوش پشتی به‌ سوپا و پۆليسی عيراقی نابه‌ستێ، به‌ڵام ڕێگه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ميليشيا ده‌گرێ و نايه‌لێ له‌ دژی ئه‌مريكا وه‌يان حكومه‌تی عيراق به‌كار بهێندرێن.

لێدانی ئێران چه‌قی ستراتيژيه‌ی نوێيه‌

هه‌تا ساڵی ٢٠٠۳، سه‌رۆك بوش بڕوای به‌وه‌بووكه‌ ده‌كرێ ديموكراسيه‌ت له‌ عيراقدا بچه‌سپێ. بڕوای به‌سه‌ربه‌خۆيی سياسه‌تمه‌دارانی شيعه‌ی عيراق هه‌بوو. به‌ڵام زوو بۆی به‌ده‌ر كه‌وت كه‌ ئێران ياريكه‌رێكی زۆر له‌وه‌ زيره‌كتر و ده‌سپێشخه‌رتره‌، عيراق به‌كار ده‌هێنێ بۆ پياده‌كردنی ئه‌جيندا جيهانيه‌كانی، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه‌كانی. ئێرانيه‌كان عيراق به‌ گۆڕه‌پانی پشت ماڵیيان ده‌زانن و شيعه‌ی عيراقيش به‌ ميلله‌تی خۆيان داده‌نێن. چه‌نگی ئێران له‌ناو جيهازی سياسی شيعه‌دا وا قوڵچه‌قيوه‌ و لێك داپچڕانيان مه‌حاله‌. بوش ده‌يزانی كه‌ ڕوخانی سه‌ددام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران دايه‌، به‌ڵام وای نه‌ده‌زانی كه‌ ‌ڕۆژێك دێت عيراقيش ده‌بيته‌ نێچيرێكی ئاسان بۆ ئێران. بوش بۆی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هه‌تا ڕژێمی ئێران به‌و توانا‌ و هه‌ڵوێسته‌ی بمێنێ، سه‌ركه‌وتن له‌ عيراقدا قه‌ت به‌ده‌ست نايه‌ت. بۆيه‌ش، له‌ ستراتيژيه‌تی نوێدا، سه‌ركه‌وتن له‌ عيراق بابه‌تێكی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌، و لێدانی ئێران چه‌قی هه‌ده‌فه‌كانه‌.‌

ده‌مێكه‌ سه‌رۆك بوش ناوی ئێرانی به‌ ميحوه‌ڕی شه‌ڕهێناوه. هاوكات، ئيسرائيل ده‌مێكه‌ لۆبی بۆ لێدانی بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كانی ئێران ده‌كات. ئيسرائيل تۆقيوه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌تا دێ ئاگری ئێران ليێی نزيكتر ده‌بێته‌وه‌. له‌ لوبنان حيزبوڵڵا له‌سه‌ر سنوريه‌تی، له‌ فه‌ڵه‌ستين حه‌ماس له‌ ناو جه‌رگه‌يه‌تی. بێجگه‌ له‌وانه‌ش ساروخی (شه‌هاب ۳ و ٤)ی ئێرانی مه‌وداكه‌ی به‌ئاسانی هه‌تا ده‌ريای ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات. بۆيه‌ش به‌لای ئيسرائيله‌وه‌، مه‌سه‌له‌ی لێدانی بنكه‌ ئه‌تۆمی و ساروخيه‌كانی ئێران، مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانه‌‌. خۆ به‌لای ئه‌مريكا و حه‌ليفه‌ ڕۆژهه‌ڵاتيه‌ ناوه‌ڕاسته‌كانيشه‌وه‌ (توركيا و ئوردون و ميسر و سعوديه‌ وكوێت و ووڵاته‌ كه‌نداويه‌كان)، ديسانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی ڕێگرتن له‌ به‌ ئه‌تۆم بوونی ئێران كارێكی زه‌رووريه‌.

ئاماده‌باشيی بۆ شه‌ری ئێران

پلانی شه‌ڕی ئيران، له‌ ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه‌، له‌سه‌رده‌می شارۆنه‌وه‌، به‌ به‌ هاوبه‌شی ئه‌مريكا و ئيسرائيل دانراوه‌ و بڕياری له‌سه‌ر دراوه‌. له‌ڕابوردوودا، پلانه‌كه‌ ته‌نفيز نه‌كرا چونكه‌ ئيسرائيل ئاماده‌ نه‌بوو و بوشيش ده‌يده‌ويست پرۆسه‌ی ده‌ستوور و پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو له‌ عيراقدا، ئاڵۆزتر ببێ. به‌ڵام، ئێستا بار و دۆخ گۆڕاون. ئيسرائيل له‌ حيزبوڵڵای دا و مه‌ترسيه‌كانی دوورخسته‌وه‌. حه‌ماسی فه‌له‌ستينی به‌ره‌و كزيه‌ خه‌ريكی شه‌ڕی فه‌تحه‌ و زه‌بری ده‌ستوه‌شانی كه‌م بۆته‌وه‌. له‌ عيراقيش به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌هلیه‌وه‌، بار وا ئاڵۆز بوه‌، له‌وه‌ خراپتر نابێ. بۆيه‌، پلانه‌كان له‌سه‌ر مێزی بوش و ئۆلمێرت دا به‌چاوه‌ڕێی پياده‌كردن، به‌ كراوه‌يی دانراون.

له‌ ڕوواڵه‌تدا، سه‌رۆك بوش شه‌ڕی عيراق و موقته‌دا و له‌شكری مه‌هدی خستۆته‌ چه‌قی ستراتيژيه‌ته‌ نوێيه‌كه‌ی. به‌ڵام له‌ڕاستيدا، ئه‌وه‌ ته‌مهيده‌، خۆ ئاماده‌كردنه، خۆ گه‌رمكردنه‌ بۆ شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌. ڕاسته‌، سه‌رۆك بوش هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكی ئه‌مريكی و جيهانی دڵنيا بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستيدا، ده‌هۆڵی شه‌ڕی ئێران وا ده‌ستی به‌ لێدان كردوه‌ و له‌ ئاينده‌يه‌كی نزيكدا (له‌ نيسان و مايس دا) ده‌ته‌قێته‌وه‌.

له‌لايه‌كه‌وه‌، ئه‌مريكا پاپۆڕێكی شه‌ری پڕ چه‌كی نزيك كردۆته‌وه‌ له‌ كه‌نداوی فارسی. ده‌ستی كردوه‌ به‌ شه‌ڕی ئيعلامی و ڕۆژ به‌ ڕۆژ خيتابه‌كان زه‌قتر و تايبه‌تمه‌ندتر ده‌بن. له‌شكری ئه‌مريكی خه‌ريكی ته‌نگاو كردنی عيراقيه‌ سه‌ربه‌ ئێرانيه‌كانه‌، و بوش فه‌توای ده‌كردوه‌ بۆ گرتن يان كوشتنی سيخوڕه‌‌ ئيرانيه‌كانيش. ئه‌وه‌ هێشتا شه‌ر نيه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و نێوانه‌شدا، به‌ هه‌ڵه‌يه‌كی ئێرانيی، توشی شه‌ڕی مواجه‌هه‌بوو ئه‌وا بوش ئاماده‌يه‌ بيكاته‌ به‌هانه‌ و شه‌ره‌كه‌ بكاته‌ سه‌رتاسه‌ريی و بيباته‌ ناوه‌وه‌ی ئێران. ئه‌مريكا له‌ زووه‌وه‌، بنكه‌ی موجاهيدی خه‌لقی له‌ عيراق پاراستوه‌. به‌و دواييه‌، په‌يوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا كردون و به‌كاری هێناون بۆ كۆ كردنه‌وه‌وه‌ی زانياريی له‌ سه‌ر ئێران. ئه‌وه‌ هه‌نده‌ی تر ئێرانی سه‌غله‌ت كردوه‌ و له‌ڕێگه‌ی ماليكيه‌وه‌ خه‌ريكن فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر موجاهيدی خه‌ڵق بۆ ته‌سليم بوونه‌وه‌ به‌ ئێران وه‌يان به‌جێ هێشتنی عيراق.

به‌ گوێره‌ی ئيعتيرافی ئه‌مريكی، هه‌موو دراوسێكانی عيراق ده‌يانه‌وێ كه‌ ئێران عه‌زل بكرێ. ئه‌وه‌ واده‌گه‌يه‌نێ كه‌ ئه‌گه‌ر بوش كه‌وته‌ هيرش بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌وا ووڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌ دلگران نابن بۆ ئێران. به‌و دواييه‌، بوش كۆندۆليزا رايسی نارده‌ ئوردون و ميسر و ووڵاته‌ كه‌نداويه‌كان، بۆ دڵنيا كردنه‌وه‌ و هاندنيان. ڕه‌نگه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاليش بۆ سوريا هه‌ر بۆ دڵنيا كردنه‌وه‌ و ڕاكێشانی سوريا بێ، بۆ ته‌عاون و جيا كردنه‌وه‌ی له‌ ئێران. دياره‌ ئێرانيش تاو له‌رزی لێ نيشتوه‌. گه‌وره‌ سياسه‌تمه‌دارانی ئێران، خه‌ريكن فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌وه‌ی كرژيی كه‌م كاته‌وه‌ و تووشی شه‌ڕی مواجه‌هه‌يان نه‌كات. نه‌ژاد خۆيشی وه‌فدی ووڵاته‌ بێ لايه‌نه‌كانی ده‌عوه‌ت كردوه‌ بۆ سه‌ردانی بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كان.

فرسه‌تی توركيا بۆ ليدانی كورد

ئێران بنكه‌ ئه‌تۆمی و ساروخی و عه‌سكه‌ريه‌كانی له‌ سه‌رتاپای ووڵاته‌كه‌‌يدا بڵاو كردۆته‌وه‌. له‌ كه‌ره‌ج و ئاراك و ئه‌ناراك و سه‌گهه‌ند و ئه‌سفه‌هان و بوشه‌هر و ئه‌رده‌كان وجيهان و ناتانز و شوێنی تر. لێدانی هه‌موو ئه‌و شوێنه‌ ستراتيژيانه‌، له‌ پاپۆڕی حه‌ربی ناو كه‌نداوی فارسيه‌وه‌ كارێكی ئاسان نيه‌. بۆيه‌ ئه‌مريكا و ئيسرائيل پێويستيان به‌ نزيك بوونه‌وه‌ هه‌يه‌ له‌ سنووری باكوری ئيران، و ته‌نيا ڕێگه‌ش توركيايه‌. واته‌، به‌ بێ ته‌عاونی توركی، ناتوانن زه‌بری كوشنده له‌ ئێران‌ بوه‌شێنن. هه‌ڵبه‌ت، توركياش ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی له‌ زۆر لاوه‌ قۆستيته‌وه‌. له‌‌ڕابوردوودا، ‌ئه‌وه‌ی به‌ ئێران فرۆشتوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ته‌عاون نه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، وای كرد كه‌ چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ئێران ده‌ربپه‌ڕێنی. ئێستاش، توركيا ده‌يه‌وێ هه‌مان ڕۆڵ به‌ ئيسرائيل و ئه‌مريكا بفرۆشێ، تاكو به‌هۆيه‌وه‌ دوو گۆڵی تازه‌ له‌ كورد بكات: واته‌ په‌كه‌كه‌ بۆ له‌ كوردستانی باشوور ده‌ربكات، وكه‌ركوك هه‌تا هه‌تايه‌ له‌ ده‌ستی كورد ده‌ربهێنێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆزێف ڕالستۆنی ئه‌مريكی له‌گه‌ڵ مونه‌سسيقی ئيسرائيلی و توركی گفتو گۆی كردوه‌، بڕياريان داوه‌ كه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر كوردی عيراق بۆ ته‌عاون له‌گه‌ڵ توركيا و له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌. ڕالستۆن ‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌ريم و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانی كردوه‌‌‌. ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ پيلانه‌ ئه‌مريكی و ئيسرائيلی توركيه‌كانی كۆنمان به‌بير ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوويی عه‌بدوللا ئۆجه‌لانيان له‌ ئه‌وروپاوه‌ ده‌ربه‌ده‌ر كرد و فڕانديانه‌ توركيا. به‌ دووری نازانم كه‌ له‌ كاتی هه‌راو شه‌ڕی ئێران، فرۆكه‌ی توركيش هێرش بباته‌ سه‌ر قه‌نديل و له‌ژێر تاريكايی ئيعلامی جيهانيدا، زه‌برێكی كوشنده‌ له‌ په‌كه‌كه‌ بوه‌شێنێ. جا ئه‌و جۆره‌ هێرشه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی، يان بێ ڕه‌زامه‌ندی، كوردی باشوور ده‌بێ.

ئايا كورد ده‌بێ چی بكات

ئا له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئيمرۆدا، كه‌ هێشتا پلانی سه‌رۆك بوش له‌ خولی ئاماده‌كردندايه‌، خۆيشی له‌ موحتاجی دايه‌، له‌شكری مه‌هدی له‌ پاشه‌كشه‌دايه‌، ماليكی له‌ په‌له‌ڕوحه‌دايه‌، توركيا له‌ موزايه‌ده‌دايه‌، ئێران له‌ نارحه‌تی و ترسدايه‌، سوريا له‌ قه‌له‌قدايه‌، ئا ئێستا باشترين كاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سياسی كوردی ده‌ستی مێژوويی خۆی بوه‌شێنێ. ڕه‌نگه‌ فشاری ئه‌مريكا له‌سه‌ر ئێران به‌ كۆتايی هاتنی حوكمی سه‌رۆك بوش كۆتايی بێت، به‌هه‌مان شێوه‌، خه‌ونی كورديش بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی كه‌ركوك ڕ‌‌ه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆيشتنی ئيداره‌ی بوش كۆتايی پێ بێت. ئيداره‌ی كلينتن (ديموكرات) ته‌ركيزی سه‌ره‌كی خستبوه‌ سه‌ر پێشكه‌وتنی ئابووری ووڵاته‌كه‌ی، و باری كورد و عيراقی به‌ مه‌سه‌له‌يه‌كی لابه‌لا ده‌زانی و ئاماده‌ نه‌بوو له‌سه‌ر كورد توركيا وه‌يان عه‌ره‌ب زوير بكات. بۆيه‌ش، ديموكراته‌كان مايه‌ی متمانه‌ی داهاتوو نينه‌ و كورديش كاری ئيمڕۆ نه‌خاته‌ سبه‌ينێ.

١. كورد و ئه‌مريكا و ئيسرائيل

ئه‌مريكا كورد به‌ حه‌ليفێكی ستراتيژی ناو عيراق ده‌زانێ، به‌ڵام له‌ سه‌ر شانۆی ده‌وليدا، حيسابی بۆ ناكات. به‌لای ئيسرائيله‌وه‌، كورد وه‌ره‌قه‌يه‌كه‌ و له‌كاتی پێويست دا ده‌بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئيسرائيل به‌كار بهێندرێ. هه‌موو كاتێك ئيسرائيل كورد ده‌فرۆشێ، ئه‌وجاره‌ش دوورنيه‌ په‌كه‌كه‌ و بزوتنه‌وه‌ی كوردی باكور بكاته‌ قۆچی قوربانی بۆ لێدانی ئيران. كورد نابی كاری سياسی له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئيسرائيلی بكات، به‌ڵام ناشبێ به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌نوس سازيشی بكاته‌ قوربانی پلانی ئه‌مريكی و ئيسرائيلی. ده‌بێ به‌ بێ ترس پێدابگرێ له‌ سه‌ر داوكاری مافی مرۆڤی كورد، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كوردستان. سه‌ركرده‌ی كورد ده‌توانێ ئه‌و فرسه‌ته‌ بقۆزيته‌وه‌ و بازی گه‌وره‌ به‌ ده‌ستوور و مادده‌ی ١٤٠ بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مريكا و ئيسرائيل له‌خۆی بكاته‌ دوژمن. به‌بێ ئه‌وه‌ی فشاری جه‌نه‌ڕال ڕالستۆن و سه‌رۆك بوش قه‌بول بكات، چونكه‌ ئه‌وان پێويستیان به‌ ڕازيكردن و به‌شداری پێكردنی كورده‌، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. خۆ سه‌رۆك بوش پشتگيری خۆیشی بۆ ده‌ستووری عيراق دياريكردوه‌ و له‌ چه‌ندين لاوه‌ دووپاتی كردۆته‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك مه‌سه‌له‌يه‌كی ده‌ستووريه‌.

٢. كورد و توركيا

كورد نابێ له‌ لۆبی توركی بترسێ، و پێويسته‌ لۆبی له‌ به‌رامبه‌ری بكات. ئه‌مريكا لێناگه‌ڕێ توركيا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كوردی باشوور باری ناو عيراق له‌وه‌ ئاڵۆزتر بكات. ئه‌وروپا و عه‌ره‌بيش له ته‌ده‌خولی توركيا بێده‌نگ نابن. بۆيه‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی توركيا بۆ ناو عیراق زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام فرۆكه‌كانی توركی مسۆگه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێنه‌ ناو كوردستان و به‌ نيازن زه‌ره‌ری مێژووييمان لێبده‌ن. له‌و حاله‌ته‌، ده‌بێ گله‌يی و ده‌نگی ناڕه‌زايی كورد ڕووه‌و ئه‌مريكا بێ، و بگره‌ ئيجرائاتيشی به‌رامبه‌ر وه‌ر بگرێ، چی له‌ به‌غدا و چی له‌ كوردستان. هه‌روه‌ها پێويسته‌ پارتی و يه‌كێتی يارمه‌تی په‌كه‌كه‌ بده‌ن كه‌ له‌ قه‌نديل بێنه‌ خوار و (به‌بێ چه‌ك) له‌ناو خه‌ڵكی شاره‌كان خۆيان بشارنه‌‌وه. به‌وه‌، كوردی باشووربه‌ واجيب و چاكه‌يه‌كی مێژوويی نيشتمانی هه‌لده‌ستێ به‌رامبه‌ر به‌ كوردی باشوور، و بۆ توركيای ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا ته‌نيا ڕێگه‌ بۆ له‌ناو بردنی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كورد گفتو گۆ بكات و مافی كورد بدات و دووركه‌وێته‌وه‌ له‌ كاری توندوتيژی بێ كه‌لك. هه‌ڵبه‌ت، په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ به‌ ژيری بير بكاته‌وه‌ و ته‌عاون له‌گه‌ڵ يه‌كێتی و پارتی بكات و كاريان لێ ئاڵۆز نه‌كات و له‌مه‌و دوا گوێ نه‌داته‌ ته‌سريحی سه‌رۆكه‌ زيندانيه‌كه‌ی كه‌ له‌ ژێر فشاری دوژمنندا بڕياری چاره‌نوس ساز ده‌دا و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ ده‌رده‌كات له‌ دژی كوردی باشوور و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كوردستان.

۳. كورد و ئێران و موقته‌دا

خۆ ئه‌گه‌ر يه‌كێتی و پارتی به‌ زيره‌كانه‌ ئێران به‌كار بهێنن، ڕه‌نگه‌ بتوانن وا له‌ له‌شكری مه‌هدی و موقته‌دا بكه‌ن كه‌ له‌ كه‌ركوك كار ئاسانيان بۆ بكه‌ن و له‌ ماده‌ی ١٤٠ و ڕيفه‌راندۆم پشگيری له‌ كورد بكه‌ن.

٤. كورد و سوريا

به‌هه‌مان شێوه‌ش، كورد ده‌توانێ په‌يوه‌ندی تايبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سوريا بپارێزێ و به‌كاری بهێنێ له‌دژی پلانه‌كانی توركی. سه‌رۆك بوش له‌ ڕواله‌تدا چاوی له‌ سووريا سووركردۆته‌وه، به‌ڵام له‌ ڕاستيدا مه‌به‌ستی نيه‌ شه‌ڕی له‌دژدا بكات. دووريش نيه‌ كه‌ له‌ژێره‌وه‌ موغازه‌له‌ی بكات و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات. ڕه‌نگه‌ په‌يامی دڵنياكه‌ره‌وه‌ی و گێزه‌ری ته‌عاونی به‌ ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ سه‌رۆك به‌شار الاسد ناردبێ. به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌ريم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانن سوريا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم نزيك بكه‌نه‌وه‌ و به‌رژ‌ه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن، ئه‌وجا به‌كاری بهێنن له‌ به‌رامبه‌ر فشاری توركی. بۆ نمونه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سوريادايه‌ كه‌ ته‌واوی هاتوچۆی بازرگانی نێوان كوردستان و جيهانی ده‌ره‌وه‌ به‌ ناو سوريادا بڕوات و به هۆی بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، بازاڕی سوريا بوروژێته‌وه‌. له‌جياتی مه‌رسين، پاپۆڕی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لازقيه‌وه‌ بار داگرێ و به‌ سه‌ڕخاكی سوريادا بگاته‌ ناو كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جۆره‌ پڕۆژه‌يه‌ له‌خۆيه‌وه‌ سه‌ڕهه‌ڵنادات، به‌ڵكو پێويسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ريم سه‌ردانێكی سوريا بكه‌ن و ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ بخه‌نه‌‌‌ به‌ر گوێی سه‌رۆك بشار الاسد. خۆ ئه‌گه‌ر ئيمڕۆ به‌ بازرگانی گشتی ده‌ست پێ بكه‌ن، له‌دواڕۆژدا بۆڕی نه‌وتيش له‌ زاخۆ و شيواشۆك و كه‌ركوكيشه‌وه‌ به‌سورياوه‌ ده‌گه‌يه‌نرێته‌ جيهانه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت به‌وه‌ كورد ئه‌لته‌رناتيڤێكی كاريگه‌ری ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ توركيا، وه‌ ئه‌گه‌ر توركيا ده‌رگای سنووری لێ داخستين، ئه‌وا بۆڕی هه‌ناسه‌ی كوردستان به‌كراوه‌يی ده‌مێنێ.

دوا په‌يامم

له‌ ساڵی پاردابوو، له‌ ووتارێكمدا پێشبينی ئه‌وه‌م كرد كه‌وا ئه‌مريكا به‌وزوانه‌، بۆ پلانی داهاتووی له‌ دژی ئێران و سوريا، پێويستی به‌ توركيا ده‌بێ، و توركياش به‌ مه‌رج ته‌عاونی له‌گه‌ڵ ده‌كات. مه‌رجی توركياش هه‌ڵبه‌ت ئاشكرايه‌. هيوا و پێشنيازم ئه‌وه‌ بوو كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ بێ ووچان له‌ واشينگتن كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ كورد نه‌بێته‌ قوربانی ياری نێو ده‌وڵه‌تی. مه‌وقيعی كورد و كوردستان له‌ عيراقدا زۆر ستراتيژی و زۆر به‌هێزه‌. به‌ڵام ترسی گه‌وره‌م ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌و مه‌وقيعه‌ به‌هێزه‌ له‌ به‌ڕژه‌وه‌ندی كورد به‌كار نه‌هێنن و خۆيان به‌ لاواز بزانن و له‌ شه‌ڕی داهاتووی ئه‌مريكا و ئيسرائيل به‌رامبه‌ر ئێراندا، زه‌ره‌رمه‌ند بن.

ترسی گه‌وره‌ترم له‌وه‌يه‌ كه‌ تا ئێستا سه‌ركرده‌كانی يه‌كێتی و پارتی سه‌ريا به‌يه‌كه‌وه نه‌ناوه‌ تاكو به‌رنامه‌يه‌كی هاوبه‌شيان هه‌بێ بۆ به‌ره‌نگاری ته‌حه‌دداكانی داهاتوو. وه‌فده‌ ئه‌مريكيه‌كانيش سه‌ردانی پارتی و يه‌كێتی به‌ جيا ده‌كه‌ن و به‌جيا گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. دياره‌ كه‌ خيتابی كورد يه‌كگرتوو نابێ و بگره‌ پلانی درێژخايه‌نيش هاوبه‌ش نابێ. پێويسته‌ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی قه‌راری يه‌كێتی و پارتی به‌يه‌كه‌وه‌ دانيشن و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شيان له‌و ڕووه‌وه‌ هه‌بێ. ئه‌و سێ مانگه‌ی داهاتوو زۆر حاسيم و چاره‌نوس سازه‌ ده‌بێ. بۆيه‌ كاتی پالدانه‌وه‌ نيه‌، كاتی خه‌باتی بێ ووچانه‌. كاتی شه‌ڕه‌ لۆبی و ئيتيفاق و بگره‌و به‌رده‌و سه‌فقه‌ی سياسی و عه‌سكه‌ريه‌. ئومێده‌وارم كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ و ماوه‌ی دواييدا ته‌ركيزيان له‌سه‌ر ياريه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مريكا و ئيسرائيل و توركيا بوو بێ. له‌ گفتو گۆكانيشيان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ڕالستۆن و ڕايس و ئيداره‌ی ئه‌مريكی و توركی و ئيسرائيليدا پێيان داگرتبێ له‌وسه‌ر پاراستنی به‌ڕژ‌‌وه‌ندی به‌رزی كوردستاندا بێ

هاوكاری توركيا بۆ لێدانی ئێران له‌سه‌ر حيسابی كورد

هاوكاری توركيا بۆ لێدانی ئيران، به‌رامبه‌ر به‌ ته‌سليم كردنی په‌كه‌كه‌ و كه‌ركوك

ئه‌مريكا و ئيسرائيل پێويستيان به‌ توركيايه‌ بۆ لێدانی ئێران، ئايا سه‌ركرده‌ی كورد چۆن وه‌ڕه‌قه‌كانی به‌كارد ده‌هێنێ؟

كوردستانی نوێ - ژماره‌ 4188 - ڕۆژی 7/2/2007 - لاپه‌ڕه 8‌

پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين

ده‌هۆڵی شه‌ڕی گه‌روره‌ هێرشی ئه‌مريكی و ئيسرائيلی بۆ سه‌ر ئێران وا ده‌ستی به‌ لێدان كردوه‌. چه‌قی ستراتيژيه‌تی نوێی سه‌رۆك بوش خۆ ئاماده‌ كردنه‌ بۆ لێدانی ئێران‌. به‌لای سه‌رۆك بوش، ئێران گه‌وره‌ترين ڕێگره‌ له‌ پلانه‌كانی له‌‌ عيراق و ڕۆژ هه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست‌‌. ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوايه‌، ده‌بوايه‌ ئێستا عيراق ديموكراسي بوايه‌ و بنه‌مای تێرۆر هه‌لته‌كايه و قه‌زيه‌ی فه‌له‌ستينی به‌ره‌و پێش چوبايه‌. به‌ هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران، ئيمڕۆ ئه‌مريكا له‌ گێژاوكدايه‌، له‌شكره‌كه‌ی له‌ شكست دايه‌، ووڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌زمه‌ی نه‌فسيدايه‌، و ئه‌ستێره‌‌ی تاقه‌ زلهێزی دونيا له‌ كزيدايه و ‌ئه‌ستێره‌ی خودی سه‌رۆك له‌ نقوم بووندايه‌.

له‌لايه‌كی تريشه‌وه‌، ئيسرائيل سه‌بری نه‌ماوه، له‌ قالبی شه‌ڕی مان و نه‌ماندا سه‌يری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌ڕ‌‌‌ه‌شه‌كانی ئيران ده‌كات. كه‌مپه‌ينی لۆبی ئيسرائيلی ده‌مێكه‌ ته‌وژمی وه‌رگرتوه‌ له‌دژی ئێران. ماوه‌ی دوو ساڵيشه‌ ئيسرائيل به‌ ئاشكرا ئيعلانی دوژمنايه‌تی ئێرانی كردوه‌. له‌و ڕۆژ‌ه‌وه‌ كه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ته‌هديده‌ ڕاسته‌وخۆيه‌كانی به‌رامبه‌ر ئيسرائيل كردوه‌، لۆبی جوله‌كه‌ به‌رده‌وم له‌ جمو جۆڵدايه‌ بۆ خۆشكردنی زه‌مينه‌ بۆ لێدانی ئيران. ته‌نانه‌ت، هێرشه‌كه‌ی ئيسرائيل بۆ سه‌ر حيزبوللای لوبنانی هه‌ربۆ سزادانی ئێران بوو. به‌لای ئيسرائيله‌وه‌، حيزبوڵڵای لوبنانی و حه‌ماسی فه‌له‌ستينی به‌شێكن له‌ له‌شی ئێران و ئاگريان له‌ هه‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ نزيك كردۆته‌وه‌. سه‌ڕ‌‌ه‌ڕای ئه‌وانيش، مه‌ودای ساروخی ئێرانی تاكو دێت درێژتر ده‌بێ و به‌ ئاسانی ئيسرائيل ده‌گرێته‌وه‌. به‌لای ئه‌مريكا‌وه‌، له‌شكری مه‌هدی و فه‌يله‌قی به‌در و توندڕه‌وه‌كانی شيعه‌ی عيراق به‌شێكی ته‌واوكه‌ری ئيرانن، بۆيه‌ش لێدانيان ‌يان لادانيان به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران. له‌و ڕوانگه‌وه‌، دياره‌ كه‌ بڕياری سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی بيست هه‌زار سه‌ربازی نوێ بۆ كۆنتڕۆل كردنی به‌غدا و ڕاو نانی له‌شكری مه‌هدی و سيخوڕه‌كانی ئێرانی، به‌شێكن له‌ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ لێدانی سه‌رچاوه‌ مه‌ترسيداره‌كانی ئێران. هاوكات، جموجۆڵی ئه‌مريكی (بۆ نموونه‌ هی جه‌نه‌ڕال جۆزێف ڕالستۆن) بۆ په‌يوه‌ندی به‌ توركيا و به‌ سه‌ركرده‌كانی كورد، هه‌رله‌هه‌مان قالبدايه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ش، سه‌ردانی كۆندۆليزا رايس بۆ چه‌ندين ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا گوڵ بۆ ئه‌مريكا له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا، سه‌ردانی لێپرسراوانی ئيسرائيلی بۆ توركيا، هه‌موويان بۆ هه‌مان مه‌به‌ستن‌.

له‌و ياريه‌دا، بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌ستيان، ئه‌مريكا و ئيسرائيل ئاماده‌ن ده‌ستكه‌وت و نرخی به‌رز پێشكه‌شی ووڵاته‌كانی تر بكه‌ن. توركيان له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌دايه‌، چونكه‌ به‌شداری توركی گرنگيه‌كی ستراتيژی عه‌سكه‌ری هه‌يه‌.‌ به‌ بێی ته‌عاونی توركی، ڕ‌ه‌نگه‌ هێرشی لێدانی ئێران فه‌شه‌ل بهێنێ. ئێران بنكه‌ ئه‌تۆمی و ساروخی و عه‌سكه‌ريه‌كانی له‌ سه‌رتاپای ووڵاته‌كه‌‌يدا بڵاو كردۆته‌وه‌. بۆ نمونه‌ له‌ كه‌ره‌ج و ئاراك و ئه‌ناراك و سه‌گهه‌ند و ئه‌سفه‌هان و بوشه‌هر و ئه‌رده‌كان وجيهان و ناتانز و شوێنی تر. لێدانی بنكه‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكوريه‌كان له‌ پاپۆڕی حه‌ربی ناو كه‌نداوی فارسيه‌وه‌ كارێكی ئاسان نيه‌. بۆيه‌ فرۆكه‌ و ساروخی ئه‌مريكی و ئيسرائيلی ده‌بێ له‌ باكوری ئێران نزيك ببنه‌وه‌‌، واته‌ ده‌بێ له‌ توركياوه‌ هه‌لبفرن‌. توركياش له‌به‌رامبه‌ردا، داوای له‌ناو بردنی په‌كه‌كه‌ و داپلۆسينی تموحی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردی باشوورد ده‌كات. بۆيه‌ش له‌و دواييه‌، جۆزێف ڕالستۆنی ئه‌مريكی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕازيان بكات كه‌ توركيا به‌ فرۆكه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ بدات، وه‌يان يارمه‌تی توركيا بده‌ن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنيان، داپلۆسينيان وه‌يان له‌ناو بردنيان. له‌مه‌ودوا، به‌ ئه‌مريكا و به‌ ئيسرائيل، فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كوردی عيراق بۆ ته‌عاون له‌گه‌ڵ توركيا، هه‌روه‌ك له‌ ڕابوردوودا فشاريان خسته‌ سه‌ر يۆنان و ووڵاتانی تری ئه‌وروپی بۆ گرتنی ئۆجه‌لان. توركيا به‌وه‌ش واز ناهێنێ، به‌ڵكو ده‌يه‌وێ مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووريش هه‌لوه‌شێنێته‌وه‌ و كه‌ركوكيش هه‌تا هه‌تايه‌ له‌كوردستان داببڕێنێ.

پلانی لێدانی ئێران

پلانی شه‌ڕی ئيران، له‌ ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه‌، له‌سه‌رده‌می شارۆنه‌وه‌، به‌ به‌ هاوبه‌شی ئه‌مريكا و ئيسرائيل دانراوه‌ و بڕياری له‌سه‌ر دراوه‌. له‌ڕابوردوودا، پلانه‌كه‌ ته‌نفيز نه‌كرا چونكه‌ ئيسرائيل ئاماده‌ نه‌بوو و بوشيش نه‌يده‌ويست پرۆسه‌ی ده‌ستوور و پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو له‌ عيراقدا، ئاڵۆزتر ببێ. به‌ڵام، ئێستا بار و دۆخ گۆڕاون. ئيسرائيل له‌ حيزبوڵڵای دا و مه‌ترسيه‌كانی دوورخسته‌وه‌. حه‌ماسی فه‌له‌ستينی به‌ره‌و كزيه‌ و زه‌بری ده‌ستوه‌شانی كه‌م بۆته‌وه‌. له‌ عيراقيش به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌هلیه‌وه‌، بار وا ئاڵۆز بوه‌، له‌وه‌ خراپتر نابێ. بۆيه‌، پلانه‌كان له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكوه‌زيران ئۆلمێرت دا به‌چاوه‌ڕێی پياده‌كردن، به‌ كراوه‌يی دانراون.

له‌لايه‌كه‌وه‌، ئه‌مريكا پاپۆڕێكی شه‌ری پڕ چه‌كی نزيك كردۆته‌وه‌ له‌ كه‌نداوی فارسی. ده‌ستی كردوه‌ به‌ شه‌ڕی ئيعلامی و ڕۆژ به‌ ڕۆژ خيتابه‌كانی زه‌قتر و تايبه‌تمه‌ندتر ده‌بن. له‌شكری ئه‌مريكی خه‌ريكی ته‌نگاو كردنی عيراقيه‌ سه‌ربه‌ ئێرانيه‌كانه‌، و بوش فه‌توای ده‌كردوه‌ بۆ گرتن يان كوشتنی سيخوڕه‌‌ ئيرانيه‌كانيش. ئه‌وه‌ هێشتا شه‌ر نيه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و نێوانه‌شدا، به‌ هه‌ڵه‌يه‌كی ئێرانيی، توشی شه‌ڕی مواجه‌هه‌بوو ئه‌وا بوش ئاماده‌يه‌ بيكاته‌ به‌هانه‌ و شه‌ره‌كه‌ بكاته‌ سه‌رتاسه‌ريی و بيباته‌ ناوه‌وه‌ی ئێران. ئه‌مريكا له‌ زووه‌وه‌، بنكه‌ی موجاهيدی خه‌لقی له‌ عيراق پاراستوه‌. به‌و دواييه‌، په‌يوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا كردون و به‌كاری هێناون بۆ كۆ كردنه‌وه‌وه‌ی زانياريی له‌ سه‌ر ئێران. ئه‌وه‌ هه‌نده‌ی تر ئێرانی سه‌غله‌ت كردوه‌ و له‌ڕێگه‌ی ماليكيه‌وه‌ خه‌ريكن فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر موجاهيدی خه‌ڵق بۆ ته‌سليم بوونه‌وه‌ به‌ ئێران وه‌يان به‌جێ هێشتنی عيراق.

به‌ گوێره‌ی ئيعتيرافی ئه‌مريكی، هه‌موو دراوسێكانی عيراق ده‌يانه‌وێ كه‌ ئێران عه‌زل بكرێ. ئه‌وه‌ واده‌گه‌يه‌نێ كه‌ ئه‌گه‌ر بوش كه‌وته‌ هيرش بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌وا ووڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌ دلگران نابن بۆ ئێران. به‌و دواييه‌، بوش كۆندۆليزا رايسی نارده‌ ئوردون و ميسر و ووڵاته‌ كه‌نداويه‌كان، بۆ دڵنيا كردنه‌وه‌ و هاندنيان. ڕه‌نگه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاليش بۆ سوريا هه‌ر بۆ دڵنيا كردنه‌وه‌ و ڕاكێشانی سوريا بێ، بۆ ته‌عاون و جيا كردنه‌وه‌ی له‌ ئێران. دياره‌ ئێرانيش تاو له‌رزی لێ نيشتوه‌. گه‌وره‌ سياسه‌تمه‌دارانی ئێران، خه‌ريكن فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌وه‌ی كرژيی كه‌م كاته‌وه‌ و تووشی شه‌ڕی مواجه‌هه‌يان نه‌كات. نه‌ژاد خۆيشی وه‌فدی ووڵاته‌ بێ لايه‌نه‌كانی ده‌عوه‌ت كردوه‌ بۆ سه‌ردانی بنكه‌ ئه‌تۆميه‌كان.

ئايا كورد ده‌بێ چی بكات

ئا له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئيمرۆدا، كه‌ هێشتا پلانی سه‌رۆك بوش له‌ خولی ئاماده‌كردندايه‌، سه‌رۆك بوش له‌وپه‌ڕی موحتاجی دايه‌، له‌شكری مه‌هدی له‌ پاشه‌كشه‌دايه‌، ماليكی له‌ په‌له‌ڕوحه‌دايه‌، توركيا له‌ موزايه‌ده‌دايه‌، ئێران له‌ نارحه‌تی و ترسدايه‌، سوريا له‌ قه‌له‌قدايه‌. ئێستا باشترين كاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سياسی كوردی ده‌ستی مێژوويی خۆی بوه‌شێنێ و ئيستيغلالی ئه‌و وه‌زعه‌ بكات بۆ پاراستنی به‌رژه‌و‌ه‌نديه‌ به‌رزه‌كانی.

ئيمرۆ كورد حه‌ليفێكی ستراتيژی ئه‌مريكيه‌ له‌ عيراق، به‌ڵام گرنگيه‌كی ده‌ولی نيه‌ و له‌ ياری نێوده‌وڵه‌تيدا ئه‌مريكا حيسابی بۆ ناكات. به‌لای ئيسرائيله‌وه‌، كورد وه‌ره‌قه‌يه‌كه‌ و له‌كاتی پێويست دا له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيژيدا به‌كاری ده‌هێنێ. كورد نابی له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئيسرائيلی كار بكات، به‌ڵام ناشبێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بكاته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و پلانی ئيسرائيلی. هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی توركيا، سه‌ركرده‌ی كورديش ده‌توانێ بازی گه‌وره‌ به‌ ده‌ستوور و مادده‌ی ١٤٠ بدات.

هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی توركيا بۆ ديوی عيراق زۆر زه‌حمه‌ته‌. چونكه‌ ئه‌مريكا لێناگه‌ڕێ باری ناو عيراق له‌وه‌ ئاڵۆزتر ببێ ‌، ناشيه‌وێ حه‌ليفه‌ گرنگه‌كانی ناو عيراقی له‌د‌ه‌ست بچێ. ئه‌وروپاش له‌وه‌ بێده‌نگ نابێ و عه‌ره‌بيش ڕازی نابێ. به‌ڵام فرۆكه‌كانی توركی (به‌ڕه‌زامه‌ندی يان بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌ركرده‌كانی كوردی باشوور) ده‌توانن بێنه‌ ناو ئاسمانی كوردستانی باشوور و زه‌ره‌ری مێژووييمان لێبده‌ن. له‌و حاله‌ته‌، ده‌بێ كورد فشار بخاته‌‌ سه‌ر ئه‌مريكا و خۆی لێ توند بكات. هاوكات، واجبێكی نيشتمانيه‌ كه‌ پارمه‌تی په‌كه‌كه‌ بدات و نه‌هێلێ بكه‌ويته‌ به‌ر ڕ‌‌حمه‌تی تۆب بارارنی توركی. په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ ژير بێ و ته‌عاون له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كوردی عيراق بكات و چيتر به‌ دوو ده‌نگی سه‌رۆكه‌ زيندانيه‌كه‌ی نه‌كه‌وێ كه‌ له‌ ژێر فشاری دوژمندا فه‌توای يه‌ك له‌ دوو يه‌ك ده‌رده‌كات، له‌ دژی كوردستانی باشوور و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لايه‌ك.

خۆ ئه‌گه‌ر يه‌كێتی و پارتی به‌ زيره‌كانه‌ ئێران به‌كار بهێنن، ڕه‌نگه‌ بتوانن وا له‌ له‌شكری مه‌هدی و موقته‌دا بكه‌ن كه‌ له‌ كه‌ركوك كار ئاسانيان بۆ بكه‌ن و پشگيری بكه‌ن له‌ ماده‌ی ١٤٠ و زامين كردنی ڕيفه‌راندۆم. به‌هه‌مان شێوه‌ش، كورد ده‌توانێ په‌يوه‌ندی تايبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سوريا بپارێزێ و به‌كاری بهێنێ له‌دژی پلانه‌كانی توركی. سه‌رۆك بوش له‌ ڕواله‌تدا چاوی له‌ سووريا سووركردۆته‌وه، به‌ڵام له‌ ڕاستيدا مه‌به‌ستی نيه‌ شه‌ڕی له‌دژدا بكات. دووريش نيه‌ كه‌ له‌ژێره‌وه‌ موغازه‌له‌ی بكات و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات. ڕه‌نگه‌ په‌يامی دڵنياكه‌ره‌وه‌ی و گێزه‌ری ته‌عاونی به‌ ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ سه‌رۆك به‌شار الاسد ناردبێ. به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌ريم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانن له‌وه‌ باشتر بكه‌ن. ده‌توانن سوريا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم نزيك بكه‌نه‌وه‌ و به‌رژ‌ه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن، ئه‌وجا به‌كاری بهێنن له‌ به‌رامبه‌ر فشاری توركی. بۆ نمونه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سوريادايه‌ كه‌ ته‌واوی هاتوچۆی بازرگانی نێوان كوردستان و جيهانی ده‌ره‌وه‌ به‌ ناو سوريادا بڕوات و به هۆی بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، بازاڕی سوريا بوروژێته‌وه‌. له‌جياتی مه‌رسين، پاپۆڕی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لازقيه‌وه‌ بار داگرێ و به‌ سه‌ڕخاكی سوريادا بگاته‌ ناو كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جۆره‌ پڕۆژه‌يه‌ له‌خۆيه‌وه‌ سه‌ڕهه‌ڵنادات، به‌ڵكو پێويسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ريم سه‌ردانێكی سوريا بكه‌ن و ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ بخه‌نه‌‌‌ به‌ر گوێی سه‌رۆك بشار الاسد. خۆ ئه‌گه‌ر ئيمڕۆ به‌ بازرگانی گشتی ده‌ست پێ بكه‌ن، له‌دواڕۆژدا بۆڕی نه‌وتيش له‌ زاخۆ و شيواشۆك و كه‌ركوكيشه‌وه‌ به‌سورياوه‌ ده‌گه‌يه‌نرێته‌ جيهانه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت به‌وه‌ كورد ئه‌لته‌رناتيڤێكی كاريگه‌ری ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ توركيا، وه‌ ئه‌گه‌ر توركيا ده‌رگای سنووری لێ داخستين، ئه‌وا بۆڕی هه‌ناسه‌ی كوردستان به‌كراوه‌يی ده‌مێنێ.

ئيمه‌ی كورد له‌و نێوه‌دا، و له‌ ئه‌نجامی موغامه‌ره‌ی نوێی سه‌رۆك بوشدا، ده‌بێ سودمه‌ند بين، به‌كه‌م ڕازی نه‌بين، وا له‌ ئه‌مريكا و ئيسرائيل بكه‌ين كه‌ بزانن كه‌وا توركيا ته‌نيا ياريكه‌ر نيه‌. ئه‌و كاره‌ ئاسان نيه‌ به‌ڵام به‌ حيكمه‌ت و هوشياريی و كاری ده‌سپێشخه‌ريی، سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌توانن وه‌ره‌قه‌ی به‌ براوه‌يی بهێلنه‌وه‌. ئه‌و سێ مانگه‌ی داهاتوو زۆر حاسيم و چاره‌نوس سازه‌، كاتی پالدانه‌وه‌ نيه‌، كاتی خه‌باتی بێ ووچانه‌. كاتی شه‌ڕه‌ لۆبی و ئيتيفاق و بگره‌و به‌رده‌و سه‌فقه‌ی سياسی و عه‌سكه‌ريه‌. ئومێده‌وارم كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ ئاستی ئه‌و ڕووداوه‌دا كار بكات. تا ئێستا ئه‌مريكی و توركيه‌كان به‌ جيا جيا و به‌ ته‌نيا سه‌ركرده‌ی يه‌كێتی و پارتی ده‌بينن و حيسابی جياوازيان بۆ ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌وه‌يش ڕه‌نگه‌ به‌ مه‌به‌ست بێ. پێويسته‌ سه‌ركرده‌كانی يه‌كێتی و پارتی زوو زوو به‌ يه‌كه‌وه‌ دابنيشن و سياسه‌تيان هه‌ماهه‌نگ بێ و به‌ ته‌نيسيق و ئيتيفاقه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ته‌حه‌ددايه‌كان ببنه‌وه. ته‌بايی و هاوخيتابيی يه‌كێتی و پارتی ئيمرۆ له‌ هه‌موو ڕۆژێكی تر چاره‌نووس سازتره‌.