له ديوی ئێران: باری خه‌لك ناله‌باره، ڕژێم له قه‌يرانه، و حيزبه كورديه‌كان له په‌ڕاوێزدانه
هه‌تا سه‌ركرده‌كان ناوماڵيان ته‌رتيب نه‌كه‌ن وشێوازی خه‌باتيان نه‌گۆڕن، نابنه ياريكه‌ر له سه‌ر شانۆی ڕووداوه‌كان
هاوڵاتی ژماره ۳٢٥ی ۹‌ی مايۆی ٢٠٠٧پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين
ململانێی ئێران له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره زلهێزی دونيا، هه‌روا به‌رده‌وام له سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانه. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه له ڕووی هه‌لچوونی فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا، سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد نه‌رميی بنواندبايه و ووڵاته‌كه‌ی له ئاگری پێكدادان و شه‌ڕی خۆتڕين ڕزگار كردبايه. به‌ڵام، به پێچه‌وانه‌وه، ئيختياری زياده كرژيی هه‌ڵبژارده‌وه و به شێوازی به‌رامبه‌ركی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان كارده‌كات و كارده‌داته‌وه. ده‌يه‌وێ ده‌ريبخات كه ڕژێمی ئێران بايی ئه‌وه‌نده له خۆی دڵنيايه كه نه‌ك ته‌نيا له هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی زلهيزان ناترسێ، به‌ڵكو ته‌شقه‌ڵه‌شیان پێ ده‌كات. هه‌ر ئه‌و شێوه بير كردنه‌وه‌يه بوو وای لێ‌كرد كه پازده سه‌رباز‌ه ئاويیه‌كانی به‌ريتانيا بفڕێنێ و دوايی ئازاديان بكات، وه‌يان بێته سه‌ر شانۆ و به‌بێ منه‌تی بڵێ كه ئێران توانای زياده به‌رهه‌مهێنانی يۆرانيۆمی پاك كراوی هه‌يه هه‌تا ڕاده‌ی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌مريكا و لێدانی ئێران
له ووتارێكی پێشترمدا (هاوڵاتی ژماره ۳١٥ و ۳١٦) ستراتيژيه‌تی نوێی سه‌رۆك (بوش)م تاوتوێ كرد و خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ پلانه‌كه‌ی دياريكرد به‌وه‌ی كه ده‌يه‌وێ دوو چۆله‌كه به به‌ردێك بكوژێ. له‌لايه‌كه‌وه ده‌يه‌وێ ئارامی له عيراقدا سه‌قامگير بكات، له لايه‌كی تره‌وه خۆی بۆ ليدانی ئێران ئاماده بكات. به‌لای نێۆكۆنزێرڤه‌تيڤه‌كان، واته فه‌يله‌سوفه ستراتيژيسته‌كانی پاڵپشتی ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش، زۆر گرنگه كه گه‌وره زلهێزی دونيا له شه‌ڕی عيراقدا نه‌يدرۆڕێنی، ده‌نا له عيراقه‌وه سه‌ره‌وخوار، كۆتايی به هه‌يبه‌ت و ده‌سه‌ڵات و نفوزی ئه‌مريكی دێ. تاكه فاكته‌ری ڕێگريش له سه‌ركه‌وتن، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستێوره‌ردان و نفوزی بێ سنووری ئێرانيه له سياسه‌ت و جيهازی ده‌وڵه‌تی عيراقی. هاوكات، ئێران خه‌ريكی دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆميه، به‌وه‌ش بوونی ئيسرائيل و نفوزی ئه‌مريكا و ئارامی ووڵاته‌كانی ده‌ورو پشت و باقی جيهان ده‌خاته مه‌ترسی هه‌ژانه‌وه. بۆيه به هه‌ر وه‌سيله‌يه‌ك بێ، ده‌بێ ڕێگه له ڕژێمی ئێران بگيردرێ.
له ووتاره‌كه‌ی پێشوو، هه‌وڵمدا ئه‌لته‌رناتيڤه‌كانی به‌رده‌می سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌لسه‌نگێنم، و ويستم كه نيشانی بده‌م بۆچی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌مريكا و ئێران زياتره له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری ئاشتيانه. ڕاسته لێدانی ئێران كارێكی ئاسان نيه، له‌به‌ر چه‌ندين هۆی لۆجيستی و عه‌سكه‌ری. به‌ڵام سه‌ڕ‌ه‌ڕای ئه‌و گرفتانه، له‌وه‌ده‌چێ كه ده‌مێكه سه‌رۆك بوش و حكومه‌تی ئيسرائيل بڕياری لێدانی ئێرانيان داوه، وه كارهه‌ر له‌سه‌ر ته‌نفيزيان ماوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له چه‌ندين لاوه، موخابه‌راتی (سی ئای ئه‌ی) و وه‌زاره‌تی به‌رگری (په‌نتاگۆن) و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مريكی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌زيڕه‌كانی ئيسرائيليان، كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵيی و ئاماده‌باشی و زه‌مينه خۆش كردن. به‌شێك له‌و ئاماده‌كاريه، بريتيه له ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لايه‌نانه‌ی كه ئه‌مريكا به گرنگيان ده‌زانێ له كاتی لێدانی ئه‌مريكی. ئه‌وانه توركيا و لايه‌نه عيراقيه‌كان و هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌ته كه‌نداويه‌كان و پاكستان و ئه‌فغانستان و زلهێزه جيهانيه‌كان ده‌گرێته‌وه. بێ گومان، خودی ئۆپۆزيسيۆنی ناوه‌كی ئێرانيش ده‌بێ به‌شێك بن له‌و ئالقه گرنگانه، به‌ڵام ئايا به‌شدارن يان چاو‌دێر.
ڕۆڵی ئوپۆزيسيۆنی ئێرانی
هه‌ڵبه‌ت، لايه‌نی ئوپۆزيسيۆنی ئێرانی (عه‌ره‌بی و فارسی و كوردی و بلوشی و توده و موجاهيدی خه‌لق و شاهه‌نشاهيه‌كان و هی تر) گرنگی خۆيان هه‌يه، و تا ئێستا ئه‌مريكا په‌يوه‌ندی، به كه‌م يان به زۆر، به زۆربه‌يان كردوه. به‌لام دياره كه له‌مه‌ودای سێ دێكه‌يد (دێكه‌يد = ده‌ساڵ)ی ڕابوردوودا، ڕژێمی ئێرانی توانيويه‌تی ئۆپۆزيسيۆنه‌كانی خورد كاته‌وه و له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا زه‌ربه‌ی كوشنده‌يان لێ بدات. له زۆر حاله‌تيشدا، ڕژێمی ئێران پێويستی به پيلانی گرانبه‌ها نه‌بوه بۆ ده‌ست لێوه‌شاندنيان، چونكه ئيمڕۆ ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانی له هه‌موو سه‌رده‌مێكی پێشوودا بێ ئه‌ستێره و بێ مه‌رجه‌ع و بێ ڕێڕه‌وترن. بۆيه، هێچ جۆره ئه‌لته‌رنه‌تيڤێك بۆ ڕژێمی ئێستای ئێران له ئاسۆدا به‌دی ناكرێ. ڕوخانی ڕژێيميش، سه‌ڕ‌ه‌ڕای ئه‌زمه‌ی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی ووڵاته‌كه، وه به پێچه‌وانه‌ی بيركردنه‌وه‌ی ناواقيعيانه‌ی ئۆپۆزيسيۆن، له حيسابی زلهێزه‌كاندا نيه.
دياره كه حيزبه ئۆپۆزيسيۆنه‌كان له ده‌وروبه‌ر و ڕۆژگاری دژوار‌دا خه‌باتیان كردوه و تائێستا نه‌يانتوانيوه سوود له ده‌رفه‌ته جيهانی و ناوچه‌ييه‌كان ببينن. له ئاستی ناوه‌خۆياندا، هه‌ر له به‌ر ناته‌واوی پێكهاته‌ی حيزبيان، و سياسه‌تی ناوه‌كيان و ته‌حالوفاتيان و ململانێی نێوانياندا، خۆيان گه‌وره‌ترين دوژمنی خۆيان بوونه. بێجگه له‌وانه‌ش، ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانی هه‌ر له فه‌له‌كی كلاسيكی كۆندا ده‌سووڕێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بازی دابێته سه‌ر قافله‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی و گلۆبه‌ليزه و خۆڕاهێنان له‌گه‌ل قانونی جيهانی تازه، كه تێيدا چاره‌نووسی ووڵاتان له‌سه‌ر كاغه‌ز و له سه‌ر مێزی بڕيارده‌رانی زلهێزه‌كاندا دياري ده‌كرێ، نه‌ك له ناو ده‌شت و چياكانی ئێران.
هه‌ڵبه‌ت لێدانی ئێران له‌مه‌ودای دووردا له قازانجی ووڵاته دراوسێكان و باقی مرۆڤايه‌تی جيهانيدايه. به‌ڵام گه‌وره‌ترين سوودمه‌ندی ئه‌و لێدانه بريتيه له ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانی، به حيزبه كورديه‌كانه‌وه. بۆيه‌ش، به گوێره‌ی لۆژيك، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانی ڕۆڵيان له پڕۆسه‌كه و له هاوكاری ئه‌مريكادا هه‌بێ. شێتكی چاوه‌ڕوان لێكراويشه كه ڕژێمی ده‌ستوه‌شێنی ئێران له‌مه‌ودوا ته‌ركيزێكی زياتر (له ڕووی زانياری و لێدانی سه‌ربازی) بخاته سه‌ر ئۆپۆزيسيۆن، تاوه‌كو لاوازتر و بێ خێرتريان بكات.
له‌ڕووی ستراتيژيه‌وه، ڕژێمی ئێران حيسابی مه‌زنتر بۆ حيزبی ئۆپۆزيسيۆنی سه‌رتاسه‌ريی ئێرانی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ده‌ستيان ده‌گاته ته‌هران وموئه‌سسه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران. له‌وانه، ڕه‌نگه موجاهيدی خه‌ڵق له هه‌مويان كاريگه‌رتر بێ. هه‌ڵبه‌ت، ئۆپۆزيسيۆنی عه‌ره‌بی خوزستانيش، گرنگی تايبه‌تيان هه‌يه له‌به‌ر نزيكيان له سه‌رچاوه و ڕێ هاتوچۆی نه‌وت و به‌رهه‌مه ئابووريه‌كانی تر. به‌لام ئێران توانيويه‌تی مه‌ترسی ئه‌وانه كه‌م بكاته‌وه له ڕێگه‌ی حكومه‌ت و ڕێكخراوه شيعه كاريگه‌ره‌كانی عيراقیدا. هه‌رچی ئۆپۆزيسيۆنی كورديه، ڕۆڵ و تايبه‌تمه‌ندێتيه‌كه‌ی جياوازه له‌وانی تر، مه‌ترسيه‌كه‌ی بۆ ڕوخانی ڕژێم له‌وانی تر كه‌متره، و به‌هه‌مان شێوه‌ش بايه‌خی بۆ ئه‌مريكا له‌وانی تر كه‌متره.
ڕۆڵی حيزبه كورديه‌كان
ئاشكرايه كه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات گرنگيه‌كی ستراتيژی عه‌سكه‌ری و ئابوری و سياسی ئه‌وتۆی نيه كه به هۆيه‌وه ڕژێمی ئێران لاواز ببێ وه‌يان بڕوخێ. هه‌روه‌ك هی كوردستانی باشوور نه‌يبو به‌رامبه‌ر به ژڕێمی به‌غدا له سه‌رده‌می حوكمی مه‌ركه‌زی. به‌ڵام توانای كوردی ئێران ده‌كرێ زۆر زياتر بێ له‌وه‌ی كه هه‌يه. خۆ له ڕووی ژماره‌ی دانيشتوان و پانايی جيۆگرافیه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له هی باشوور گه‌وره‌تره. وه توانای ڕژێمی ئێران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خاك و خه‌لك و ڕووداوه‌كانی ناو كوردستانی كه‌متره وه‌ك له باقی ئێران. سه‌ڕ‌ه‌ڕای لاوازيان، حيزبه كورديه ئێرانيه‌كان جه‌ماوه‌رينه و تۆڕی ڕێكخراوه‌يی و زانياریان بڵاوه. دياره كه ترسی ئێرانيش له‌وه‌دا‌يه كه ڕه‌نگه ئه‌مريكا و ئيسرائيل هه‌وڵده‌ن ئه‌و ڕێكخراوانه ڕازی بكه‌ن و داوای هاوكاريان لێ بكه‌ن و له دژی ڕژێم به‌كاريان بهێنن. بۆيه‌ش، حيزبه كورديه‌كان له مه‌وقيعێكی به‌هێزدان بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ميژوويی گرنگ ببينن له كۆ كردنه‌وه‌ی ئۆپۆزيسيۆن و به‌رده‌وامی پێدانی فشاری سياسی له‌سه‌ر ئێران.
له ئاينده‌ی نزيكدا، ئه‌مريكا و ئيسرائيل، پێويستيان به زانياری زيندوو ده‌بێ، بۆ تێگه‌يشتن له حاڵی ناو ئێران و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو جيهازی ده‌وڵه‌ت و نه‌فسيه‌تی خه‌ڵكی ئێران. بۆ ئه‌وه‌ش پێويستيان به تۆڕی ئۆپۆزيسيۆنێكی كاريگه‌ر هه‌يه كه بتوانن ڕێڕه‌وی شه‌ر و چاره‌نووسی دواڕۆژی ئێران بگۆڕن. ئه‌مريكا و ئيسرائيل ئاماده‌ن هاوپه‌يمانيه‌تی ئه‌و ئۆپۆزيسيۆنه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌كدا مسۆگه‌ر بكه‌ن. به‌وه‌ش حيزبه كورديه‌كان ده‌توانن له خاڵێكی به‌هێزه‌وه بێنه مه‌يدان و مه‌وقيعی سياسی خۆيان دابكوتن. له‌و حاڵه‌ته، ڕه‌نگه ئه‌مريكا پشتيان پێ ببه‌ستێ بۆ پێشڕه‌ويكردنی ئوپۆزيسيۆنی ئێرانی، و كاركردنه سه‌ر ڕووداوه ناوه‌كيه‌كانی ئێران، وه‌ك ئه‌و ڕۆڵه مه‌زنه‌ی كه يه‌كێتی و پارتی ديتيان به‌رله ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام.
هه‌ڵبه‌ت له ياری نێوده‌وڵه‌تيدا، كورد به گشتی هێشتا ياريكه‌ری كاريگه‌ر نيه، به‌ڵام له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، خه‌ريكه حيسابی بۆ بكرێ. هه‌روه‌ك له ووتاری پێشوومدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد كه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت و حيزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عيراقدا نيه كه ببنه ته‌ره‌ف له ململانێی ئه‌مريكا و ئێران. به‌ڵام بۆ حيزبه كوردیه ڕۆژهه‌ڵاتيه‌كانی ديوی ئێران، ئه‌و كرژيه‌ی ئه‌مريكا و ئێران فرسه‌تێكی مێژووييه بۆ ئه‌وه‌ی له شانۆی ڕووداودا سه‌ر هه‌ڵده‌نه‌وه و ببنه ياريكه‌رێكی گرنگ. خۆ له ڕووی باری ته‌نيزيميه‌وه، حيزبه كورديه‌كان له باقی ڕێكخراوه‌كانی ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانی له‌پێشترن وه ده‌توانن له ڕووی جمومۆڵيشه‌وه له پێش بن. هه‌ڵبه‌ت، بۆ ئه‌وه ده‌بێ ئاماده بن بۆ قوربانيدان، وه بۆ هێرشی دڕندانه‌ی ئێران. ده‌بێ ئاماده‌ش بن بۆ به‌لاوه‌نانی جياوازيه ناوه‌كيه‌كانيان، تاكو ئه‌مريكا حيسابيان بۆ بكات و ده‌ست له ناو ده‌ستيان بنێ و ماندووبوونی پێيانه‌وه خه‌سار نه‌بێ. .
ئايا حيزبه كورديه‌كان ئاماده‌ن؟
نه‌خێر، به‌و شێوه‌ی ئێستايان، حيزبه كوردیه‌كانی ئێران شاخێكی به‌رزیان له‌به‌رده‌مه. دياره كه نه له ناوه‌وه و نه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا كاريگه‌رن، وه پێويستيان به ڕاته‌كانێكی ڕاديكاليانه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی حيسابيان بۆ بكرێ و ئه‌و جۆره ڕۆڵه گرنگانه ببينن.
به پێكهاته و به بيركردنه‌وه، هێشتا حيزبه كورديه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا ده‌ژين. شێوازی هه‌ڵسوڕان و په‌يوه‌ندی سه‌ركرده‌و ڕه‌عيه‌كانيان كلاسيكيانه‌يه و له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڕه‌می كۆمۆنيستانه‌ی ستالينيانه‌يه. به گوێره‌ی ده‌ستوور و كه‌ڵتووريان، حيزب له خزمه‌تی تاكه كه‌سی بڕيارده‌ری سه‌رووی لوتكه‌دايه. كه ئه‌و تاكه كه‌سه‌ی لوتكه ده‌مرێ، ده‌كوژرێ، زيزده‌بێ، ده‌رده‌كرێ يان داده‌نيشێ، ئه‌وا ته‌واوی هه‌ڕه‌مه‌كه ده‌ته‌پێ. به‌وه ململانێی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته مايه‌ی له‌ت بوونی سه‌رانسه‌ری حيزبه‌كان، به جۆرێك كه برا ده‌بێته دوژمنی سه‌ره‌كی براكه‌ی، و ڕژێم و دوژمنی ده‌ره‌كی ده‌بنه هه‌ده‌فی لاوه‌كی.
ڕژێمی ئێران و عیراق و توركيا ته‌ركيزی پيـلانه‌كانيان له‌سه‌ر لادانی شه‌خسی سه‌ر لوتكه‌ی هه‌ره‌می حيزبه ئۆپۆزيسيۆنه‌كانه، چونكه ده‌زانن ئه‌وه به‌ته‌نيا نيوه‌ی سه‌ركه‌وتنه له شه‌رياندا. نموونه‌ی زيندوومان زۆرن. زيندانی كردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بوه مايه‌ی سه‌رلێشێوان و شكستی سياسی و عه‌سكه‌ری و ته‌نزيمی په‌كه‌كه، تا ڕاده‌يه‌ك كه قه‌ت له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازيه‌وه دوژمن ئه‌و جۆره سه‌ركه‌وتنه‌ی له دژيان به ده‌ست نه‌ده‌هێنا. هه‌ڕه‌می يه‌كێتی نيشتمانی كوردستانيش به هه‌مان شێوه‌يه، و له‌گه‌ڵ نه‌خۆش كه‌وتنی سه‌رۆك تاله‌بانی كه‌لێنی پێشڕه‌وايه‌تی حيزبه‌كه به زه‌قی به‌ده‌ر كه‌وت و ئێستا مه‌ترسی له‌ت بوون له ڕێكخراوه‌كه ده‌كرێ. شه‌هيد كردنی عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ، و دوای ئه‌ويش شه‌ڕ‌ه‌فكه‌ندی، له حيزبی ديموكراتی كوردستانی ئێرانيش به هه‌مان شێوه، تينی له حيزبه‌كه بڕی و تووشی ملمانێ و له‌ت بوون و لاوازبوون و داتكانی ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی كردوه. واته، ئه‌وه‌ی دوژمن ويستويه‌تی كتومت خودی حيزبه كورديه‌كان جێبه‌جێيان كردوه.
له دوای شكست و له‌ت بوونی حيزبی ديموكرات و كۆمه‌ڵه، ئێستا بۆشاييه‌كی سياسی و ته‌نزيمی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌دی ده‌كرێ. هه‌ڵبه‌ت، خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات توشی ئيحبات و داماوی هاتوون، وه هه‌ست به خه‌سار بوونی ئاره‌قه و خوێن و قوربانيه‌كانيان ده‌كه‌ن. دياره كه خه‌ڵكه‌كه تێنووی ئازادیه و عه‌وداڵی ڕزگاريه و ئاماده‌ی خه‌باته، بۆيه‌ش چاو ده‌گێڕێ له به‌ديل. له‌و نێوه‌دا، په‌كه‌كه ئه‌زموونی خه‌باتی باكوری بۆ ڕۆژهه‌لات گواستۆته‌وه و (په‌ژاك) ی دروست كردوه و ده‌يه‌وێ ئه‌و بۆشاييه پڕ بكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆڕه‌پانێكی سروشتی په‌كه‌كه نيه، به‌لام له نێو كوڕ و كچی لاودا ئێستا ڕۆڵی كاريگه‌رتری هه‌يه له باقی ڕێكخراوه‌كانی تر.
ته‌رتيبی ماڵ
به‌و پێيه، يه‌كێك له ئه‌وله‌وياتی حيزبه كورديه‌كان ئه‌وه‌يه كه به به‌رنامه و په‌يڕه‌و و پڕۆگرامی خۆيان‌دا بچنه‌وه و ڕێگه‌ی تاكڕه‌وی و شه‌خس په‌رستی بگرن، و ميكانيزمی خۆ نوێكردنه‌وه دابڕێژن. دواتر، پێويسته دۆسيه‌يه‌كی تۆكمه‌ی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن، كه تێيدا به‌يانی بكه‌ن ئايا ئامانجيان چيه، چيان ده‌وێ، بۆچی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، وه نه‌خشه‌ی ڕێگای ڕزگاريان چۆنه و به‌رنامه‌ی ئه‌لته‌رنه‌تيڤيان بۆ ڕژێمی ئێران چيه. تا ئێستا ديار نيه كه كوردستانی ڕۆژهه‌لات سنووری له كوێيه، خه‌ڵكه‌كه چێ ده‌وێ، وه سه‌ركرده‌ی سياسی به‌رنامه‌ی بۆ دواڕۆژی ووڵاته‌كه‌ی چيه. ئايا خه‌بات بۆ هه‌مان كۆنه چاره‌سه‌ری خودموختاری ده‌كات، وه‌يان سه‌يری دونيایان كردوه كه چه‌ندين نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژيانی فيدراڵی هه‌ن، و ده‌كرێ كه له له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا هه‌مان ئه‌زموون پياده بكرێ. ڕه‌نگه پارچه‌كردنی ئێران بۆ چه‌ندين فيدراليه‌تی يه‌كگرتوو، له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته دراوسێكان و زلهێزه‌كاندا بێ، بۆيه‌ش ئه‌و جۆره بيركاريه به جيددی وه‌رده‌گيرێ. ئه‌و جۆره دۆسيه ده‌بێ هه‌رده‌م ئاماده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته سه‌ر مێزی هه‌موو گفتوگۆيه‌ك، جا له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا بێ، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانی بێ، وه‌يان له‌گه‌ڵ خودی ڕژێمی ئێرانی بێ.
پێويسته حيزبه كوردستانيه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ و شه‌فاف، وه خاڵی هاوبه‌ش ببيننه‌وه و له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون، و ئه‌وجا ميكانيزمی پێكه‌وه ئيش كردن بدۆزنه‌وه. واته، ناوكی به‌ره‌يه‌كی كوردستانی ڕۆژهه‌لاتيی پان و به‌رين دروست بكه‌ن كه ببێته چه‌ترێك بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ڕێكخراوه جيا جياكانی كوردی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێويست بكات كه له ڕووی ته‌نزيمه‌وه يه‌كبگرن. به هه‌مان شێوه، به‌ره‌يه‌كی فراوانتر بۆ ڕێكخراوه ئێرانيه‌كان په‌يدا بكه‌ن، بۆ نزيك كردنه‌وه‌ی ئۆپۆزيسيۆنی ئيرانی كوردی و غه‌يره كوردی. به‌و جۆره موباده‌ره و ده‌ستپێشخه‌ريه، حيزبه كورديه‌كان ده‌توانن ڕۆڵی پێشڕه‌وێتی ببينن.
پێويسته كوردی ئێران له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزيه‌وه، به پراگماتيكانه بير بكاته‌وه و ده‌ستی هاوكاری بۆ خه‌ڵكانێك درێژ بكات كه ڕه‌نگه دۆسته‌كانی تر ڕايان له‌سه‌ر نه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت ياريه‌كه ئاڵۆزه، به‌ڵام ده‌كرێ كه هيچ په‌يوه‌نديه‌كيان له‌سه‌ر حيسابی ئه‌وه‌ی تر نه‌بێ. بۆ نموونه، ڕێكخراوی موجاهيدی خه‌ڵق ده‌ستيان به خوێنی كورد و شيعه‌ی عيراقی سوور بووه، بۆيه‌ش له لای خه‌ڵك و سياسه‌تمه‌داری كوردی باشوور ئێسكيان گرانه، وه ئه‌زموونی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتيش له‌گه‌ڵ تيرۆریستانی موجاهيدين تاڵه. به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاته كه ده‌رگای گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ بكاته‌وه و له نزيكه‌وه ئاگاداری جموجۆڵيه‌كانيان بێ. ئه‌گه‌ر پێويستيش بوو ده‌كرێ هاوكاريشيان بكات له دژی دوژمنی هاوبه‌ش. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌و جۆره هاوكاريه‌ش ده‌بێ به شه‌رت و به حه‌زه‌ر بێ، له به‌ر هۆی ئاشكرا. پێده‌چێ كه ئه‌مريكا موجاهيدينی خه‌ڵقی به‌كار هێنابێ و به نياز بێ له داهاتوودا ڕۆڵی گه‌وره‌تريشيان پێ بسپێرێ.
خه‌باتی چه‌كدار
خه‌باتی چه‌كدار شوێن و كاتی خۆی هه‌يه، و ڕۆڵی پيرۆزی خۆی هه‌يه له به‌رده‌وامی پێدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد. هه‌لبه‌ت، مه‌زنترين و به‌رزترين ئاستی قوربانيدان، پێشمه‌رگايه‌تيه، به‌تايبه‌تی له سه‌رده‌می سه‌ختی ئۆپۆزيسيۆنيدا. له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی چه‌كداره‌وه، دۆست و دوژمن هه‌ست به بوون و قورسايی و مه‌ودای جيدديه‌ت و ئيمانی ميلله‌تێك ده‌كات له‌ڕاست داواكاری مافه‌كانی. له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان دڵنيايه كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی زيندووه. له‌به‌ر ئه‌وانه و ده‌يان هۆی گرنگی تر، ده‌بێ خه‌باتی چه‌كداری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێ.
به‌ڵام خه‌باتی چه‌كدار ته‌نيا لايه‌نێكه له چه‌ندين لايه‌نی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاريخوازیی. له ڕۆژگاری ئيمڕۆدا كاريگه‌ريی خه‌باتی چه‌كدار له دژی ئێران دياريكراوه، به‌لكو زۆر كه‌مه. كوردستانی ئێران له ڕووی جوگرافيه‌وه، له ته‌هران دووره، و بۆيه‌ش كاريگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گۆڕانی حوكمڕانی نيه. خۆ هه‌موو ده‌مێك حكومه‌تی ئێران توانای شه‌ڕی عه‌سكه‌ری له دژی كورد هه‌يه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانيان گوێ بده‌نه زه‌ره‌ری گيانی و ئابووری و ژێرخانی. له هه‌موو شه‌رێكيشدا (به براوه يان دۆڕاو)، هه‌ر كورد زه‌ره‌رمه‌نده. بۆيه، پشت به‌ستن به ته‌نيا به لايه‌نی عه‌سكه‌ری و پێشمه‌رگايه‌تی، كه‌م سووده.
لۆبی كردن
له سه‌رده‌می گلۆبه‌ليزه‌دا، دونيا بچوك بۆته‌وه. به هه‌مان شێوه‌ی كه ده‌وڵه‌تان له سه‌ر شانۆی جيهانيدا ده‌نگيان هه‌يه، ميلله‌تانی بنده‌ست و گروپی بچوكی خاوه‌ن قه‌زيه‌ش ده‌توانن كاريگه‌ر بن و ده‌نگبيستراو بن. ئيمڕۆ له جاران زياتر، ده‌كرێ مافی چاره‌نووسی ميلله‌تێك له ڕێگه‌ی لۆبيكردنه‌وه زامين بكرێ. خۆ بزوتنه‌وه‌يه‌كی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن قه‌زيه‌ی وه‌ك هی كوردی، له مه‌وقيعێكی سياسی و ئه‌خلاقی زۆر به هێزه‌وه ده‌توانێ داوای مافی بكات.
له‌زۆر لاوه، زه‌مينه خۆش بووه و كار بۆ كوردی ڕۆژهه‌ڵات ئاسان بووه. كوردی باكور (په‌كه‌كه) زۆر به‌كارن له سه‌ر شانۆی ئه‌وروپی، و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وان و كوردی باشووره‌وه ئاستی ئاگاداری و سۆزی پشتگيری له ئه‌وروپادا له به‌رزيدايه. كوردی باشوور (عیراق) قۆناخی مه‌زنتريشيان بڕيوه و ئه‌زموونيان كه‌ڵه‌كه بوه و ئێستا ده‌نگيان ده‌گاته گوێی بڕيارده‌ری زلهێزه‌كان. هه‌روه‌ها له ڕووی كۆمه‌كی دارايی و سياسی و عه‌سكه‌ريه‌وه، ديسانه‌وه، كوردی عيراق سه‌نه‌دێكی گه‌وره‌ن بۆ حيزبه كورديه ڕۆژهه‌ڵاتيه‌كان. هه‌ڵبه‌ت پێويسته كه به باش‌ترين شێوه سوود له وه‌زعی ته‌ندروستی كوردستانی باشوور وه‌ربگيردرێ. ڕاسته، كوردی باشوور كه‌مته‌رخه‌م بوونه له ڕووی پشتگوێ خستنی ويست و خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتيه‌كان، وه ده‌ستێوه‌ردانيان، هاندانيان، وه‌يان به‌لانی كه‌مه‌وه ناوبژی نه‌كردنيان به گوێره‌ی پێويست. هاوكات، حيزبه كورديه ڕۆژهه‌ڵاتيه‌كانيش، ده‌قيان گرتوه له سستی و ناكۆكی ناوه‌كی و ناته‌بايی. هه‌ڵبه‌ت هه‌تا خۆيان يه‌ك نه‌بن، ماڵيان ته‌رتيب نه‌كه‌ن، نه دۆست و نه دوژمن حيسابيان بۆده‌كات وه‌يان به كه‌س به جيدديان وه‌رده‌گرێت.
كۆمه‌ڵگای كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌هه‌نده‌ران، به حيزبه‌كانيانه‌وه،كاكانه ته‌ركيزيان له‌سه‌ر كاری لۆبی نێوده‌وڵه‌تی كه‌مه. زياتری ته‌ركيزيان له‌سه‌ر خودی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆيانه و خه‌ريكی كار‌و كاسبی و ململانێی ناوه‌خۆيين. واته له بواری سياسه‌تكاری نێوده‌وڵه‌تيدا، كاريگه‌ريه‌كی ئه‌وتۆیان نيه و تا ئێستا نه‌يانتوانيوه له ئاستی ئيداره‌ی حكومه‌ته‌كان و په‌رله‌مانه‌كان فشار بخه‌نه سه‌رسه‌رچاوه‌كانی بڕياردان.
له ئه‌مريكا و ئه‌وروپا
ئیمڕۆ ئه‌مريكا چه‌قی لۆبي كردنی جيهانيه، نه‌ك ته‌نيا بۆ ميلله‌تێكی بنده‌ستی وه‌كو كورد، به‌ڵكو بۆ ده‌وڵه‌تانی دامه‌زراوی دونياش. پێويسته ڕێكخراوه‌كانی كوردی ئێران ته‌ركيزی بێ پايانيان بخه‌نه سه‌ر لۆبی له واشينگتن. له‌وه ناچی كه‌سايه‌تی ديار، به فولتايم له ئه‌مريكا، نوێنه‌رايه‌تی حيزبه كورديه ڕۆژهه‌ڵاتيه‌كان بكات. پێويسته به زووترين كات، هه‌ر حيزبه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی زمان‌زان و لێزانيان بگوازنه‌وه بۆ واشينگتن. به هاوكاری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌ريمی كوردستانی باشوور، وه‌يان شاره‌زايانی تری كوردی باشوور، خۆيان به ئه‌ندامانی سينات و كۆنگرێسی ئه‌مريكی و ئالقه‌كانی بيركاری موئه‌سسه‌سه‌ی حوكمڕانی و ڕۆژنامه و ميديای ئه‌مريكايی بناسێنن. پێويسته ئه‌و نوێنه‌رانه به زوويی ده‌وره‌ی ڕاهێنان بدينن و فێری په‌يوه‌ندیكردن و ئوسلوبی ڕاكێشان و ڕازی كردنی سياسه‌تمه‌داره كاريگه‌ره‌كانی ئه‌مريكی ببن. له‌وێوه، زانياری وورد و شاره‌زايی پێويست په‌يدا ده‌كه‌ن و سه‌ركرده‌كانی كوردستان به سه‌رچاوه‌ی قه‌رار و ئيعلامی ئه‌مريكی ده‌به‌ستنه‌وه.
ده‌بێ به هه‌مان ڕێڕه‌و و شێوازی كاركردن، نوێنه‌ر له پايته‌ختی ووڵاته گرنگه‌كانی ئه‌وروپادا دابمه‌زرێنن. بۆ نموونه له به‌لجيكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانيا و ئيتاليا و ڕوسيا و ووڵاتانی تر به‌گوێره‌ی توانا. خۆشبه‌ختانه، ڕای گشتی ئه‌وروپايی له ئاستێكی به‌رزه‌وه قه‌ناعه‌تی به قه‌زيه‌ی كوردی هه‌يه و ئاماده‌يه پالپشتی هه‌مه‌جۆریان بكات. به‌ڵام به بێی هه‌ڵمه‌تی تۆڕێكی تۆكمه‌ی لۆبيكردن، ئه‌و سۆز و ڕاگشتيه پۆزه‌تيڤانه نابێته پاڵپشتێتی بۆ ووڵاتسازيی. سه‌ردانی سه‌ركرده ناوداره‌كانيش بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، بۆ مه‌به‌ستی دروستكردن و به‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و تۆڕه و بۆ زيادكردنی هه‌يبه‌ت و قورسايی لۆبيكه‌ره‌كان زه‌رووريه و ده‌بێ زوو زوو ئه‌نجام بدرێ.
پوخته‌ی په‌يامم
ئيمڕۆ ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ هی ئه‌مريكا به هه‌مان ئاڕاسته‌يه. به‌ڵام ئه‌وه خۆی له خۆیدا نابێته هۆی بازدانی حيزبه كورديه‌كان بۆ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ری خيرای گۆڕانكاريه مه‌زنه‌كان. ئه‌گه‌ر وه‌زعی كوردی ئێران هه‌روا به شڕی بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مريكا له‌و ياريه‌دا پێكيان ناكات و به‌بێی كورد كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات. به‌لام ئه‌گه‌ر بۆيان ده‌ركه‌وت كه كورد ياريكه‌رێكی كاريگه‌ره، و له ڕووداوه بنه‌ڕ‌ه‌تيه‌كان ده‌توانێ ڕۆڵی مه‌زن ببينێ، ئه‌وا ئه‌مريكا هه‌رخۆی به‌ره‌و پيليانه‌وه دێت. دياره كه فاكته‌ری زاتی و ناوه‌كی، به‌قه‌ده‌ر هی بابه‌تی و ده‌وروبه‌ريی گرنگیان هه‌يه. كوردی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر شانۆی ڕووداوه‌كان زۆر له‌دوايه. مه‌سئوليه‌تی سه‌ركرده‌كانی حيزبه كورديه‌كانه كه له ئاستی خۆخۆری به‌رزتر ببنه‌وه و له بازنه‌ی مه‌قه‌ڕ‌ه‌كانيان بێنه ده‌ره‌وه و به فراوانتر بير بكه‌نه‌وه. پێويسته له ئاينده‌يه‌كی نزيكدا، سه‌ركرده ناوداره‌كانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات به گروپ و به تاك سه‌ردانی ئه‌وروپا و ئه‌مريكا بكه‌ن. له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی حيزبه كورديه باشووری و باكوريه‌كاندا خۆيان بگه‌يه‌ننه سه‌رچاوه‌ی بڕياردان و ميديای جيهانی، وه كه‌ناڵی په‌يوه‌ندی گرنگ دروست بكه‌ن. هه‌تا سه‌ركرده‌كان ناوماڵی حيزبه‌كانيان ته‌رتيب نه‌كه‌ن، وبه هه‌يكه‌ل و په‌يوه‌نديه‌كان و شێوازی خه‌باتیان دانه‌چنه‌وه، مه‌حاله بتوانن بازی مه‌زن بده‌ن، و كاروانی بزوتنه‌وه‌كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن لێخوڕن.
1 comment:
Dear Dr Dlawer
Well done and excellent. Kurdish people are really in need for kurdish academic inspiration to visualize, annalys and show high professionell qaulifications. Keep on my friend, your articles are very powerfull and I am very proude of it.
Best wishes
Dr Botan Hawas
botan.hawas@gmail.com
Post a Comment