نابی به هيچ جۆرێك و به هيچ نرخێك ماده‌ی ١٤٠ بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ريكی دوابخرێ
ئيمڕۆ ئه‌مه‌ريكا و توركيا و ئێران و عه‌ره‌بی عيراق له‌وپه‌ڕی بێ چاره‌يی دانه. سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌وڕۆژه‌دا ده‌ست نه‌وه‌شێنن وه‌يان له‌سه‌ر كه‌ركوك موساوه‌مه بكه‌ن
كوردستانی نوێ، ژماره ٤٢٧٥ و ٤٢٧٦ی ڕۆژانی ٢۳ و ٢٤ی مايسی ٢٠٠٧
پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين
شه‌ڕه لۆبی و شه‌ڕه چاره‌نوس، وا له له به‌غدا له گه‌رمه‌يه‌تی. ئيمڕۆ سه‌ركرده و سياسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ژێر مه‌زنترين تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌رخدان. خه‌ڵكی كوردستان چاوی له ده‌ست و زمانيانه، و ده‌ست له سه‌ردڵ ئومێده‌وارن كه نوێنه‌ره‌كانيان نه‌به‌زن و كه‌ركوك نه‌دۆڕێنن. دياره كه بێگانه‌كان خه‌ريكن قه‌ناعه‌ت به سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌هێنن كه‌وا ماده‌ی ١٤٠ ناواقيعيه و قابيلی پياده‌كردن نيه، بۆيه ده‌بێ هه‌ڵپه‌سێردرێ وه‌يان ده‌ستی تێوه‌ردرێ. دياره، سه‌ركرده‌كانی كورديش بايی ئه‌وه‌نده نه‌رم بووينه كه‌وا مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی مه‌زنترين ده‌ستكه‌وت و به‌هێزترين وه‌ره‌قه‌ی سياسیان لێ ده‌كرێن. ئه‌و جۆره هه‌ڵه چاره‌نووس سازه له‌سه‌ر ميلله‌ت و قه‌زيه‌كه و دواڕۆژی كوردستان زۆر ده‌كه‌وێ. لێره‌دا پێشنيازی خۆم ده‌خه‌مه به‌رده‌م به‌و ئومێده‌ی كه سوود و كاريگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر سه‌رچاوه بڕيارده‌ره‌كان.
كورد و نيازخراپی هاوپه‌يمانه‌كانی
به‌لای دراوسێكانی كوردستان، پياده‌كردنی ماده‌ی ١٤٠ داواكاريه‌كی ناهه‌قه، هه‌وڵی كورد ته‌نيا بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی نه‌وتی كه‌ركوكه، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆيی ئابوری و سياسی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌و بێگانانه‌ی كه گله‌يی له كورد ده‌كه‌ن له‌به‌ر سووڕ بوون له‌سه‌ر پياده‌كردنی ماده‌ی ١٤٠، تا ئێستا گله‌ييان له‌و هاوپه‌يمانه عه‌ره‌به شيعه و ناوبژيكه‌ره ئه‌مه‌ريكی و به‌ريتانیانه نه‌كردوه كه ئاماده‌ی مێزی گفتوگۆ بوون، و به داسه‌پاندنی ماده‌كه له ده‌ستووردا ڕازی بوون. ئه‌وكات، هه‌موو لايه‌ك، به كورد وعه‌ره‌ب و توركومانه‌وه، خۆيان به براوه ده‌زانی و ده‌نگيان بۆ ئه‌و ده‌ستووره "هه‌ميشه‌ييه" دا.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، سه‌ركرده‌كانی كورد گه‌شبين بوون به‌وه‌ی گه‌يشتنه ئاوات و هيچ حكومه‌تێكی عیراقی تازه بۆی نالوێ ماده‌ی ١٤٠ هه‌لپه‌سێرێ. به‌ڵام دياره به هه‌ڵه‌دا چوو بوون. به گوێره‌ی ده‌ستوور، ده‌بوايه به‌ر له كۆتايی مانگی مارتی ئيمساڵدا باری كه‌ركوك ئاسايی كرابايه‌وه و هه‌نگاوی مه‌لموس بۆ سه‌رژمێری و ڕيفه‌راندۆم بهاويشترابايه. به‌ڵام هه‌رسێ حكومه‌تی يه‌ك له دوای يه‌كی (ئه‌ياد عه‌لاوی) و (ئيبراهيم جه‌عفه‌ری) و (نوری ماليكی) پشتڕه‌قيان لێ‌كرد و ته‌گه‌ره‌يان خسه به‌رده‌م پڕۆسه‌كه. له‌و نێوه‌شدا، كورد زياتر ڕۆڵی چاوێرێكی توڕه‌ی ديوه.
ئيمڕۆ ديار كه‌وتوه كه‌وا ته‌واوی حيزبه عيراقيه‌كان له دژی په‌يدا بوونی هه‌رێمێكی فيدارڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی قه‌وميی كوردن، بۆيه‌ش له دژی ماده‌ی ١٤٠ن. ته‌نانه‌ت، ئه‌و لايه‌نه عه‌ره‌بانه‌ی كه له سه‌رده‌می ئۆپۆزيسيۆندا پشتگيريان له‌و جۆره فيدراليه‌ته ده‌كرد، له دوای ڕوخانی ڕژێم هه‌ڵوێستيان گۆڕی. جه‌عفه‌ری و ماليكی، بۆ زامين كردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زيرايه‌تی، وه‌عده‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی ١٤٠يان به نوسراوه‌يی داوه‌ته موقته‌دا سه‌در. ڕاسته، له‌دوای هه‌ڵمه‌تی نوێی ئه‌مه‌ريكی له دژی سه‌دريه‌كان، كه‌لێنێك كه‌وتۆته نێوان ماليكی و موقته‌دا، به‌ڵام ته‌نسيقی نێوانيان هه‌ر به‌رده‌وامه. ئێستا هه‌ڵوێستی لايه‌نه شيعه‌كان، وه‌ك هی سوننه‌كان، به ڕاده‌يه‌ك تونده كه هيچ حكومه‌تێكی به‌غدا ناتوانێ جورئه‌تی ئه‌وه بكات كه‌ركوك ته‌سليمی كورد بكاته‌وه.
نيازی سه‌رۆك بوش و ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی
جياوازيه‌كی مه‌زن هه‌يه له نێوان هه‌ڵوێستی نهێنی و ئاشكرای ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی. له ڕوكه‌شدا، سه‌رۆك بوش ئيلتيزامی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور نيشان داوه، به‌ڵام له نهێنيشدا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی ماده‌ی ١٤٠ی كردوه، و له زووه‌وه قه‌ناعه‌تی به پيێشنيازه‌كانی گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن كردوه. ئه‌و گروپه، له ڕاپۆرته‌كه‌ی ساڵی پاريان، داوايان كرد كه ڕيفه‌راندۆمی كه‌ركوك دوابخرێ، و شاره‌كه نه‌خرێته سه‌ر كوردستان، و ڕێگا چاره‌سه‌رێكی تری به به‌شداری توركيا بۆ بدۆزرێته‌وه. گروپی (ئينته‌رناشنال كرايسز)يش به هه‌مان شێوه، له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی غه‌يره‌كورده‌كان و له‌سه‌ر حيسابی كورد پێشنيازيان پێشكه‌ش كردوه. له ڕاپۆرته‌كه‌ياندا داوا ده‌كه‌ن كه‌ركوك بكرێته هه‌ريمێكی فيدرالَي كاتيى، توركيا به‌شداری سه‌ره‌كی بن له سه‌ر مێزی هه‌موو گفتوگۆيه‌ك، ده‌سه‌ڵات له نێوان كورد و توركومان و عه‌ره‌بی سوننه و شيعه‌ی هاورده دابه‌ش بكرێ، پۆسته گرنگه‌كان له كورده‌كان بستێندرێته‌وه، و ئه‌مه‌ريكاش به ڕاسته‌وخۆيی كاری ئاسايش و پۆليسی كه‌ركوك بگرێته ده‌ست. كرايسز گروپ داوا له ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی ده‌كه‌ن كه به كه‌مپه‌ينێكی ئاكتيڤ هه‌لسێ بۆ ته‌نازول پێ كردنی كورد، و ترازاندنی كه‌ركوك له هه‌رێم، و تاواندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌بێ پاراستنی مافی مرۆڤی كورد.
هه‌ڵبه‌ت، سه‌رۆك بوش و ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌كه‌يانه‌وه بڕيار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كورد و عيراق ده‌ده‌ن. شايانی باسه كه ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حيزبی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ريكی (ديموكرات و كۆماری) هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنازانه‌ی گروپی به‌يكه‌ر هامليتن و ئينته‌رناشنال كرايسز، و‌ه ئه‌وله‌ويه‌تی ئێستايان بريتیه له ڕێخۆشكردن بۆ داسه‌پاندنی جۆره ئاراميه‌ك له عيراق و بۆ خاتری كشاندنه‌وه‌ی له‌شكريان له ووڵاته‌كه. دياره ئه‌گه‌ر كورد به خۆی ڕانه‌گات، له كۆتاييدا ئه‌مه‌ريكا و حه‌ليفه سه‌ره‌كيه‌كه‌ی (به‌ريتانيا) پشتگيری له ڕيفه‌راندۆم ناكه‌ن و به‌و هه‌موو لايه‌كيان ڕێگه‌ی لێده‌گرن. بۆيه، ده‌بێ كورد پلان و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ری هه‌بێ و ئه‌گه‌ر كه‌وته ژێر مه‌ترسی فه‌شه‌له‌وه، ئه‌ويش ئه‌مه‌ريكی و به‌ريتانيه‌كان بخاته قه‌يرانێكی ئاڵۆزتره‌وه.
نياز و مه‌ترسی دراوسێكان
به بيانوی پاراستنی يه‌كێتی خاكی عيراق و مافی مرۆڤی توركومان، توركيا هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی عيراق ده‌كات. به‌ڵام دياره ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئه‌رته‌ش و حيزبی ده‌سه‌ڵاتداره، ده‌نا هه‌ردوو لايان ده‌زانن كه‌وا په‌لهاويشتن بۆ كوردستانی عيراق كارێكی خۆكوژيه و مه‌زنترين زه‌ره‌ری سياسی و ئابوری ووڵاته‌كه‌يانی به‌دوادادێ. هه‌رێم به‌شێكه له عيراق، و مه‌سئوليه‌تی پاراستنی سنوور و ئاسايشی ووڵاته‌كه له ئه‌ستۆی هێزی داگير كه‌ری ئه‌مه‌ريكيدايه، و هه‌ر ده‌ست درێژيه‌ك بۆ سه‌ر عيراق ده‌ستدرێژيه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ريكا. خۆ ئه‌گه‌ر توركيا سه‌رباز بنێرێته ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌مانا ووڵاتێكی دراوسێی خاوه‌ن سياده‌ی داگير كردوه، به‌وه چانسی هاتنه ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی هه‌تا هه‌تايه ده‌فه‌وتێ. ئيمڕۆ توركيا له هه‌موو ڕۆژێكی تر لاوازتره له به‌رامبه‌ر كوردی باشوور. بۆيه‌ش، پێويسته سه‌ركرده‌كانی كورد به جورئه‌ته‌وه پلان بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی لۆبی توركی دابنێن و به بوێرانه به‌ره‌نگاريان ببنه‌وه.
ئێران، له ڕێگه‌ی (موقته‌دای سه‌در)ه‌وه، كۆنتڕۆڵی عه‌ره‌ب و توركومانی شيعه‌ی كردوه، له ڕێگه‌ی (انصار الاسلام)يشه‌وه، نفوزی له نێو تێرۆريستانی سوننه‌دا كاريگه‌ره. به‌ڵام ئه‌وله‌ويه‌تی ئێران ئه‌وه‌يه كه فه‌شه‌ل به پلانی ئه‌مه‌ريكی بهێنێ له ته‌واوی عيراق، و‌ه نفوزیشی له خواروی عيراق هه‌تا هه‌تايه مسۆگه‌ر بێ. واته ئه‌گه‌ر كورد كه‌ركوكی ده‌ست كه‌وت به‌رامبه‌ر به فيدڕاليه‌تێكی گه‌وره‌ی شيعه‌ی سه‌ر به ئێران له باشووری عيراق، ئه‌وا ئێرانيه‌كان خۆيان به براوه ده‌زانن. بۆيه ئاماده‌ن كه‌ركوك ته‌سليمی كورد بكه‌ن به‌رامبه‌ر به هاوكاری كوردی. پێويسته كورد قه‌يرانی ئێستای ئێرانی ئيستيغلال بكات و گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بكات بۆ مه‌به‌ستی لابردنی مه‌ترسی موقته‌دا و شيعه‌ی هاورده، و ده‌ستكه‌وتنی ته‌نازولاتی چاره‌نوس ساز له كه‌ركوك.
عه‌ره‌بی سوننه‌ی دراوسێ و دووره‌په‌رێز، له ڕێگه‌ی ئه‌لقاعيده و به‌عس و عه‌شايه‌ری سوننه‌وه توانای ده‌ستێوره‌ردانيان له كه‌ركوك هه‌يه. به‌گوێره‌ی ڕاپۆڕته‌كان، سعوديه‌كان وه‌عده‌ی دوو بليۆن دۆلاريان به سه‌رۆكی هه‌رێم داوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ساڵ هه‌ڵپه‌ساردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و عه‌رزه‌ی له جێگه‌ی خۆي‌دا ره‌ت كردۆته‌وه. ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بيه‌كان، گرنگیه‌كی زۆر به مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ده‌ده‌ن چونكه به‌لايانه‌وه لكاندنی شاره‌كه به هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته مايه‌ی جيابوونه‌وه‌ی كورد، پارچه‌كردنی عيراق، هه‌ژار كردنی عه‌ره‌بی سوننه، و لاوازكردنی سنووری عه‌ره‌ب له‌به‌رامبه‌ر ئێران. خۆ ئه‌گه‌ر كورد بتوانێ ووڵاته عه‌ره‌بيه‌كان دڵنيا بكاته‌وه، ڕه‌نگه ئۆپۆزيسيۆنيش بۆ كه‌ركوك لاواز بكات.
دواخستنی ڕيفه‌راندۆم هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ريكی
هه‌موو لايه‌ك باس له دواخستنی ڕيفه‌راندۆم ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه خۆی له خۆیدا ڕێگا چاره‌سه‌ر نيه، به‌ڵكو هه‌ڵپه‌ساردنی كيێشه‌كانه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پارسه‌نگی هێزه‌كان ده‌گۆڕێ و كورديش فرسه‌تێكی مێژو‌ويی له‌ده‌ست ده‌چێ. هه‌ركاتێك عه‌ره‌بی عيراق له تيرۆری سووننه و توندڕه‌وی شيعه ڕزگاری ببێ، ئه‌وا ماڵی ته‌رتيب ده‌بێ و متمانه‌ی به‌خۆی زياتر ده‌بێ و له گفتوگۆدا ڕه‌قتر ده‌بێ. ئه‌وكات ئه‌مه‌ريكاش پێويستی به كورد كه‌متر ده‌بێ.
له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ريكی، سه‌رۆك و ئيداره‌كه ده‌گۆڕێن و ئه‌وكاته كورد ليێ ده‌قه‌ومێ. سه‌رۆكی داهاتو (كۆماری بێ يان ديموكرات)، هيچ ئيلتيزامێكی ئه‌خلاقی به‌رامبه‌ر كورد نابێ. ده‌توانێ ده‌ست له ته‌واوی عيراق هه‌لبگرێ و ته‌ركيز بخاته سه‌ر چاكردنه‌وه‌ی ئابووری ووڵاته‌كه‌ی. بۆيه نابی به هيچ جۆرێك و به هيچ نرخێك ماده‌ی ١٤٠ دوابخرێ بۆ كاتی، وه‌يان دوای، كه‌مپه‌ينی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ريكی. ده‌كرێ ئه‌و په‌ڕ‌ه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوابخرێ، ئه‌وه‌يش بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌باشی ئاساييكردنه‌وه و زامين كردنی ئاشتيخوازانه‌ی پرۆسه‌كه، و‌ه به‌رامبه‌ر گه‌ڕ‌ه‌نتی نوسراوه و به‌و مه‌رجه‌ی كه دواخستنی تری به‌دوادانايه‌ت. هه‌ڵپه‌ساردنی درێژ خايه‌نی ڕيفه‌راندۆم مانای له‌بير كردنی پڕۆسه‌كه و له‌ده‌ست چوونی كه‌ركوكه. ته‌نيا له يه‌ك حاله‌تدا ده‌كرێ ماده‌ی ١٤٠ له‌بيركرێ، ئه‌ويش كه‌وا كه‌ركوك به‌بێ ئاساييكردنه‌وه و سه‌رژمێری و ڕيفه‌راندۆم بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم. به‌وه، حاله‌تی هيستيريای ده‌نگدان و مه‌ترسی ته‌قينه‌وه نامێنێ، و‌ه مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاورده‌كانيش ده‌بێته مه‌سه‌له‌يه‌كی لاوه‌كی، به‌ڵكو له‌بيريش ده‌كرێ.
له‌وه‌ته‌ی هه‌لبژاردنی ساڵی ٢٠٠٥ له عيراق ئه‌نجام دراوه، دۆست و دوژمن مسۆگه‌ريانه كه‌وا كه له هه‌ر ڕۆژێكدا ڕيفه‌راندۆم بكرێ (پێش يان پاش ئاساييكردنه‌وه) ئه‌وا كورد ده‌يباته‌وه. بۆيه كورد ده‌توانێ به‌بێ ئاساييكردنه‌وه داوای ڕيفه‌ڕاندۆم بكات. هاوكات كارئاسانی بۆ ئه‌و ده هه‌زار خێزانه (حه‌فتا هه‌تا هه‌شتا هه‌زار كه‌سه)ی كه‌وا ئاماده‌يی گه‌ڕانه‌وه‌يان نيشانداوه به زووتريان كات كارئاسانيان بۆ بكرێ. ئه‌و كاره له پڕاكتيكدا ئاسان نيه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئيراده هه‌بێ، ئه‌نجام ده‌درێ.
فيدراليه‌تی كه‌ركوك
به‌لای بێگانه‌كانه‌وه، هه‌تا كه‌ركوك له عيراق بێ كورديش عيراقيه. ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌بێی كه‌ركوك خۆی ناگرێ. لكاندنی كه‌ركوكيش به هه‌رێمی كوردستان مانای دابه‌ش كردنی حه‌تمی عيراق و دامه‌زرانی مسۆگه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
به‌لای ئه‌و بێگانانه و هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی كوردی به‌غدا، ده‌كرێ كه‌ركوك ببێته فيدراليه‌تێكی به‌ته‌نيا، له ده‌ره‌وه‌ی حوكمی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ركه‌زی عيراق، به چاودێری نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان. هه‌ڵبه‌ت، دڵی سه‌ركرده كورده‌كان به‌وه خۆشه كه‌وا زۆرينه‌ی كه‌ركوك كوردن و ده‌سه‌ڵاتی حيزبه كورديه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ريدا مسۆگه‌ره. به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌نگه وا نه‌بێ، چونكه له ئاينده‌دا، به‌لای دانيشتوانی كه‌ركوك (به كورد و غه‌يره كورده‌وه)، به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌يی شاره‌كه‌يان ئه‌وله‌ويه‌ت وه‌رده‌گرێ، و هاوده‌نگیيان له‌گه‌ڵ باقی كوردستان مسۆگه‌ر نابێ. ئه‌و ئه‌نجامه له ڕووی كۆمه‌ڵايه‌تی و زمانه‌وانيه‌وه گرفت نيه، به‌ڵام له ڕووی سياسيه‌وه، له قورسايی ده‌نگ و لۆبی سياسی كوردی كه‌م ده‌كاته‌وه. و‌ه له ڕووی ئابووريه‌وه، خێراتی كه‌ركوك بۆ باقی كوردستان كه‌متر ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌ی سياسی كوردی به‌سه‌ريدا كه‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌وه خۆی له خۆي‌دا بۆ كه‌ركوكيه‌كان سوودی هه‌يه، و بۆ پارتی و يه‌كێتی مه‌ترسی هه‌يه. ڕه‌نگه له‌ڕووانگه‌يه‌كی ته‌سكی حيزبايه‌تیه‌وه، يه‌كێتی به‌وه ڕازی ببێ چونكه كه‌ركوك به گۆڕه‌پانێكی سروشتی خۆی ده‌زانێ. به‌ڵام پارتی ئه‌وه به مه‌ترسی ده‌زانێ، چونكه له‌كۆنه‌وه جه‌ماوه‌ری حيزبه‌كه له‌و شاره‌دا لاوازه، سه‌ڕه‌ڕای كاری بێ ووچانی سه‌ركرده‌كانی پارتی ومه‌شغه‌له‌تی يه‌كێتی به قه‌يرانی ناوه‌خۆيی. هه‌لبه‌ت، هه‌ردوو لايان هه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی كه‌ركوك و كوردستان له ڕوانگه‌ی ته‌سكی حيزبايه‌تی و وه‌زعی جه‌ماوه‌ری ئێستايان دياري بكه‌ن.
ده‌كرێ كه‌ركوك به‌ڕه‌زامه‌ندی كورده‌وه بكرێته "حاله‌تێكی تايبه‌ت" و نيمچه فيدراليه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام له‌ناو هه‌رێمی كوردستان. له‌و حاله‌ته‌دا، ده‌كرێ پارێزگاكانی تری كوردستان هه‌مان سيفه‌تی نيمچه سه‌ربه‌خۆيان له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌بێ، به‌ڵام هه‌موويان ده‌بێ سه‌ر به يه‌ك په‌رله‌مان و يه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم و يه‌ك سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم بن. خۆ ئه‌و جۆره بۆچوونه سوودمه‌نده و به‌ڵكه ديموكراسيه‌ت له كوردستان به‌هێز ده‌كات، و ڕێگه له ديكتاتۆريه‌ت و ئۆتۆكراتيه‌ت ده‌گرێ. هه‌لبه‌ت ئيمڕۆ سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ر به‌ناو يه‌كگرتوون به‌ڵام له ڕاستيدا دوو فيدراليه‌تی نيمچه سه‌ربه‌خۆن، و كه‌ركوكيش سێهه‌ميان ده‌بێ.
پارتی و يه‌كێتی و گه‌مه‌كردن به چاره‌نوس
كه‌س شكی له دڵسۆزی سه‌ركرده‌كانی يه‌كێتی و پارتی نيه بۆ قه‌زيه‌ی كه‌ركوك. به‌ڵام ناشكرێ گله‌يی فه‌شه‌ل هه‌ر له دوژمن بكرێ، چونكه به‌شێكی مه‌زنی ئاڵۆزبوونی كێشه‌كان له ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی كورد و حيزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه. ده‌بوايه له ساڵی ٢٠٠۳ يه‌كێتی و پارتی كه‌ركوكيان به بێ منه‌تی گرتباوه، له‌و كاته‌ی كه ئه‌مه‌ريكا له ڕۆلی چاو‌دێر زياتر هیچی تری له‌ده‌ست نه‌ده‌هات و عه‌ره‌بی هاورده‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌و ئه‌گه‌ره بوون و خۆيان بۆ ڕاكردن ئاماده كردبوو. له‌وێ به‌ولاوه، ده‌بوايه دوژمنی هاوبه‌ش، يه‌كێتی و پارتی له يه‌كتر نزيك كردباوه، ئه‌جيندای سياسی و ئاسايشيی هاوبه‌شی بۆ دروست كردبان، تاوه‌كو له ده‌سپێشخه‌ری و پێشه‌وايه‌تيدا كاريگه‌رتر بوانايه. به‌ڵام دياره كه گرفتی ئه‌و دوو حيزبه زۆر مه‌زنتره له‌وه‌ی كه‌وا دانی پێدا ده‌نێن. له‌و كاته‌ی كه له به‌غدا هه‌ماهه‌نگيان له‌گه‌ڵ يه‌كتر نيشان داوه، له كه‌ركوك خه‌ريكی هه‌ڵوێستی نامه‌دروس و دژبه‌يه‌ك بوونه. به‌رامبه‌ركێ و ململانێكه‌يان كاری تێكده‌ری له سه‌ر هه‌موو ئاستێكی سياسی و ئيداری و كۆمه‌ڵايه‌تی و ئاسايش و په‌روه‌رده و لۆبی و گفتوگۆكانياندا هه‌بووه. كاری ناقانونی به‌رچاو‌يان ئه‌نجام داوه كه بونه‌ته مايه‌ی ئيحراج و ئيحبات و خه‌يبه‌تی خه‌ڵكی كورد و غه‌يره‌كوردی كه‌ركوك. هه‌ندێ له سه‌ركرده كورده‌كان (به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌غدا) له ديوه‌خانه‌كانياندا دانيان به ناواقيعيه‌تی قۆناغه‌كانی ١٤٠دا ناوه، و به‌وه ڕازينه كه كه‌ركوك بكرێته فيدراڵیه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. له‌به‌ر هه‌رهۆيه‌ك بێ تا ئێستا ئه‌و بابه‌تانه به ئاشكرا تاوتوێ نه‌كراون، به‌ڵام ئه‌و جۆره دان پێدانانه نهێنيانه ده‌ستی بێگانه‌كانی هه‌تا ڕاده‌ی دڵنيايی به‌هێز كردوه. ته‌نانه‌ت داوايان له سه‌ركرده كورده‌كان كردوه كه ده‌ست به كه‌مپه‌ينی ئيعلامی بكه‌ن بۆ ئاماده كردنی خه‌ڵك و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری حيزبه‌كانيان به هه‌ڵپه‌ساردنی پڕۆسه‌كه.
پلانی ڕزگاركردنی كه‌ركوك
له سه‌ر شانۆی ڕووداوه‌كاندا، له كه‌ركوك و به‌غدا و هه‌رێمدا كورد قورساييه‌كی مه‌زنی هه‌يه و توانای دروست كردن و تێكدان و ده‌ستوه‌شانی هه‌يه. تا ئێستا يه‌كێتی و پارتی له به‌غدا فاكته‌ری زامينكردنی به‌رده‌وامێتی حكومه‌تی ماليكی بوونه، و هه‌موو كاتێك له تواناياندايه له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه بيڕوخێنن و مه‌زنترين گورزی تێكده‌ر له پلانی ئه‌مه‌ريكی و هاوپه‌يمانێتی شيعه بده‌ن. خۆ له كاتی كشانه‌وه‌ی كورد له حكومه‌تی به‌غدا، ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته ئۆپۆزيسيۆن له دژی مه‌ركه‌زێكی لاواز. هاوكات هه‌رێم وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌فتار ده‌كات، و‌ه ده‌سه‌ڵاتيشی به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كه‌ركوكدا زياتر ده‌بێ. ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئيعلانی شه‌ڕ بكات، كورد ده‌توانێ به‌بێ منه‌تی ته‌واوی كه‌ركوك داگير بكات و هاورده‌كان بخاته به‌ر فشار، و ڕێگه‌ش له تيرۆری سوننه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌ستێوه‌ردانی توركی بگرێ.
پێويسته پارتی و يه‌كێتی تيمێكی سياسی په‌رله‌مانی و حكومی و پسپۆڕی لۆبی، به بودجه‌يه‌كی تێر و ته‌سه‌له‌وه، پێك بهێنن و بكه‌ونه هه‌ڵمه‌تێكی لۆبی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، له واشينگتنه‌وه بۆ ئه‌وروپا و ووڵاتانی دراوسێ و به‌غدا و كوردستان و خودی كه‌ركوك. پێويسته تيمی كوردی به‌رنامه‌يه‌ك بۆ دابين كردنی مافی مرۆڤ و گه‌شه پێدانی كوڵتوری و ڕۆشنبيری كورد و عه‌ره‌ب و توركومان و كريستيانه‌كان دابنێن. به‌رنامه‌يه‌كيش دابنێن بۆ چاكسازی ئيداری، به‌شدارێتی ده‌سه‌ڵاتی، دروست كردنه‌وه و گه‌شه پێدانی ژيرخان و سه‌رخانی شاره‌كه.
له واشينگتن، پێويسته سه‌ركرده‌كانی كورد ته‌ركيز بكه‌نه سه‌ر سه‌رۆك بوش و كاربكه‌نه سه‌ر هه‌ڵوێستی شه‌خسی ئه‌و. به گوێره‌ی مه‌نيتق، پاراستنی ئارامی له كوردستان و زامين كردنی دۆستايه‌تی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيژی ئه‌مه‌ريكی دايه، و داهاتوی عيراق و ئێران و سوريا فه‌رزی ده‌كات كه‌وا له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ريكا گرنگی به پێشكه‌وتنی كوردستان بدات. خۆ له به‌رژه‌وه‌ندی درێژخايه‌نی ئه‌مه‌ريكی دايه كه كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام بيركردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ريكی به‌و شێوه‌يه نيه، و لايه‌نی كوردیش ته‌نيا فاكته‌ر نيه له هاوكێشه‌كان. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ريكا له ژێر فشارێكی بێ پايانه كه ملی ئه‌و ڕێگه‌يه نه‌گرێته به‌ر. ڵێره‌دا، ئه‌ركی سه‌ر شانی سياسه‌تمه‌داری كورده كه ئه‌مه‌ريكا بخاته ژێر فشاری لۆبی گه‌وره‌تر بۆ پشتگيركردن له ئه‌جيندای كوردی.
بێجگه له لۆبی كردن، پێويسته سه‌ركرده‌ی كورد قه‌يرانی ئه‌مه‌ريكی به فرسه‌ت بزانن و به نرخێكی هه‌رزان له ده‌ستی نه‌ده‌ن. پێويسته ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش به‌وه چاوترسای بكرێ كه ئه‌گه‌ر ده‌ستور پياده نه‌كرێ ئه‌وا كورد ئيلتيزامی به ده‌ستوور نامێنێ، واته هه‌موو ڕێكه‌وتننامه‌يه‌كی له‌گه‌ل باقی عيراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌وه‌ش ته‌واوی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ريكا و شيعه‌ی عيراق سه‌راوبن ده‌كات. هاوكات، بۆشاييه‌كی ده‌سه‌ڵات دروست ده‌بێ و كورد ده‌توانێ ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوك داگرێ و په‌يوه‌ندی ئيداريشی له‌گه‌ڵ به‌غدا ببڕێ. ده‌بێ بۆ ئه‌مه‌ريكيه‌كانی ده‌ربخه‌ن كه‌وا هه‌ڵوێستی دژبه ده‌ستور وه‌يان دواخستنی ڕيفه‌راندۆم يه‌كسه‌ر داگير كردنی كه‌ركوكی به‌دوا دادێ (به‌بێ شه‌ڕی مواجه‌هه). ئيمڕۆ له‌عيراقدا، ئه‌مريكا له‌وپه‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتيدايه، و هێشتا سه‌رقاڵی سه‌قامگيركردنی ئاسايش و ڕزگاركردنی عيراقه له چه‌نگی ئێران. بۆيه له به‌رامبه‌ر كورد دا له هه‌ره‌شه‌و فشار و پاڕانه‌وه زياتری له‌به‌ر ده‌ستيدا نيه. توركيا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به سه‌ركه‌وتوويی ئيستيغلال كردوه و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ريكی بۆ لای خۆی ڕاكيشاوه، به‌ڵام كورد نه‌يوێراوه ئه‌وه بكات.
هه‌ڵبه‌ت شه‌رت نيه كورد ئه‌و جۆره پلانه پياده بكات، به‌لام ده‌بێ بديترێ كه‌وا ئاماده‌ی پياده كردنيه‌تی. ئه‌گه‌ر كورد دڵنيا بوو كه‌وا ئيداره‌ی ئه‌مه‌ريكی و شيعه‌ی عيراقی خيانه‌ت له وه‌عده‌كان ده‌كه‌ن و كورد له كه‌ركوك بێ به‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وا كورديش ده‌بێ بكه‌وێته شه‌ڕه هه‌ڵوێستی سياسی چاره‌نوس ساز له‌گه‌ڵ خودی ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه شيعه‌كانی. له ئاستی عيراقدا كورد ده‌بێ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هه‌ماهه‌نگ بێ، به‌ڵام له كه‌ركوكدا به پێچه‌وانه‌ی بێ. ده‌بێ ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و كۆماريه‌كان بزانن كه‌وا كورد ئاماده‌يه ئه‌ركیان ئاڵۆزتر بكات و كه‌ركوك بكاته سووته‌مه‌نيه‌كی ئيعلامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ريكی، و‌ه ئه‌گه‌ر كاريش له كار ترازا، ئه‌وا ئاماده‌ی شه‌ڕی چاره نووسيه.
پێويسته پێشمه‌رگه و ئاسايشی كوردستان خه‌ريكی ڕاهينان و پلان دانان و ئاماده‌باشی بن بۆ ڕۆژی هه‌ڵمه‌ت، و‌ه به شێوه‌يه‌كی به‌رنامه‌كاری نهێنی دابه‌ش بكرێن به سه‌ر ناوچه هه‌ستياره‌كانی ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر. له‌وانه‌يه ئه‌و جۆره ئاماده‌يیه‌ی كورد به‌س بێ بۆ ڕه‌تاندنی مه‌ترسيه ناوه‌كی و ده‌ره‌كيه‌كان، و نه‌رم كردنی هه‌لوێستی ئه‌مه‌ريكی و شيعی. سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به قه‌رز له دوژمن بترسن. ئيمڕۆ نه ئه‌مه‌ريكا و نه عه‌ره‌بی عيراق و نه توركيا و نه ئێران توانای ده‌ستوه‌شاندنیان له كورد هه‌يه. هه‌ريه‌كه‌يان به شێوه‌يه‌ك له قه‌فه‌س و قه‌يرانێكدا گيری خواردوه.
دواپه‌يام
به هۆی چه‌سپانی ماده‌ی ١٤٠ له ده‌ستوور كورد چه‌نگی له كه‌ركوك گير بوه، ئه‌گه‌ر خۆی به‌ڕه‌ڵڵای نه‌كات ئه‌وا كه‌سی تر بۆی ناكرێ لێی بستێنێ. ئه‌گه‌ر كورد سووڕ بێ له سه‌ر پياده كردنی ده‌ستوور، ئه‌وا مه‌وقيعی سياسی و ئه‌خلاقی و قانونی زۆر به‌هێزده‌بێ، هه‌تا ئه‌گه‌ر به ناواقيعيش له‌قه‌له‌م بدرێ وه‌يان به جۆشده‌ری ئاگری براكوژی تاوانبار بكرێ. سوڕبوون له‌سه‌رپياده‌كردنی ده‌ستورێكی هه‌ميشه‌يی، كه ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانی ئيعتيرافيان پێ كردوه و له ڕيفه‌راندۆمێكی ديموكراسی ئازاد دا عيراقيه‌كان ده‌نگيان بۆ داوه، كه‌مترين داواكاريه كه كورد پێی ڕازی بێ. هه‌رلايه‌نێك داوای ده‌ستێوه‌ردانی پڕۆسه‌ی ده‌ستوری بكات ده‌بێ له‌و چاكتر و زياتری پێ بێ بۆ كورد، ده‌نا مه‌وقيعی سياسی و ئه‌خلاقی لاوازی ده‌بێ. بۆيه‌ش سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌توانن داواكاريه‌كانی بيگانه و قه‌يرانی ئێستايان بكه‌نه فرسه‌تێك بۆ ده‌ستكه‌وتی مه‌زنتری ميژوويی. بێگانه و دوژمنه‌كانيش له پاڕانه‌وه و فشار و هه‌ڕه‌شه زياتريان له‌ده‌ست نه‌ماوه، بۆيه ناچار ملكه‌چ ده‌بن.
له‌و ڕۆژگاره‌ی كه ئه‌مه‌ريكا پێويستی به كورده و دوژمنه‌كانی كورد بێ چاره و لاوازن، كاتی ئه‌وه نيه كه‌وا سه‌ركرده‌ی كورد، وه‌ك له ڕابوردويدا، به قه‌رز له دوژمن بترسێ. كاتی ئه‌وه‌يه كه يه‌كێتی و پارتی ماڵيان ته‌رتيب بكه‌ن و خيتابيان يه‌كخه‌ن و به به‌رنامه‌يه‌كی زيره‌كانه‌ی تۆكمه بۆ كه‌ركوك و سه‌ربه‌خۆيی كوردستان دابنێن. پێويسته سه‌ركرده‌كانی كورد خه‌ريكی بيركاری ناوه‌كی بن و به چڕی له‌گه‌ڵ يه‌كتر و به به‌شداری حيزبه‌كانی تر و پسپۆڕانی تر ئه‌گه‌ره‌كان تاوتوێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ويستيان موساوه‌مه‌ش بكه‌ن، پێويسته به‌يه‌كه‌وه بيكه‌ن. له‌و ده‌قيقه‌ی كه كورد ڕازی ده‌بێ بۆ لێدوان، ئه‌وه مانای نه‌رم بوون و ڕازی بوونه به دواخستن وه‌يان پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕيفه‌راندۆم. له‌و ساته‌دا كورد وه‌ڕه‌قه‌يه‌كی گرنگی گفتوگۆی له‌ده‌ست ده‌چێ. بۆيه پێويسته كه‌وا سه‌ركرده‌ی كورد له‌سه‌ر هيچ مێزێك دانه‌نيشێ و مه‌جالی هيچ جۆره لێدوان گفتوگۆيه‌ك نه‌دات به‌رله‌وه‌ی كه دۆسيه‌ی به‌ديلێكی پڕمانا و بايه‌خداری پڕ گه‌ره‌نتی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست.
دوا ووشه‌م: مه‌زنترين ئاماده‌باشی بۆ شه‌ڕی چاره‌نوس ساز، مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانی كورديه. دامه‌زرانی حكومه‌تێكی موئه‌سسه‌ساتی تۆكمه‌ی يه‌كگرتوو له هه‌رێم، باش‌ترين به‌رگريه له دواڕۆژی كورد. هه‌تا ناوماڵی كورد زياتر ته‌رتيب بێ، و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی دابين بكرێ، ئه‌وا متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و سه‌ركرده‌كان، به خۆيان و قه‌زيه‌كه‌يان و توانای به‌رگری له‌خۆ كردنيان، مه‌زنتر ده‌بێ. ميلله‌تی كورد ئاماده‌يه قوربانی مه‌زن پێشكه‌ش به خاك و قه‌زيه بكات، وه‌ك كردويه‌تی، بۆيه ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌ركرده‌كانی كورده كه له ئاستی ئه‌و مه‌سئوليه‌ته مێژووييه چاره‌نوس سازه ڕه‌فتار بكه‌ن.