به‌رله‌سه‌ری ساڵ، سياسه‌تی ئه‌مريكا ده‌گۆڕێ و كه‌ركوكمان له‌ده‌ست ده‌چێ- ئه‌گه‌ر پێڕانه‌گه‌ين
پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين
هاوڵاتی - ژماره 304 ی ڕۆژی 13/12/2006 لاپه‌ڕه 14
سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌ر‌مووی "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه پابه‌ندی ئه‌و راپۆرته نین". مه‌به‌ست لێره راپۆرته‌كه‌ی گروپی (به‌يكه‌ر-هاميلتن)ه كه بۆ گۆرينی ڕێره‌وی سياسه‌تی ئيداره‌ی ئه‌مريكی نوسراوه. راپۆرته‌كه كاسه ژه‌هرێك بوو، سه‌رۆك بوش به ناچاری و به نادڵی قوتيدا. ئه‌گه‌ر"ئيمه" پابه‌ندی نه‌بين، ئايا به‌رنامه‌ی به‌ديلمان چيه و چی ده‌كه‌ين؟
له ١٤٢ لاپه‌ره‌دا، گروپی به‌يكه‌ر-هاميلتن راسته‌وخۆ په‌نجه‌يان خستۆ‌ته سه‌ر برينه‌كانی بوش و به‌بێ موجامه‌له‌كردن كه‌موكوري و شكسته مه‌زنه‌كانی ئيداره‌كه‌يان له عيراق ورۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دياريكردوه. له ٧۹ به‌نددا پێشنيازی پاشه‌كشه و گۆرانكاريان بۆ كردوه. راسته، مه‌رج نيه سه‌رۆك بوش و ئيداره‌كه‌ی پابه‌ندی راپۆرته‌كه بن، به‌لام له واقيعدا ئيختياری تریان له به‌رده‌مدا نيه چونكه پابه‌ندن به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وولاته‌كه‌یان. له‌دوای په‌له‌روحه، سه‌رۆك بوش ناچار ده‌كرێ كه به پێی ئه‌و راپۆرته هه‌نگاو بنێ، ده‌نا به كۆنگرێس و سه‌نات و ميديا و پياماقولانی پارته‌كه‌ی، دونيای له‌به‌رده‌م تاريك ده‌كرێ. بۆيه‌ش، سه‌رۆك بوش به بێ شه‌ك رێره‌و و سياسه‌تی راپۆرته‌كه ده‌گرێته به‌ر، له‌وه‌شدا، ئيمه‌ی كورد ده‌بێ زۆر به ئاگا بين له بيركردنه‌وه و جم‌وجۆل و هه‌نگاوی سياسی.
راپۆرته‌كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی ئه‌مريكا و ڕزگار كردنی له‌شكره‌كه‌ی نوسراوه، به سه‌رپه‌رشتی دوو پيره سه‌ركرده‌ی سه‌ده‌ی رابووردوو و ڕاوێژكاريی پيره‌سياسی وه‌ك كيسينجه‌ر، وه دوور له سۆز و وه‌فا و گفت و به‌ڵێن. بيرۆكه‌كانيان له ڕوانگه‌يه‌كی سياسه‌تبازی نێوده‌وله‌تی وادا هه‌لقوليوه كه تێياندا كورد ته‌نيا چاودێره -له په‌نجه‌ره‌يه‌كی بچوكه‌وه- نه‌وه‌ك ياريكه‌ر. بۆيه‌ش زوبانی نووسينه‌كه‌يان بيره‌وه‌ری سالانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی پێوه‌لكاوه، ئه‌و زه‌مانی كه كورد هه‌ر قوربانی بووه نه‌وه‌ك براوه. له‌راپۆرتی به‌يكه‌ر-هاميلتندا، براوه‌كان زياترن له دۆڕاوه‌كان. ته‌واوی دراوسێ و دوژمنه‌كانمان له براوه‌كانن، به‌تايبه‌تی ئێران و سوريا، ئه‌وجا توركيا و سعوديه و ئوردون. براوه‌ی ناو عيراقيش بريتين له عه‌ره‌بی سوننه‌و شيعه، به توندره‌وه‌كانی وه‌ك موقته‌دای سه‌دره‌وه. دۆڕاوه‌كانيش ته‌نيا دوو لايه‌نن، ئيداره‌ی سه‌رۆك بوش و ميلله‌تی كورد، به‌لام ئيداره‌ی تاقه زلهێز توانای به‌رگه‌گرتنی دۆڕانی كاتيی هه‌يه، به پيچه‌وانه‌ی ميلله‌تێكی بنده‌سته.
پوخته‌ی به‌نده مه‌ترسيداره‌كان
رۆلی كورد له راپۆرته‌كه‌دا
ئيمرۆ ناوچه‌كه‌مان ئاگری تێبه‌ربووه و قانونه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ری سارد سه‌راوبن بوونه. سه‌رده‌م هی شه‌ری دژبه تێرۆره، بۆيه‌ش رۆلی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد زه‌ق بوه. سياسه‌تی ده‌ره‌وه‌يی ئه‌مريكاش له‌به‌رد نه‌قش نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌موورۆژێك له گۆراندايه. به‌رامبه‌ر ئه‌مريكا، ئه‌وكه‌سه‌ی كه خاوه‌ن قه‌زيه‌يه و ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه خۆی ده‌كاته دڕكێكی موزعيج (بێ ئه‌وه‌ی ببێته دوژمن)، زياتری ده‌ست ده‌كه‌وێ له كه‌سێك كه خۆی ده‌كاته گوڵێك، يان پياوچاكێكی بێده‌نگ. هه‌لبه‌ت به‌يكه‌ر خۆشحال ده‌بێ ئه‌گه‌ر كورد (دۆسته مسۆگه‌ره‌كه‌ی) به‌بێده‌نگی به‌كه‌م ڕازی ببێ. به‌يكه‌ر هه‌روه‌ك برێمه‌ر، ديسانه‌وه ده‌يه‌وێ ئيداره‌ی ئه‌مريكی زياتر خه‌ريكی ڕازيكردنی دوژمنه‌كان بێ، له‌سه‌ر حيسابی دۆسته لاوازه‌كانی.
لاوازيی لۆبی كوردی له ئه‌مريكا
مال و حالێكی بێ سه‌روبه‌ر
سه‌ره‌رای جموجۆلی و چالاكی خودی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار، ئيمرۆ ده‌بوايه كاريگه‌ری سه‌ركرده‌ی كورد له ئاستی ناوچه‌يي و نێو ده‌وله‌تیدا زۆر زياتر بوايه له‌وه‌ی هه‌يه. به‌لام كورد له كۆنه‌وه تا ئيستا خاوه‌نی موباده‌ره نه‌بوه له كاری چاره‌نوسسازی له سه‌ر شانۆی نێوده‌وله‌تی. ته‌نيا پيشه‌ی كاردانه‌وه بوه بۆ كاری ده‌وروبه‌ر. ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنه ميژووييه‌كانی ئه‌و دووسێ ساڵه‌ی رابووردووشيان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فرسه‌تانه بوه كه رۆژگار (ڕزگاركردنی عيراق و سه‌رلێشێواوی عه‌ره‌بی عيراق) هێنانيه پێشه‌وه. هۆی ئه‌و بێ موباده‌ره‌يه‌ی كورديش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌ی كورد بای ئه‌وه‌نده سيقه‌ی به خۆوی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌بوه، تا له‌وێوه په‌لبهاوێ و موراوه‌غه‌ی سياسی بكات له به‌رامبه‌رهێزه‌كانی دراوسێ و زلهێزه‌كاندا. هۆيه‌كی تری گرنگيش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناته‌بايی ريزه‌كانی كورد و خه‌ريكبوونی سه‌ركرده‌كان به ململانێی خۆخۆری.
خۆ ململانێی ناوه‌خۆيی ريزه‌كانی ناوه‌وه‌ی يه‌كێتی، ته‌واو رێكخراوه‌كه‌ی له موعاده‌له‌كه ده‌رهێناوه. مه‌كته‌بی سياسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردايه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی يه‌كێتی تاكو ئه‌ودواييه ته‌ركيزیان هه‌رله‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و ململانێی ته‌كه‌تولات بوو. له‌كاتی ئاساييشدا، ته‌نيا كه‌نالی لۆبیكه‌ری يه‌كێتی نيشتيمانی بريتيه له سه‌ره‌ك كۆمار و يه‌كدوو وه‌زيری به‌غدا. ئه‌وانه‌يش ده‌ستبه‌ستراون به‌هۆی مه‌نسه‌به عيراقيه‌كانيانه‌وه. له ناو حكومه‌تی هه‌رێميشدا هيچ كام له وه‌زيره سه‌ربه‌يه‌كێتيه‌كان (به جێگری سه‌رۆكوه‌زيرانيشه‌وه) كاری لۆبيان پێ نه‌سپێردراوه.
هه‌لبه‌ت، ئه‌وه ته‌نيا يه‌ك نموونه‌يه، له ده‌يان جاری تر كه پێشنيازی وورد و گرنگم ناردوه بۆ هه‌مان سه‌ركرده ولێپرسراوان، و به‌هه‌مان شێوه‌ش له بێ وه‌لامياندا كۆلم داوه، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ له‌و جارانه زانيومه كه گوێرايه‌لی نامه‌كانم بوونه و به جيدديان وه‌رگرتوه، به‌لام به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام و پێزانينم بده‌نه‌وه. بۆ نموونه له به‌غدا له مانگی مايسی سالی ٢٠٠۳ دا، له‌سه‌رده‌می (جه‌نه‌ڕال جه‌ی گارنه‌ر)ی سه‌رۆكی (ئۆرها)دا، نامه‌يه‌كی درێژم ئاراسته‌ی به‌رێز مام جه‌لال كرد، كه تێيدا نيگه‌رانی خۆم ده‌رخست له هه‌وله‌كانی، كه ئه‌وكاته به‌رێزی ده‌يويست بكرێته سه‌رۆكوه‌زيرانی حكومه‌تی موئه‌ققه‌ت (ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی كه برێمه‌رنه‌يهێشت بقه‌ومێ). له نامه‌كه‌مدا به چاكم نه‌زانی كه سه‌رۆكی پارتی وه‌يان يه‌كێتی ببێته سه‌رۆكی حكومه‌تێكی كارتۆنی بنده‌ست كه له‌به‌رچاوی دونيادا وه‌ك بووكه‌شووشه‌ی زلهێزێك دێته به‌رچاو، و به‌وه‌ش زه‌ره‌ر به بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌وێ. كورد ئه‌وكاته خاوه‌نی ده‌سه‌لات و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوو، پێويستی به شه‌ره‌شه‌ق و سه‌رئێشه‌ی حكومه‌تی به‌غدا نه‌بوو. نه‌شده‌كرا كه سه‌ركرده‌يه‌كی وه‌ك مام جه‌لال به‌بێ ميكانيزمێكی شه‌رعی ببێته واجيهه‌ی زلهێزی داگيركه‌ر و مه‌سئوليه‌تی شه‌ری ئيرهاب و نيزامی به‌عس و باقی فه‌وزه‌ويه‌كانی عيراق بگرێته ئه‌ستۆ. من ئه‌و نامه‌يه‌م به ده‌ست دايه سكرتێری مام جه‌لال و داوای وه‌لام و پێزانينم لێ كرد. دوايی دوو رۆژ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسيه‌وه زانيمه‌وه كه هه‌رئه‌و رۆژه مام جه‌لال نامه‌كه‌می خوێندبويه‌وه و ئێواره كۆپی دابووه ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سياسی و له‌رۆژی دواتر به چڕی باسی له‌سه‌ر كرابوو. مام جـه‌لال پشتگيری خۆی ده‌ربریبوو له بيرورايه‌كانم و به‌قسه‌شی كردبووم و دواتر برياری دابوو هه‌ولی سه‌ركوه‌زيرايه‌تی واز لێبهينێ. هه‌تا ئيمرۆشی له‌گه‌لدابێ سوپاس و پيزانينی خۆی بۆم نه‌نارد.
ئه‌سلی مه‌قسه‌د و پلانی كار
به‌كورديه‌كه‌ی، ئيمرۆ كاتی لۆبی دووربه‌دووری نيه، به‌لكو رۆژی لۆبی قورسه به ئاماده‌بوونی خودی سه‌ركرده‌كان. رۆژی برياردانه و رۆژی ستاندنی مافی ر‌ه‌ومانه. مێژوو لێمان نابورێ ئه‌كه‌ر سه‌د له سه‌دی ووزه‌و توانا‌مان نه‌ره‌خسێنين بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كورد و ده‌ستكه‌وته مێژووييه‌كانمان و گه‌راندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگيركراوه‌كانی تر و وه‌ده‌ستهێنانی گشت ئاواتمان
